لەدایکبووی ساڵی 1959 شاری #هەولێر#ە، خوێندنی سەرەتایی لەقوتابخانەی بابەتاهیر و ناوەندیی لەخوێندنگای ڕزگاری و دواتر ئامادەیی پیشەسازی بەشی کارەبا بەپلەی یەکەم بەدەست دێنێ، دواجار کۆلێژی ئەندازیاری #زانکۆی سلێمانی# تەواودەکات.
بەهۆی بەشداریکردنی لەخۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی #زانکۆی سەڵاحەدین#، لەلایەن ئەمنی هەولێرەوە دوو هەفتە دەستگیر دەکرێ و بەبێ ئەوەی ئیعتراف بکات ئازاد دەکرێت.
ساڵی 1978 پەیوەندیکردووە بە ڕێکخستنەوە لە زانکۆی سلێمانی، سەرەتای 1982 بووە بەپێشمەرگە، ساڵی 1985 بۆتە ڕابەرسیاسی #تیپی 86ی دەشتی هەولێر#، لە1986 کراوە بە جێگری تیپی 87ی قەرەچوغ،
شەهید بەشداری دەیان چالاکی و داستانی کردووە، لەوانە: ڕزگارکردنی ناحیەی #تەقتەق#، داستانی #قەیوان#-#ماوەت#، شەڕەکانی هێزی پشتیوان، داستانی #ئیلنجاغ#، چالاکی فلکەی زراعە لە شاری هەولێر و زۆری تر، دواجار بەشداری کاریگەری هەبوو لەداستانی #سماقوڵی# و هەر لەو شەڕەشدا لەرۆژی #12-09-1987# شەهید بوو.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,849