🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ئەتڵەسنامە - وەشانی 1ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 27-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-02-2020
📆26-02-2020
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅27 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,678) پەڕتووک||
📅 25-02-2020
باکووری کوردستان
- دادگای تورک سزای 10 ساڵی زیندانیکردنی ئایسەل توگلوک سیاسەتمەداری کوردی پەسەند کرد.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی ناوچەی خۆی و گوندەکانی دەورووبەری داوای هاوکاریی خێرا دەکەن. گودنشنیانی ئەو ناوچەیە رایانگەیاند، هاوکارییەکانی رژێمی ئێران کەمن و بەشی پێویستیی زیانلێکەوتوەکان ناکات.[2]
- بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای کرماشان ئاشکرایکرد کە یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا له و پارێزگایە تۆمار کراوە.[5]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ورمێ لاوێکی کوردیان بە ناوی
📅 25-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
خەڵاتی شەهید گەرمیان بەخشرایە مەزڵوم کۆبانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەعید یوسف
بە میری ئامێری میوزیکی بوزق ناسرا بوو، خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لە ساڵی 1947 لە دایک بووە.
لە ساڵی 1973 لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی کورد محەمەد شێخۆ و محەمەد عەزیز شاکر گروپی هونەری نەورۆزیان دامەزراند.
میری بوزق، سەعید یوسف خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندی هونەرە و وەک یەکەم کەس دادەنرێت، کە ئامێری میوزیکی بوزقی هێناوەتە ناوچەی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان.
سەعید یوسف بە درێژایی ژیانی هونەری خۆی ژمارەیەکی زۆری خەڵات و دروشمی جیهانی بەدەستهێناوە.
نازناوی میری بوزق لە لایەن بوزق ژەنی ناوداری
👫 سەعید یوسف
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەعید یوسف
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
یەک لە شەهیدەکانی ئەنفالی یەک لە بەرەبەیانی 26-02-1988 لەگەڵ هەر یەک لە سروەی کچی و کۆمەلێک پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەند هاوڵاتیەک لە گوندی هەڵەدن بە گازی ژەهراوی شەهید بوو.
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 عیسا موسا
یەک لە پارێزەرەکانی (عەبدوڵڵا ئۆجەڵان) هاوکات پارێزرەی (نیڵسۆن ماندێلا) و ئەندامی (ئینسیاتیفی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی ئاشتی) بووە.
لە ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1936 لە کیپ تاونی پایتەختی ئەفریقای باشور لە دایکبووە.
لەرۆژی 26-02-2017 لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
👫 عیسا موسا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
عیسا موسا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,707 | وێنە 57,438 | پەڕتووک PDF 10,678 | فایلی پەیوەندیدار 39,083 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,656 |
📖 دارە قوڵەی بزووتنەوەی هەقە و تۆپخانەکەی بزووتنەوەی گۆڕان | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
دارە قوڵەی بزووتنەوەی هەقە و تۆپخانەکەی بزووتنەوەی گۆڕان
📖 کورتەباس

نووسین و ئامادەکردنی: عومەر محەمەد
ئەزموونی ژیان فێری کردووم باشتر لە ڕووداووەکان وردببمەوە، ئێستا بەم ئەنجامە گەیشتووم کە خەباتی مەدەنی و ناتوندوتیژی، ئەگەر سەرکەوتنی خێراش بەدوای خۆیدا نەهێنێ تەنانەت ئەگەر سەرکوتیش بکرێت، سەرئەنجام کۆمەڵێک دەستکەوتی گرنگی دەبێ، بەلای کەمەوە لە خەباتی مەدەنیدا دەستی ستەمکاردرێژ نییە بۆ تاوانی زیاترو کەمتر خوێنی ئینسانەکانی تێدا دەڕژێ، بە پێچەوانەشەوە ئەوەی جەلاد هارتر دەکات کاردانەوەوشۆڕشی چەکدارییە.
لەو کاتەدا کە سەرۆکی پەرلەمان ڕێی لێگیرا، ئەم وتارەم نووسی، بەڵام ڕەوداوەکان تێپەڕین ومنیش تەواوم نەکرد و لێی ساردبوومەوە، ئێستاش لەگەڵ پێشنیاری چەکدارکردنی بزووتنەوەی گۆڕاندا بەبیرمدا هات ئەم بەراوردکارییە لە نێوان بزووتنەوەی هەقەو بزووتنەوەی گۆڕاندا بڵاوبکەمەوە.
جارێک بە بەشی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی گۆرانم گوت، زۆرمەیدان هەیە کە خەباتی مەدەنی تێدا بکەن و گۆڕانکاری بکەن، بەلای کەمەوە دەتوانن زمانی ڕاگەیاندنتان بگۆڕن ولە زمانی هەژاری ڕاگەیاندنی کوردی دوربکەونەوە، هەر هیچ نەبێت زمانی ڕاگەیاندنتان لەو دوو پارتە دەسەڵاتدارە جیابکەنەوە کە ئیستا لە کێبەرکێدان. ئێوە کاتێک شوێن دەستتان دیار دەکەوێ کە خەڵک بە (مۆم)ەکە و ئاڵا شینەکەتاندا نەتانناسێتەوە، بەڵکو بە هەڵسوکەوت و گفتارتان بناسرێنەوە. بە دورکەوتنەوە لە دڕدۆنگییەک کە ڕۆژگاری بەعس وشەڕی ناوخۆ بۆی بەجێهێشتووین، بەداخەوە بزووتنەوەی گۆران مەیدانەکانی تری فەرامۆشکردووە و زۆر خۆشخەیاڵ بوو بە خەباتی پەرلەمانی، بە هیوام لە ئایندەدا گۆڕانکار بێت و لە پێشەوە دەست بۆ گۆڕانی خۆی بەرێت لێبوردە و پشوودرێژ بێت و تۆوی ئومێد بچێنێت.
مێژووی کۆن و نوێمان خاڵی نییە لە بزووتنەوەی سیاسی کۆمەڵایەتیی نا توندوتیژ. من لێرەدا ئاوڕێکی زۆر کورت تەنها لە بزووتنەوەی هەقە و کاریگەرییەکانی و خەباتیان دەدەمەوە و وەک ڕایەڵێکی مێژوویی بەراوردێکی سەرپێیش لە نێوان بزووتنەوەی هەقەو بزووتنەوەی گۆڕاندا دەکەم.
بزووتنەوەی هەقە لە سەدەی ڕابوردوودا، لە ناوچەی سورداش واتا لەگوند نەک لەسەنتەری شارەکان، بە ڕێبەرایەتی (شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە) سەریهەڵادا، لەو هەلومەرجە کۆمەڵایەتییە سەختەدا توانیی پەل بهاوێ و دابونەریتێک دابهێنێ، کە هەرگیز پێشتر کۆمەڵگا بەخۆییەوە نەدیبوو، هەندێک پرسیاری وروژاند کە هەرگیز پێشتر خەڵک بوێری کردنیانی نەبوو، بەتایبەتی لە مەڕ ڕۆڵ و مافی ژن و دادپەرەوەری و ناتوندوتیژی، ئێستاش لە توانادا هەیە بە دیدێکی نوێ و بۆ ئامانجی تر لە دەلاقەی هەقەکانەوە دەرفەتی تاقیکردنەوەی تر ببینین.
لە دوای مردنی شێخ عەبدولکەریم، جڵەوی بزووتنەوەکە کەوتە دەست مامە ڕەزای برای، ئەویش لە تەریقەتێکی ئاینییەوە گۆڕیی بۆ بزووتنەوەیەکی چاکسازیی کۆمەڵایەتیی سیاسی و ئابوری، هەر بۆیە لە سەردەمی مامە ڕەزادا لە هەقە کەوتنە تەقە و زیاتر تۆمەتیان دەخرایە پاڵ، بە بیرم دێ کە مشتومڕ و قسە و قسەڵۆک هەتا ناوەڕاستی حەفتاکانیش لە دژیان بەردەوام بوو، تۆمەتەکانیش بە زۆری ئەخلاقی بوون کە دەیانگوت لە تەکییەکانیاندا ژن و پیاو بە یەکتری حەڵاڵن، بەڵام ئەمە درۆ و دەلەسە و تۆمەتێکی ناڕەوا و کۆنەپەرستانەی ئەو خەڵکە بوون، کە لە ئازادی تۆقیبوون، نەنکم کە شوێنکەوتووی هەقەکان نەبوو هەمیشە ئەوتۆمەتانەی ڕەتدەکردنەوە، کە گەورەش بووم و هەندێک لەو گەنجانەی دایک و باوکیان شوێنکەوتووی بزووتنەوەی هەقە بوون بوونە دۆست وهاوڕێم زیاتر بۆم ڕوون بووەوە، کە ئەوەی لە سەریان دەوترا درۆ و بوختان بوون، دوای خوێندنەوەی چەند سەرچاوەیەکیش زیاتر لە ڕیشە و ئامانجی ئەو بزووتنەوەیە و هۆکاری بوختانەکان تێگەیشتم، گرنگترین گۆڕانکاری لەناو (هەقە)کاندا ئەوە بوو پێگەی چینایەتی مەرج نەبوو بۆ پێگەی کەسێک لە ناو بزووتنەوەکەدا، حەمە سووری کڵاو قوت باشترین بەڵگەیە ئەو پیاوە (شێخ نەبوو، بەڵکو مسکێنێکی نەخوێندەوار بوو، لە ماڵی شێخ عەبدولکەریم خزمەتکار و دارکێش و گۆلکەوان بوو، بەڵام گەیشتە ئاستی ڕابەرانی بزووتنەوەی هەقە، دوای جیابوونەوەشی زۆرێک لە شوێنکەوتوانی بزووتنەوەکە لەگەڵیدا ڕۆیشتن و لەناوچەی شوان نیشتەجێ بوون). خاڵێکی گرنگ ئەوە بوو، کە ژنان لە بڕیار و کاروباری بزووتنەوەی هەقەدا بەشداربوون.
سەبارەت بە مێژووی بزووتنەوەی هەقە و هۆکارەکانی گەشەسەندنیان ئەمەندە بەسە، بەڵام بەپێویستی دەزانم ئەوسێ هۆکارە بخەمە ڕوو کە بوونە هۆی گەشەسەندنی بزووتنەوەی هەقە لە ناو جوتیارانی ناوچەیەکی باشووری کوردستاندا. هەڵبەت هەمان ئەو هۆکارانەش بوون، کە ئاغاکان و ئینگلیزیشیان قەڵس کردبوو.
یەکەم: ڕزگاربوونیان لە چەوسانەوەی دەرەبەگەکان و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی کۆن و یاخی بوونیان.
دووەم: ڕزگاربوونی ئافرەت لە کۆت و بەندی دواکەوتوویی دەربەگایەتی و داب ونەریتی کۆن.
سێهەم: هاوکاریی برایانەی نێوان هەقەکان سۆزێکی بەرهەمهێنابوو، کە نە کوردستان و نە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخۆییەوە نەدیبوو، سۆزو هاوکاریی نێوانیان گەیشتبووە ئاستێک کە موڵک و سامان بێبایەخترین شت بوو لە ئاستیاندا.
دارە قوڵەی هەقە:
گرنگترین خاڵ کە لێرەدا بەپێویستی دەزانم گرێی بدەمەوە بەمەبەستەکەمەوە، پابەندی و ئامادەیی هەقەکانە بە ڕابەرەکەیانەوە، ئەوەش لە سۆنگەی بڕوابوونیانەوە بوو بە بەدیهێنانی ئەو سێ خاڵانەی لە سەرەوە باسم کردن.
ئەیلولی سالێ 1944 شاری کەرکوک نمایشێکی گەورەی هەقەکانی بەخۆیەوە بینی، ئەو کاتەی هەموو شوێنکەوتووانی بزووتنەوەی هەقە ماڵ و حاڵیان بەجێهێشت و ژن و پیاو هەتا مناڵیش بەرەو کەرکوک لە پێناوی ڕزگارکردنی ڕابەرەکەیاندا بەڕێکەوتن! موتەسەریفی ئەوسای هەولیر (مامە ڕەزا)ی ڕابەری بزووتنەوەی هەقەی بە ناوی چاوپیکەوتنەوە بانگ کردبوو بۆ دوکان ئەویش لە گوندی شەدەڵەوە چوو بوو بۆلای، بەڵام یەکسەر گرتبووی وبەمەبەستی (نەفی کردن)ی ڕەوانەی لیوای کەرکوک و لەوێشەوە بۆ پارێزگای عەممارەی خواروی عێراقیان بردبوو، گرتنەکەی مامە ڕەزا ئەوەندە کتوپڕ بوو، هەر فریای ئەوە کەوتبوو بڵێ (ئەهلی هەق) بە دوام بکەون، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی هەموو شوێنکەوتوانی بزووتنەوەکە بە ژن و پیاوەوە لە چەندین ناوچەی جیاوازەوە بەرەو کەرکوک بەڕێ بکەون، تەنانەت خەڵکی تریشیان لەگەڵ کەوتبوو کەوا شوێنکەوتووی ئەو بزووتنەوەیە نەبوون، یەکێک لەوانە مامم (حاجی ئیسماعیل) بوو، داکۆکییان لە بێتاوانیی مامە ڕەزا دەکرد و داوای ئازدکردنیان دەکرد. ڕێڕۆیشتنی هەقەکان بەچوون و هاتنەوە (لەمانگی ئەیلول هەتا کانوونی یەکەم) نزیکەی سێ مانگی خایاند هەر لە کۆمەڵگای (یاروەلی) نزیک کەرکوک 25 ڕۆژ مابوونەوە، ئەوانەی بەرەو کەرکوک ڕۆیشتن چەکی دەستیان تەنها دارێکی کورت بوو، کە بە (دارە قوڵە) ناوزەد دەکرا، ئەوەش ئاماژە بوو بۆ بزووتنەوەیەکی ناتوندوتیژ. ئەو ڕێپێوانە مەدەنییە حکومەتی ئەوسای تۆقاندبوو، بۆیە مامە ڕەزایان ئازاد کردوو هێنایانەوە بۆ گوندی شەدەڵە.
هەرلەم ساڵیشدا، کاتێک لە باکووری کوردستان جەزیرە گەمارۆدرا، سەڵاحەدین دەمیرتاش پەرچەکردارێکی مەدەنی و ناتوندوتیژی هاشێوەی هەڵبژارد، هەر بەپێ بەرەو جەزیرە ڕۆیشتوو، بە هەزاران کەس بەپێ لەگەڵیدا ڕۆیشتن و دەوڵەتی تورکیایان ناچارکرد گەمارۆ لەسەر جەزیرە هەڵبگرێت. ئەی بزووتنەوەی گۆڕان جگە لە خستنەوەکاری تۆپخانەکە (K.N.N) چیی کرد؟ ئایا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان نەیدەتوانی وەک سەڵاحەدین دەمیرتاش بکات؟ ئایا بزووتنەوەی گۆڕان نەیدەتوانی هاوشێوەی بزووتنەوەی هەقە بکات؟
تۆپخانەکەی گۆڕان:
بێگومان نامەوێ بزووتنەوەی گۆڕان لە دەستکەوتەکان دابماڵم بەپێچەوانەوە گۆڕان هیچی نەکردبێت هەنگاوێکی ئەزموون کرد و جۆرێک ئیرادەی بەخەڵک بەخشی، بەڵام هەوادار و هەڵسوڕاوەکانی خۆی فێری پشوو درێژی نەکرد، تێبینی بکە هەقەکان لەو سەردەمەدا کە دەزگای ڕاگەیاندنیان نەبوو، دەنگیان بە زۆر شوێن نەدەگەیشت تەنها چەند گەڕۆکێک هەبوون بیروباوەڕی بزووتنەوەکەیان بڵاودەکردەوە، کەچی بیری ناتوندوتیژییان بڵاودەکردەوە و چەک هەڵگرتن لای بزووتنەوەی هەقە قەدەغەبوو، کەچی ئەفسوس تازە ڕۆشنبیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان پێشنیاری هێزی چەکدار دەکەن! هەقەکان لەسەردەمێکدا ژنانیان خستبووە ناوەندی بڕیارەوە، کە ژن لە هەموو مافێکی ئینسانی داماڵدرابوو، لەو سەروەختەدا باوەڕیان بە گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتییانە هەبوو، لە ساڵی 1944 دا بانگەوازی ئاشتی ستۆکهۆلمیان واژۆ کردبوو، مامە ڕەزای ڕابەری بزووتنەوەی هەقە، یەکێک بوو لەوانەی کە بەسۆزەوە لە ڕێبازی ئاشتی و پاراستنی ئاشتیی جیهانی، بەشداریی کردبوو، لەو سەروەختەدا کە ئامێرەکانی گواستنەوە و گەیاندن و پەیوەندی هەر نەبوون، هەروا چەند کەسێکی تەبشیریان هەبوو (برا سەیار) واتا برای گەڕۆکیان پێدەگوترا، چەکی دەستیان دارێکی کورت (دارەقوڵە)بوو، کەچی بزووتنەوەی گۆران لە کاتێکدا نیو ملیون خەڵک دەنگدەرێتی، دنیا بەهۆی ئامێرەکانی گەیاندن و سەتەلایت وئێنتەرنێتەوە، بووەتە گوندێکی بچووک نەک هەنگاوێکی لەم جۆرەی نەناوە کە سەرۆکی پەرلەمان بەشیوەیەکی مەدەنی بگەڕێنێتەوە، بەڵکو کەناڵە تەلەفزینییەکەشی کە دەشێت گرنگترین دەزگای وریاکردنەوە بێت و چاندنی ئومێد و بیری کۆمەڵگایەکی مەدەنی و دادپەروەر بێت ناوی ناوە (تۆپخانە) لە ناوەرۆکیشدا نەیتوانی وەک پێویست زەمینە خۆشکەری خرۆشانێکی مەدەنی بێت، لەدژی ئەو یاسا شکێنییەی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە ئەنجامیدا.
بزووتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان دەیانتوانی هەمان هەنگاوبنێن، هەمان ڕێپیوانیان بەرەو هەولێر بخستایەتە گەڕ، بەڵام بۆ ئەوەی هیچ بەریەک کەوتنێکیش لە ناو هەولێر دروست نەبێ دەیانتوانی لە پردێ یان لە دێگەڵە بگیرسانایەتەوە و چادریان هەڵدابدایە و بە دەیان هەزارکەس وەک چۆن شوێنکەوتوانی بزووتنەوەی هەقە لە یاروەلی مانەوە دەنگدەرانی گۆرانیش بەدەوریەوە بن. دەکرا لە بری نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمان لە پردێ چەندین چادریان هەڵدابا و میدیای ناوخۆ و جیهان ڕاستەخۆ پەخشیان بکردایە و دەرکردنی سەرۆکی پەرلەمانیان بگەیاندایەتە دوا گۆشەی ئەم جیهانەی بانگەشەی دیموکراسی دەکات. دەیتوانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە هەموو بێ حورمەتییەک بە مرۆڤ بە ئاگابهێنێتەوە و بیخاتە بەردەم پرسیارەوە... دڵنیام هەزاران کەس بەبێ ئەوەی گۆڕان بن دەهاتنە دەوری چادرگاکە و ڕەنگە لە هەڵسوڕاوەکانی گۆڕانیش گەرمتر داوای دیموکراسییەت و سەروەریی یاسا و گەڕانەوەی سەرۆکی پارلەمانیان بکردایە... کۆبوونەوەی وەها ئاپۆرایەکی جەماوەریی گەورە لە کوردستانی باشووردا بێسوود نەدەبوو، بەڵکو ڕەنگە گۆڕانی ببردایەتە پێشەوە و گیانێکی سەردەمیانەشی بکردایەتەوە بەبەر بزووتنەوەی هەقە و شۆڕشە سپییەکەی گاندیدا، ئەوسا نەک هێزەکانی پارتی، بەڵکو هیچ هێزێک نەیدەتوانی بەرگەی وەها خرۆشانێک بگرێت و وانەیەکی گرنگیش دەبوو بۆ دەسەڵاتدارانی هەولێر !!
سەرچاوەکان
1 - بروانە مستەفا عەسکەری ئاوردانەوەیەک لە بزووتنەوەی هەقە - 2008 دەزگای ئاراس ل 47
2 - هەمان سەرچاوە ل 96
3 - بروانە ڕەوف محەمەد زوهدی ل 174 بۆ لەهەقە کەوتنە تەقە.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس🔣 هەمەجۆرە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 72% ✔️
72%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 13 2015 6:04PM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,166 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
دارە قوڵەی بزووتنەوەی هەقە و تۆپخانەکەی بزووتنەوەی گۆڕان
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عومەر محەمەد قادر
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574