بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: گەپنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅27 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
📅 25-05-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورددا هێرشی کردە سەر ماڵی حەوا کران دایکی ئاشتیی تەمەن 65 ساڵ و ماڵەکەیان تێکوپێکدا.[1]
- دەوڵەتی تورک کە بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان ئەم جارە لە گوندی شەمسەی حەسکیف هێرشی کردە سەر گۆڕ و گۆڕستانەکان. ئاڵای تورک بە دار و درەختی دووروبەری گۆرستانەکەوە هەڵواسران.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 2ی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، چوار چالاکی فەرهەنگیی کوردی بە ناوەکانی شەهریار تەهماسبی و ئەردەشیر
📅 25-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە ھەڵەبجە دەست بەسەر 7 پارچه شوێنەوار و نزیكەی 5 ھەزار سكەدا گیرا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
نوسەر، وەڕگێر، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ؛ دوکتور محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆل ساڵی 1312ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لەدایک بوو.
مامۆستا شەپۆل، کوڕی خوالێخۆشبو مەلا ئیبراهیم، کوڕی عارفی ڕەبانی حاجی خەلیفە مەلا محەممەد بوو کە بە عالم و زانایەکی پسپۆڕ لە کاتی خۆی لەنێو خەڵکدا بانگ و ئاوازەی هەبوو.
مامۆستا شەپۆل لە سەردەمی منداڵیدا بە داب و نەریتی قەدیم، کتێبە سەرەتایەکانی وەک قورئانی پیرۆز لای بابی فێر بوو و پاشان لە حوجرە، لای مەلایانی زانا علو
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
دوای راپەڕین مێژووی تیرۆری سیاسیی دژ بە دەنگە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکان دەستپێدەکات، لە ساڵی 1993دا زنجیرەیەک تیرۆری سیاسی لەناوچەی بادینانی باشوری کوردستان روویدا، کە یەکێک لەوانە، تیرۆری رەئوف ئاکرەیی بوو. رەئوف ئاکرەیی ئەگەرچی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان بوو، یەکێکیش بوو لە رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوسە بەتواناکانی بادینان و سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕێگای رەنجدەران بوو.
رەئوف تا ساڵی 1974 لە یەکێتی قوتابیانی پەدەکەدا کاری کردوە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری بو
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەئوف کامیل ئاکرەیی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
لە 26-05-1999 لە سلێمانی دامەزراوە و سەنتەری لە زۆربەی قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان
رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,855 | وێنە 58,875 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,082 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,513 |
📖 سیاسەتی کەمالی لە تورکیا بەرانبەر بە کورد لە 1918 - 1926 | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

سیاسەتی کەمالی لە تورکیا بەرانبەر بە کورد لە 1918 - 1926


نووسینی: سامان مستەفا رەشید
پێشەکی: سیاسەتی کەمالی لە تورکیا بەرامبەر بە کورد لە 1918- 1926 یەکێکە لەو بابەتە گرنگانەی کە زۆر جیگەی بایەخ و گرنگییە. هەڵبەت ئەمە نە تەنها لەبەرئەوەی ماوەیەکی مێژووییە لە مێژووی کورد و بازنەیەکی دانەبراوە لە زنجیرەی مێژووی پرسی کورد بەگشتی و پرسی کورد لە تورکیا بەشێوەیەکی تایبەت، بەڵکو دەکرێ زۆر هۆکاریتر هەبن کە بایەخ و گرنگیبدەن بەم بابەتە لەوانەش: ئەم قوناغە قۆناغێکی زۆر گرنگی مێژوو بووە، چوونکە لەماوەیەدا بو ئیمپراتۆریەتێکی گەورەی وەک ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لەناوچووو لەسەر پاشماوەی جەستەی ئەو ئیمپراتۆرییەتە چەندین دەوڵەتی نەتەوەی بۆ نەتەوەکانی ناوچەکە دامەزرا. ئەمە وێرای ئەوەی لەم قۆناغەدا بوو دەوڵەتی تورکیای نوی لەسەر بنەمای فیکری کەمالیزم دامەزرا. سیاسەتەکانی خۆی لەسەر ئاستە جیاوازەکانی ژیان لەم وڵاتەدا داڕشت. هەر لەماوەیەدا بوو بەپێی بڕیارێکی نێوان دەوڵەتە زلهیزەکان خاکی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دابەشکرا و لەنێویشدا کوردستان گەورەترین بەشی کوردستان کەوتەناو چووارچێوەی دەوڵەتی تورکیای نوێوە. بەمجۆرە ئێستاشی لەگەڵ بێپرسی کورد لە تورکیا بابەتێکی گرنگ لە چارەسەری پرسی کورد لە ناوچەکە، لەوەش زیاتر ئەم رۆڵە بەشێوەی یەکە کە بایەخەکەی بۆ رۆلێکی کلیلئاسا لە چارەسەری پرسی کورد بەگشتی گۆراوە. ماوەتەوە بڵێین: ئەم قۆناغە گرنگە لەبەرئەوەی زۆر گۆرانی گەورەی لەسەر ئاستی سیاسەتی ناوخۆی ئەو هیزەی (کەمالییەکان) کە تورکیای نوێی دامەزراند روویدا. وەک لەم چەند بەرپەرەدا دەردەکەوێت ئەو هێزە سەرەتا سیاسەتی راکێشان و خۆنزیکردنەوە و بەڵینپێدان بە کورد دەستیپێکرد. هەڵبەت ئەمە لەبەرئەوە بوو تاوەکو شوێنپێی خۆیان قاییمبکەن. دواتر لە ساڵی 1922 بەدواوە ئەم سیاسەت و کۆی ئەو بەڵینانەی بە کوردیان دابوو هەموو نەک هەر بە مرەکەبی سەر کاغەز مایەوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر بەتوندی کەوتنە وێزەی میللەتی کورد و تەواوی جۆرەکانی جەور و ستەمیان بەرامبەر بە کورد بەکارهێنا. کەوتنە شاڵاویکی فرەلایەن بەرامبەر بە پرسی کورد چ لەڕووی یاسایی، راگەیاندن، پڕوپاگەندە، شاڵاوی عەسکەری. نووسین لەسەر بابەتێکی گرنگی لەم بابەتە بەهۆی زۆری رووداوەکان و چڕوپڕی و تێکئاڵاوی رووداوەکان پێویستی بە لێکۆڵینەوەی درێژ و بەدیقەتتر لەم باسە کورتە هەیە. ئەم رەنگە بەڵگەیەکی باشبێت لەسەر ئەوەی ئەم باسەی ئێمە زۆر بە خێرای بەسەر باسەکاندا رۆشتووە، هەوڵیداوە دیارترین رووداوەکان ئەم ماوەیە بە بایەخ بگرێ نەک تەواوی وردەکارییەکان. ئەم باسە سوودی وەرگرتووە لە چەند سەرچاوەیەک: بەڵگەنامەکان لەسەر نووسین و لیداونەکانی مستەفا کەمال بەرامبەر بە کورد. کورد و یاسا دەستورییەکان لە تورکیا نووسینی حەسرەتیان، کتیبی (یقڤە الکرد) جرجیس فتح الله، مێژووی کوردی هاوچەرخ، ماکداوڵ. لازاریف: المسألە الکردیە، ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، تورکیای هاوچەرخ، حەمید بۆز ئەرسەلان، مێژووی تورکیای هاوچەرخ، هنری بارکی و اخرون، القچیە الکوردیە فی ترکیا، کریس کۆچێرا کورد لە سەدەی نۆزدەو بیست.. هتد. ئەم باسە پێکهاتوە لە ئەم پێشەکییە کورتە و سێ تەوەری سەرەکی و ئەنجامێکی کورت، لە تەوەری یەکەمدا، سیاسەتی کەمالـی بەرامبەر بە کورد لە ساڵی 1918-1922ز. لەم تەوەرەدا باس لە بەوردی باسی رەهەندەکانی سیاسەتی کەمالی کراوە. تەوەری دووەم: سیاسەتی کەمالی بەرامبەر کورد 1923- 1926. لەم تەوەرەدا باس لە خەسڵەتەکانی سیاسەتی کەمالییەکان بەرامبەر بە کوردستان کراوە کە پیکهاتووە لە شاڵاوی سەربازی بۆ سەر جوولانەوە کوردییەکان و کوردەکان، شاڵاوی پڕوپاگەندەی رۆژنامەوانی، بێبەشکردنی کورد لە مافەکانی بە یاسا، لەنێویشیاندا دەستوری دەوڵەتی تورکیای نوێ. بزوووتنەوەی رزگاریخوازی کورد (سیاسەتی پراکتیکی بەرامبەر بە کورد). ماوەتەوە بڵیین بە رەچاوکردنی فراوانی و گەورەی بابەتەکە و بچوووکی و سنوورداری ئەم پەیپەرە، وای کردوە ئەم کارەی ئێمە بێ هەڵە و پەڵە نەبێ. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیوادارین لە نرخ و بایەخی بابەتەکەمان کەمنەکردبێتەوە، توانیبێتمان تیشکێک بخەیەنەسەر ئەم بابەتە پڕبایەخ و گرنگە. تەوەری یەکەم: سیاسەتی کەمالییەکان بەرامبەر بە کورد لە 1918- 1922ز - (ماوەی سیاسەتی پراگماتیکی و دیماگوگیانە): دەولەتی عوسمانی لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا دۆرا. ئاگربەستی مۆدوورس)(لە 30 تشرینی یەکەمی 1918 ئیمزاکرد. لەئەنجامدا هیزەکانی هاوپەیمانان دەستیانگرت بەسەر گرنگترین خاڵە سەربازی و ستراتیژی و ئابورییەکانی وڵاتدا. بەمچەشنە هیزی هاوپەیمانان ئەستەمبوڵ و قەڵاکان دەردەنیل و بۆسفۆر وگرنگترین شارەکانی تورکیایان داگیرکرد.(1) هیزەکانی هاوپەیمانان بوون بە دەسەڵاتدارو هەمەکارە لە تورکیا لەنێویشیاندا ئینگلیزەکان و فەرەنسییەکان کار گەشتە رادەیەک سوڵتان محەممەدی شەشەم و حکومەتەکەی بوون بە ئامرازیکی گوێرایەڵ و دەستەمۆ بە دەستی ئینگلیزەکان و فەرەنسییەکانەوە. هەرچی دەوڵەتی تورکیایشە بەپێی پەیماننامەی ئاشتی پاریسی ساڵی 1919 کە دوای جەنگ مۆرکرا. وەک وڵاتێکی بچوووک لە ناوەڕاستی ئاسیا مایەوە بە سەرکردایەتی سوڵتانی ناوبراو.(2) دانیشتوانی تورکیا وێرای ماندوبوون و شەکەتییان بەهۆی ئەو شەڕە زۆرانەی کە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی پێداتێپەربووبوو، بەڵام ملکەچبوونیان بۆ ئەو پرۆژانە رەتکردەوە و چەکیان هەڵگرت بەڕووی دوژمندا، لەماوەیەکی کەمدا بزاڤە چەکدارییەکان لە هەرچووارلای وڵات بڵاوبوویەوە. هەرزوو کردەی بەرگریکارییەکان گۆرا بۆ بزووتنەوەیەکی نیشتیمانی نەتەوەی رێکخراو، ئامانجی خۆیان ئاشکراکرد، خۆی لە دەرکردنی داگیرکەرە بیانییەکان و ئازادکردنی وڵات لەژێر دەستیاندا دەبینەوە. هەرچەندە سووتەمەنی بزاڤەکە جوتیاران بوون، بەڵام سەرکردایەتی بزاڤەکە بەدەست بورجوازییە ناسیۆنالیستەکان و دەستە رۆشنبیرەکەوە بوو، بەتایبەت ئەفسەرەکان کە لەڕیزەکانیاندا مستەفا کەمال() دەرکەوت(3). لە 19ی مایسی ساڵی 1919 مستەفا کەمال گەشتە ناوچەی ئەنادۆڵ بە سیفەتی پشکنەر (مفتیش) سوپای سێیەم، مستەفا کەمال بە گەیشتنی بە ئەنادۆڵ رێکخستنی نیشتیمانی خستەئەستۆی خۆی.(4) مستەفا کەمال دوای گەیشتنی بە ئەنادۆڵ پەیوەندی کرد بە کۆمەڵەکانی بەرگری لە ئەنادۆڵ و رۆمللی و کۆمەڵەی بەرگری لە مافەکانیان، هەرزوو بڕیاری ئامادەکاری دا بۆ گریدانی گۆنگرەی ئەرزەڕۆم و سیواس.(5) مستەفا کەمال لە ئەنادۆل چالاکانە دەستیکرد بە رێکخستنی بنکەی سەرکردایەتی تیکۆشان لە دژی داگیرکەران، ئەو چالاکییە زۆرانەی بەجۆریک بوو دەنگدانەوەی گەشتە ئەستەمبول لەسەر داوای هاوپەیمانان سوڵتان پێیڕاگەیاند کە ئەرکی ئەو لە ئەنادۆڵ تەواوبووە، بەڵام مستەفا کەمال بڕیاری گەڕانەوەی خۆی بۆ ئەستەمبوڵ رەتکردەوە. بەمەش لە گوێڕایەڵی سوڵتان دەرچووو، لە 8ی تەموزی 1919 دەستلەکارکیشانەوەی خۆی پێشکەشی سوڵتان کرد و رایگەیاند کە ئەو لە ئەنادۆڵ دەمێنێتەوە تاوەکو سەربەخۆی نیشتیمان بەدەستبهێنێت.(6) مستەفا کەمال ئامادەکاری بۆ گرێدانی کۆنگرە کرد. کۆنگرەی ئەرزەڕۆم لە 12تەموز بۆ 7 ئاب 1919 لە ئەرزەڕۆم بەسترا بە بەشداری نوێنەری 35 ویلایەت، لەم کۆنگرەدا مستەفا کەمال بە سەرۆکی کۆمەڵەی بەرگری لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵات هەڵبژێرا.(7) بەگەیشتنی مستەفا کەمال بۆ ئەنادۆڵ وتەبێژیکی بە ئۆپۆزسیۆن بەخشی. دەمودەست دژایەتی داگیرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و پرۆژەی ئینتیدابی ئەمریکای رەتکردەوە. لە 22 ی حوزەیران لە ئەماسییە بانگەوازی یاخیبوونی دژی دەوڵەت ئەستەمبوڵ راگەیاند، لەلایەن دامودەزگا ئیدارییەکانی هەریمەکان ئەنادۆڵەوە پێشوازیکرا.(8) ئیدی کۆنگرەی ئەرزەڕۆم بوو بە یەکەم پلاتفۆرمی بەرگرییەکی تاڕادەیەک رێکخراو وشوێنی مستەفا کەمالیش وەک سەرۆک دیاریکرا.(9) مستەفا کەمال هەربەوە نەوەستا لە هەوڵەکانی بەردەوامبوو توانی کۆنگرەی دووەم لە 4-12 ئەیلول 1919 لە سیواس گرێبدا بە بەشدارییەکی بەرفراوانی چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵ و بانگەشەی رزگارکردنی وڵات هێمای کونگرەکەبوو، لەکۆنگرەدا پرەنسیپە بنەرەتییەکانی بزاڤی نەتەوەی دیاریکرد. جەخدی لەسەر سنووری دەوڵەت کردەوە وەک ئەوەی پێش ئاگربەستی مۆدروس هەبوو، هەروەها کۆنگرە لیژنەی نوێنەرانی بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال هەلبژارد ئەم لیژنە سەنتەری سەرۆکایەتی بۆ بزاڤی نەتەوەیی تەشکیلکرد لەکاتی دامەزراندنی ئەنجومەن لە ئەنکەرە لە نیسانی ساڵی 1920.(10) دوای ئەنجامدانی هەڵیژاردن لە ئەنادول لە کۆی 175 نوێنەر 116 نوێنەریان لە پشتیوانانی مستەفا کەمال بوون. بەمەش مستەفا کەمال سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا. پاش ئەوەی ئەنجومەن لە 12ی کانونی دووەم لە 1920 دەستی بە دانیشتنەکانی کرد لە ئەستەمبوڵ بڕیاری لەسەر (میپاق الوگنی)دا. تێیدا جەختی لەسەر یەکێتی خاکی تورکیا کردەوە لە چووارچیوەی سنووری ئاگربڕی مۆدروس بڕیاری لەسەردرابوو.(11) هاوپەیمانان چاوەڕوان بوون حکومەتی سولتان زاڵبێت بەسەر بزاڤی نیشتیمانیدا، بەڵام کاتێک زانیان ئەنجومەنی نوێنەران بەزۆرێنەی کەمالی بڕیاری لەسەر (میپاق الوگنی) داوە. لە 28ی کانونی دووەمی 1920 ئەوکات بڕیاری کپکردن و لەناوبردنی بزاڤەکەیاندا بە بەکارهینانی هێز، بەریتانیا هەستا بە دابەزاندنی تیپێک لە پیادەی دەریایی ئینگلیزی لە 16ی ئازاری 1920 لە ئەستەمبوڵ، ئەم هێزە تەواوی دامودەزگاکانی دەوڵەتی داگیرکرد.(12) ئەم رووداوە بە قازانجی رادیکاڵیزەکردن "جیاخوازەکان"شکایەوە لە 23 ی نیسان 1920 ئەنجومەنی نیشتیمانی نوێیان لە ئەنکەرە کردەوە. بەمەش هەرزوو بەرگری گۆڕا بۆ "شەڕی سەربەخۆی "کە هەوەڵجار دژی ئەرمەنییەکان بوو کە لە قەوقاز کۆمارێکیان دامەزراندبوو.(13) بەمجۆرە جڵەوی سەرکردایەتی بزووتنەوەی رزگارکردنی وڵات کەوتەدەست ئەو هێزەی کە بە هێزی کەمالییەکان ناسرا کە نیسبەتە بۆ مستەفا کەمال سەرکردەی ئەو هیزە و بزووتنەوەکەش ناسرا بە بزاڤی کەمالی. ئێستا ئیدی پیمانوایە زوو نییە و جێگەی خۆیەتی بپرسین ئاخۆ کورد لەم سەروبەندەدا چ رۆڵێکی وازیدەکرد؟ یان کورد لەکوێی سیاسەتی ئەم هیزە نوییەدا بووە؟ هەڵوێستی کەمالییەکان بەرامبەر بە کورد لەم قوناغەدا چۆن بووە؟ کەمالییەکان چۆن رەفتاریان لەگەل کورد کردووە؟ باگڕاوەندی ئەوجۆرە رەفتارکردنەی کەمالی لەگەل کوردا چیبووە؟ بەرلەوەی بچینەناو وردەکاری رەفتاری کەمالییەکان لەم قۆناغە بەرامبەر بە کورد، بەباشی دەزانین بۆچوونی یەکیک لە شارەزایانی مێژووی کورد لەسەر بارودۆخی کورد لەم قوناغەدا بخەینەڕوو. ئەویش میژوونووسی سۆڤیەتی لازاریف: "کوردەکان لە کۆتای جەنگی یەکەمی جیهانی و دوای جەنگ لە دووڕیانیکدا وەستابوون، بەجۆرێک ئامانجێکی سیاسی روونیاننەبوو یان بەلایەنیکەمەوە تەسەوراتیان لەبارەی میکانیزمەکانی گەیشتن بە ئامانجەکانیان دیارنەبوو، ئەوەش بە پلەی یەکەم پەیوەستبوو بە پرسی هاوکاری دەرەکی و هاوپەیمانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردی."(14) نووسەرێکیتر بەمجۆرە باس لە باودۆخی کوردەکان دەکات لەم سەروبەندەدا، دەڵێت: "کوردەکان نەیانتوانی ئۆپۆزسیونێکی جیدی دروستبکەن دژی رێوشوێنە سەرکوتکارییەکان هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی و پێنەگەیشتوویی هەستی نەتەوایەتی، فاکتەری تۆبۆگرافی بەرزونزمی سەر رووی زەوی سەختی لێکدابراوی ناوچەکان لەیەکتر، دابەشبوونی مەزهەبی لەنێوان کوردەکان.."(15) دەتوانین بڵێین تەواوی سەرچاوەکان لەسەرئەوە کۆکن لە قۆناغە سەرەتای بزووتنەوەی کەمالییەکان و جەنگەکانی سەربەخۆیی بزووتنەوەی کەمالیی (1918-1923) نەک هەر سیاسەتی توندوتیژ و دژایەتی کوردەکانی پەیڕەونەکرد بەڵکە بەشێوەیەکی زۆر چالاکانە کەوتنە هەوڵی سیاسەتی راکێشانی کوردەکان بەلای خویاندا و هەوڵی پەیوەندیگرتنی لەگەڵ سەرانی چین و تویژە کوردییەکانی دا بە چەندین بانگەشە و میکانیزمی جیاجیا.(16) بێگومان پەیڕەوکردنی ئەمجۆرە لە سیاسەت خۆی بۆخوی جێگەی پرسیارە، خودی پرسیارەکە ئەوەیە ئایا بزووتنەوەی کەمالی و مستەفا کەمال بەڕاستی باوەڕیان بە هاوبەشی کورد لە تورکیا و مافەکان کورد هەبوو؟ ئایا دیوەشاراوەکەی ئەودیو ئەمجۆرە سیاسەتە نەرمە مستەفا کەمال چیبوو؟ کامانەن ئەو پاڵدەر و بارودۆخە ناوخۆیی نێوچەییانەی کە وای لە مستەفا کەمال کردبوو کە پەیڕەوی ئەمجۆرە لە سیاسەت بکات؟ بۆ تیشکخستنەسەر ئەو پرسیارانەی سەرەوە، دەرخستنی حەقیقەتی سیاسەتی کەمالی لەم ماوە بەرامبەر بە کورد، دەگەڕێینەوە بۆ چەند سەرچاوەیەکی جیاواز و جۆراوجۆر بەڵکو کۆمەکمان بکات لە روونکردنەوەی فاکتەرەکانی پەیڕوکردنی ئەوجۆرە لە سیاسەت. ئەوەتا لازاریف لەمبارەیەوە دەلێت: "کەمالییەکان لەسەرەتاوە پەیڕەوی سیاسەتێکی تاکتیکی و هۆشیارانەی نەرمیانکرد بەرامبەر بە کورد، ئەوەش بە ئامانجی خۆ بەدوورگرتن لە سەرقاڵبوونێکی ترسناکی هیزەکانیان و دوورخستنەوەیان لە ئەرکی سەرەکی نیشتیمانی گشتی یان کە دەستخستنی سەربەخۆیی وڵات بوو.."(17) بێگومان دەتوانین لەم بۆچووونەی لازاریفەوە ئەوە هەڵێنجین کە کەمالییەکان پەیڕەوی سیاسەتیکی پراگماتیکی و تاکتییکی (کاتی) یان پەیڕەوکردووە. پێییانوابووە لەئێستادا واتا لەماوەی ناوبراو هێشتا بارودۆخ گونجاونەبووە بۆ بەرپاکردنی شەڕ لەگەل کوردان بەڵکە ئامانجی گرنگتر و بەبایەختریان لە بەردەمە ئەویش دەرکردنی داگیرکەرانە لەوڵاتدا. نووسەرێکیتر، هۆکاری پەیڕەوکردنی ئەمجۆرە لە سیاسەت بەرامبەر کورد لەلایەن مستەفا کەمالەوە دەگێڕێتەوە بۆئەوەی مستەفا کەمال و هێزەکەی کە بەڕووی داگیرکەردا راوەستابوون دەرگیری کەمبودی پیاو (شەڕکەر)و شتومەک (کەلوپەلی پێویست) بووبوون. لەتوانایدانەبوو بەرگەی دوورخستنەوەی کورد و توڕەکردنی کوردەکان بگرن، بەڵکو پێویستیان بە هاوکاری کورد هەبوو بۆ بەرپاکردنی جەنگ دژی بێگانەکان."(18) پەیڕەوکردنی ئەوجۆرە سیاسەتە سەرنجی دیفد ماکداوڵیشی بۆخۆی راکێشاوە و ئەویش لەمبارەوە بێدەنگنەبووە پێیوایە کە هۆکاری پەیڕەوکردنی سیاسەتی ناوبراو لەلایەن مستەفا کەمال بەرامبەر بە کوردەکان دەگێڕێتەوە بۆ: "مستەفا کەمال باش ئاگاداری مەیلی جوداخوازی کوردەکان و یانە کوردییەکانی ئەستەمبوڵ و مەبەستە ترسناکەکانی کارە تایبەتییەکانی میجەر نوئیل() بوو.. ناوبراو بەردەوامدەبێت، دەڵێ ترسی جوداکردنەوەی ئەنادۆڵی رۆژهەڵات لە چاودیری عوسمانی وەک ئامرازێک بە قازانجی ئینگلیز و ئەرمەنەکان".(19) لەبەر رۆشنایی ژمارەیەک دۆکیۆمینت و بەڵگەنامە کە دواتر هەندێکیان دەخەینەڕوو، دەریدەخەن کە مستەفا کەمال بەشێوەیەکی پراگماتیکی هەڵسوکەوتی لەگەڵ کورد و بارودۆخی کوردستاندا کردووە. رەنگە هۆی ئەمەش بگەڕێتەوە بۆ سێ مەسەلە: یەکەمیان، پەیمانی سیڤەر کە مافی بۆ کوردی تورکیا سەلماندبوو.. دووەمیان، پەیوەندی بە یەکلانەبوونەوەی چارەسەری سیاسی ویلایەتی موسڵەوە هەبوو.. سێیەمیان، پەیوەندی بە چارەنووسی سیاسی تورکیاوە هەبوو لەوسەردەمەدا تورکیا لە دووڕێیانی خەلافەت و کۆماردا بوو. ئەم سێ مەسەلە کاریگەرییان هەبوو لەسەر نەرمی و میانڕەوی کە مستەفا کەمال بەرامبەر کورد نواندبووی.(20) جەرجیس فەتحوڵا لەمبارەیەوە بۆچووونی تایبەتی خۆی هەیە و پێیوایە هۆکاری پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەت لەوماوە زەمەنییەدا دەگەڕێتەوە بۆ خراپی بارودۆخی کەمالییەکان و لاوازییان، بەجۆرێک لە ئەیلول ساڵی 1920 ئەرمەن هێرشی گەورەی کردەسەر ناحیەی رۆژهەڵات دوای ئەوەش بە مانگیک یونانییەکان هێرشیانکردەسەر رۆژئاوای تورکیا.(21) بەبڕوای ئێمە کۆی ئەو پاڵدەر و هۆکارانە رۆڵی گرنگیان بینیوە لە هاندانی مستەفا کەمال بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نەرم و راکێشانی کورد بەلای خویدا وەک سیاسەتێکی پرگماتیکی بەرامبەر بە کورد، لەوەش زیاتر پێمانوایە مستەفا کەمال وەک سیاسییەکی زیرەک و فێڵباز باش لە کۆمەڵگەی ئەوکات کورد تێگەیبوو سڵینەکردەوە لەوەی کە دواکەوتووی واقیعی کومەڵایەتی و لاوازی هەستی نەتەوەی و پەرتەوازەی کورد و هەستی کوێرانەی ئایینی هەندێک لە سەران و تویژی ئایینی و کومەڵایەتی کورد بقۆزیتەوە و پەیڕەوی سیاسەتێکی دیماگوگییانە (ساوێلکە خەڵەتێن - فریودەرانە) بەرامبەر بە کورد پەیڕەوبکات. بەهەرحال مستەفا کەمال تەواوی تواناکانی خۆی خستەگەر بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ سەرانی کورد و راکێشانی بەلای خۆیدا بۆئەوەی بەشداری جەنگی سەربەخۆی وڵاتیان پێبکات. ئەوەی زۆر لەمەدا کۆمەکی مستەفا کەمالی کرد، ناسین و پەیوەندی گرتنی مستەفا کەمال دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی کە وەک سەرۆکی حامیەی دیاربەکر لە ساڵی 1916 کاری کردبوو. ئەوەش بواری بۆ رەخساند کە ژمارەیەک گەورە لە سەرانی هۆزەکانی کوردی ئەوی بناسێت و پەیوەندی لەگەڵ هەندێکیاندا گرێداوە.(22) دوای ئاگربەست ژمارەیەک لە ئەندامانی حکومەتی تورکی نوێ داوایانکرد پەلەبکرێت لە راکێشانی کوردەکان بەلای حکومەتدا، بەڵینیان پێدان بە پێدانی خودمختاری لەژیر سایەی تورکیادا.. بەمچەشنە لە کۆنگرەی ئەرزەڕۆمدا بزووتنەوەی نەتەوەی تورک هەوڵی راکێشانی سەرانی کوردیاندا. سەرۆکعەشیرەتی موتکی حاجی موسا بەگیان هەڵبژارد بە نوێنەر لە ئەنجومەنی نوێنەران. مستەفا کەمال داوای هاوکاری لە جەمیل جتوبەگ کرد کە سەرۆکی یەکێک لە هۆزە کوردییەکان بوو لە غەزان.(23) بەمجۆرە لە تەموزی 1919 لەسەر بنەمای کۆنگرەی ئەرزەڕۆم نامەی نووسی بۆ ژمارەیەک سەرۆکهۆز و داوای هاوکاری و پێدانی کۆمەکی گەورەی لە شارە کوردییەکان کرد بۆ دەستەبەرکردنی وەلائیان. لەمڕێگەیەدا سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا، هەتا ئەو سوپایەی کە یونانیەکانی پێدەرکردوە زۆربەیان کوردبوون،(24) هەروەها لە کۆنگرەی سیواسی (4 -11 ی ئەیلول 1919) بانگێشتی سەرانی کوردی کرد بۆ بەشداری لە کۆنگرەی ناوبراو. بەڵێنی پێدان کە کورد مافی یەکسانی دەبێت لەگەڵ تورکاندا و کوردەکان لە کۆنگرەی ئەرزەڕۆم رۆلی بەرچاویان هەبوو، بەجۆرێک لە هەڵبژاردنی دەستەی نوێنەرایەتی کە لە نۆ کەس پێکهاتبوو، بەلایەنیکەم سیانیان کوردبوون: حاجی موسا بەگ لە موتکی (mutki)، سەلاح ئەفەندی لە بەتلیس، فەوزی ئەفەندی کە شێخێکی نەقشەبەندی بوو لە ئەرزەڕۆم.(25) لەوەش زیاتر مستەفا کەمال هەوڵی یەکخستنی سەرۆکە کوردەکان لە رۆژهەڵاتی ئەنادوڵ دا لەسەر سفرەی دژایەتی ئەرمەن بەجۆرێک رەفتاری ئەرمەنەکان هۆکاری تەواو پێویستبوو بۆ ئەمکارە. لە کانونی یەکەم 1919 مستەفا کەمال ژمارەیەک سەرۆکهۆزە کوردەکان و عەرەبەکانی کۆکردەوە باسی لە دژایەتی ئەرمینیا کرا. لەم کۆبونەوەیەدا نوێنەرانی ئازەربایجان ئامادەبوون، مستەفا کەمال پێشنیازی دامەزراندنی (هێزیکی ئیسلامی) لە هۆزە کوردی و عەرەبییەکان لەژێر سەرکردایەتییەکی گونجاودا، بەڵام ئەمە بەجێنەهات.(26) مستەفا کەمال لە 24-03-1919 لە نامەیەکی بۆ وەزارەتی کاروباری شەڕ تێیدا لەبارەی کوردەکانەوە دەڵێت: شانازی بەوەوە دەکەم ئەوانە چەتەنین، بەڵکو رۆڵەی بەناموسن و لە نەتەوەی عوسمانی دروستبوون.(27) لە ئەیلولی 1919 مستەفا کەمال گوتی: "تا ئەوکاتەی خەڵکی باش و شەریف و بەڕێز هەن، کوردەکان و تورکەکان هەروەک دوو برا، لەدەوری خەلافەت پێکەوەدەژین و لەمپەریکی ئاسنین لەبەرامبەر دوژمنانی ناوخۆ و دەرەکی دەخولقێنن".(28) ئیسلام لەم قوناغەدا ئەو تەوەرەیە کە تەوەرەی تیکۆشانی کەمالییەکان دژی مەسیحیەکان لەدەور دەسوورا.(29) مستەفا کەمال لە هەولەکانی بۆ راکێشانی کوردەکان بەردەوامبووە ئەوەتا لە 07-01-1919 لەنامەیەکدا بۆ رەشید بەگی برای ئەدهەم بەگ چەرکەسی رایدەگەیەنێت کە ئەمرۆ دەژمنانمان چواردەوری کورد و تورک و چەرکەس و برایانیتری ئایینیمانیان داوە.(30) مستەفا کەمال دیسانەوە لە نیسانی 1920 دا لەوتارێکیدا لەبەردەم پەرلەمان گوتی: پەرلەمانی جەخدیکردەوە کە تەنها پێکنەهاتووە لە نوێنەری تورکەکان و کوردەکان و چەرکەس و لاز، بەڵکو پێکهاتووە لە نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی یەکگرتوی بەهێز.(31) بیری کورد وەک کورد، وەک بەشێک لە پێکهێنەرەکانی بیرکردنەوەی ئەم قوناغەی چالاکی کەمالی مایەوە، ئەوە، بۆنموونە لە ساڵی 1921 بۆ ژمارەیەک لە سەرۆکهۆزەکان دەنووسێ: "ئێمە لە مێژە ئاگامان لە وەفاداری خەڵکی کورد هەیە، کوردەکان هەمیشە بۆ تورکەکان دۆستی بەنرخ بوون، دەتونرێت بگوترێت کە ئەم دوومیللەتە یەکن".(32) لەڕاستیدا سیاسەتی راکێشانی کورد تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چەندین هۆزی کورد بەدەم ئەم نامانەوە چووون و زۆر دڵسۆزانە شەڕی هێزەکانی بەریتانیایان کرد، بەجۆریک جوتیارانی کورد زۆربەی هەرەزۆری ئەو هێزە تورکییە بوون کە بەریتانییەکانیان لە ئورفە وەدرەنا، ئەتاتورک لەنامەیەکدا بۆ یەکیک لە میرە کوردەکان ئاماژەی بۆئەوە کردووە و زۆر بەشانوباڵیاندا هەڵیداوە.(33) ئەوەتا نووسەریکیتر کۆمەک و پشتیوانی کورد بۆ کەمالییەکان و رۆڵیان لە دامەزراندنی تورکیای نویدا زۆر بەنرخ و بە بایەخەوە لەقەڵەمدەدات.(34) هەر لەمبارەیەوە مستەفا کەمال لە پەیامیکی تایبەت و نهێیندا کە بۆ جەنەرال نیهاد پاشای فەرمانداری جەزیرە ناردووە، تێیدا جەخدی لەسەر چەند خاڵیک کردووەتەوە لە گرنگترینیان ئەمانەن: سیاسەتی ناوخۆی ئیستامان پێویست بە پێگەی فراوانی جەماوەری هەیە بەشێوەیەک هەموو چین و تویژەکان لە سەرتاسەری وڵات لەخۆبگرێت لەو هەریمانەش پڕن لە کورد سیاسەتی ناوخۆی دەرەوەش لایەنگری دەسەڵاتێکی پێوانەی هەرێمی دەکەین. خاڵێکیتر هەمان بەڵگەنامە، ئاماژە بۆئەوە دەکات کە تەواوی دنیا پەسەندکردنی دەسەڵاتی خۆبەڕیوەبردنی نەتەوەکان بووەتە بنەمایەک، ئێمەش ئەم بنەمایە پەسەنددەکەین، پێویستە لەژێر فەرماندەی ئەنجومەنی باڵای گەلدا داواکارییەکانی ژیانیان رابگەیەندرێت بەڕێوەبردنی ئەم سیاسەتە لە کوردستان بەم رەوتە ئەرکی فەرماندارێتی بەرەی جەزیرەیە.(35) لەچەندین بۆنەدا ئەوەی دووپاتکردووەتەوە کە کورد لە سایەی دەوڵەتی تورکیادا دەگەنە هەمان ئەو مافانەی کە هاوپەیمانان بەڵێنیانداونەتێ.. تەنانەت کاریگەری ئەم بەڵینانە ئەوەندە زۆربووە کە زۆر جوتیاری کورد تورکیان بە برای خۆیان دەزانی..(36) کار گەیشتە ئەو رادەی لە 10ی شوباتی 1922 ئەنجومەن بڕیاریدا: "گونجاو لەگەڵ ئاکار و رێوڕەسمی نەتەوایەتی خەڵکی کورد خودموختاری ئیدارییان پێبدات"، بەلام ئەم خودموختارییە بەچەندین مەرجی تەعجیزییەوە گرێدرا و بەمجۆرە هەرچەندە تێزەی خودمختاری لەلایەن ئەنجومەنی گەورەی نیشتیمانییەوە بڕیاریلێدرا، بەڵام هەرگیز رۆشنایی نەبینی.(37) لەکۆتاییدا نابیت ئەو راستییە لەیادبکەین، کەمالییەکان هەتاوەکو راگەیاندنی کوماری تورکیا و هەڵوەشاندنەوە خەلافەت و بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای کەمالی لە ساڵی 1923 خۆیان وانیشاندا و وایانوێناکرد کە دەوڵەتێکی ئیسلامی دادمەزرێنن کە پێکهاتووە لە تورک و کورد ئەوانەی کە لە چووارچێوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا بوون، بەڵگەنامەی نیشتیمانی ئەوەی لەخۆگرتبوو، بەشێوەیەکی روون لە گوفتار و کرداری کەمالییەکاندا خۆی بەیاندەکرد.(38) تەوەری دووەم: سیاسەتی کەمالیستەکان لەنێوان ساڵانی 1923-1926 لە 1 ی نوڤەمبەری 1922 مستەفا کەمال سەڵتەنەتی هەڵوەشاندەوە. لە 29 نۆڤەمبەری ساڵی 1923 کۆماری تورکیا راگەیەنرا. ئەمەش دابڕانێکی مێژوویی لەگەڵ ئیمپراتۆریای عوسمانی دروستکرد و رێگەی بە کەمالیستەکان دا رژێمێکی نوێ، تەواو جیاواز لەوەی ئیتیحاد و تەرەقی دابمەزرێنێت.(39) دواتر و لە ساڵی 1924 خیلافەتی ئیسلامی لابرد.(40) هەڵوەشاندنەوەی خەلافەت لە ساڵی 1924و هێرشکردنەسەر ئیسلام تەواوی ئەو ئەڵقانەی پچڕاند کە کوردەکانی بە دەوڵەتی ناوەندییەوە گرێدەدا. ناسیۆنالیزمی کوردی کە هەندێکجار بەتوندی لەگەڵ گوڕوتینی ئایینی گرێدابوو، بەتوندی کاردانەوەی نیشاندا مەلاکانیش پشتیوانیان لە بزووتنەوە کوردییەکان (وەک نەیارانی کەمالیزمی عەلمانی) دەکرد.(41) وەک دەردەکەوت مستەفا کەمال هەتا کۆتاییەکانی 1923 خواستی ئەوەی هەبوو کورد وەک نەتەوە جیابکاتەوە لە نەتەوەی تورکی و لارینەبووە لە پێدانی حوکمی زاتی بە کورد، بەڵام ئەو کودەتاچییە پاش ماوەیەکی کورت بەسەر بیرکردنەوەیدا دێت؟(42) هەڵوەشاندنەوەی خەلافەت و راگەیاندنی کۆمار لەلایەن مستەفا کەمالەوە پەردەی لەسەر نیاز و مەبەستی شاراوەی تورکان لابرد و دەریخست کە ناسیۆنالیزمی تورک بۆیە لە ساڵی 1918وە دڵی کوردەکانی رادەگرت تا بۆ دژایەتی ئینگلیز و یۆنان و وەرگرتنەوەی موسڵ سوودیانلێوەربگرێت.(43) مستەفا کەمال تا دوای مۆرکردنی پەیماننامەی لۆزان هیچشتێکی لە نیاز و مەرامی خۆی بەرامبەر بە کوردان نەدرکاند. هەتا ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانی ئەنکەرە هوتافیانکێشا و لێدوانی حسێن عەونی بەگ نوێنەری ئەرزەڕۆم لە ئەنجومەن پەسەندکرد، گوتی: "مافی قسەکرن لەسەر ئەم تریبیونە بۆ هەردوو نەتەوەی کورد و تورکە". لەوەش زیاتر لە کۆنگرەی تەرسانە لە ئەستەمبول بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ بەسترابوو، فەتحی بەگ سەرۆکی شاندی تورکی رایگەیاند: "ئەم نیشتیمانە هی هەردوو ئومەی کورد و تورکە بەتەنها"، بەڵام هەرکە پەیمانی لۆزان لەلایەن هەموو وڵاتانی ئەوروپی مۆرکرا، ئیدی هیچشتێک وەک رێگری لای مستەفا کەمال نەما تاوەکو نیازە خوێناوییەکانی خۆی بەرامبەر بە کورد نیشانبدات".(44) گۆران و کودەتا لە بیری مستەفا کەمال بەرامبەر بە پرسی کورد سەرنجی هەندێک نووسەری بەلای خۆیدا راکیشاوە، لەوانەش جەرجیس فەتحوڵا لە کتیبی "یقچە الکرد" چەند هۆکارێکی ئەو کودەتایەی کە لە بیرکردنەوەی مستەفا کەمالدا روویداوە خستووەتەڕوو: گرێدانی پەیماننامەی لۆزان، ترسی تورکیا لە نیازی بەریتانیا لە پێدانی حوکمی زاتی بە کوردەکانی باشووری کوردستان، چوونکە ئەم بیرۆکەی وەک هەڕەشە بۆ سەرخۆیان و گواستنەوەی بۆ باکوور دەدایە قەلەم. لەلایەکیترەوە کەمالییەکان بۆئەوە نەچوونە شەڕی رێکەوتنامەی سیڤەر تەنازول بۆ مافی کورد بکەن لە رێکەوتنێکی نێودەوڵەتیتردا. لەوەش زیاتر کەمالیستییەکان کە نەیانتوانی ئیحتیوای رووداوەکانی دەرەوەی سنوور بکەن، خۆدەتوانن ئیحتیوای رووداوەکانی سنووری خۆیان بکەن، بەپێویستیشیانزانی بۆ دروستکردنی تورکیای کەمالی کاربکەن لەسەر کوژانەوەی مەشخەلی نەتەوەی کورد لە ناوخۆ.(45) ئابەمچەشنە و بەمهۆکارانە و چەند هۆکاریتری خودی و بابەتی مستەفا کەمال وەک عەزیز شەمزینی دەڵی: "لەجیاتی ئەوە بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێبکات، کەوتە گیانی کورد و پەلاماریدا، هەرچی ئامۆژگای کەلتوریی کورد زمان بوو داخرا، هەرچی تێکۆشەڕ و گوردپەروەربوو گیرا، بەمکارەش دەوڵەت کەمالیستەکان سیاسەتێکی توندوتیژی گرتەپێش و هەمووجۆرە یاسایەکی پێشیلکرد."(46) ئێستا ئیدی دوای ئەو هەڵگەڕانەوە گەورەیە لە سیاسەتی کەمالیستەکاندا روویدا، کەمالیستەکان دەستیانکرد بە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی گشگیر و سەراپاگیر دژی کورد، هەموو هەوڵێکیان خستەگەر بۆ لەناوبردنی کورد و سڕینەوەی سیما نەتەوەییەکانی ئەو میللەتە. ئەوەش بەگرتنەبەری چەندین رێوشوێن کە ئێمە هەوڵدەدەین لە خوارەوە بەخێرایی تیشکێکیان بخەینەسەر: أ: دەرکردنی یاسا لە دژی کورد: لە کانونی دووەمی ساڵی 1923 بەگوێرەی یاسای نوێ دادگاکانی تایبەت بە ویلایەتەکانی رۆژهەڵات دامەزرا یان دروستکران کە سەنتەرەکەی لە دیاربەکر بوو کە ئامانج لەم یاسا بنبڕکردنی جووڵانەوەی رزگاریخوازی کورد بوو.(47) لە هەنگاوێکیتری لەمجۆرەی حکومەتی تورکیا لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1923 ئەنجومەنی بەرز یاسای ژمارە (356) دەربارەی لەناوبردنی باندیزم (چەتەگەری) پەسەندکرد کە لەلایەن وەزیری ناوخۆوە مەڵخی بەگ ئامادەکرابوو. ئەم یاسا لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورک بەشێوەیەکی بەرفراوان دژی بەشداربووانی جووڵانەوە کوردییەکان دەهێنا. بەجۆرێ رۆژنامە تورکییەکان کوردەکانیان بە (باند) ناودەبرد.(48) لە 20ی ئەپریلی 1924 دەستوری تورکیا لەلایەن ئەنجومەنی بەرزەوە پەسەندکرا. شایەنی گوتنە سیاسەتی پشتگویخستنی مافەکانی کورد و سیاسەتی تورکە نەتەوەپەرستەکان بەتەواوی لەم دەستورەدا رەنگیدابووەوە. لەبەرئەوە بەباشیی دەزانین هەندێک لە ماددەکانی بەرچاوبخەین کە سیاسەتی رەگەزپەرستی تێیدا رەنگیداوەتەوە: ماددەی (2): (زمانی تورکی بە زمانی دەوڵەت دادەنرێت). ماددەی (11): (هەر تورکێک چ ژن بێت چ پیاو بگاتە تەمەنی (30) ساڵی دەتوانێت خۆی کاندیدبکات بۆ سەرۆککۆماری). ماددەی (68): (هەموو تورکێک بە ئازادی لەدایکدەبێت). ماددەی (69): (هەموو تورکەکان لەبەرامبەر یاسادا بەکسانن). ماددەی (88): (هەموو دانیشتوانی تورکیا بێ ئایین و نەژاد گشتیان تورکن!).(49) وەک دەبینین لە یەکەم دەستوری تورکیدا نەک هەر بەهیچ کلۆجێک ئاماژەی بۆ ماف و ئازادییەکانی کورد تێدانەبوو، بەڵکە بەشێوەیەکی نەتەوەپەرستانەی زۆر نزم ئەو دەستورە نووسراوەتەوە. ئەم دەستور بوو بە رێگرێکی یاسایی زۆر بەهێز لەبەردەم گەیشتنی کورد بەلایەنی کەمی مافەکانی، بڕگە و بابەتەکانی ئەم دەستورە بوون بە چەکێکی یاسایی کاریگەر کە حکومەتی کەمالیستەکان بێسڵەمینەوە دژ بە کورد بەکاریاندەهێنا. کەمالیستەکان هەر بەوەندە نەوەستان کوردەکان بەپێی یاسا لە مافەکانیان بێبەریبکەن، بەڵکو هەرێمە کوردییەکانیان خستەناو بازنەی باری نائاساییەوە، ئەوەتا لە 25 شوباتی 1925 ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ژمارە (1547)ی پەسەندکرد. بەگوێرەی ئەو بڕیارە باری نائاسایی لە هەرێمەکە راگەیاند.(50) حکومەتی تورکیا کەمالیستەکان لەوەش زیاتر رۆشت، دواتر یاسای ژمارە (578) لەبارەی ئاسایشی ناوخۆ پەسەندکرد کە دەسەڵاتێکی ئێجگار گەورەی دا بە حکومەت بۆ سەرکوتکردن و لەناوبردنی هەمووجۆرە دەنگێکی ناڕەزایی.(51) بۆ جێبەجێکردنی ئەم یاسایانە و چەندین یاسای چەوسێنەرانەیتر. ئەنجومەن لە ئازاری 1925 بڕیاری دامەزراندنی دوو دادگای (دادگاکانی سەربەخۆیی)دا، یەکێکیان بۆ هەموو تورکیا کە ناوەندەکەی لە ئەنکەرە بوو، دوومیان لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵاتی وڵات بوو. بەچەشنێک ئەو حوکمی لەسێدارەدانەی دادگاکانی ئەنکەرە دەریدەکرد دەبوو لەلایەن ئەنجومەنەوە پەسەندبکرێـت، بەڵام ئەم دادگایانەی کە لە ناوچەی شۆڕش بەرپاکراون یەکسەر هەر لەجێوە جیبەجێدەکرێ.(52) بە فەرمانی ئەم دادگای سەربەخۆیانە چەندین کەسایەتی و شۆڕشگێڕی کورد لەسێدارەدران، ئەم دادگایانە رۆلێکی گەورەیان گیرا لە چەوساندنەوە نەتەوەی کورد و لەناوبردنی سەرانی شوڕشگێر بەتایبەت شۆڕشی ساڵی 1925ی شیخ سەعیدی پیران. ب: پشتگوێخستنی زمان و فەرهەنگی کوردی، هەوڵی سڕینەوەی ناسنامە. بێشەک یەکێکیتر لە رەهەندەکانی سیاسەتی کەمالیستەکان کارکردن بوو لەسەر لەناوبردنی زمان و فەرهەنگ و تواننەوەی نەتەوە ناتورکەکان لە بۆتەقەی زمان و فەرهەنگی تورکیدا لەنێویشیاندا زمان و فەرهەنگی نەتەوەی کورد، بۆ بەجێگەیاندنی ئەم سیاسەتە رەگەزپەرستانەیان چەندین رێوشوێنیان گرتەبەر. هەوڵدەدەین تیشکیکی خێرا بخەینەسەر ئەم بابەتە: وەک بینینمان لە یەکەم دەستوری تورکیای نوێ بەهیچجۆرێ مافی نەدابوو بەهیج نەتەوەیەک کە بتوانن زمان و فەرهەنگی خۆیان مومارەسەبکەن هەم لە ژیان و هەم لە پرۆسەی خویندن و بەرگری لەخۆکردن لەدادگاکاندا. ماددەکانی ئەم دەستورە بوون بە سەرچاوەی یەکەمین بۆ دەرکردنی چەندین یاسا چەوسێنەرانە و رەگەزپەرستانە بۆ یاساغکردنی زمانە ناتورەکییەکان و لەنێویشیاندا زمانی کوردی. ئەوەتا عەزیز شەمزینی لەبارەی بارودۆخی فەرهەنگی و کلتوری کوردەوە لەم سەردەمەدا دەڵێت: "کەمالیستەکان نەک هەر مافە نەتەوەییەکانی کوردیان نەسەلماند، بەڵکو تەگەرەی گەورەیان خستەبەردەم پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی کوردستان."(53) هەر لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکیتر دەڵێت: "تورکیا زمانی کوردی پێشێل و پەراویزخستبوو، ئەو ئیلتیزامەی پێش یەک ساڵ بەپێی ماددەی (39) پەیماننامەی لۆزان، خستبووەسەرشانی خۆی پێشێلیکردبوو. ئێستا ئیدی بەئاشکرا دەستیکردبوو بە پەیڕەوکردنی سیاسەتیک کە ئامانجی سڕینەوەی گشت دەرکەوتە ناتورکییەکانی ژیانی خەڵک بوو." (54) تورکەکان لەسەر ئەم سیاسەتە کاریانکرد. لە ئاداری 1924 کارگەیشتە ئەوەی پێداگرن لەسەر تەنیا بەکارهێنانی زمانی تورکی لە دادگاکان و بەڕەسمی قەدەغەکردنی زمانی کوردی. ئەم بڕیارەی کە لەمەڕ زمان درا کوردستانی لە فێرکردن بێبەشکرد. بەجۆرێک لەساڵی 1925 لە 4875 قوتابخانەی تورکیا تەنها 215 قوتابخانە لە کوردستان هەبوون. تەنیا 8400 قوتابی لە کۆی 382000 قوتابی تورکی لەوێ دەیانخوێند. بەبێ هەبوونی قوتابخانەی کوردی ژمارەی ئەو قوتابییە کوردانەی کە بتوانن سوود لەم خویندنگایانە وەربگرن زۆر زۆر کەمبووەوە، ئەمە وێرای وەرگرتنی باجی فێرکردن، هەلومەرجێکی وادا بێگومان زۆر مایەی نەفرەت و بێزاریبوو.(55) سڕینەوەی زمان و رێگرتن لە دەرچووونی پەرتووک و شتگەلیکیتر بە کوردی و قەدەغەکردنی زمانی کوردی رۆڵێکی خراپی دەگێرا لەئاییندەدا لە زالبوونی زمانی تورکی بەسەر زمانی زۆرینەی خەڵکدا.(56) دامەزرێنەرانی تورکیای تازە، زمانی کوردی تەنانەت لەو ناوچانەش قەدەغەکرد کە زۆربەی هەرەزۆریان کوردبوون، هەروەها زۆری گوند و شارۆچکەکان گۆران و کران بە تورکی. مەبەستی ئەم سیاسەتە ئەوەبوو کورد لەڕووی نەتەوەی بەیەکجاری بتوێننەوە، چوونکە حوکمەت نەیدەویست جگەلە تورک چ کەسێکیدی لە تورکیا هەبێ، تەنانەت نووسین و بەکارهێنانی وشەی (کورد) قەدەغەکرا و سزای بۆدانرا.(57) هەر لەوسەروبەندەدا بوو بۆ خۆبواردن لەبەکارهێنانی واژەی (کورد) زاراوەی (تورکی چیایی)یان داهێنا. ئەمە سیاسەتی رەگەزپەرستی تورکی بەرامبەر بە کورد گەیاندە لوتکە. دوای کوژانەوەی شۆڕشی ساڵی 1925ی شیخ سەعید، لەبارەی سڕینەوەی ناسنامە و شوناسی کوردی، ئایدن ئۆزمان مفەتیشی ناوچەی یەک لەڕاپۆرتیکیدا بۆ عیسمەت ئینۆنۆ() لەبارەی لە ناوبردنی کەلتور و زمانی کوردی چەند خالێکی تیدایە کە بەگرنگی دەزانین بەرچاویبخەین: لە خاڵی (ب)ی ئەو راپۆرتەدا هاتووە: پێویستە بۆ توانەوەی کورد کار لەسەر گۆرینی زمانیان بکەین. ئەویش بەم رێگایانە: لە زانکۆکان وایانلێبکەین لەبری ئەوەی بە زمانی کوردی قسانبکەن بە زمانی تورکی بدوێن. هەرچی سەبارەت بە گوندنیشینەکانە دەبێت لە ژینگەی خۆیان لایانبەین و دووریانبخەینەوە فێرگەی شەوانەی تایبەتیان بۆ دابینبکرێت و مامۆستای لێوەشاوە و کارامە دیاریبکرێ بۆ بەڕیوەبردنی ئەو فێرگانە تاوەکو منداڵەکان بە گیانی تورکیزم و تورکپەروەری پەترمەبکەن. دەبیت زمانی تورکی بکرێتە زمانی ئاخافتنی ئەو دەزگایانە. ئەم مرۆڤە رەگەزپەرستە تورکە لەوەش زیاتر دەڕوات و دەڵی: بەرنامەی تایبەت بە پڕوپاگەندەی تورکیستی و ریزگرتن لە رابەران و گەورەپیاوانی تورک بۆئەو فێرگانە دابڕیژرێت. ئەمجۆرە گەورەپیاوانی تورک لای منداڵەکان خۆشەویستدەکرێت. زیاتر لەوەش پێدادەگرێت و دەڵێ دەبێت یاسای تایبەت دەربکرێت بۆ مەسەلەی توانەوە.(58) هەرلەهەمان راپۆرتدا باس لە گرنگی بایەخی مەڵبەندە کلتورییەکان کراوە، ناوبراو داوادەکات مەڵبەندە کلتورییەکان چالاکبکرێن بۆئەوەی بتوانن لە مەسەلەی گۆشکردنی کورد بە کلتوری تورک چالاکانە کارەکەی خۆیان ئەنجامبدەن. ئەگەرنا گیروگرفتەکە ئالۆسکاوتردەبێت.(59) ناوبراو لەوەش زیاتر پێیلێڕادەکێشێ و بێشەڕمانە و بێسڵەمینەوە پێیوایە پێویستە لە پرۆسەی توانەوەدا ئەم خاڵانە رەچاوبکرێت: یەکەم، گرنکی بە خانەی گەل بدریت. دووەم، بۆ خویندن هەواڵ و رۆژنامە و گۆڤار و کتێبخانەی تایبەت تەرخانبکرێت. بۆ ناسینی کۆنینە تورک، مۆزەخانە و پێشانگای تایبەت دابمەزرێت، ئەم وێرای تیپی گەرۆک گۆرانی و نواندن پێکبهێنرێت لە دیهاتەکان سینەما و ئیزگە دابمەزرێت، ئەمانە ئەنجامی چاکیاندەبیت.(60) ج: کۆچی زۆرەملێ (تهجیر): میژوونووسێکی کورد، مێژووی کۆچپێکردنی کورد دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی، ئەوکاتەی محەممەد رەشاد پێنجەم ئیمزای لەسەر فەرمانیک کرد کە لەچەند مادەیەک پێکهاتبوو کە رێگەی دەداتە کۆچپێکردنی کوردەکان. بەپێی ئەم یاسا هەستان بەدوورخستنەوەی هەموو کوردەکان لە وڵات یان پەرتەوازەکردنی لە ویلایەتە تورکییەکاندا بەمەرجێک ئەو دوورخراو و کۆچپێکراوانە لەهەر شار و شارۆچکەیەکی تورکیدا زیاترنەبن لە (5%) دانیشتوانی تورک. هەمان سەرچاوە ژمارەی کۆچپێکراوانی کورد بۆ ناوچەکانی تورکیا بە (700000) کەس لەقەڵەمدەدات.(61) لە دەی 1920 بەملاوە دەوڵەتی تورکیا دوو سیاسەتی جێبەجێکردووە: یەکەم دوورخستنەوەی کوردەکان و دووەم (بەتایبەت) بە تورککردنی کوردەکان: سیاسەتی دوورخستنەوە، سەرەتا لەساڵی 1927 لەدوای سەرکوتی دڕندانەی راپەڕینی شێخ سەعیدی پیران دەستیپێکرد.(62) دەوڵەتی نوێی تورکیا بۆ پرسی دوورخستنەوە و کۆچپێکردنی کورد، بە هەنگاوهەڵگرتن عەمەلی نەوەستا، بەڵکو بۆئەو مەبەستە بۆ پشتئەستورکردنی هەنگاوەکانی لەمبارەیەوە یاسای ژمارە (1097) لە 10ی ئایاری ساڵی 1925 پەسەندکرد. ئیدی بەپشتبەستن بەو یاسایە دەستکرا بە راگواستنی کورد لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵاتەوە بەرەو ویلایەتەکانی رۆژئاوا. ئەم یاسایە بە پاساوی ئیداری و سەربازی و کۆمەڵایەتی رێگەیدەدا ئابڵۆقەدراوی ویلایەتی بایەزید بۆ ویلایەتەکانی رۆژئاوا رابگویزرێن، نزیکەی (1400) کەس بە ماڵ و منداڵ و خێزانەوە راگوێزران.(63) ماددەی دووەمی یاسای راگواستن ئاماژە بەوەدەدات کە تا مانگی ئابی 1927 دەبێ پرۆسەکە تەواوبێت. بەمەش زیاتر راگواستنەکە بەپەلە ئەوکۆچەرانە دەگرێتەوە کە زیاتر رۆحی جەنگاوەری و بەرهەڵستیان تێدابووە. بەگوێرەی ماددەی (3) لیقەوماوان و موحتاجەکان دەبوایە بەخۆڕایی بگوازرێتەوە. بەهۆی یاسای ژمارە (1097)ەوە هەزاران کورد موڵک و ماڵی خۆیان لەدەستدا و راگوێزرانە ویلایەتەکانی رۆژئاوا(64). بەگویرەی قسەی فاسیلی نیکیتین لەنێوان ساڵانی (1926-1928) دەسەڵاتدارانی تورکیا نزیکەی یەک ملیۆن پیاو و ژن و منداڵی کوردیان ئاوارەی رۆژئاوای ئەنادۆڵ کرد. لەهەمانکاتدا بێبەزەییانە خەڵکیان ئازاردەدا.(65) سەرچاوەیەکیتر باس لەوەدەکات بەم هەنجەتە پتر لە پەنجا هەزار کەس راگوێزران بۆ ناوچەیەکی دوور سەدان کیلۆمەتر لە زیدی خۆیان دوورتر، تالەوێ لەناو چڕی دانیشتوانی تورکدا، لە رۆژئاوای وڵات کەناری باکووری دەریای سپی بۆ خۆی لە دووری وڵاتی خۆیان وەک قەترە لە دەریا بژین.(66) تورکەکان دانیشتوانی بایەزیدیان لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە گواستەوە بۆ ئیزمیر لە ئەوپەری رۆژئاوا لە تورکیا، نووسەر پرسیار دەکان گومان هەیە لەوەی کەلە سەدا دەی ئەوانەی کە ناچارکران کۆچ بکەن لەو زەمهەریرە کە بەسەلامەت گەشتوونەتە ئەزمیر و دەوروبەری؟ ئەوانەش کە ماونەتەوە لە گوند و شارەکانیان بە تۆپ و فرۆکە ڕوخێنراون(67). دوای شۆڕشی شێخ سەعید ساڵی 1925 پەرلەمان دەسەڵاتێکی فراوانی دایە عیسمەت ئینۆنۆ، ئەویش سوودی لەم دەسەڵاتانە وەرگرت و بۆ ریشەکێشکردنی کورد بەرنامەیەکی بۆئەو مەبەستەدانا خاڵی سێیەمی بەرنامەکەی: راگوێزانی زۆردارەکی کورد بۆ ناوچە دوورە تورکنیشینەکان، نیشتەجێکردنی ئەو تورکانەی لە یۆنان و باڵکان دەرکرابوون لە کوردستان.(68) دەوڵەتی تورکیا پیاوانی 25 خێزانی لە کوردەکانی شارۆچکەیەکی باکووری دەریاچەی وان پەنایانبردبووەبەر چیاکان لە ترسی زوڵمی تورک، تورکەکان دەستیانگرتبوو بەسەر ژن و منداڵەکانیان سەریانبڕیبوو یارییان بە جەستەی کوژراوەکان کردبوو.(69) بلەج شیرکۆ ژمارەی ئەوانەی کە بەهۆی ئەم سیاسەتەوە لە تورکیا لەهەموو کوردستان دەرکراون گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیۆن کەس، سەرچاوەی ناوبراو باس لەوەدەکات وێرای نەبوونی داتایەکی فەرمی بە ژمارە لەسەر ژمارەی ئەوانەی لەم پرۆسەدا لەناوچووون و سەلامەت نەبوون لە گەیشتن بەو شوێنانەی کە بۆی دوورخراونەتەوە، بەڵام دەتوانین بە ژمارەیەکی زۆر لەقەڵەمیبدەین.(70) د. پرۆسەی لێدوان و هێرشی راگەیاندن دژی کورد: لێدوان کەسایەتی سیاسی و کارگیری و رۆژنامەکانی تورکیا دژی نەتەوەی کورد و شێواندن و سوکایەتیکردن بە کورد یەکێکیتربوو لە رەهەندەکانی سیاسەتی رەگەزپەرستی کەمالیستەکان بەرامبەر بە کورد. ئەمەش دەچێتە چووارچێوەی ئەو پرۆسەی سڕینەوەی شوناس و ناسنامەی کورد لە تورکیا و لەوەش زیاتر ئینکاریکردن و رەتکردنەوەی نەتەوەی کوردە. رەنگە سەرتای ئەو پرۆسە لەوێوە دەستپێبکات کە لەم ماوە زەمەنییەدا ئیدی کەسایەتییە سیاسی و کارگێری و لێدوانی رۆژنامە تورکییەکان زۆر بە حەزەرەوە مامەڵەیان لەگەل بەکارهێنانی وشەی (کورد) دەکرد. لەبری وشەی کورد واژەی (تورکی چیایی)یان بەکاردەهێنا. کارگەیشتە ئەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، تۆفیق روشدی (سراج اغلو) چەند بیروبۆچووونێکی راگەیاند لەناو دەستەی دەوڵەتدا بووە مایەی گفتوگۆ: ئاستی کلتوری (کوردەکان) ئەوەندە لە خوارەوەیە زەینیان ئەوەندە دواکەوتووە کە ساف و سادەن ناتوانن لەناو دەستەی کۆمەڵی تورکیادا جێگایەکیان هەبێ.. ئەمانە دەمرن، چونکە لەڕووی ئابوورییەوە لە ململانێی ژیان و مردندان، رکابەری لەگەڵ تورکانی خاوەن کەلتور و خەڵکانی پێشکەوتووتر ناتوانن بژین.. ئەوەندەیە بتوانن بۆ ئێران یان عێراق کۆچدەکەن، لەبارێکدا ئەوانەی ماونەتەوە، ساف و سادە چارەنووس ئەو بوونەوەرانە قبوڵدەکەن کە شایەنی ژیان نین و لەناودەچن.(71) ئەم لێدوانە رەگەزپەرستییانە بەجۆریک لەوڕۆژانەدا لە تورکیا بازاری پەیداکرد کە وەزیری داد تورکیا مەحمود عیزت ئەسعەد (بۆزتورک) ئەوەندە پێلێڕابکێشێت لە ساڵی 1930 لەناو گەرمەی شۆڕشی ئارارات لە ستوونی رۆژنامەیەکی کەمالیستیدا رای خۆی دەربڕێ و بڵێت بیروڕای من بەمشێوەیە: "هەموو دۆستان، دوژمنان دەبێ باشبزانن کە سەرداری ئەم وڵاتە تورکە، ئەوەی تورکی پاکنەبێت هیچ مافیکیتری لەم نیشتیمانی تورکدا نییە، جگەلە مافی خزمەتکاری مافی کۆیلەبوون نەبێ، ئێمە لەوڵاتێکداین لەهەموو وڵاتەکانی جیهان ئازادتر دەژین و ئەم وڵاتە ناوی تورکیایە."(72) لەمانەش زیاتر عیسمەت ئینۆنۆی سەرۆکوەزیران لەمبارەیەوە زیاتر لەمان دەڕوات. ئەوەبوو لەسیفاندا رایگەیاند: "تەنیا نەتەوەی تورک مافی ئەوەیان هەیە لەم وڵاتەدا بژین داوای مافی نەتەوەی بکەن."(73) سەبارەت بە شاڵاوی راگەیاندن تورکان دژی نەتەوەی کورد، گۆڤاری (وەقت) لە ساڵی 1925دا رایگەیاند: "لەهەرجیگایەک سەرەنێزەی تورکان دیاربێ، مەسەلەی کورد نامێنێ."(74) یەکێکیتر لە رۆژنامە پانتورکیستەکان، رۆژنامەی (ئیلیری) ئەوەی بلاِوکردووەتەوە: (دەبێ بێگانەکان ئەوانەی بە رەگەز تورکنین، یان لەناو تورکیزمدا بتویِنەوە یا بمرن).(75) لە چوارچێوەی ئەم شاڵاوە راگەیاندنەدا، لەمبارەیەوە ئۆرگانی دەوڵەت رۆژنامەی (حاکمییەت میللییەت) لە رۆژی 10ی ئابی 1930دا بەوپەڕی تەوسەوە ئەو لیدوانەی بڵاوکردەوە: "ئەو کوردەی دوێنێ لە ئارارات خرایەژێرپێوە، ئەمرۆ ترسی لێنیشتوە دڕندانە پارێزگاری لە خۆی دەکا. لەوهەرایەدا دوو باند دروشمی ئازادییان بەرزکردبووەوە. بێگومان هەمووان دەزانن کە ئێمە گاڵتەمان بە داخوازییەکانی ئەو رێگرانە دێت کە بەوشێوەیە دەچنەسەر جڕوجانەوەری ناو ئەفسانە. لەبارترین پەنا بۆ ئۆتۆنۆمی ئەوجۆرە خەڵکە کە هەموو وشەکانی فەرهەنگەکەیان بەسەریەکەوە ناکاتە چەند سەد وشە جێگایەکە لە ئەفریقا یاخود لە یەکێک لەوبیابانەی کە نیوەی بە مەیمون و نیوەکەیتر بە مرۆڤ ئاوەدانکراوە، ئەم داخوازییانە شایەنی ئەوەنین لە ئاسیای لانکەی شارستانێتی دێرین دەرفەتی سەردەرهێنان بدرێتێ.."(76) تەوەری سێیەم: سەرکوتکردنی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد (سیاسەتی پراکتیکی بەرامبەر بە کورد) بێگومان سەرانی دەوڵەتی کەمالیست هەر بەوەندەوە نەوەستان، پرۆسەیەکی سەرپاگیرییان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کورد و لەناوبردنی نەتەوەی کورد لە تورکیا بەردەوامبوو. لەبەرئەوەی کوردەکان قوربانی سەرەکی ئەو سیاسەتە بوون بۆیە بەرگریکردنیان لەچەندین شۆڕشی نەپساوە خۆی نواندووە. لەوانەش شۆڕشی قوچگیری 1921، شۆڕشی شێخ سەعدی پیران لە ساڵی 1925، بەڵام دەوڵەتی تورکیا زۆر بەتوندی سیاسەتی سەرکوتکردنی دژی ئەم بزووتنەوانە بەکارهێنا کە ئێمە هەوڵدەدەین تیشک بخەینەسەر ئەو سیاسەتە سەرکوتکارییەی کە تورکیا لەم ماوەیەدا بەرامبەر بە کورد پەیڕەویکردووە. أ: سەرکوتکردنی شۆڕشی قۆچگیری ساڵی 1921ز: مستەفا کەمال بەهۆی بارودۆخی خودی و بابەتی بڕیاریدا کە هەموو ئەو مافانە بۆ کورد بسەلمێنی کە لە پەیماننامەی سیڤەر بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی 1921 خەتەری لەسەر نەما، هەموو وەعد و بەڵینەکانی خۆی فەرامۆشکرد.(77) رەنگە دیارترین و سەرەکیتیرین هۆکاری روودانی ئەم شۆڕشە خۆی لە خواستی کوردا ببینێتەوە لە بەکارهێنانی ماددەکانی 62، 63 ی پەیماننامەی سیڤەر بۆ دامەزراندنی حوکمی زاتی لە ئەنادۆڵ.(78) ئەم شۆڕشە لە ناوچەی دێرسیم لە ساڵی 1921 روویدا کە ناوچەیەکە کوردە عەلەوییەکان لێینیشتەجێن، دواتر بەهۆی سیاسەتی توندی کەمالییەکان بەرامبەریان هانی کوردەکانیتریشی دا بچنەناو ئەو شەپۆلە داوایانکرد کوردەکانی ئەرزنجان و مەلاتییە کۆمەک بنێرن، هەرچەند ئەمە بەدینەهات، هەروەها بیریانلەوەکردەوە داوای کۆمەک لە فەرەنسییەکان بکەن لە ئورفە و غازی عینتاب، بەڵام گەنجانی کورد داوای هاوکاریکردن لە بیگانەیان رەتکردەوە. بەمجۆرە شۆڕشەوانان توانییان لە 8ی مارس/ئازار هیزی کوردییەکانی چیای مەنزوری داپۆشراو بە بەفر بپەڕنەوە و دەستبگرن بەسەر کەماها (kemaha) ژمارەیەک گەورە لەودەرەبەگانە بگرن کە هاوکاربوون لەگەڵ تورکان.(79) بەڵام بەهۆی هەندێک هۆکار، لەوانە: لاوازی کۆمەک ئەوروپا بۆ کوردان، لاوازی ستراکتۆری کۆمەڵایەتی و یەکنەبوونی کورد، جیاوازی مەزهەبی و ئایینی نەبوونی باوەڕ لەنێویەکتردا، راکێشانی هەندێک لە سەرانی شۆڕش بەپێدانی بەرتیل و پۆست، هەموو ئەم هۆکارانە وایانکرد شۆڕش سەرنەگرێت.(80) رژێمی مستەفا کەمال دوای ئیمزاکردنی دووەمین رێکەوتنامە لەگەڵ فرەنسا لە ئوکتۆبەری 1921 بەشێوەیەکی پراکتیکی خۆی مسۆگەرکرد، چ ترسێکی نەما و شۆڕشی تشرینی دووەمی 1921 شوباتی 1922ی کوردانی لەلایەن جەواد پاشاوە تێکشکێنرا.(81) ب: سەرکوتکردنی شۆڕشی ساڵی 1925ی کوردان: دوای دروستبوونی کۆماری تورکیا، شۆڕشی 1925ی کوردان یەکێک لە گرنگترین کاردانەوەکانی کورد بوو بەڕووی سیاسەتی کەمالیدا. دوای ئەوەی لە ساڵی 1923 بەدوای رووی راستەقینەی خۆی نیشاندا، ئەم شۆڕشە کۆمەڵێک هۆکاری هەبوو، رەنگە گرنگترینیان ئەمانەبن: هەڵوەشانەوەی خەلافەت لە 03-03-1924.(82) پێداگرتن لەسەر تەنیا بەکارهێنانی زمانی تورکی لە دادگاکان و بە رەسمی قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە ئاداری 1924.(83) دوای لەدەستدانی شەڕعییەت و چەکی ئایینی لەلایەن کەمالیستەکان، نائومێدی نەتەوەیی، داتەپین رەوشی ئابووری لە شارەکانی رۆژهەڵات، بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک بەشێوەیەکی خەیاڵی، نەمانی کەلوپەلی پێویست لەبازاردا، ئیدی کورد تاقەڕێگەی لە رزگاری خۆیان لە شۆڕشی نەتەوەییدا بینییەوە کە لە ساڵی 1925 بەرپایانکرد.(84) ئەم شۆڕشە لەلایەن کۆمەڵەی ئازادییەوە پلانی بۆداڕیژرا، بەڵام شۆڕش لە راپەڕینی (بیت الشباب) لەماوەی 3-4 ئەیلولی 1924 خێراتر لەماوەی خۆی کە پلانی بۆدانرابوو بەرپابوو. دواتر جڵەوی شۆڕش کەوتەدەستی شێخ سەعید پالو (پیران). ئەم شۆڕشە بەردەوامبوو تاوەکو مانگی نیسانی ساڵی 1925 کە لە نیسان شێخ سەعید دەستەسەرکرا. دواتر تورک ئەو ناوچانەی گرتەوە.(85) دەسەڵاتی کەمالی لە کوژانەوەی ئەم شۆڕشە سڵی لەهیچجۆرە رەفتارێکی ستەمگەرانە و سەرکوتکەرانە و دڵڕەقانە نەکردەوە بەرامبەر بە کورد. هەر لە کوشتن و سووتان و وێرانکردنی گوندەکان و کۆچپێکردنی زۆرەملێ و لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی ئاشکرا. بەکارهێنانی فڕۆکە لەسەرکوتکردنی ئەم شۆڕشە. تورکەکان هەموو هەوڵێکی خۆیان خستەگەڕ بۆ چەکداماڵینی هەموو کوردەکان، سووتاندنی تەواوی گوند و ماڵەکان، پرۆسەی دوورخستنەوە (نفی) هەندێک سەرانی کورد و هۆزی کوردی بۆ رۆژئاوای ئەنادۆڵ، بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی.(86) دەوڵەت دەستیکرد بە تۆڵەسەندنەوە تا ناوەڕاستی نیسان 30 کەس لە رێبەرانی ئیعدامکرد. دادگای سەربەخۆکان دامەزران 5/3/رۆشتنی دادگاکان لەم شار بۆئەو شار گەلێکەس ئیعدامکران. لە 4ی ئەیلول شیخ سەعید لەگەڵ 26 کەسیدیکە لە دیاربەرکر ئیعدامکران. دادگاکانی سەربەخۆیش تا هەڵوەشاندنەوەیان 750 گومانلێکراویان گرت و لەمانە 660 کەسیان بە ئیعدام مەحکومکرد.(87) یەکەمین دۆسیەی دادگاییکردن لە دیاربەکر دۆسیەی دکتور فوئاد بوو، دوای دادگاییەکی کورت حوکمی ئیعدامدەدرێ، نەفەری دووەم ئەکرەم جەمیل پاشایە، ئەوجا نۆرەی شێخ سەعید هات.(88) تورکەکان هەموو رق و کینەی خۆیان بەسەر سەرکردایەتی کوردا رشت. لە کۆتایی مایسدا و لەیەکشویندا و بەئاشکرا بە بەرچاوی خەڵکەوە 91 کەسیان ئیعدامکرد. لە ئەرزرۆم لە 27/6 دەستەیەکی چل و حەوت کەس زیاتریان لە سەرانی شۆڕشی ئیعدامکرد.(89) سەبارەت بە سووتاندنی گوندەکان دیفید ماکداوڵ دەڵێ: "گوندێکی زۆریان سووتان یان وێرانیانکرد، پیاو و ژن و منداڵەکانیان کوشت، بۆنموونە لە دەوروبەری دیاربەکر، زازاکانیان کۆکردەوە هەموویان لە یەکجێ گولەبارانکرد. هەزاران مەڕوماڵاتیان دەستبەسەراگرت و هەڕاجیانکرد. بۆنموونە 30000 سەر لیجە لە دیاربەکر، بەمجۆرە خەڵکی هۆزەکانیان لە سەرچاوەی ژیان بێبەشکرد.(90) هەر لەمبارەیەوە هێزەکانی تورکیا دەستیان بە خاپوورکردنی کوردستان کرد: هەزاران هاونیشتمانی بێتاوانیان کوشت زۆرترینیان ژن و منداڵ بوون، 206 دێ وێرانکران، 8758 خانوو سووتێنران، 15200 کەس کوژران.(91) هەرچی سەبارەت بە سزادانی جەستەی و دەروونی کوردەکانە، تورکەکان کەوتنە سزادانی دەروونی و جەستەی کوردەکان بەشێوەیەکی دڕندانە بەکباش حیدر بەگ سەرۆکی کەوکەبەی سوارە ژمارەیەک لە پیاوماقوڵانی (ارغنی معدنی) بە تۆمەتی (نیشتمانچێتی کورد) گرتووە، یوسف ئەفەندی، عەبدولڕەحمان ئەفەندی ناچاریکردوون بۆ ماوەی مانگێک بە شەووڕۆژ بەپێیان لەبەردەم سوارەکانیدا برۆن بە شەق و بۆکس لێیاندەدرا، هەموو شەوێک سی قامچیلێبدرێت و خواردنێکی کەمیان پێبدرێت دوای تەواو کردنی مانگێک بەم جۆرە فەرمانیدا گولەباران بکرێن.(92) سەرچاوەیەکیتر لەمەڕ هەمان بابەت گێرانەوەیک دەگێڕیتەوە لەسەر زاری شاهیدحالێک دەڵێت سوپای تورک:"پیاوانیان هەڵدەدایە ناوئاگرەوە، بەڵام کە سەیریانکردبوو خێرا گڕناگرن، ئەفسەرە تورکەکە دەستوریدابوو کە ژنانیش فڕێبدەنە ناوئاگرەکەوە تا ئاگرەکە باش گڕبسەنێ، چونکە ژنان لەشیان چەورترە و بە گوتەی ئەو ئەفسەرە بلێسە بە ئاگرەکە دەدەن."(93) مستەفا کەمال پاش ئەوەی 9/3 سەرلەنوێ داوای لە عیسمەت ئینۆنۆ دەکات پۆستی سەرۆکوەزیران وەئەستۆبگرێ، ئیستا خاوەنی ئەو سەرۆکوەزیرانەیە کە (ئامادەیە سیاسەتی سەرکوتکارییەک جێبەجێبکات کە غازی ئەتاتورک دەیەوێ). ئەو دەستورەی بە هێزە سەرکوتکارەکان درا یەکجار توندوتیژە: (گوندەکانی ناوچە ی شۆڕش تەختی زەوی بکەن. ئامانی هیچ یەکێک لە شۆڕشگێران و خێزانەکانیان نەدەن، با ئەم دەرس و پەندە هێندە سامناکبێت کە هەموو خەڵک وڵات لەیادیانبمێنێ‌).(94) ئەم سەرکوتکاری و چەوسانەوەیە بەجۆرێک دزێو دڵڕەقانەبوو، بووە مایەی بیزاری و هەڵویستوەرگرتن لە ناوخۆ و دەرەوە، لە ناوخۆ هەندێک لە ئەفسەرانی تورک بیزاری خۆیان لە کوشتنی ژن و منداڵ و پیاوی کورد بیزاربوون، بەلام وەک هەندێکیان گوتوویانە مەجبورن ئەوکارە بکەن، لەسەر ئاستی دەرەوەش ئەو بیزاری و دڵڕەقییە سنوورەکانی وڵاتی بڕی و گەشتە هیندستان و هەستی رزگاریخوازی و ئازادیخواهی کەسێکی وەک جەواهیر لال نەهرۆ بزواند و بێدەنگیی شکاند. لێرەدا لەمەڕ بیزاری ناوخۆ نموونەیەک دێنینەوە، لە ناوخۆ رائیدێکی جەندرمە کە بۆ بەسەربردنی مۆڵەتێکی کورد هاتبووە دیاربەکر، بە یەکێک لە دۆستەکانی گوتبوو کە نەفرەت لەوکارەدەکات کە ئەنجامیدەدا و دەیەوی نقڵبێت. ئەو بەدرێژایی ماوەی (ئارامکردنەوە)(!) لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵات خزمەتیکردووە لە کوشتاری پیاو و ژن و منداڵ ماندوبووە(95). جەواهیر لال نەهرۆ لە کتێبی (ئاوڕێک بۆسەر مێژووی جیهان)، لەبەشێکیدا بەناونیشانی (مستەفا کەمال تۆزی رابردوو لادەدات) کە تایبەتیکردووە بە باسکردنی پێشهاتە سیاسییەکانی تورکیا لە سەردەمی مستەفا کەمال، لەوێدا ئاوڕێکیشی لە شۆڕشی ساڵی 1925ی کوردان دەداتەوە و بە شۆڕشێکی گەورەی ئەژماردەکات، لەمبارەیەوە دەڵێت: "ئەو شۆڕشەی لەلایەن مستەفا کەمال بەتوندی و بێبەزەییانە سەرکوتکرا و دادگاکان (سەربەخۆی) تایبەت دامەزران بۆ دادگاییکردنی هەزارەهایان، هەردوو سەرکردەی کورد شێخ سەعید و دکتۆر فوئاد لەسێدارەدران، ئەمانە و ئەوانیتریش لەپێناو سەربەخۆیی کوردستاندا گیانیان بەختکرد."(96) نەهرۆ لەمبارەیەوە لەسەر سەرکوتکاری تورک بەرامبەر بە کوردەکان بەردەوامدەبێت دەڵێ: "بەوشێوە بینیمان تورکەکان کە بەم دواییە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی دەجەنگان کەوتنەوێزەی ئەو کوردانەی داوای ئازادییان دەکرد، چ سەیرە نەتەوەیەک لەبەرگریکردن لە نیشتیمانی خۆی بگۆڕیت بۆ هێڕشکردن و داگیرکردنی ئازادی ئەوانیتر. لە ساڵی 1929 بۆ دووەمجار کوردەکان شۆڕشیان دەستپێکردەوە، بەڵام شۆڕشەکەیان گەرچی بۆ ماوەیەکیش (بەشێوەیەکی کاتی) لەناوبرا، بەڵام چۆن دەتوانرێت بۆ ئەبەد شۆڕشی نەتەوەیەک بکوژێنرێتەوە و سەرکوتبکرێت کە لەپێناو ئازادیدا تێدەکۆشن و ئامادەن نرخەکەشی بدەن؟!(97) ئەنجام دوای ئەم لیکۆڵینەوە کورتە گەشتینە چەند ئەنجامێک لەبارەی ئەو بابەتەی کە ناونیشانی ئەم پەیپەڕەیە. هەوڵدەدەین کورتەی ئەو ئەنجامانە لەچەند خالێکدا کورت و پوختەبکەین: یەکەم: کەمالییەکان لەسەرەتاوە (1918) هەوڵی خۆنزیکخستنەوە و راکێشانی کوردەکانیان دا. ئەمەش سیاسەتێکی پراگماتیکی کاتی بوو بۆ دەستخستنی کۆمەک و پشتیوانی مادی و مەعنەوی کوردەکان لە پرۆسەی سەربەخۆیی وڵاتدا، چونکە زۆر پێویستیان بەم کۆمەک و هاوکارییە هەبوو، لەڕاستیشدا کەمالییەکان توانیان لەم سیاسەتەدا سەرکەوتووبن، بە بەڵگەی ئەوەی توانییان پشتیوانی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردەکان بۆخۆیان دەسەبەربکەن. ئەمەش لە بەشداری هەردوو کۆنگرەی سیواس و ئەرزەڕۆم، بەشداری کوردان لە جەنگەکانی سەربەخۆیی بەڕوونی بەدیاردەکەوێت. دووەم: مستەفا کەمال و کەمالییەکان لەم هەوڵەیاندا بۆ راکێشانی کوردەکان، لەبەرگەرخستنی هەموو فێڵ و فڕ و هۆکارەکان سڵیاننەکردەوە دوودڵنەبوون، لەوانە بەکارهێنانی چەکی کلاسیکی: بەکارهێنانی هۆکاری ئایینی و جووڵاندنی هەستی نەتەوایەتی کوردان. پێدانی بەڵین و گفتی جۆراوجۆر و سەخییانە بە کوردەکان، بەوەی کە لەسایەی تورکاندا نەک هەردەگەن بەو مافانەی بیگانەکان پێیاندەدەن، بەڵکو لەومافانەش زیاتر وەردەگرن. سێیەم: مستەفا کەمال سیاسەتێکی فێڵبازانەی هەلپەرستانەی بەرامبەر بە کورد بەکارهێنا. هەر لەگەڵ قایمبوونی شوێنپێی خۆی و دەرکردنی بێگانەکان لە وڵات، دەستخستنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیای نوێ، رووی راستەقینەی خۆی و کەمالییەکانی نیشاندا، زۆر دڕندانە کەوتەوێزەی کوردان و نەک هەرتەواوی بەڵین و گفتەکانی پشگوێخست و باسی مافەکانی کوردی لەناوباساندا نەهێشت، بەڵکو کەوتە پەیڕەوکردنی سیاسەتێک دەتوانین بە سیاسەتی جینۆساید لەقەڵەمیبدەین چوون بەتەواوی ئامرازەکان کەوتە هەوڵی لەناوبردنی کورد و کۆی خەسڵەتە نەتەوەییەکانی نەتەوەی کورد: هەر لە کوشتن و گرتن، کۆچی زۆرەملێ وگۆڕینی ناوی ناوچەکان. لەم لایەنە هەنگاوێک زیاتریش رۆشت و بەرەو سیاسەتی (لینگۆساید) رۆیشت، ئەویش بەگەڕخستنی هەوڵە جۆاروجۆرەکانی بۆ تورکاندنی کورد و زمانەکەی قەدەغەکردنی زمانی کوردی بەهەموو شێوەیەک و بەکارهێنانی زمانی تورکی لە جیگەی. چوارەم: هەموو ئەو هەوڵانەی کەمالییەکان بۆ لەناوبردنی کورد درا هەم بەئاسانی بۆیاننەچووەسەر چونکە کوردان دوای دەرکەوتنی رووی راستەقینەی تورکان بە توندی کەوتنە بەرهەڵستی و بەڕوودا وەستانی تەواوی ئەو سیاسەتانە. لەلایەکیترەوە هەموو ئەو هەوڵ و کۆششانە کەمالییەکان نە توانی کورد لەناوببات نە پرسی کوردیشی لەناوبرد، بەڵکو پرسی کورد و نەتەوەی کوردی ئێستاشی لەگەڵبێ بە زیندوویی ماونەتەوە، دەشمێنێتەوە تا ئەوکاتەی کورد بە مافەکانی خۆی دەگات. ••• سەرچاوە و ژێدەرەکان: أ: سەرچاوەکان بە زمانی کوردی. 1. ئیبراهیم داقوقی، کوردی تورکیا، وەرگێڕانی، هیمەت عەزیز کاکەیی، دەزگای تویژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی(هەولێر -2012). 2. حەمید بۆز ئەرسلان، مێژووی تورکیای هاوچەرخ، وەرگێڕانی لە فرەنسییەوە: د. نەجاتی عەبدوڵڵا. چاپی دووەم، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس (هەولێر - 2012). 3. د. ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، تورکیای هاوچەرخ، وەرگێڕانی سامان مستەفا، ناوەندی رۆشنبیر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپخانەی لاوکۆ (سلێمانی - 2008). 4. د. گوینتەر دیشنەر، کورد گەلی لەخشتەبراوی غەدرلێکراو، گۆڕینی بۆ کوردی، حەمەکەریم عارف، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس (هەولێر- 2004). 5. د. عەزیز شەمزینی، جوولانەوەی رزگاری نیشتیمانی کوردستان، وەرگێڕانی، فەرید ئەسەسەرد، چاپ چوارەم، سەنتەری لیکۆڵێنەوەی ستراتیژی (سلێمانی - 2006). 6. دیڤد ماکداول، مێژووی هاوچەرخی کورد، ئەبوبەکر خۆشناو لە فارسییەوە کردوویەتی بە کوردی، چاپی دووەم، (هەولێر - 2005). 7. ژیرار شالیان، تراژیدیای کورد (راپۆرتێک بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان)، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، وریا رەحمانی، پێداچوونەوەی ئاسۆ کەریم، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی، (هەولێر -2010). 8. عەبدولڕەحمان قاسملوو، کوردستان و کورد، و. عەبدوڵڵا حەسەنزادە، چاپی شەشەم، چاپخانەی رۆژهەڵات (هەولێر - 2012). 9. کریس کۆچێرا، کورد لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، حەمەکەریم عارف، چاپخانەی رۆژهەڵات (هەولێر - 2003). 10. م. ئە. حەسرەتیان، یاسا دەستورییەکانی تورکیا و کورد لە سەردەمی نوێدا، وەرگێڕانی، د. دلێر ئەحمەد، مەڵبەندی کوردۆلۆجی، (سلێمانی - 2007). 11. مەیجەر نوئێڵ، یاداشتەکانی مەیجەر نوئێل لە کوردستان، وەرگێڕانی، حسێن ئەحمەد جاف و حسێن عوسمان نێرگسەجاڕی، مگبعە اوفیست حسام (بغداد - 1984). ب: سەرچاوەکان بە زمانی عەرەبی: 1. بلەج شیرکوه (دکتور)،القچیە الکردیە ماچی الکرد و حاچرهم، دار اراس للگباعە والنشر، الگبعە الپانیە (اربیل - 2011 2. بیار مصگفی سیف الدین، السیاسە البریگانیە تجاه ترکیا وأپرها فی کوردستان 1923- 1926، دار سبیرز للگباعە والنشر، (هولیر - 2004). 3. جرجیس فتح الله، یقڤە الکرد، تاریخ سیاسی 1900-1925، مما یتناول النزاع علی جنوب کردستان امام عصبە الامم مع الوپائق والمژکرات المتعلقە به، دار اراس للگباعە والنشر (اربیل - 2002). 4. جواهر لال نهرو، لمحات من تاریخ العالم، گبعە الپانیە، منشورات المکتب التجاری، (بیروت -؟). 5. روبرت أولسون، تاریخ الکفاح القومی الکردی 1880- 1925، ترجمە، احمد محمود خلیل، دار الفارابی - دار اراس، گبعە الاولی 2003. 6. م. س. لازاریف، المسألە الکردیە (1917- 1923)، ترجمە، عبدی حاجی، دار الرازی (بیروت، 1991). 7. مجموعە من الباحپین السوفیت، تاریخ ترکیا المعاصر، ترجمە، الدکتور هاشم صالح التکریتی، من منشورات مکتب الفکر و التوعیە فی الاتحاد الوگنی الکردستانی، (سلێمانیە، 2007). 8. هنری بارکی و اخرون، القچیە الکوردیە فی ترکیا، ترجمە، هفال، مۆسسە موکریانی للبحوپ و النشر، (اربیل - 2007 ج: گۆڤار و رۆژنامەکان: مەسەلەی کورد لە نووسین و لێدوانەکانی مستەفا کەمالدا پێش مورکردنی لۆزان، بەڵگەنامە، وەرگێڕانی، رازاو محەممەد، دۆسێی تورکیا، گۆڤارێکی تایبەت بە کاروباری تورکیایە، سەنتەری لێکۆلینەوەی ستراتیژی ی کوردستان دەریدەکات، ژمارە 3، نیسانی 2006.) ئاگربەستی مۆدروس: دوای شکستی ئیمپراۆرییەتی عوسمانی لە جەنگی یەکەمی جیهانی حکومەتی ئیتیحادییەکان ناچاربوون دەستلەکاربکێشنەوە سەرانی ئەو حکومەتە ئەنوەەر و تەلعەت و جەمال هەلهاتن بۆ دەرەوەی وڵات، دواتر حکومەتێکی نوێ لە 14ی تشرینی یەکەم 1918 دامەزرا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد عیزەت پاشا، ئەم حکومەتە مەرجەکانی ئاگربڕی مۆدروسی لە 30ی تشرینی یەکەم 1918 پەسەندکرد. کە بەریتانیا بە راوێژ لەگەڵ هاوپەیمانان مەرجەکانی ئاکربڕی لەگەڵ عوسمانی داڕشتبوو، شایەنی گوتنە مەرجەکانی ئەم ئاگربڕە بەنیسبەت تورکیا زۆر توند و سەرشۆڕکەربوو. مصدر: بیار مصگفی سیف الدین،السیاسە البریگانیە تجاه ترکیا و أپرها فی کردستان 1923_1926،ص ص 21_22 1) ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەانیتر: تورکیای هاوچەرخ، و. سامان مستەفا رەشید، ناوەندی رۆشنبیر بۆ چاپ و بلاوکردنەوە، جابخانەی کارو(سلێمانی _2008)، ل 23 2) هەمان سەرچاوە، ل24.) مستەفا کەمال: لە شاری سلانیک لە ساڵی 1880 لەدلیکبوە و پیوەندیکردووە بە قوتابخانەی جەنگی ئەستەمبوڵ، روویکردووەتە کاری سیاسی بووە یەکەمین سەرۆککۆماری تورکیا لە ساڵی 1923 و لە ساڵی 1938 دا مردووە. ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد، سەرچاوەی پێشوو، ل 25 3) هەمان سەرچاوە. ل 25. 4) هەمان سەرچاوە، ل 25. 5) بیار مصگفی سیف الدین، السیاسە البریگانیە ازا‌و ترکیا و اپرها علی کردستان، ص 31. 6) مجموعە من الباحپیین السوفیت، ترکیا المعاصر، ت هاشم صالح تکریتی، من منشورات مکتب التوعیە فی الاتحاد الوگنی، (سلێمانیە _2007)ص 38. 7) ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، سەرچاوەی پێشوو، ل 26. 8) حەمید بۆز ئەرسەلان، تورکیای هاوچەرخ، وەرگێڕانی لەفرەنسییەوە. نەجاتی عەبدوڵا،دە زگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی دووەم(هەولێر _2012)ل 43. 9) هەمان سەرچاوە، لا 43_44. 10) ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، سەرچاوەی پێشوو، ل 27. 11) هەمان سەرچاوە، ل 28. 12) ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، سەرچاوەی پێشوو، لا 28_29. 13) حمید بوز ئەرسەلان، سەرچاوەی پێشوو، ل 44. 14) لازاریف، المسالە الکوردیە1917_1923، ت. عبدی حاجی، دار الرازی،(بیروت _ 1991) ص 107. 15) جرجیس فتح الله، یقڤە الکرد، ص ص 275_276. 16) لازاریف، مصدر السابق، ص 125 ؛ هنری بارکی و اخرون، قچیە الکرد فی ترکیا، مۆسسە موکریانی للبحوپو النشر، (هەولیر_ 2007) ص 18؛ گۆشنەر دیشنەر، کورد گەلیکی لەخشتە براوی بێ بەشکراو، و. د.کوردۆعەلی، دەزگای ئاراس بۆ چاپ و پڵاوکردنەوە (هەولێر _2004) ل 93. دیفد ماکداول، میژووی کوردی هاوچەرخ، و. ئەبوبەکر خۆشناو،بڵاوکراوەکانی کتیبفرۆشی سۆران، (هەولێر _ 2005) لا 307.. 17) لازاریف، المصدر السابق، ص 135. 18) هنری بارکی واخرون، المصدر السابق، ص 18. میجەر نوئیل: ئەفسەرێکی ئینگلیزی چالاک و هیمن و شارەزا بوو، فارسی باش دەزانی باش پەی بردبوو بەباری دەروونی گەلانی ڕۆژهەڵات و سەرە خێڵەکانی، لەسەرەتاوە لە ناو خیلی (بەختیاری) یەکان کاری دەکرد، ملازم بوە، لە سوپای هندستان ئیشی کردوە، پاشان بوە بە موقیمی سیاسی لە (بوشهێر) لەساڵەکانی دوای جەنگ نێردرا بر کوردیتانی باکور بۆ دیراسەکردنی بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئیتنیکی دانیشتوانی ڕۆژهەلاتی ئەنادۆڵ، دواتر دورخرایەوە، ئینگلیزەکان بۆ ناوچەی قەفقاس دواتر هاتەوە بۆ بەغداد، دواتریش نێردرا بۆ کەرکوک وەک ئەفسەری سیاسی لەسەرتای شۆڕشی شیخ مەحمود نێردرا بۆ سلێمانی. یاداشتەکانی مەیجەر نوئیل لە کوردستان، وەرگیِرانی حسین احمد جاف و حسین عوسمان نێرکسەجاڕی، لا 7_ 8. بۆ درێژەی یاداشت و کارەکەی نوئیل لە باکوری کوردستان بڕوانە هەمان سەرچاوە. 19) دیفد ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، لا 312_ 313. 20) مەسەلەی کورد لە نوسین و لیداوانەکانی مستەفا کەمال دا، دۆسێی تورکیا، بەڵگە نامەکان، وەرگێڕانی، ڕازاو محەمەد. ژمارە 3، نیسانی 2006، لا 131_ 132. 21) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 279. 22) المصدر نفسه، ص 282. 23) لازاریف، المصدر السابق ص 124. 24) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 282. 25) روبرت اولسن تاریخ الکفاح القومی الکردی 1880_1925، ترجمە احمد محمود خلیل، دار الفارابی _ دار اراس، گبعە الاولی_2002)ص 87. 26) لازاریف، المصدر السابق، ص 136. 27) بەڵگەنامەی ژمارە (8) کورد لە نوسین و نامەکانی مستەفا کەمالدا، سەرچاوە پێشوو، ل 136. 28) دیفد ماکداول، سەرچاوە پێشوو، ل 213. 312. 29) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 30) بەڵگە نامەی ژمارە (4) کورد لە نامەو نوسراوەکانی مستەفا کەمالدا، سەرچاوە پێشوو، ل 133. 31) هنری بارکی و اخرون، المصدر السابق، ص 18. 32) دیفد ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، ل 313. 33) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، لا 93 _ 94. 34) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 275. 35) بەڵگەنامەی ژمارە (7)، کورد لە نامە و نوسراوەکانی مستەفا کەمالدا، سەرچاوەی پێشوو، لا 135_136. 36) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 93. 37) دیفد ماکداول،سەرچاوەی پێشوو،لا 314_315. 38) جررجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 282. 39) حمید بوز ئەرسەلان، سەرچاوە پێشوو، ل 50. 40) ابراهیم داقوقی، کیشەی کورد لە تورکیا، وەرگێڕانی، هیمەت عەزیز کاکەیی، دەزگای تویژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی(هەولێر _2012). ل 162. 41) ژێرار شالیان، تراژیدیای کورد (ڕاپۆرتێک بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان)، وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە، وریا ڕەحمانی، پێداچوونەوەی ئاسۆ کەریم،ل 70. 42) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 291. 43) کریس کۆچێرا، کورد لەسەدەی نۆزدە و بیست، وەرگێڕانی، حەمە کەریم عارف، ل 103. 44) بلەج شیرکو، قچیە الکورد، ماچی الکرد و حاچرهم،داراراس للگباعە و النشر، الگبعە الپانیە (اربیل _ 2011) ص 92. 45) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 291. 46) عەزیز شەمزینی، جولانەوەی رزگاریی نیشتیمانی ی کوردستان،وەرگێڕانی، فەرید ئەسەسەرد، چاپ چوارەم، سەنتەری لیکۆلینەوەی ستراتیژی (سلێمانی _ 2006)ل 165 47) م. حسرەتیان، یاسا دەستورییەکانی تورکیا و کورد، وەرگێرانی، دلێر ئەحمەد حەمە، مەڵبەندی کوردۆلۆجی، (سلێمانی _ 2007) ل 20. 48) م. حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، ل 21. 49) حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، لا 21_22. 50) هەمان سەرچاوە، ل 23. 51) هەمان سەرچاوە، ل 24. 52) کریس کۆچیرا، سەرچاوەی پێشوو، ل 111 ؛ حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، ل 24. 53) عزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 165. 54) دیفد ماداوڵ، سەرچاوەی پێشوو، ل 320. 55) دیڤید ماکداول، سەرچاوە پێشوو، ل 320. 56) هنری بارکی و اخرون، المصدر السابق، ص 23. 57) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 97.) عیسمەت ئینۆنۆ: یەکێک بو لە سەرکردە هەرە گرنگەکانی بزوتنەوەی کەمالی لە دوای مستەفا کەمال، نازناوی ئینۆنۆی وەرگت وەک ئاماژە بۆ گوندی ئینۆنۆ کە لە نزیکیدا یەکیک لە گرنگتررین جەنگەکانی سەربەخۆیی ڕوویدا، عیسمەت ئینۆنۆ دوای مردنی مستەفا کەمال لە 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1938 هلبژێرا بە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پارتی کۆماری گەل، ئیبراخیم خەلیل ئەحمەد، سەرچاوەی پێشوو، لا 43_44. 58) عەزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 196. 59) هەمان سەرچاوە، ل 198. 60) عەزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 199. 61) بلەج شیرکو، المصدر السابق، ص 79_80. ؛ بۆ ژمارە و داتاکانی کۆچپێکراوانی کورد بڕوانە هەمان سەرچاوە، ص ص 80_81. 62) ژیرار شالیان، سەرچاوەی پێشوو، لا 78_79. 63) حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، ل 28. 64) هەمان سەرچاوە، ل 29. 65) وەرگیراوە لە، حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، ل29. 66) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 109. 67) بلەج شیرکۆ، المصدر السابق، ص 101. 68) عەزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 174. 69) بلەج شیرکۆ، المصدر السابق، ص 101. 70) المصدر نفسه، ص ص 102_103. 71) دیفید ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، ل 333. 72) حمید بوز ئەرسەلان، سەرچاوەی پێشوو، ل 64.؛ گوشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 109. 73) دیشنەر، هەمان سەرچاوە. 74) ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، ل 332. 75) عەزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 166. 76) هەمان سەرچاوە، ل 184. 77) کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو، ل 53. 78) روبرت اولسن، المصدر السابق، ص 82. 79) المصدر نفسه، ص ص 81 _ 82. 80) المصدر نفسه. 81) کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو، ل 57. 82) کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو،ل103. 83) ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، 320. 84) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 98. 85) روبرت ولسن، المصدر السابق، ص ص 199_ 252. بۆ زانیاری زیاتر و درێژەی رووداوەکانی ئەم شۆرشە، بڕوانە: هەمان سەرچاوە، ص ص 199_ 252؛ کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو،لا 103 _117 ؛ جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص ص 295 _ 314. 86) روبرت اولسن، المصدر السابق، ص ص 252 _ 253. 87) دیڤید ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، لا 326_ 327. 88) کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو، ل 113. 89) گوشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 100. 90) ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، لا 326_ 327. 91) عبدالرحمن قاسملو، کوردستان و کورد، و. عبدالله حسن زادە، چاپی شەشەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات (هەولێر _ 2012). ل 159. 92) بلەج شیرکو، المصدر السابق، ص 102. 93) گوشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 100. 94) کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو، لا 111_ 112. 95) دیفد ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، ل 334. 96) جواهر لال نهرو، لمحات من تاریخ العالم، گ 2، منشورات المکتب التجاری، (بیروت _؟). ص ص 259 _ 260. 97) المصدر نفسه.
سامان مستەفا رەشید
پێشەکی: سیاسەتی کەمالی لە تورکیا بەرامبەر بە کورد لە 1918- 1926 یەکێکە لەو بابەتە گرنگانەی کە زۆر جیگەی بایەخ و گرنگییە. هەڵبەت ئەمە نە تەنها لەبەرئەوەی ماوەیەکی مێژووییە لە مێژووی کورد و بازنەیەکی دانەبراوە لە زنجیرەی مێژووی پرسی کورد بەگشتی و پرسی کورد لە تورکیا بەشێوەیەکی تایبەت، بەڵکو دەکرێ زۆر هوکاریتر هەبن کە بایەخ و گرنگیبدەن بەم بابەتە لەوانەش: ئەم قوناغە قۆناغێکی زۆر گرنگی مێژوو بووە، چوونکە لەماوەیەدا بو ئیمپراتۆریەتێکی گەورەی وەک ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لەناوچووو لەسەر پاشماوەی جەستەی ئەو ئیمپراتۆرییەتە چەندین دەوڵەتی نەتەوەی بۆ نەتەوەکانی ناوچەکە دامەزرا. ئەمە وێرای ئەوەی لەم قۆناغەدا بوو دەوڵەتی تورکیای نوی لەسەر بنەمای فیکری کەمالیزم دامەزرا. سیاسەتەکانی خۆی لەسەر ئاستە جیاوازەکانی ژیان لەم وڵاتەدا داڕشت. هەر لەماوەیەدا بوو بەپێی بڕیارێکی نێوان دەوڵەتە زلهیزەکان خاکی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دابەشکرا و لەنێویشدا کوردستان گەورەترین بەشی کوردستان کەوتەناو چووارچێوەی دەوڵەتی تورکیای نوێوە. بەمجۆرە ئێستاشی لەگەڵ بێپرسی کورد لە تورکیا بابەتێکی گرنگ لە چارەسەری پرسی کورد لە ناوچەکە، لەوەش زیاتر ئەم رۆڵە بەشێوەی یەکە کە بایەخەکەی بۆ رۆلێکی کلیلئاسا لە چارەسەری پرسی کورد بەگشتی گۆراوە. ماوەتەوە بڵێین: ئەم قۆناغە گرنگە لەبەرئەوەی زۆر گۆرانی گەورەی لەسەر ئاستی سیاسەتی ناوخۆی ئەو هیزەی (کەمالییەکان) کە تورکیای نوێی دامەزراند روویدا. وەک لەم چەند بەرپەرەدا دەردەکەوێت ئەو هێزە سەرەتا سیاسەتی راکێشان و خۆنزیکردنەوە و بەڵینپێدان بە کورد دەستیپێکرد. هەڵبەت ئەمە لەبەرئەوە بوو تاوەکو شوێنپێی خۆیان قاییمبکەن. دواتر لە ساڵی 1922 بەدواوە ئەم سیاسەت و کۆی ئەو بەڵینانەی بە کوردیان دابوو هەموو نەک هەر بە مرەکەبی سەر کاغەز مایەوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر بەتوندی کەوتنە وێزەی میللەتی کورد و تەواوی جۆرەکانی جەور و ستەمیان بەرامبەر بە کورد بەکارهێنا. کەوتنە شاڵاویکی فرەلایەن بەرامبەر بە پرسی کورد چ لەڕووی یاسایی، راگەیاندن، پڕوپاگەندە، شاڵاوی عەسکەری. نووسین لەسەر بابەتێکی گرنگی لەم بابەتە بەهۆی زۆری رووداوەکان و چڕوپڕی و تێکئاڵاوی رووداوەکان پێویستی بە لێکۆڵینەوەی درێژ و بەدیقەتتر لەم باسە کورتە هەیە. ئەم رەنگە بەڵگەیەکی باشبێت لەسەر ئەوەی ئەم باسەی ئێمە زۆر بە خێرای بەسەر باسەکاندا رۆشتووە، هەوڵیداوە دیارترین رووداوەکان ئەم ماوەیە بە بایەخ بگرێ نەک تەواوی وردەکارییەکان. ئەم باسە سوودی وەرگرتووە لە چەند سەرچاوەیەک: بەڵگەنامەکان لەسەر نووسین و لیداونەکانی مستەفا کەمال بەرامبەر بە کورد. کورد و یاسا دەستورییەکان لە تورکیا نووسینی حەسرەتیان، کتیبی (یقڤە الکرد) جرجیس فتح الله، مێژووی کوردی هاوچەرخ، ماکداوڵ. لازاریف: المسألە الکردیە، ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، تورکیای هاوچەرخ، حەمید بۆز ئەرسەلان، مێژووی تورکیای هاوچەرخ، هنری بارکی و اخرون، القچیە الکوردیە فی ترکیا، کریس کۆچێرا کورد لە سەدەی نۆزدەو بیست.. هتد. ئەم باسە پێکهاتوە لە ئەم پێشەکییە کورتە و سێ تەوەری سەرەکی و ئەنجامێکی کورت، لە تەوەری یەکەمدا، سیاسەتی کەمالـی بەرامبەر بە کورد لە ساڵی 1918-1922ز. لەم تەوەرەدا باس لە بەوردی باسی رەهەندەکانی سیاسەتی کەمالی کراوە. تەوەری دووەم: سیاسەتی کەمالی بەرامبەر کورد 1923- 1926. لەم تەوەرەدا باس لە خەسڵەتەکانی سیاسەتی کەمالییەکان بەرامبەر بە کوردستان کراوە کە پیکهاتووە لە شاڵاوی سەربازی بۆ سەر جوولانەوە کوردییەکان و کوردەکان، شاڵاوی پڕوپاگەندەی رۆژنامەوانی، بێبەشکردنی کورد لە مافەکانی بە یاسا، لەنێویشیاندا دەستوری دەوڵەتی تورکیای نوێ. بزوووتنەوەی رزگاریخوازی کورد (سیاسەتی پراکتیکی بەرامبەر بە کورد). ماوەتەوە بڵیین بە رەچاوکردنی فراوانی و گەورەی بابەتەکە و بچوووکی و سنوورداری ئەم پەیپەرە، وای کردوە ئەم کارەی ئێمە بێ هەڵە و پەڵە نەبێ. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیوادارین لە نرخ و بایەخی بابەتەکەمان کەمنەکردبێتەوە، توانیبێتمان تیشکێک بخەیەنەسەر ئەم بابەتە پڕبایەخ و گرنگە. تەوەری یەکەم: سیاسەتی کەمالییەکان بەرامبەر بە کورد لە 1918- 1922ز - (ماوەی سیاسەتی پراگماتیکی و دیماگوگیانە): دەولەتی عوسمانی لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا دۆرا. ئاگربەستی مۆدوورس)(لە 30 تشرینی یەکەمی 1918 ئیمزاکرد. لەئەنجامدا هیزەکانی هاوپەیمانان دەستیانگرت بەسەر گرنگترین خاڵە سەربازی و ستراتیژی و ئابورییەکانی وڵاتدا. بەمچەشنە هیزی هاوپەیمانان ئەستەمبوڵ و قەڵاکان دەردەنیل و بۆسفۆر وگرنگترین شارەکانی تورکیایان داگیرکرد.(1) هیزەکانی هاوپەیمانان بوون بە دەسەڵاتدارو هەمەکارە لە تورکیا لەنێویشیاندا ئینگلیزەکان و فەرەنسییەکان کار گەشتە رادەیەک سوڵتان محەممەدی شەشەم و حکومەتەکەی بوون بە ئامرازیکی گوێرایەڵ و دەستەمۆ بە دەستی ئینگلیزەکان و فەرەنسییەکانەوە. هەرچی دەوڵەتی تورکیایشە بەپێی پەیماننامەی ئاشتی پاریسی ساڵی 1919 کە دوای جەنگ مۆرکرا. وەک وڵاتێکی بچوووک لە ناوەڕاستی ئاسیا مایەوە بە سەرکردایەتی سوڵتانی ناوبراو.(2) دانیشتوانی تورکیا وێرای ماندوبوون و شەکەتییان بەهۆی ئەو شەڕە زۆرانەی کە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی پێداتێپەربووبوو، بەڵام ملکەچبوونیان بۆ ئەو پرۆژانە رەتکردەوە و چەکیان هەڵگرت بەڕووی دوژمندا، لەماوەیەکی کەمدا بزاڤە چەکدارییەکان لە هەرچووارلای وڵات بڵاوبوویەوە. هەرزوو کردەی بەرگریکارییەکان گۆرا بۆ بزووتنەوەیەکی نیشتیمانی نەتەوەی رێکخراو، ئامانجی خۆیان ئاشکراکرد، خۆی لە دەرکردنی داگیرکەرە بیانییەکان و ئازادکردنی وڵات لەژێر دەستیاندا دەبینەوە. هەرچەندە سووتەمەنی بزاڤەکە جوتیاران بوون، بەڵام سەرکردایەتی بزاڤەکە بەدەست بورجوازییە ناسیۆنالیستەکان و دەستە رۆشنبیرەکەوە بوو، بەتایبەت ئەفسەرەکان کە لەڕیزەکانیاندا مستەفا کەمال() دەرکەوت(3). لە 19ی مایسی ساڵی 1919 مستەفا کەمال گەشتە ناوچەی ئەنادۆڵ بە سیفەتی پشکنەر (مفتیش) سوپای سێیەم، مستەفا کەمال بە گەیشتنی بە ئەنادۆڵ رێکخستنی نیشتیمانی خستەئەستۆی خۆی.(4) مستەفا کەمال دوای گەیشتنی بە ئەنادۆڵ پەیوەندی کرد بە کۆمەڵەکانی بەرگری لە ئەنادۆڵ و رۆمللی و کۆمەڵەی بەرگری لە مافەکانیان، هەرزوو بڕیاری ئامادەکاری دا بۆ گریدانی گۆنگرەی ئەرزەڕۆم و سیواس.(5) مستەفا کەمال لە ئەنادۆل چالاکانە دەستیکرد بە رێکخستنی بنکەی سەرکردایەتی تیکۆشان لە دژی داگیرکەران، ئەو چالاکییە زۆرانەی بەجۆریک بوو دەنگدانەوەی گەشتە ئەستەمبول لەسەر داوای هاوپەیمانان سوڵتان پێیڕاگەیاند کە ئەرکی ئەو لە ئەنادۆڵ تەواوبووە، بەڵام مستەفا کەمال بڕیاری گەڕانەوەی خۆی بۆ ئەستەمبوڵ رەتکردەوە. بەمەش لە گوێڕایەڵی سوڵتان دەرچووو، لە 8ی تەموزی 1919 دەستلەکارکیشانەوەی خۆی پێشکەشی سوڵتان کرد و رایگەیاند کە ئەو لە ئەنادۆڵ دەمێنێتەوە تاوەکو سەربەخۆی نیشتیمان بەدەستبهێنێت.(6) مستەفا کەمال ئامادەکاری بۆ گرێدانی کۆنگرە کرد. کۆنگرەی ئەرزەڕۆم لە 12تەموز بۆ 7 ئاب 1919 لە ئەرزەڕۆم بەسترا بە بەشداری نوێنەری 35 ویلایەت، لەم کۆنگرەدا مستەفا کەمال بە سەرۆکی کۆمەڵەی بەرگری لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵات هەڵبژێرا.(7) بەگەیشتنی مستەفا کەمال بۆ ئەنادۆڵ وتەبێژیکی بە ئۆپۆزسیۆن بەخشی. دەمودەست دژایەتی داگیرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و پرۆژەی ئینتیدابی ئەمریکای رەتکردەوە. لە 22 ی حوزەیران لە ئەماسییە بانگەوازی یاخیبوونی دژی دەوڵەت ئەستەمبوڵ راگەیاند، لەلایەن دامودەزگا ئیدارییەکانی هەریمەکان ئەنادۆڵەوە پێشوازیکرا.(8) ئیدی کۆنگرەی ئەرزەڕۆم بوو بە یەکەم پلاتفۆرمی بەرگرییەکی تاڕادەیەک رێکخراو وشوێنی مستەفا کەمالیش وەک سەرۆک دیاریکرا.(9) مستەفا کەمال هەربەوە نەوەستا لە هەوڵەکانی بەردەوامبوو توانی کۆنگرەی دووەم لە 4-12 ئەیلول 1919 لە سیواس گرێبدا بە بەشدارییەکی بەرفراوانی چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵ و بانگەشەی رزگارکردنی وڵات هێمای کونگرەکەبوو، لەکۆنگرەدا پرەنسیپە بنەرەتییەکانی بزاڤی نەتەوەی دیاریکرد. جەخدی لەسەر سنووری دەوڵەت کردەوە وەک ئەوەی پێش ئاگربەستی مۆدروس هەبوو، هەروەها کۆنگرە لیژنەی نوێنەرانی بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال هەلبژارد ئەم لیژنە سەنتەری سەرۆکایەتی بۆ بزاڤی نەتەوەیی تەشکیلکرد لەکاتی دامەزراندنی ئەنجومەن لە ئەنکەرە لە نیسانی ساڵی 1920.(10) دوای ئەنجامدانی هەڵیژاردن لە ئەنادول لە کۆی 175 نوێنەر 116 نوێنەریان لە پشتیوانانی مستەفا کەمال بوون. بەمەش مستەفا کەمال سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا. پاش ئەوەی ئەنجومەن لە 12ی کانونی دووەم لە 1920 دەستی بە دانیشتنەکانی کرد لە ئەستەمبوڵ بڕیاری لەسەر (میپاق الوگنی)دا. تێیدا جەختی لەسەر یەکێتی خاکی تورکیا کردەوە لە چووارچیوەی سنووری ئاگربڕی مۆدروس بڕیاری لەسەردرابوو.(11) هاوپەیمانان چاوەڕوان بوون حکومەتی سولتان زاڵبێت بەسەر بزاڤی نیشتیمانیدا، بەڵام کاتێک زانیان ئەنجومەنی نوێنەران بەزۆرێنەی کەمالی بڕیاری لەسەر (میپاق الوگنی) داوە. لە 28ی کانونی دووەمی 1920 ئەوکات بڕیاری کپکردن و لەناوبردنی بزاڤەکەیاندا بە بەکارهینانی هێز، بەریتانیا هەستا بە دابەزاندنی تیپێک لە پیادەی دەریایی ئینگلیزی لە 16ی ئازاری 1920 لە ئەستەمبوڵ، ئەم هێزە تەواوی دامودەزگاکانی دەوڵەتی داگیرکرد.(12) ئەم رووداوە بە قازانجی رادیکاڵیزەکردن "جیاخوازەکان"شکایەوە لە 23 ی نیسان 1920 ئەنجومەنی نیشتیمانی نوێیان لە ئەنکەرە کردەوە. بەمەش هەرزوو بەرگری گۆڕا بۆ "شەڕی سەربەخۆی "کە هەوەڵجار دژی ئەرمەنییەکان بوو کە لە قەوقاز کۆمارێکیان دامەزراندبوو.(13) بەمجۆرە جڵەوی سەرکردایەتی بزووتنەوەی رزگارکردنی وڵات کەوتەدەست ئەو هێزەی کە بە هێزی کەمالییەکان ناسرا کە نیسبەتە بۆ مستەفا کەمال سەرکردەی ئەو هیزە و بزووتنەوەکەش ناسرا بە بزاڤی کەمالی. ئێستا ئیدی پیمانوایە زوو نییە و جێگەی خۆیەتی بپرسین ئاخۆ کورد لەم سەروبەندەدا چ رۆڵێکی وازیدەکرد؟ یان کورد لەکوێی سیاسەتی ئەم هیزە نوییەدا بووە؟ هەڵوێستی کەمالییەکان بەرامبەر بە کورد لەم قوناغەدا چۆن بووە؟ کەمالییەکان چۆن رەفتاریان لەگەل کورد کردووە؟ باگڕاوەندی ئەوجۆرە رەفتارکردنەی کەمالی لەگەل کوردا چیبووە؟ بەرلەوەی بچینەناو وردەکاری رەفتاری کەمالییەکان لەم قۆناغە بەرامبەر بە کورد، بەباشی دەزانین بۆچوونی یەکیک لە شارەزایانی مێژووی کورد لەسەر بارودۆخی کورد لەم قوناغەدا بخەینەڕوو. ئەویش میژوونووسی سۆڤیەتی لازاریف: "کوردەکان لە کۆتای جەنگی یەکەمی جیهانی و دوای جەنگ لە دووڕیانیکدا وەستابوون، بەجۆرێک ئامانجێکی سیاسی روونیاننەبوو یان بەلایەنیکەمەوە تەسەوراتیان لەبارەی میکانیزمەکانی گەیشتن بە ئامانجەکانیان دیارنەبوو، ئەوەش بە پلەی یەکەم پەیوەستبوو بە پرسی هاوکاری دەرەکی و هاوپەیمانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردی."(14) نووسەرێکیتر بەمجۆرە باس لە باودۆخی کوردەکان دەکات لەم سەروبەندەدا، دەڵێت: "کوردەکان نەیانتوانی ئۆپۆزسیونێکی جیدی دروستبکەن دژی رێوشوێنە سەرکوتکارییەکان هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی و پێنەگەیشتوویی هەستی نەتەوایەتی، فاکتەری تۆبۆگرافی بەرزونزمی سەر رووی زەوی سەختی لێکدابراوی ناوچەکان لەیەکتر، دابەشبوونی مەزهەبی لەنێوان کوردەکان.."(15) دەتوانین بڵێین تەواوی سەرچاوەکان لەسەرئەوە کۆکن لە قۆناغە سەرەتای بزووتنەوەی کەمالییەکان و جەنگەکانی سەربەخۆیی بزووتنەوەی کەمالیی (1918-1923) نەک هەر سیاسەتی توندوتیژ و دژایەتی کوردەکانی پەیڕەونەکرد بەڵکە بەشێوەیەکی زۆر چالاکانە کەوتنە هەوڵی سیاسەتی راکێشانی کوردەکان بەلای خویاندا و هەوڵی پەیوەندیگرتنی لەگەڵ سەرانی چین و تویژە کوردییەکانی دا بە چەندین بانگەشە و میکانیزمی جیاجیا.(16) بێگومان پەیڕەوکردنی ئەمجۆرە لە سیاسەت خۆی بۆخوی جێگەی پرسیارە، خودی پرسیارەکە ئەوەیە ئایا بزووتنەوەی کەمالی و مستەفا کەمال بەڕاستی باوەڕیان بە هاوبەشی کورد لە تورکیا و مافەکان کورد هەبوو؟ ئایا دیوەشاراوەکەی ئەودیو ئەمجۆرە سیاسەتە نەرمە مستەفا کەمال چیبوو؟ کامانەن ئەو پاڵدەر و بارودۆخە ناوخۆیی نێوچەییانەی کە وای لە مستەفا کەمال کردبوو کە پەیڕەوی ئەمجۆرە لە سیاسەت بکات؟ بۆ تیشکخستنەسەر ئەو پرسیارانەی سەرەوە، دەرخستنی حەقیقەتی سیاسەتی کەمالی لەم ماوە بەرامبەر بە کورد، دەگەڕێینەوە بۆ چەند سەرچاوەیەکی جیاواز و جۆراوجۆر بەڵکو کۆمەکمان بکات لە روونکردنەوەی فاکتەرەکانی پەیڕوکردنی ئەوجۆرە لە سیاسەت. ئەوەتا لازاریف لەمبارەیەوە دەلێت: "کەمالییەکان لەسەرەتاوە پەیڕەوی سیاسەتێکی تاکتیکی و هۆشیارانەی نەرمیانکرد بەرامبەر بە کورد، ئەوەش بە ئامانجی خۆ بەدوورگرتن لە سەرقاڵبوونێکی ترسناکی هیزەکانیان و دوورخستنەوەیان لە ئەرکی سەرەکی نیشتیمانی گشتی یان کە دەستخستنی سەربەخۆیی وڵات بوو.."(17) بێگومان دەتوانین لەم بۆچووونەی لازاریفەوە ئەوە هەڵێنجین کە کەمالییەکان پەیڕەوی سیاسەتیکی پراگماتیکی و تاکتییکی (کاتی) یان پەیڕەوکردووە. پێییانوابووە لەئێستادا واتا لەماوەی ناوبراو هێشتا بارودۆخ گونجاونەبووە بۆ بەرپاکردنی شەڕ لەگەل کوردان بەڵکە ئامانجی گرنگتر و بەبایەختریان لە بەردەمە ئەویش دەرکردنی داگیرکەرانە لەوڵاتدا. نووسەرێکیتر، هۆکاری پەیڕەوکردنی ئەمجۆرە لە سیاسەت بەرامبەر کورد لەلایەن مستەفا کەمالەوە دەگێڕێتەوە بۆئەوەی مستەفا کەمال و هێزەکەی کە بەڕووی داگیرکەردا راوەستابوون دەرگیری کەمبودی پیاو (شەڕکەر)و شتومەک (کەلوپەلی پێویست) بووبوون. لەتوانایدانەبوو بەرگەی دوورخستنەوەی کورد و توڕەکردنی کوردەکان بگرن، بەڵکو پێویستیان بە هاوکاری کورد هەبوو بۆ بەرپاکردنی جەنگ دژی بێگانەکان."(18) پەیڕەوکردنی ئەوجۆرە سیاسەتە سەرنجی دیفد ماکداوڵیشی بۆخۆی راکێشاوە و ئەویش لەمبارەوە بێدەنگنەبووە پێیوایە کە هۆکاری پەیڕەوکردنی سیاسەتی ناوبراو لەلایەن مستەفا کەمال بەرامبەر بە کوردەکان دەگێڕێتەوە بۆ: "مستەفا کەمال باش ئاگاداری مەیلی جوداخوازی کوردەکان و یانە کوردییەکانی ئەستەمبوڵ و مەبەستە ترسناکەکانی کارە تایبەتییەکانی میجەر نوئیل() بوو.. ناوبراو بەردەوامدەبێت، دەڵێ ترسی جوداکردنەوەی ئەنادۆڵی رۆژهەڵات لە چاودیری عوسمانی وەک ئامرازێک بە قازانجی ئینگلیز و ئەرمەنەکان".(19) لەبەر رۆشنایی ژمارەیەک دۆکیۆمینت و بەڵگەنامە کە دواتر هەندێکیان دەخەینەڕوو، دەریدەخەن کە مستەفا کەمال بەشێوەیەکی پراگماتیکی هەڵسوکەوتی لەگەڵ کورد و بارودۆخی کوردستاندا کردووە. رەنگە هۆی ئەمەش بگەڕێتەوە بۆ سێ مەسەلە: یەکەمیان، پەیمانی سیڤەر کە مافی بۆ کوردی تورکیا سەلماندبوو.. دووەمیان، پەیوەندی بە یەکلانەبوونەوەی چارەسەری سیاسی ویلایەتی موسڵەوە هەبوو.. سێیەمیان، پەیوەندی بە چارەنووسی سیاسی تورکیاوە هەبوو لەوسەردەمەدا تورکیا لە دووڕێیانی خەلافەت و کۆماردا بوو. ئەم سێ مەسەلە کاریگەرییان هەبوو لەسەر نەرمی و میانڕەوی کە مستەفا کەمال بەرامبەر کورد نواندبووی.(20) جەرجیس فەتحوڵا لەمبارەیەوە بۆچووونی تایبەتی خۆی هەیە و پێیوایە هۆکاری پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەت لەوماوە زەمەنییەدا دەگەڕێتەوە بۆ خراپی بارودۆخی کەمالییەکان و لاوازییان، بەجۆرێک لە ئەیلول ساڵی 1920 ئەرمەن هێرشی گەورەی کردەسەر ناحیەی رۆژهەڵات دوای ئەوەش بە مانگیک یونانییەکان هێرشیانکردەسەر رۆژئاوای تورکیا.(21) بەبڕوای ئێمە کۆی ئەو پاڵدەر و هۆکارانە رۆڵی گرنگیان بینیوە لە هاندانی مستەفا کەمال بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نەرم و راکێشانی کورد بەلای خویدا وەک سیاسەتێکی پرگماتیکی بەرامبەر بە کورد، لەوەش زیاتر پێمانوایە مستەفا کەمال وەک سیاسییەکی زیرەک و فێڵباز باش لە کۆمەڵگەی ئەوکات کورد تێگەیبوو سڵینەکردەوە لەوەی کە دواکەوتووی واقیعی کومەڵایەتی و لاوازی هەستی نەتەوەی و پەرتەوازەی کورد و هەستی کوێرانەی ئایینی هەندێک لە سەران و تویژی ئایینی و کومەڵایەتی کورد بقۆزیتەوە و پەیڕەوی سیاسەتێکی دیماگوگییانە (ساوێلکە خەڵەتێن - فریودەرانە) بەرامبەر بە کورد پەیڕەوبکات. بەهەرحال مستەفا کەمال تەواوی تواناکانی خۆی خستەگەر بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ سەرانی کورد و راکێشانی بەلای خۆیدا بۆئەوەی بەشداری جەنگی سەربەخۆی وڵاتیان پێبکات. ئەوەی زۆر لەمەدا کۆمەکی مستەفا کەمالی کرد، ناسین و پەیوەندی گرتنی مستەفا کەمال دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی کە وەک سەرۆکی حامیەی دیاربەکر لە ساڵی 1916 کاری کردبوو. ئەوەش بواری بۆ رەخساند کە ژمارەیەک گەورە لە سەرانی هۆزەکانی کوردی ئەوی بناسێت و پەیوەندی لەگەڵ هەندێکیاندا گرێداوە.(22) دوای ئاگربەست ژمارەیەک لە ئەندامانی حکومەتی تورکی نوێ داوایانکرد پەلەبکرێت لە راکێشانی کوردەکان بەلای حکومەتدا، بەڵینیان پێدان بە پێدانی خودمختاری لەژیر سایەی تورکیادا.. بەمچەشنە لە کۆنگرەی ئەرزەڕۆمدا بزووتنەوەی نەتەوەی تورک هەوڵی راکێشانی سەرانی کوردیاندا. سەرۆکعەشیرەتی موتکی حاجی موسا بەگیان هەڵبژارد بە نوێنەر لە ئەنجومەنی نوێنەران. مستەفا کەمال داوای هاوکاری لە جەمیل جتوبەگ کرد کە سەرۆکی یەکێک لە هۆزە کوردییەکان بوو لە غەزان.(23) بەمجۆرە لە تەموزی 1919 لەسەر بنەمای کۆنگرەی ئەرزەڕۆم نامەی نووسی بۆ ژمارەیەک سەرۆکهۆز و داوای هاوکاری و پێدانی کۆمەکی گەورەی لە شارە کوردییەکان کرد بۆ دەستەبەرکردنی وەلائیان. لەمڕێگەیەدا سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا، هەتا ئەو سوپایەی کە یونانیەکانی پێدەرکردوە زۆربەیان کوردبوون،(24) هەروەها لە کۆنگرەی سیواسی (4 -11 ی ئەیلول 1919) بانگێشتی سەرانی کوردی کرد بۆ بەشداری لە کۆنگرەی ناوبراو. بەڵێنی پێدان کە کورد مافی یەکسانی دەبێت لەگەڵ تورکاندا و کوردەکان لە کۆنگرەی ئەرزەڕۆم رۆلی بەرچاویان هەبوو، بەجۆرێک لە هەڵبژاردنی دەستەی نوێنەرایەتی کە لە نۆ کەس پێکهاتبوو، بەلایەنیکەم سیانیان کوردبوون: حاجی موسا بەگ لە موتکی (mutki)، سەلاح ئەفەندی لە بەتلیس، فەوزی ئەفەندی کە شێخێکی نەقشەبەندی بوو لە ئەرزەڕۆم.(25) لەوەش زیاتر مستەفا کەمال هەوڵی یەکخستنی سەرۆکە کوردەکان لە رۆژهەڵاتی ئەنادوڵ دا لەسەر سفرەی دژایەتی ئەرمەن بەجۆرێک رەفتاری ئەرمەنەکان هۆکاری تەواو پێویستبوو بۆ ئەمکارە. لە کانونی یەکەم 1919 مستەفا کەمال ژمارەیەک سەرۆکهۆزە کوردەکان و عەرەبەکانی کۆکردەوە باسی لە دژایەتی ئەرمینیا کرا. لەم کۆبونەوەیەدا نوێنەرانی ئازەربایجان ئامادەبوون، مستەفا کەمال پێشنیازی دامەزراندنی (هێزیکی ئیسلامی) لە هۆزە کوردی و عەرەبییەکان لەژێر سەرکردایەتییەکی گونجاودا، بەڵام ئەمە بەجێنەهات.(26) مستەفا کەمال لە 24-03-1919 لە نامەیەکی بۆ وەزارەتی کاروباری شەڕ تێیدا لەبارەی کوردەکانەوە دەڵێت: شانازی بەوەوە دەکەم ئەوانە چەتەنین، بەڵکو رۆڵەی بەناموسن و لە نەتەوەی عوسمانی دروستبوون.(27) لە ئەیلولی 1919 مستەفا کەمال گوتی: "تا ئەوکاتەی خەڵکی باش و شەریف و بەڕێز هەن، کوردەکان و تورکەکان هەروەک دوو برا، لەدەوری خەلافەت پێکەوەدەژین و لەمپەریکی ئاسنین لەبەرامبەر دوژمنانی ناوخۆ و دەرەکی دەخولقێنن".(28) ئیسلام لەم قوناغەدا ئەو تەوەرەیە کە تەوەرەی تیکۆشانی کەمالییەکان دژی مەسیحیەکان لەدەور دەسوورا.(29) مستەفا کەمال لە هەولەکانی بۆ راکێشانی کوردەکان بەردەوامبووە ئەوەتا لە 07-01-1919 لەنامەیەکدا بۆ رەشید بەگی برای ئەدهەم بەگ چەرکەسی رایدەگەیەنێت کە ئەمرۆ دەژمنانمان چواردەوری کورد و تورک و چەرکەس و برایانیتری ئایینیمانیان داوە.(30) مستەفا کەمال دیسانەوە لە نیسانی 1920 دا لەوتارێکیدا لەبەردەم پەرلەمان گوتی: پەرلەمانی جەخدیکردەوە کە تەنها پێکنەهاتووە لە نوێنەری تورکەکان و کوردەکان و چەرکەس و لاز، بەڵکو پێکهاتووە لە نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی یەکگرتوی بەهێز.(31) بیری کورد وەک کورد، وەک بەشێک لە پێکهێنەرەکانی بیرکردنەوەی ئەم قوناغەی چالاکی کەمالی مایەوە، ئەوە، بۆنموونە لە ساڵی 1921 بۆ ژمارەیەک لە سەرۆکهۆزەکان دەنووسێ: "ئێمە لە مێژە ئاگامان لە وەفاداری خەڵکی کورد هەیە، کوردەکان هەمیشە بۆ تورکەکان دۆستی بەنرخ بوون، دەتونرێت بگوترێت کە ئەم دوومیللەتە یەکن".(32) لەڕاستیدا سیاسەتی راکێشانی کورد تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چەندین هۆزی کورد بەدەم ئەم نامانەوە چووون و زۆر دڵسۆزانە شەڕی هێزەکانی بەریتانیایان کرد، بەجۆریک جوتیارانی کورد زۆربەی هەرەزۆری ئەو هێزە تورکییە بوون کە بەریتانییەکانیان لە ئورفە وەدرەنا، ئەتاتورک لەنامەیەکدا بۆ یەکیک لە میرە کوردەکان ئاماژەی بۆئەوە کردووە و زۆر بەشانوباڵیاندا هەڵیداوە.(33) ئەوەتا نووسەریکیتر کۆمەک و پشتیوانی کورد بۆ کەمالییەکان و رۆڵیان لە دامەزراندنی تورکیای نویدا زۆر بەنرخ و بە بایەخەوە لەقەڵەمدەدات.(34) هەر لەمبارەیەوە مستەفا کەمال لە پەیامیکی تایبەت و نهێیندا کە بۆ جەنەرال نیهاد پاشای فەرمانداری جەزیرە ناردووە، تێیدا جەخدی لەسەر چەند خاڵیک کردووەتەوە لە گرنگترینیان ئەمانەن: سیاسەتی ناوخۆی ئیستامان پێویست بە پێگەی فراوانی جەماوەری هەیە بەشێوەیەک هەموو چین و تویژەکان لە سەرتاسەری وڵات لەخۆبگرێت لەو هەریمانەش پڕن لە کورد سیاسەتی ناوخۆی دەرەوەش لایەنگری دەسەڵاتێکی پێوانەی هەرێمی دەکەین. خاڵێکیتر هەمان بەڵگەنامە، ئاماژە بۆئەوە دەکات کە تەواوی دنیا پەسەندکردنی دەسەڵاتی خۆبەڕیوەبردنی نەتەوەکان بووەتە بنەمایەک، ئێمەش ئەم بنەمایە پەسەنددەکەین، پێویستە لەژێر فەرماندەی ئەنجومەنی باڵای گەلدا داواکارییەکانی ژیانیان رابگەیەندرێت بەڕێوەبردنی ئەم سیاسەتە لە کوردستان بەم رەوتە ئەرکی فەرماندارێتی بەرەی جەزیرەیە.(35) لەچەندین بۆنەدا ئەوەی دووپاتکردووەتەوە کە کورد لە سایەی دەوڵەتی تورکیادا دەگەنە هەمان ئەو مافانەی کە هاوپەیمانان بەڵێنیانداونەتێ.. تەنانەت کاریگەری ئەم بەڵینانە ئەوەندە زۆربووە کە زۆر جوتیاری کورد تورکیان بە برای خۆیان دەزانی..(36) کار گەیشتە ئەو رادەی لە 10ی شوباتی 1922 ئەنجومەن بڕیاریدا: "گونجاو لەگەڵ ئاکار و رێوڕەسمی نەتەوایەتی خەڵکی کورد خودموختاری ئیدارییان پێبدات"، بەلام ئەم خودموختارییە بەچەندین مەرجی تەعجیزییەوە گرێدرا و بەمجۆرە هەرچەندە تێزەی خودمختاری لەلایەن ئەنجومەنی گەورەی نیشتیمانییەوە بڕیاریلێدرا، بەڵام هەرگیز رۆشنایی نەبینی.(37) لەکۆتاییدا نابیت ئەو راستییە لەیادبکەین، کەمالییەکان هەتاوەکو راگەیاندنی کوماری تورکیا و هەڵوەشاندنەوە خەلافەت و بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای کەمالی لە ساڵی 1923 خۆیان وانیشاندا و وایانوێناکرد کە دەوڵەتێکی ئیسلامی دادمەزرێنن کە پێکهاتووە لە تورک و کورد ئەوانەی کە لە چووارچێوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا بوون، بەڵگەنامەی نیشتیمانی ئەوەی لەخۆگرتبوو، بەشێوەیەکی روون لە گوفتار و کرداری کەمالییەکاندا خۆی بەیاندەکرد.(38) تەوەری دووەم: سیاسەتی کەمالیستەکان لەنێوان ساڵانی 1923-1926 لە 1 ی نوڤەمبەری 1922 مستەفا کەمال سەڵتەنەتی هەڵوەشاندەوە. لە 29 نۆڤەمبەری ساڵی 1923 کۆماری تورکیا راگەیەنرا. ئەمەش دابڕانێکی مێژوویی لەگەڵ ئیمپراتۆریای عوسمانی دروستکرد و رێگەی بە کەمالیستەکان دا رژێمێکی نوێ، تەواو جیاواز لەوەی ئیتیحاد و تەرەقی دابمەزرێنێت.(39) دواتر و لە ساڵی 1924 خیلافەتی ئیسلامی لابرد.(40) هەڵوەشاندنەوەی خەلافەت لە ساڵی 1924و هێرشکردنەسەر ئیسلام تەواوی ئەو ئەڵقانەی پچڕاند کە کوردەکانی بە دەوڵەتی ناوەندییەوە گرێدەدا. ناسیۆنالیزمی کوردی کە هەندێکجار بەتوندی لەگەڵ گوڕوتینی ئایینی گرێدابوو، بەتوندی کاردانەوەی نیشاندا مەلاکانیش پشتیوانیان لە بزووتنەوە کوردییەکان (وەک نەیارانی کەمالیزمی عەلمانی) دەکرد.(41) وەک دەردەکەوت مستەفا کەمال هەتا کۆتاییەکانی 1923 خواستی ئەوەی هەبوو کورد وەک نەتەوە جیابکاتەوە لە نەتەوەی تورکی و لارینەبووە لە پێدانی حوکمی زاتی بە کورد، بەڵام ئەو کودەتاچییە پاش ماوەیەکی کورت بەسەر بیرکردنەوەیدا دێت؟(42) هەڵوەشاندنەوەی خەلافەت و راگەیاندنی کۆمار لەلایەن مستەفا کەمالەوە پەردەی لەسەر نیاز و مەبەستی شاراوەی تورکان لابرد و دەریخست کە ناسیۆنالیزمی تورک بۆیە لە ساڵی 1918وە دڵی کوردەکانی رادەگرت تا بۆ دژایەتی ئینگلیز و یۆنان و وەرگرتنەوەی موسڵ سوودیانلێوەربگرێت.(43) مستەفا کەمال تا دوای مۆرکردنی پەیماننامەی لۆزان هیچشتێکی لە نیاز و مەرامی خۆی بەرامبەر بە کوردان نەدرکاند. هەتا ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانی ئەنکەرە هوتافیانکێشا و لێدوانی حسێن عەونی بەگ نوێنەری ئەرزەڕۆم لە ئەنجومەن پەسەندکرد، گوتی: "مافی قسەکرن لەسەر ئەم تریبیونە بۆ هەردوو نەتەوەی کورد و تورکە". لەوەش زیاتر لە کۆنگرەی تەرسانە لە ئەستەمبول بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ بەسترابوو، فەتحی بەگ سەرۆکی شاندی تورکی رایگەیاند: "ئەم نیشتیمانە هی هەردوو ئومەی کورد و تورکە بەتەنها"، بەڵام هەرکە پەیمانی لۆزان لەلایەن هەموو وڵاتانی ئەوروپی مۆرکرا، ئیدی هیچشتێک وەک رێگری لای مستەفا کەمال نەما تاوەکو نیازە خوێناوییەکانی خۆی بەرامبەر بە کورد نیشانبدات".(44) گۆران و کودەتا لە بیری مستەفا کەمال بەرامبەر بە پرسی کورد سەرنجی هەندێک نووسەری بەلای خۆیدا راکیشاوە، لەوانەش جەرجیس فەتحوڵا لە کتیبی "یقچە الکرد" چەند هۆکارێکی ئەو کودەتایەی کە لە بیرکردنەوەی مستەفا کەمالدا روویداوە خستووەتەڕوو: گرێدانی پەیماننامەی لۆزان، ترسی تورکیا لە نیازی بەریتانیا لە پێدانی حوکمی زاتی بە کوردەکانی باشووری کوردستان، چوونکە ئەم بیرۆکەی وەک هەڕەشە بۆ سەرخۆیان و گواستنەوەی بۆ باکوور دەدایە قەلەم. لەلایەکیترەوە کەمالییەکان بۆئەوە نەچوونە شەڕی رێکەوتنامەی سیڤەر تەنازول بۆ مافی کورد بکەن لە رێکەوتنێکی نێودەوڵەتیتردا. لەوەش زیاتر کەمالیستییەکان کە نەیانتوانی ئیحتیوای رووداوەکانی دەرەوەی سنوور بکەن، خۆدەتوانن ئیحتیوای رووداوەکانی سنووری خۆیان بکەن، بەپێویستیشیانزانی بۆ دروستکردنی تورکیای کەمالی کاربکەن لەسەر کوژانەوەی مەشخەلی نەتەوەی کورد لە ناوخۆ.(45) ئابەمچەشنە و بەمهۆکارانە و چەند هۆکاریتری خودی و بابەتی مستەفا کەمال وەک عەزیز شەمزینی دەڵی: "لەجیاتی ئەوە بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێبکات، کەوتە گیانی کورد و پەلاماریدا، هەرچی ئامۆژگای کەلتوریی کورد زمان بوو داخرا، هەرچی تێکۆشەڕ و گوردپەروەربوو گیرا، بەمکارەش دەوڵەت کەمالیستەکان سیاسەتێکی توندوتیژی گرتەپێش و هەمووجۆرە یاسایەکی پێشیلکرد."(46) ئێستا ئیدی دوای ئەو هەڵگەڕانەوە گەورەیە لە سیاسەتی کەمالیستەکاندا روویدا، کەمالیستەکان دەستیانکرد بە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی گشگیر و سەراپاگیر دژی کورد، هەموو هەوڵێکیان خستەگەر بۆ لەناوبردنی کورد و سڕینەوەی سیما نەتەوەییەکانی ئەو میللەتە. ئەوەش بەگرتنەبەری چەندین رێوشوێن کە ئێمە هەوڵدەدەین لە خوارەوە بەخێرایی تیشکێکیان بخەینەسەر: أ: دەرکردنی یاسا لە دژی کورد: لە کانونی دووەمی ساڵی 1923 بەگوێرەی یاسای نوێ دادگاکانی تایبەت بە ویلایەتەکانی رۆژهەڵات دامەزرا یان دروستکران کە سەنتەرەکەی لە دیاربەکر بوو کە ئامانج لەم یاسا بنبڕکردنی جووڵانەوەی رزگاریخوازی کورد بوو.(47) لە هەنگاوێکیتری لەمجۆرەی حکومەتی تورکیا لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1923 ئەنجومەنی بەرز یاسای ژمارە (356) دەربارەی لەناوبردنی باندیزم (چەتەگەری) پەسەندکرد کە لەلایەن وەزیری ناوخۆوە مەڵخی بەگ ئامادەکرابوو. ئەم یاسا لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورک بەشێوەیەکی بەرفراوان دژی بەشداربووانی جووڵانەوە کوردییەکان دەهێنا. بەجۆرێ رۆژنامە تورکییەکان کوردەکانیان بە (باند) ناودەبرد.(48) لە 20ی ئەپریلی 1924 دەستوری تورکیا لەلایەن ئەنجومەنی بەرزەوە پەسەندکرا. شایەنی گوتنە سیاسەتی پشتگویخستنی مافەکانی کورد و سیاسەتی تورکە نەتەوەپەرستەکان بەتەواوی لەم دەستورەدا رەنگیدابووەوە. لەبەرئەوە بەباشیی دەزانین هەندێک لە ماددەکانی بەرچاوبخەین کە سیاسەتی رەگەزپەرستی تێیدا رەنگیداوەتەوە: ماددەی (2): (زمانی تورکی بە زمانی دەوڵەت دادەنرێت). ماددەی (11): (هەر تورکێک چ ژن بێت چ پیاو بگاتە تەمەنی (30) ساڵی دەتوانێت خۆی کاندیدبکات بۆ سەرۆککۆماری). ماددەی (68): (هەموو تورکێک بە ئازادی لەدایکدەبێت). ماددەی (69): (هەموو تورکەکان لەبەرامبەر یاسادا بەکسانن). ماددەی (88): (هەموو دانیشتوانی تورکیا بێ ئایین و نەژاد گشتیان تورکن!).(49) وەک دەبینین لە یەکەم دەستوری تورکیدا نەک هەر بەهیچ کلۆجێک ئاماژەی بۆ ماف و ئازادییەکانی کورد تێدانەبوو، بەڵکە بەشێوەیەکی نەتەوەپەرستانەی زۆر نزم ئەو دەستورە نووسراوەتەوە. ئەم دەستور بوو بە رێگرێکی یاسایی زۆر بەهێز لەبەردەم گەیشتنی کورد بەلایەنی کەمی مافەکانی، بڕگە و بابەتەکانی ئەم دەستورە بوون بە چەکێکی یاسایی کاریگەر کە حکومەتی کەمالیستەکان بێسڵەمینەوە دژ بە کورد بەکاریاندەهێنا. کەمالیستەکان هەر بەوەندە نەوەستان کوردەکان بەپێی یاسا لە مافەکانیان بێبەریبکەن، بەڵکو هەرێمە کوردییەکانیان خستەناو بازنەی باری نائاساییەوە، ئەوەتا لە 25 شوباتی 1925 ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ژمارە (1547)ی پەسەندکرد. بەگوێرەی ئەو بڕیارە باری نائاسایی لە هەرێمەکە راگەیاند.(50) حکومەتی تورکیا کەمالیستەکان لەوەش زیاتر رۆشت، دواتر یاسای ژمارە (578) لەبارەی ئاسایشی ناوخۆ پەسەندکرد کە دەسەڵاتێکی ئێجگار گەورەی دا بە حکومەت بۆ سەرکوتکردن و لەناوبردنی هەمووجۆرە دەنگێکی ناڕەزایی.(51) بۆ جێبەجێکردنی ئەم یاسایانە و چەندین یاسای چەوسێنەرانەیتر. ئەنجومەن لە ئازاری 1925 بڕیاری دامەزراندنی دوو دادگای (دادگاکانی سەربەخۆیی)دا، یەکێکیان بۆ هەموو تورکیا کە ناوەندەکەی لە ئەنکەرە بوو، دوومیان لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵاتی وڵات بوو. بەچەشنێک ئەو حوکمی لەسێدارەدانەی دادگاکانی ئەنکەرە دەریدەکرد دەبوو لەلایەن ئەنجومەنەوە پەسەندبکرێـت، بەڵام ئەم دادگایانەی کە لە ناوچەی شۆڕش بەرپاکراون یەکسەر هەر لەجێوە جیبەجێدەکرێ.(52) بە فەرمانی ئەم دادگای سەربەخۆیانە چەندین کەسایەتی و شۆڕشگێڕی کورد لەسێدارەدران، ئەم دادگایانە رۆلێکی گەورەیان گیرا لە چەوساندنەوە نەتەوەی کورد و لەناوبردنی سەرانی شوڕشگێر بەتایبەت شۆڕشی ساڵی 1925ی شیخ سەعیدی پیران. ب: پشتگوێخستنی زمان و فەرهەنگی کوردی، هەوڵی سڕینەوەی ناسنامە. بێشەک یەکێکیتر لە رەهەندەکانی سیاسەتی کەمالیستەکان کارکردن بوو لەسەر لەناوبردنی زمان و فەرهەنگ و تواننەوەی نەتەوە ناتورکەکان لە بۆتەقەی زمان و فەرهەنگی تورکیدا لەنێویشیاندا زمان و فەرهەنگی نەتەوەی کورد، بۆ بەجێگەیاندنی ئەم سیاسەتە رەگەزپەرستانەیان چەندین رێوشوێنیان گرتەبەر. هەوڵدەدەین تیشکیکی خێرا بخەینەسەر ئەم بابەتە: وەک بینینمان لە یەکەم دەستوری تورکیای نوێ بەهیچجۆرێ مافی نەدابوو بەهیج نەتەوەیەک کە بتوانن زمان و فەرهەنگی خۆیان مومارەسەبکەن هەم لە ژیان و هەم لە پرۆسەی خویندن و بەرگری لەخۆکردن لەدادگاکاندا. ماددەکانی ئەم دەستورە بوون بە سەرچاوەی یەکەمین بۆ دەرکردنی چەندین یاسا چەوسێنەرانە و رەگەزپەرستانە بۆ یاساغکردنی زمانە ناتورەکییەکان و لەنێویشیاندا زمانی کوردی. ئەوەتا عەزیز شەمزینی لەبارەی بارودۆخی فەرهەنگی و کلتوری کوردەوە لەم سەردەمەدا دەڵێت: "کەمالیستەکان نەک هەر مافە نەتەوەییەکانی کوردیان نەسەلماند، بەڵکو تەگەرەی گەورەیان خستەبەردەم پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی کوردستان."(53) هەر لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکیتر دەڵێت: "تورکیا زمانی کوردی پێشێل و پەراویزخستبوو، ئەو ئیلتیزامەی پێش یەک ساڵ بەپێی ماددەی (39) پەیماننامەی لۆزان، خستبووەسەرشانی خۆی پێشێلیکردبوو. ئێستا ئیدی بەئاشکرا دەستیکردبوو بە پەیڕەوکردنی سیاسەتیک کە ئامانجی سڕینەوەی گشت دەرکەوتە ناتورکییەکانی ژیانی خەڵک بوو." (54) تورکەکان لەسەر ئەم سیاسەتە کاریانکرد. لە ئاداری 1924 کارگەیشتە ئەوەی پێداگرن لەسەر تەنیا بەکارهێنانی زمانی تورکی لە دادگاکان و بەڕەسمی قەدەغەکردنی زمانی کوردی. ئەم بڕیارەی کە لەمەڕ زمان درا کوردستانی لە فێرکردن بێبەشکرد. بەجۆرێک لەساڵی 1925 لە 4875 قوتابخانەی تورکیا تەنها 215 قوتابخانە لە کوردستان هەبوون. تەنیا 8400 قوتابی لە کۆی 382000 قوتابی تورکی لەوێ دەیانخوێند. بەبێ هەبوونی قوتابخانەی کوردی ژمارەی ئەو قوتابییە کوردانەی کە بتوانن سوود لەم خویندنگایانە وەربگرن زۆر زۆر کەمبووەوە، ئەمە وێرای وەرگرتنی باجی فێرکردن، هەلومەرجێکی وادا بێگومان زۆر مایەی نەفرەت و بێزاریبوو.(55) سڕینەوەی زمان و رێگرتن لە دەرچووونی پەرتووک و شتگەلیکیتر بە کوردی و قەدەغەکردنی زمانی کوردی رۆڵێکی خراپی دەگێرا لەئاییندەدا لە زالبوونی زمانی تورکی بەسەر زمانی زۆرینەی خەڵکدا.(56) دامەزرێنەرانی تورکیای تازە، زمانی کوردی تەنانەت لەو ناوچانەش قەدەغەکرد کە زۆربەی هەرەزۆریان کوردبوون، هەروەها زۆری گوند و شارۆچکەکان گۆران و کران بە تورکی. مەبەستی ئەم سیاسەتە ئەوەبوو کورد لەڕووی نەتەوەی بەیەکجاری بتوێننەوە، چوونکە حوکمەت نەیدەویست جگەلە تورک چ کەسێکیدی لە تورکیا هەبێ، تەنانەت نووسین و بەکارهێنانی وشەی (کورد) قەدەغەکرا و سزای بۆدانرا.(57) هەر لەوسەروبەندەدا بوو بۆ خۆبواردن لەبەکارهێنانی واژەی (کورد) زاراوەی (تورکی چیایی)یان داهێنا. ئەمە سیاسەتی رەگەزپەرستی تورکی بەرامبەر بە کورد گەیاندە لوتکە. دوای کوژانەوەی شۆڕشی ساڵی 1925ی شیخ سەعید، لەبارەی سڕینەوەی ناسنامە و شوناسی کوردی، ئایدن ئۆزمان مفەتیشی ناوچەی یەک لەڕاپۆرتیکیدا بۆ عیسمەت ئینۆنۆ() لەبارەی لە ناوبردنی کەلتور و زمانی کوردی چەند خالێکی تیدایە کە بەگرنگی دەزانین بەرچاویبخەین: لە خاڵی (ب)ی ئەو راپۆرتەدا هاتووە: پێویستە بۆ توانەوەی کورد کار لەسەر گۆرینی زمانیان بکەین. ئەویش بەم رێگایانە: لە زانکۆکان وایانلێبکەین لەبری ئەوەی بە زمانی کوردی قسانبکەن بە زمانی تورکی بدوێن. هەرچی سەبارەت بە گوندنیشینەکانە دەبێت لە ژینگەی خۆیان لایانبەین و دووریانبخەینەوە فێرگەی شەوانەی تایبەتیان بۆ دابینبکرێت و مامۆستای لێوەشاوە و کارامە دیاریبکرێ بۆ بەڕیوەبردنی ئەو فێرگانە تاوەکو منداڵەکان بە گیانی تورکیزم و تورکپەروەری پەترمەبکەن. دەبیت زمانی تورکی بکرێتە زمانی ئاخافتنی ئەو دەزگایانە. ئەم مرۆڤە رەگەزپەرستە تورکە لەوەش زیاتر دەڕوات و دەڵی: بەرنامەی تایبەت بە پڕوپاگەندەی تورکیستی و ریزگرتن لە رابەران و گەورەپیاوانی تورک بۆئەو فێرگانە دابڕیژرێت. ئەمجۆرە گەورەپیاوانی تورک لای منداڵەکان خۆشەویستدەکرێت. زیاتر لەوەش پێدادەگرێت و دەڵێ دەبێت یاسای تایبەت دەربکرێت بۆ مەسەلەی توانەوە.(58) هەرلەهەمان راپۆرتدا باس لە گرنگی بایەخی مەڵبەندە کلتورییەکان کراوە، ناوبراو داوادەکات مەڵبەندە کلتورییەکان چالاکبکرێن بۆئەوەی بتوانن لە مەسەلەی گۆشکردنی کورد بە کلتوری تورک چالاکانە کارەکەی خۆیان ئەنجامبدەن. ئەگەرنا گیروگرفتەکە ئالۆسکاوتردەبێت.(59) ناوبراو لەوەش زیاتر پێیلێڕادەکێشێ و بێشەڕمانە و بێسڵەمینەوە پێیوایە پێویستە لە پرۆسەی توانەوەدا ئەم خاڵانە رەچاوبکرێت: یەکەم، گرنکی بە خانەی گەل بدریت. دووەم، بۆ خویندن هەواڵ و رۆژنامە و گۆڤار و کتێبخانەی تایبەت تەرخانبکرێت. بۆ ناسینی کۆنینە تورک، مۆزەخانە و پێشانگای تایبەت دابمەزرێت، ئەم وێرای تیپی گەرۆک گۆرانی و نواندن پێکبهێنرێت لە دیهاتەکان سینەما و ئیزگە دابمەزرێت، ئەمانە ئەنجامی چاکیاندەبیت.(60) ج: کۆچی زۆرەملێ (تهجیر): میژوونووسێکی کورد، مێژووی کۆچپێکردنی کورد دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی، ئەوکاتەی محەممەد رەشاد پێنجەم ئیمزای لەسەر فەرمانیک کرد کە لەچەند مادەیەک پێکهاتبوو کە رێگەی دەداتە کۆچپێکردنی کوردەکان. بەپێی ئەم یاسا هەستان بەدوورخستنەوەی هەموو کوردەکان لە وڵات یان پەرتەوازەکردنی لە ویلایەتە تورکییەکاندا بەمەرجێک ئەو دوورخراو و کۆچپێکراوانە لەهەر شار و شارۆچکەیەکی تورکیدا زیاترنەبن لە (5%) دانیشتوانی تورک. هەمان سەرچاوە ژمارەی کۆچپێکراوانی کورد بۆ ناوچەکانی تورکیا بە (700000) کەس لەقەڵەمدەدات.(61) لە دەی 1920 بەملاوە دەوڵەتی تورکیا دوو سیاسەتی جێبەجێکردووە: یەکەم دوورخستنەوەی کوردەکان و دووەم (بەتایبەت) بە تورککردنی کوردەکان: سیاسەتی دوورخستنەوە، سەرەتا لەساڵی 1927 لەدوای سەرکوتی دڕندانەی راپەڕینی شێخ سەعیدی پیران دەستیپێکرد.(62) دەوڵەتی نوێی تورکیا بۆ پرسی دوورخستنەوە و کۆچپێکردنی کورد، بە هەنگاوهەڵگرتن عەمەلی نەوەستا، بەڵکو بۆئەو مەبەستە بۆ پشتئەستورکردنی هەنگاوەکانی لەمبارەیەوە یاسای ژمارە (1097) لە 10ی ئایاری ساڵی 1925 پەسەندکرد. ئیدی بەپشتبەستن بەو یاسایە دەستکرا بە راگواستنی کورد لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵاتەوە بەرەو ویلایەتەکانی رۆژئاوا. ئەم یاسایە بە پاساوی ئیداری و سەربازی و کۆمەڵایەتی رێگەیدەدا ئابڵۆقەدراوی ویلایەتی بایەزید بۆ ویلایەتەکانی رۆژئاوا رابگویزرێن، نزیکەی (1400) کەس بە ماڵ و منداڵ و خێزانەوە راگوێزران.(63) ماددەی دووەمی یاسای راگواستن ئاماژە بەوەدەدات کە تا مانگی ئابی 1927 دەبێ پرۆسەکە تەواوبێت. بەمەش زیاتر راگواستنەکە بەپەلە ئەوکۆچەرانە دەگرێتەوە کە زیاتر رۆحی جەنگاوەری و بەرهەڵستیان تێدابووە. بەگوێرەی ماددەی (3) لیقەوماوان و موحتاجەکان دەبوایە بەخۆڕایی بگوازرێتەوە. بەهۆی یاسای ژمارە (1097)ەوە هەزاران کورد موڵک و ماڵی خۆیان لەدەستدا و راگوێزرانە ویلایەتەکانی رۆژئاوا(64). بەگویرەی قسەی فاسیلی نیکیتین لەنێوان ساڵانی (1926-1928) دەسەڵاتدارانی تورکیا نزیکەی یەک ملیۆن پیاو و ژن و منداڵی کوردیان ئاوارەی رۆژئاوای ئەنادۆڵ کرد. لەهەمانکاتدا بێبەزەییانە خەڵکیان ئازاردەدا.(65) سەرچاوەیەکیتر باس لەوەدەکات بەم هەنجەتە پتر لە پەنجا هەزار کەس راگوێزران بۆ ناوچەیەکی دوور سەدان کیلۆمەتر لە زیدی خۆیان دوورتر، تالەوێ لەناو چڕی دانیشتوانی تورکدا، لە رۆژئاوای وڵات کەناری باکووری دەریای سپی بۆ خۆی لە دووری وڵاتی خۆیان وەک قەترە لە دەریا بژین.(66) تورکەکان دانیشتوانی بایەزیدیان لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە گواستەوە بۆ ئیزمیر لە ئەوپەری رۆژئاوا لە تورکیا، نووسەر پرسیار دەکان گومان هەیە لەوەی کەلە سەدا دەی ئەوانەی کە ناچارکران کۆچ بکەن لەو زەمهەریرە کە بەسەلامەت گەشتوونەتە ئەزمیر و دەوروبەری؟ ئەوانەش کە ماونەتەوە لە گوند و شارەکانیان بە تۆپ و فرۆکە ڕوخێنراون(67). دوای شۆڕشی شێخ سەعید ساڵی 1925 پەرلەمان دەسەڵاتێکی فراوانی دایە عیسمەت ئینۆنۆ، ئەویش سوودی لەم دەسەڵاتانە وەرگرت و بۆ ریشەکێشکردنی کورد بەرنامەیەکی بۆئەو مەبەستەدانا خاڵی سێیەمی بەرنامەکەی: راگوێزانی زۆردارەکی کورد بۆ ناوچە دوورە تورکنیشینەکان، نیشتەجێکردنی ئەو تورکانەی لە یۆنان و باڵکان دەرکرابوون لە کوردستان.(68) دەوڵەتی تورکیا پیاوانی 25 خێزانی لە کوردەکانی شارۆچکەیەکی باکووری دەریاچەی وان پەنایانبردبووەبەر چیاکان لە ترسی زوڵمی تورک، تورکەکان دەستیانگرتبوو بەسەر ژن و منداڵەکانیان سەریانبڕیبوو یارییان بە جەستەی کوژراوەکان کردبوو.(69) بلەج شیرکۆ ژمارەی ئەوانەی کە بەهۆی ئەم سیاسەتەوە لە تورکیا لەهەموو کوردستان دەرکراون گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیۆن کەس، سەرچاوەی ناوبراو باس لەوەدەکات وێرای نەبوونی داتایەکی فەرمی بە ژمارە لەسەر ژمارەی ئەوانەی لەم پرۆسەدا لەناوچووون و سەلامەت نەبوون لە گەیشتن بەو شوێنانەی کە بۆی دوورخراونەتەوە، بەڵام دەتوانین بە ژمارەیەکی زۆر لەقەڵەمیبدەین.(70) د. پرۆسەی لێدوان و هێرشی راگەیاندن دژی کورد: لێدوان کەسایەتی سیاسی و کارگیری و رۆژنامەکانی تورکیا دژی نەتەوەی کورد و شێواندن و سوکایەتیکردن بە کورد یەکێکیتربوو لە رەهەندەکانی سیاسەتی رەگەزپەرستی کەمالیستەکان بەرامبەر بە کورد. ئەمەش دەچێتە چووارچێوەی ئەو پرۆسەی سڕینەوەی شوناس و ناسنامەی کورد لە تورکیا و لەوەش زیاتر ئینکاریکردن و رەتکردنەوەی نەتەوەی کوردە. رەنگە سەرتای ئەو پرۆسە لەوێوە دەستپێبکات کە لەم ماوە زەمەنییەدا ئیدی کەسایەتییە سیاسی و کارگێری و لێدوانی رۆژنامە تورکییەکان زۆر بە حەزەرەوە مامەڵەیان لەگەل بەکارهێنانی وشەی (کورد) دەکرد. لەبری وشەی کورد واژەی (تورکی چیایی)یان بەکاردەهێنا. کارگەیشتە ئەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، تۆفیق روشدی (سراج اغلو) چەند بیروبۆچووونێکی راگەیاند لەناو دەستەی دەوڵەتدا بووە مایەی گفتوگۆ: ئاستی کلتوری (کوردەکان) ئەوەندە لە خوارەوەیە زەینیان ئەوەندە دواکەوتووە کە ساف و سادەن ناتوانن لەناو دەستەی کۆمەڵی تورکیادا جێگایەکیان هەبێ.. ئەمانە دەمرن، چونکە لەڕووی ئابوورییەوە لە ململانێی ژیان و مردندان، رکابەری لەگەڵ تورکانی خاوەن کەلتور و خەڵکانی پێشکەوتووتر ناتوانن بژین.. ئەوەندەیە بتوانن بۆ ئێران یان عێراق کۆچدەکەن، لەبارێکدا ئەوانەی ماونەتەوە، ساف و سادە چارەنووس ئەو بوونەوەرانە قبوڵدەکەن کە شایەنی ژیان نین و لەناودەچن.(71) ئەم لێدوانە رەگەزپەرستییانە بەجۆریک لەوڕۆژانەدا لە تورکیا بازاری پەیداکرد کە وەزیری داد تورکیا مەحمود عیزت ئەسعەد (بۆزتورک) ئەوەندە پێلێڕابکێشێت لە ساڵی 1930 لەناو گەرمەی شۆڕشی ئارارات لە ستوونی رۆژنامەیەکی کەمالیستیدا رای خۆی دەربڕێ و بڵێت بیروڕای من بەمشێوەیە: "هەموو دۆستان، دوژمنان دەبێ باشبزانن کە سەرداری ئەم وڵاتە تورکە، ئەوەی تورکی پاکنەبێت هیچ مافیکیتری لەم نیشتیمانی تورکدا نییە، جگەلە مافی خزمەتکاری مافی کۆیلەبوون نەبێ، ئێمە لەوڵاتێکداین لەهەموو وڵاتەکانی جیهان ئازادتر دەژین و ئەم وڵاتە ناوی تورکیایە."(72) لەمانەش زیاتر عیسمەت ئینۆنۆی سەرۆکوەزیران لەمبارەیەوە زیاتر لەمان دەڕوات. ئەوەبوو لەسیفاندا رایگەیاند: "تەنیا نەتەوەی تورک مافی ئەوەیان هەیە لەم وڵاتەدا بژین داوای مافی نەتەوەی بکەن."(73) سەبارەت بە شاڵاوی راگەیاندن تورکان دژی نەتەوەی کورد، گۆڤاری (وەقت) لە ساڵی 1925دا رایگەیاند: "لەهەرجیگایەک سەرەنێزەی تورکان دیاربێ، مەسەلەی کورد نامێنێ."(74) یەکێکیتر لە رۆژنامە پانتورکیستەکان، رۆژنامەی (ئیلیری) ئەوەی بلاِوکردووەتەوە: (دەبێ بێگانەکان ئەوانەی بە رەگەز تورکنین، یان لەناو تورکیزمدا بتویِنەوە یا بمرن).(75) لە چوارچێوەی ئەم شاڵاوە راگەیاندنەدا، لەمبارەیەوە ئۆرگانی دەوڵەت رۆژنامەی (حاکمییەت میللییەت) لە رۆژی 10ی ئابی 1930دا بەوپەڕی تەوسەوە ئەو لیدوانەی بڵاوکردەوە: "ئەو کوردەی دوێنێ لە ئارارات خرایەژێرپێوە، ئەمرۆ ترسی لێنیشتوە دڕندانە پارێزگاری لە خۆی دەکا. لەوهەرایەدا دوو باند دروشمی ئازادییان بەرزکردبووەوە. بێگومان هەمووان دەزانن کە ئێمە گاڵتەمان بە داخوازییەکانی ئەو رێگرانە دێت کە بەوشێوەیە دەچنەسەر جڕوجانەوەری ناو ئەفسانە. لەبارترین پەنا بۆ ئۆتۆنۆمی ئەوجۆرە خەڵکە کە هەموو وشەکانی فەرهەنگەکەیان بەسەریەکەوە ناکاتە چەند سەد وشە جێگایەکە لە ئەفریقا یاخود لە یەکێک لەوبیابانەی کە نیوەی بە مەیمون و نیوەکەیتر بە مرۆڤ ئاوەدانکراوە، ئەم داخوازییانە شایەنی ئەوەنین لە ئاسیای لانکەی شارستانێتی دێرین دەرفەتی سەردەرهێنان بدرێتێ.."(76) تەوەری سێیەم: سەرکوتکردنی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد (سیاسەتی پراکتیکی بەرامبەر بە کورد) بێگومان سەرانی دەوڵەتی کەمالیست هەر بەوەندەوە نەوەستان، پرۆسەیەکی سەرپاگیرییان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کورد و لەناوبردنی نەتەوەی کورد لە تورکیا بەردەوامبوو. لەبەرئەوەی کوردەکان قوربانی سەرەکی ئەو سیاسەتە بوون بۆیە بەرگریکردنیان لەچەندین شۆڕشی نەپساوە خۆی نواندووە. لەوانەش شۆڕشی قوچگیری 1921، شۆڕشی شێخ سەعدی پیران لە ساڵی 1925، بەڵام دەوڵەتی تورکیا زۆر بەتوندی سیاسەتی سەرکوتکردنی دژی ئەم بزووتنەوانە بەکارهێنا کە ئێمە هەوڵدەدەین تیشک بخەینەسەر ئەو سیاسەتە سەرکوتکارییەی کە تورکیا لەم ماوەیەدا بەرامبەر بە کورد پەیڕەویکردووە. أ: سەرکوتکردنی شۆڕشی قۆچگیری ساڵی 1921ز: مستەفا کەمال بەهۆی بارودۆخی خودی و بابەتی بڕیاریدا کە هەموو ئەو مافانە بۆ کورد بسەلمێنی کە لە پەیماننامەی سیڤەر بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی 1921 خەتەری لەسەر نەما، هەموو وەعد و بەڵینەکانی خۆی فەرامۆشکرد.(77) رەنگە دیارترین و سەرەکیتیرین هۆکاری روودانی ئەم شۆڕشە خۆی لە خواستی کوردا ببینێتەوە لە بەکارهێنانی ماددەکانی 62، 63 ی پەیماننامەی سیڤەر بۆ دامەزراندنی حوکمی زاتی لە ئەنادۆڵ.(78) ئەم شۆڕشە لە ناوچەی دێرسیم لە ساڵی 1921 روویدا کە ناوچەیەکە کوردە عەلەوییەکان لێینیشتەجێن، دواتر بەهۆی سیاسەتی توندی کەمالییەکان بەرامبەریان هانی کوردەکانیتریشی دا بچنەناو ئەو شەپۆلە داوایانکرد کوردەکانی ئەرزنجان و مەلاتییە کۆمەک بنێرن، هەرچەند ئەمە بەدینەهات، هەروەها بیریانلەوەکردەوە داوای کۆمەک لە فەرەنسییەکان بکەن لە ئورفە و غازی عینتاب، بەڵام گەنجانی کورد داوای هاوکاریکردن لە بیگانەیان رەتکردەوە. بەمجۆرە شۆڕشەوانان توانییان لە 8ی مارس/ئازار هیزی کوردییەکانی چیای مەنزوری داپۆشراو بە بەفر بپەڕنەوە و دەستبگرن بەسەر کەماها (kemaha) ژمارەیەک گەورە لەودەرەبەگانە بگرن کە هاوکاربوون لەگەڵ تورکان.(79) بەڵام بەهۆی هەندێک هۆکار، لەوانە: لاوازی کۆمەک ئەوروپا بۆ کوردان، لاوازی ستراکتۆری کۆمەڵایەتی و یەکنەبوونی کورد، جیاوازی مەزهەبی و ئایینی نەبوونی باوەڕ لەنێویەکتردا، راکێشانی هەندێک لە سەرانی شۆڕش بەپێدانی بەرتیل و پۆست، هەموو ئەم هۆکارانە وایانکرد شۆڕش سەرنەگرێت.(80) رژێمی مستەفا کەمال دوای ئیمزاکردنی دووەمین رێکەوتنامە لەگەڵ فرەنسا لە ئوکتۆبەری 1921 بەشێوەیەکی پراکتیکی خۆی مسۆگەرکرد، چ ترسێکی نەما و شۆڕشی تشرینی دووەمی 1921 شوباتی 1922ی کوردانی لەلایەن جەواد پاشاوە تێکشکێنرا.(81) ب: سەرکوتکردنی شۆڕشی ساڵی 1925ی کوردان: دوای دروستبوونی کۆماری تورکیا، شۆڕشی 1925ی کوردان یەکێک لە گرنگترین کاردانەوەکانی کورد بوو بەڕووی سیاسەتی کەمالیدا. دوای ئەوەی لە ساڵی 1923 بەدوای رووی راستەقینەی خۆی نیشاندا، ئەم شۆڕشە کۆمەڵێک هۆکاری هەبوو، رەنگە گرنگترینیان ئەمانەبن: هەڵوەشانەوەی خەلافەت لە 03-03-1924.(82) پێداگرتن لەسەر تەنیا بەکارهێنانی زمانی تورکی لە دادگاکان و بە رەسمی قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە ئاداری 1924.(83) دوای لەدەستدانی شەڕعییەت و چەکی ئایینی لەلایەن کەمالیستەکان، نائومێدی نەتەوەیی، داتەپین رەوشی ئابووری لە شارەکانی رۆژهەڵات، بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک بەشێوەیەکی خەیاڵی، نەمانی کەلوپەلی پێویست لەبازاردا، ئیدی کورد تاقەڕێگەی لە رزگاری خۆیان لە شۆڕشی نەتەوەییدا بینییەوە کە لە ساڵی 1925 بەرپایانکرد.(84) ئەم شۆڕشە لەلایەن کۆمەڵەی ئازادییەوە پلانی بۆداڕیژرا، بەڵام شۆڕش لە راپەڕینی (بیت الشباب) لەماوەی 3-4 ئەیلولی 1924 خێراتر لەماوەی خۆی کە پلانی بۆدانرابوو بەرپابوو. دواتر جڵەوی شۆڕش کەوتەدەستی شێخ سەعید پالو (پیران). ئەم شۆڕشە بەردەوامبوو تاوەکو مانگی نیسانی ساڵی 1925 کە لە نیسان شێخ سەعید دەستەسەرکرا. دواتر تورک ئەو ناوچانەی گرتەوە.(85) دەسەڵاتی کەمالی لە کوژانەوەی ئەم شۆڕشە سڵی لەهیچجۆرە رەفتارێکی ستەمگەرانە و سەرکوتکەرانە و دڵڕەقانە نەکردەوە بەرامبەر بە کورد. هەر لە کوشتن و سووتان و وێرانکردنی گوندەکان و کۆچپێکردنی زۆرەملێ و لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی ئاشکرا. بەکارهێنانی فڕۆکە لەسەرکوتکردنی ئەم شۆڕشە. تورکەکان هەموو هەوڵێکی خۆیان خستەگەڕ بۆ چەکداماڵینی هەموو کوردەکان، سووتاندنی تەواوی گوند و ماڵەکان، پرۆسەی دوورخستنەوە (نفی) هەندێک سەرانی کورد و هۆزی کوردی بۆ رۆژئاوای ئەنادۆڵ، بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی.(86) دەوڵەت دەستیکرد بە تۆڵەسەندنەوە تا ناوەڕاستی نیسان 30 کەس لە رێبەرانی ئیعدامکرد. دادگای سەربەخۆکان دامەزران 5/3/رۆشتنی دادگاکان لەم شار بۆئەو شار گەلێکەس ئیعدامکران. لە 4ی ئەیلول شیخ سەعید لەگەڵ 26 کەسیدیکە لە دیاربەرکر ئیعدامکران. دادگاکانی سەربەخۆیش تا هەڵوەشاندنەوەیان 750 گومانلێکراویان گرت و لەمانە 660 کەسیان بە ئیعدام مەحکومکرد.(87) یەکەمین دۆسیەی دادگاییکردن لە دیاربەکر دۆسیەی دکتور فوئاد بوو، دوای دادگاییەکی کورت حوکمی ئیعدامدەدرێ، نەفەری دووەم ئەکرەم جەمیل پاشایە، ئەوجا نۆرەی شێخ سەعید هات.(88) تورکەکان هەموو رق و کینەی خۆیان بەسەر سەرکردایەتی کوردا رشت. لە کۆتایی مایسدا و لەیەکشویندا و بەئاشکرا بە بەرچاوی خەڵکەوە 91 کەسیان ئیعدامکرد. لە ئەرزرۆم لە 27/6 دەستەیەکی چل و حەوت کەس زیاتریان لە سەرانی شۆڕشی ئیعدامکرد.(89) سەبارەت بە سووتاندنی گوندەکان دیفید ماکداوڵ دەڵێ: "گوندێکی زۆریان سووتان یان وێرانیانکرد، پیاو و ژن و منداڵەکانیان کوشت، بۆنموونە لە دەوروبەری دیاربەکر، زازاکانیان کۆکردەوە هەموویان لە یەکجێ گولەبارانکرد. هەزاران مەڕوماڵاتیان دەستبەسەراگرت و هەڕاجیانکرد. بۆنموونە 30000 سەر لیجە لە دیاربەکر، بەمجۆرە خەڵکی هۆزەکانیان لە سەرچاوەی ژیان بێبەشکرد.(90) هەر لەمبارەیەوە هێزەکانی تورکیا دەستیان بە خاپوورکردنی کوردستان کرد: هەزاران هاونیشتمانی بێتاوانیان کوشت زۆرترینیان ژن و منداڵ بوون، 206 دێ وێرانکران، 8758 خانوو سووتێنران، 15200 کەس کوژران.(91) هەرچی سەبارەت بە سزادانی جەستەی و دەروونی کوردەکانە، تورکەکان کەوتنە سزادانی دەروونی و جەستەی کوردەکان بەشێوەیەکی دڕندانە بەکباش حیدر بەگ سەرۆکی کەوکەبەی سوارە ژمارەیەک لە پیاوماقوڵانی (ارغنی معدنی) بە تۆمەتی (نیشتمانچێتی کورد) گرتووە، یوسف ئەفەندی، عەبدولڕەحمان ئەفەندی ناچاریکردوون بۆ ماوەی مانگێک بە شەووڕۆژ بەپێیان لەبەردەم سوارەکانیدا برۆن بە شەق و بۆکس لێیاندەدرا، هەموو شەوێک سی قامچیلێبدرێت و خواردنێکی کەمیان پێبدرێت دوای تەواو کردنی مانگێک بەم جۆرە فەرمانیدا گولەباران بکرێن.(92) سەرچاوەیەکیتر لەمەڕ هەمان بابەت گێرانەوەیک دەگێڕیتەوە لەسەر زاری شاهیدحالێک دەڵێت سوپای تورک:"پیاوانیان هەڵدەدایە ناوئاگرەوە، بەڵام کە سەیریانکردبوو خێرا گڕناگرن، ئەفسەرە تورکەکە دەستوریدابوو کە ژنانیش فڕێبدەنە ناوئاگرەکەوە تا ئاگرەکە باش گڕبسەنێ، چونکە ژنان لەشیان چەورترە و بە گوتەی ئەو ئەفسەرە بلێسە بە ئاگرەکە دەدەن."(93) مستەفا کەمال پاش ئەوەی 9/3 سەرلەنوێ داوای لە عیسمەت ئینۆنۆ دەکات پۆستی سەرۆکوەزیران وەئەستۆبگرێ، ئیستا خاوەنی ئەو سەرۆکوەزیرانەیە کە (ئامادەیە سیاسەتی سەرکوتکارییەک جێبەجێبکات کە غازی ئەتاتورک دەیەوێ). ئەو دەستورەی بە هێزە سەرکوتکارەکان درا یەکجار توندوتیژە: (گوندەکانی ناوچە ی شۆڕش تەختی زەوی بکەن. ئامانی هیچ یەکێک لە شۆڕشگێران و خێزانەکانیان نەدەن، با ئەم دەرس و پەندە هێندە سامناکبێت کە هەموو خەڵک وڵات لەیادیانبمێنێ‌).(94) ئەم سەرکوتکاری و چەوسانەوەیە بەجۆرێک دزێو دڵڕەقانەبوو، بووە مایەی بیزاری و هەڵویستوەرگرتن لە ناوخۆ و دەرەوە، لە ناوخۆ هەندێک لە ئەفسەرانی تورک بیزاری خۆیان لە کوشتنی ژن و منداڵ و پیاوی کورد بیزاربوون، بەلام وەک هەندێکیان گوتوویانە مەجبورن ئەوکارە بکەن، لەسەر ئاستی دەرەوەش ئەو بیزاری و دڵڕەقییە سنوورەکانی وڵاتی بڕی و گەشتە هیندستان و هەستی رزگاریخوازی و ئازادیخواهی کەسێکی وەک جەواهیر لال نەهرۆ بزواند و بێدەنگیی شکاند. لێرەدا لەمەڕ بیزاری ناوخۆ نموونەیەک دێنینەوە، لە ناوخۆ رائیدێکی جەندرمە کە بۆ بەسەربردنی مۆڵەتێکی کورد هاتبووە دیاربەکر، بە یەکێک لە دۆستەکانی گوتبوو کە نەفرەت لەوکارەدەکات کە ئەنجامیدەدا و دەیەوی نقڵبێت. ئەو بەدرێژایی ماوەی (ئارامکردنەوە)(!) لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵات خزمەتیکردووە لە کوشتاری پیاو و ژن و منداڵ ماندوبووە(95). جەواهیر لال نەهرۆ لە کتێبی (ئاوڕێک بۆسەر مێژووی جیهان)، لەبەشێکیدا بەناونیشانی (مستەفا کەمال تۆزی رابردوو لادەدات) کە تایبەتیکردووە بە باسکردنی پێشهاتە سیاسییەکانی تورکیا لە سەردەمی مستەفا کەمال، لەوێدا ئاوڕێکیشی لە شۆڕشی ساڵی 1925ی کوردان دەداتەوە و بە شۆڕشێکی گەورەی ئەژماردەکات، لەمبارەیەوە دەڵێت: "ئەو شۆڕشەی لەلایەن مستەفا کەمال بەتوندی و بێبەزەییانە سەرکوتکرا و دادگاکان (سەربەخۆی) تایبەت دامەزران بۆ دادگاییکردنی هەزارەهایان، هەردوو سەرکردەی کورد شێخ سەعید و دکتۆر فوئاد لەسێدارەدران، ئەمانە و ئەوانیتریش لەپێناو سەربەخۆیی کوردستاندا گیانیان بەختکرد."(96) نەهرۆ لەمبارەیەوە لەسەر سەرکوتکاری تورک بەرامبەر بە کوردەکان بەردەوامدەبێت دەڵێ: "بەوشێوە بینیمان تورکەکان کە بەم دواییە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی دەجەنگان کەوتنەوێزەی ئەو کوردانەی داوای ئازادییان دەکرد، چ سەیرە نەتەوەیەک لەبەرگریکردن لە نیشتیمانی خۆی بگۆڕیت بۆ هێڕشکردن و داگیرکردنی ئازادی ئەوانیتر. لە ساڵی 1929 بۆ دووەمجار کوردەکان شۆڕشیان دەستپێکردەوە، بەڵام شۆڕشەکەیان گەرچی بۆ ماوەیەکیش (بەشێوەیەکی کاتی) لەناوبرا، بەڵام چۆن دەتوانرێت بۆ ئەبەد شۆڕشی نەتەوەیەک بکوژێنرێتەوە و سەرکوتبکرێت کە لەپێناو ئازادیدا تێدەکۆشن و ئامادەن نرخەکەشی بدەن؟!(97) ئەنجام دوای ئەم لیکۆڵینەوە کورتە گەشتینە چەند ئەنجامێک لەبارەی ئەو بابەتەی کە ناونیشانی ئەم پەیپەڕەیە. هەوڵدەدەین کورتەی ئەو ئەنجامانە لەچەند خالێکدا کورت و پوختەبکەین: یەکەم: کەمالییەکان لەسەرەتاوە (1918) هەوڵی خۆنزیکخستنەوە و راکێشانی کوردەکانیان دا. ئەمەش سیاسەتێکی پراگماتیکی کاتی بوو بۆ دەستخستنی کۆمەک و پشتیوانی مادی و مەعنەوی کوردەکان لە پرۆسەی سەربەخۆیی وڵاتدا، چونکە زۆر پێویستیان بەم کۆمەک و هاوکارییە هەبوو، لەڕاستیشدا کەمالییەکان توانیان لەم سیاسەتەدا سەرکەوتووبن، بە بەڵگەی ئەوەی توانییان پشتیوانی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردەکان بۆخۆیان دەسەبەربکەن. ئەمەش لە بەشداری هەردوو کۆنگرەی سیواس و ئەرزەڕۆم، بەشداری کوردان لە جەنگەکانی سەربەخۆیی بەڕوونی بەدیاردەکەوێت. دووەم: مستەفا کەمال و کەمالییەکان لەم هەوڵەیاندا بۆ راکێشانی کوردەکان، لەبەرگەرخستنی هەموو فێڵ و فڕ و هۆکارەکان سڵیاننەکردەوە دوودڵنەبوون، لەوانە بەکارهێنانی چەکی کلاسیکی: بەکارهێنانی هۆکاری ئایینی و جووڵاندنی هەستی نەتەوایەتی کوردان. پێدانی بەڵین و گفتی جۆراوجۆر و سەخییانە بە کوردەکان، بەوەی کە لەسایەی تورکاندا نەک هەردەگەن بەو مافانەی بیگانەکان پێیاندەدەن، بەڵکو لەومافانەش زیاتر وەردەگرن. سێیەم: مستەفا کەمال سیاسەتێکی فێڵبازانەی هەلپەرستانەی بەرامبەر بە کورد بەکارهێنا. هەر لەگەڵ قایمبوونی شوێنپێی خۆی و دەرکردنی بێگانەکان لە وڵات، دەستخستنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیای نوێ، رووی راستەقینەی خۆی و کەمالییەکانی نیشاندا، زۆر دڕندانە کەوتەوێزەی کوردان و نەک هەرتەواوی بەڵین و گفتەکانی پشگوێخست و باسی مافەکانی کوردی لەناوباساندا نەهێشت، بەڵکو کەوتە پەیڕەوکردنی سیاسەتێک دەتوانین بە سیاسەتی جینۆساید لەقەڵەمیبدەین چوون بەتەواوی ئامرازەکان کەوتە هەوڵی لەناوبردنی کورد و کۆی خەسڵەتە نەتەوەییەکانی نەتەوەی کورد: هەر لە کوشتن و گرتن، کۆچی زۆرەملێ وگۆڕینی ناوی ناوچەکان. لەم لایەنە هەنگاوێک زیاتریش رۆشت و بەرەو سیاسەتی (لینگۆساید) رۆیشت، ئەویش بەگەڕخستنی هەوڵە جۆاروجۆرەکانی بۆ تورکاندنی کورد و زمانەکەی قەدەغەکردنی زمانی کوردی بەهەموو شێوەیەک و بەکارهێنانی زمانی تورکی لە جیگەی. چوارەم: هەموو ئەو هەوڵانەی کەمالییەکان بۆ لەناوبردنی کورد درا هەم بەئاسانی بۆیاننەچووەسەر چونکە کوردان دوای دەرکەوتنی رووی راستەقینەی تورکان بە توندی کەوتنە بەرهەڵستی و بەڕوودا وەستانی تەواوی ئەو سیاسەتانە. لەلایەکیترەوە هەموو ئەو هەوڵ و کۆششانە کەمالییەکان نە توانی کورد لەناوببات نە پرسی کوردیشی لەناوبرد، بەڵکو پرسی کورد و نەتەوەی کوردی ئێستاشی لەگەڵبێ بە زیندوویی ماونەتەوە، دەشمێنێتەوە تا ئەوکاتەی کورد بە مافەکانی خۆی دەگات. ••• سەرچاوە و ژێدەرەکان: أ: سەرچاوەکان بە زمانی کوردی. 1. ئیبراهیم داقوقی، کوردی تورکیا، وەرگێڕانی، هیمەت عەزیز کاکەیی، دەزگای تویژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی(هەولێر -2012). 2. حەمید بۆز ئەرسلان، مێژووی تورکیای هاوچەرخ، وەرگێڕانی لە فرەنسییەوە: د. نەجاتی عەبدوڵڵا. چاپی دووەم، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس (هەولێر - 2012). 3. د. ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، تورکیای هاوچەرخ، وەرگێڕانی سامان مستەفا، ناوەندی رۆشنبیر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپخانەی لاوکۆ (سلێمانی - 2008). 4. د. گوینتەر دیشنەر، کورد گەلی لەخشتەبراوی غەدرلێکراو، گۆڕینی بۆ کوردی، حەمەکەریم عارف، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس (هەولێر- 2004). 5. د. عەزیز شەمزینی، جوولانەوەی رزگاری نیشتیمانی کوردستان، وەرگێڕانی، فەرید ئەسەسەرد، چاپ چوارەم، سەنتەری لیکۆڵێنەوەی ستراتیژی (سلێمانی - 2006). 6. دیڤد ماکداول، مێژووی هاوچەرخی کورد، ئەبوبەکر خۆشناو لە فارسییەوە کردوویەتی بە کوردی، چاپی دووەم، (هەولێر - 2005). 7. ژیرار شالیان، تراژیدیای کورد (راپۆرتێک بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان)، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، وریا رەحمانی، پێداچوونەوەی ئاسۆ کەریم، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی، (هەولێر -2010). 8. عەبدولڕەحمان قاسملوو، کوردستان و کورد، و. عەبدوڵڵا حەسەنزادە، چاپی شەشەم، چاپخانەی رۆژهەڵات (هەولێر - 2012). 9. کریس کۆچێرا، کورد لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، حەمەکەریم عارف، چاپخانەی رۆژهەڵات (هەولێر - 2003). 10. م. ئە. حەسرەتیان، یاسا دەستورییەکانی تورکیا و کورد لە سەردەمی نوێدا، وەرگێڕانی، د. دلێر ئەحمەد، مەڵبەندی کوردۆلۆجی، (سلێمانی - 2007). 11. مەیجەر نوئێڵ، یاداشتەکانی مەیجەر نوئێل لە کوردستان، وەرگێڕانی، حسێن ئەحمەد جاف و حسێن عوسمان نێرگسەجاڕی، مگبعە اوفیست حسام (بغداد - 1984). ب: سەرچاوەکان بە زمانی عەرەبی: 1. بلەج شیرکوه (دکتور)،القچیە الکردیە ماچی الکرد و حاچرهم، دار اراس للگباعە والنشر، الگبعە الپانیە (اربیل - 2011 2. بیار مصگفی سیف الدین، السیاسە البریگانیە تجاه ترکیا وأپرها فی کوردستان 1923- 1926، دار سبیرز للگباعە والنشر، (هولیر - 2004). 3. جرجیس فتح الله، یقڤە الکرد، تاریخ سیاسی 1900-1925، مما یتناول النزاع علی جنوب کردستان امام عصبە الامم مع الوپائق والمژکرات المتعلقە به، دار اراس للگباعە والنشر (اربیل - 2002). 4. جواهر لال نهرو، لمحات من تاریخ العالم، گبعە الپانیە، منشورات المکتب التجاری، (بیروت -؟). 5. روبرت أولسون، تاریخ الکفاح القومی الکردی 1880- 1925، ترجمە، احمد محمود خلیل، دار الفارابی - دار اراس، گبعە الاولی 2003. 6. م. س. لازاریف، المسألە الکردیە (1917- 1923)، ترجمە، عبدی حاجی، دار الرازی (بیروت، 1991). 7. مجموعە من الباحپین السوفیت، تاریخ ترکیا المعاصر، ترجمە، الدکتور هاشم صالح التکریتی، من منشورات مکتب الفکر و التوعیە فی الاتحاد الوگنی الکردستانی، (سلێمانیە، 2007). 8. هنری بارکی و اخرون، القچیە الکوردیە فی ترکیا، ترجمە، هفال، مۆسسە موکریانی للبحوپ و النشر، (اربیل - 2007 ج: گۆڤار و رۆژنامەکان: مەسەلەی کورد لە نووسین و لێدوانەکانی مستەفا کەمالدا پێش مورکردنی لۆزان، بەڵگەنامە، وەرگێڕانی، رازاو محەممەد، دۆسێی تورکیا، گۆڤارێکی تایبەت بە کاروباری تورکیایە، سەنتەری لێکۆلینەوەی ستراتیژی ی کوردستان دەریدەکات، ژمارە 3، نیسانی 2006.) ئاگربەستی مۆدروس: دوای شکستی ئیمپراۆرییەتی عوسمانی لە جەنگی یەکەمی جیهانی حکومەتی ئیتیحادییەکان ناچاربوون دەستلەکاربکێشنەوە سەرانی ئەو حکومەتە ئەنوەەر و تەلعەت و جەمال هەلهاتن بۆ دەرەوەی وڵات، دواتر حکومەتێکی نوێ لە 14ی تشرینی یەکەم 1918 دامەزرا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد عیزەت پاشا، ئەم حکومەتە مەرجەکانی ئاگربڕی مۆدروسی لە 30ی تشرینی یەکەم 1918 پەسەندکرد. کە بەریتانیا بە راوێژ لەگەڵ هاوپەیمانان مەرجەکانی ئاکربڕی لەگەڵ عوسمانی داڕشتبوو، شایەنی گوتنە مەرجەکانی ئەم ئاگربڕە بەنیسبەت تورکیا زۆر توند و سەرشۆڕکەربوو. مصدر: بیار مصگفی سیف الدین،السیاسە البریگانیە تجاه ترکیا و أپرها فی کردستان 1923_1926،ص ص 21_22 1) ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەانیتر: تورکیای هاوچەرخ، و. سامان مستەفا رەشید، ناوەندی رۆشنبیر بۆ چاپ و بلاوکردنەوە، جابخانەی کارو(سلێمانی _2008)، ل 23 2) هەمان سەرچاوە، ل24.) مستەفا کەمال: لە شاری سلانیک لە ساڵی 1880 لەدلیکبوە و پیوەندیکردووە بە قوتابخانەی جەنگی ئەستەمبوڵ، روویکردووەتە کاری سیاسی بووە یەکەمین سەرۆککۆماری تورکیا لە ساڵی 1923 و لە ساڵی 1938 دا مردووە. ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد، سەرچاوەی پێشوو، ل 25 3) هەمان سەرچاوە. ل 25. 4) هەمان سەرچاوە، ل 25. 5) بیار مصگفی سیف الدین، السیاسە البریگانیە ازا‌و ترکیا و اپرها علی کردستان، ص 31. 6) مجموعە من الباحپیین السوفیت، ترکیا المعاصر، ت هاشم صالح تکریتی، من منشورات مکتب التوعیە فی الاتحاد الوگنی، (سلێمانیە _2007)ص 38. 7) ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، سەرچاوەی پێشوو، ل 26. 8) حەمید بۆز ئەرسەلان، تورکیای هاوچەرخ، وەرگێڕانی لەفرەنسییەوە. نەجاتی عەبدوڵا،دە زگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی دووەم(هەولێر _2012)ل 43. 9) هەمان سەرچاوە، لا 43_44. 10) ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، سەرچاوەی پێشوو، ل 27. 11) هەمان سەرچاوە، ل 28. 12) ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، سەرچاوەی پێشوو، لا 28_29. 13) حمید بوز ئەرسەلان، سەرچاوەی پێشوو، ل 44. 14) لازاریف، المسالە الکوردیە1917_1923، ت. عبدی حاجی، دار الرازی،(بیروت _ 1991) ص 107. 15) جرجیس فتح الله، یقڤە الکرد، ص ص 275_276. 16) لازاریف، مصدر السابق، ص 125 ؛ هنری بارکی و اخرون، قچیە الکرد فی ترکیا، مۆسسە موکریانی للبحوپو النشر، (هەولیر_ 2007) ص 18؛ گۆشنەر دیشنەر، کورد گەلیکی لەخشتە براوی بێ بەشکراو، و. د.کوردۆعەلی، دەزگای ئاراس بۆ چاپ و پڵاوکردنەوە (هەولێر _2004) ل 93. دیفد ماکداول، میژووی کوردی هاوچەرخ، و. ئەبوبەکر خۆشناو،بڵاوکراوەکانی کتیبفرۆشی سۆران، (هەولێر _ 2005) لا 307.. 17) لازاریف، المصدر السابق، ص 135. 18) هنری بارکی واخرون، المصدر السابق، ص 18. میجەر نوئیل: ئەفسەرێکی ئینگلیزی چالاک و هیمن و شارەزا بوو، فارسی باش دەزانی باش پەی بردبوو بەباری دەروونی گەلانی ڕۆژهەڵات و سەرە خێڵەکانی، لەسەرەتاوە لە ناو خیلی (بەختیاری) یەکان کاری دەکرد، ملازم بوە، لە سوپای هندستان ئیشی کردوە، پاشان بوە بە موقیمی سیاسی لە (بوشهێر) لەساڵەکانی دوای جەنگ نێردرا بر کوردیتانی باکور بۆ دیراسەکردنی بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئیتنیکی دانیشتوانی ڕۆژهەلاتی ئەنادۆڵ، دواتر دورخرایەوە، ئینگلیزەکان بۆ ناوچەی قەفقاس دواتر هاتەوە بۆ بەغداد، دواتریش نێردرا بۆ کەرکوک وەک ئەفسەری سیاسی لەسەرتای شۆڕشی شیخ مەحمود نێردرا بۆ سلێمانی. یاداشتەکانی مەیجەر نوئیل لە کوردستان، وەرگیِرانی حسین احمد جاف و حسین عوسمان نێرکسەجاڕی، لا 7_ 8. بۆ درێژەی یاداشت و کارەکەی نوئیل لە باکوری کوردستان بڕوانە هەمان سەرچاوە. 19) دیفد ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، لا 312_ 313. 20) مەسەلەی کورد لە نوسین و لیداوانەکانی مستەفا کەمال دا، دۆسێی تورکیا، بەڵگە نامەکان، وەرگێڕانی، ڕازاو محەمەد. ژمارە 3، نیسانی 2006، لا 131_ 132. 21) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 279. 22) المصدر نفسه، ص 282. 23) لازاریف، المصدر السابق ص 124. 24) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 282. 25) روبرت اولسن تاریخ الکفاح القومی الکردی 1880_1925، ترجمە احمد محمود خلیل، دار الفارابی _ دار اراس، گبعە الاولی_2002)ص 87. 26) لازاریف، المصدر السابق، ص 136. 27) بەڵگەنامەی ژمارە (8) کورد لە نوسین و نامەکانی مستەفا کەمالدا، سەرچاوە پێشوو، ل 136. 28) دیفد ماکداول، سەرچاوە پێشوو، ل 213. 312. 29) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 30) بەڵگە نامەی ژمارە (4) کورد لە نامەو نوسراوەکانی مستەفا کەمالدا، سەرچاوە پێشوو، ل 133. 31) هنری بارکی و اخرون، المصدر السابق، ص 18. 32) دیفد ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، ل 313. 33) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، لا 93 _ 94. 34) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 275. 35) بەڵگەنامەی ژمارە (7)، کورد لە نامە و نوسراوەکانی مستەفا کەمالدا، سەرچاوەی پێشوو، لا 135_136. 36) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 93. 37) دیفد ماکداول،سەرچاوەی پێشوو،لا 314_315. 38) جررجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 282. 39) حمید بوز ئەرسەلان، سەرچاوە پێشوو، ل 50. 40) ابراهیم داقوقی، کیشەی کورد لە تورکیا، وەرگێڕانی، هیمەت عەزیز کاکەیی، دەزگای تویژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی(هەولێر _2012). ل 162. 41) ژێرار شالیان، تراژیدیای کورد (ڕاپۆرتێک بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان)، وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە، وریا ڕەحمانی، پێداچوونەوەی ئاسۆ کەریم،ل 70. 42) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 291. 43) کریس کۆچێرا، کورد لەسەدەی نۆزدە و بیست، وەرگێڕانی، حەمە کەریم عارف، ل 103. 44) بلەج شیرکو، قچیە الکورد، ماچی الکرد و حاچرهم،داراراس للگباعە و النشر، الگبعە الپانیە (اربیل _ 2011) ص 92. 45) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 291. 46) عەزیز شەمزینی، جولانەوەی رزگاریی نیشتیمانی ی کوردستان،وەرگێڕانی، فەرید ئەسەسەرد، چاپ چوارەم، سەنتەری لیکۆلینەوەی ستراتیژی (سلێمانی _ 2006)ل 165 47) م. حسرەتیان، یاسا دەستورییەکانی تورکیا و کورد، وەرگێرانی، دلێر ئەحمەد حەمە، مەڵبەندی کوردۆلۆجی، (سلێمانی _ 2007) ل 20. 48) م. حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، ل 21. 49) حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، لا 21_22. 50) هەمان سەرچاوە، ل 23. 51) هەمان سەرچاوە، ل 24. 52) کریس کۆچیرا، سەرچاوەی پێشوو، ل 111 ؛ حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، ل 24. 53) عزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 165. 54) دیفد ماداوڵ، سەرچاوەی پێشوو، ل 320. 55) دیڤید ماکداول، سەرچاوە پێشوو، ل 320. 56) هنری بارکی و اخرون، المصدر السابق، ص 23. 57) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 97.) عیسمەت ئینۆنۆ: یەکێک بو لە سەرکردە هەرە گرنگەکانی بزوتنەوەی کەمالی لە دوای مستەفا کەمال، نازناوی ئینۆنۆی وەرگت وەک ئاماژە بۆ گوندی ئینۆنۆ کە لە نزیکیدا یەکیک لە گرنگتررین جەنگەکانی سەربەخۆیی ڕوویدا، عیسمەت ئینۆنۆ دوای مردنی مستەفا کەمال لە 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1938 هلبژێرا بە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پارتی کۆماری گەل، ئیبراخیم خەلیل ئەحمەد، سەرچاوەی پێشوو، لا 43_44. 58) عەزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 196. 59) هەمان سەرچاوە، ل 198. 60) عەزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 199. 61) بلەج شیرکو، المصدر السابق، ص 79_80. ؛ بۆ ژمارە و داتاکانی کۆچپێکراوانی کورد بڕوانە هەمان سەرچاوە، ص ص 80_81. 62) ژیرار شالیان، سەرچاوەی پێشوو، لا 78_79. 63) حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، ل 28. 64) هەمان سەرچاوە، ل 29. 65) وەرگیراوە لە، حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، ل29. 66) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 109. 67) بلەج شیرکۆ، المصدر السابق، ص 101. 68) عەزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 174. 69) بلەج شیرکۆ، المصدر السابق، ص 101. 70) المصدر نفسه، ص ص 102_103. 71) دیفید ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، ل 333. 72) حمید بوز ئەرسەلان، سەرچاوەی پێشوو، ل 64.؛ گوشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 109. 73) دیشنەر، هەمان سەرچاوە. 74) ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، ل 332. 75) عەزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 166. 76) هەمان سەرچاوە، ل 184. 77) کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو، ل 53. 78) روبرت اولسن، المصدر السابق، ص 82. 79) المصدر نفسه، ص ص 81 _ 82. 80) المصدر نفسه. 81) کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو، ل 57. 82) کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو،ل103. 83) ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، 320. 84) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 98. 85) روبرت ولسن، المصدر السابق، ص ص 199_ 252. بۆ زانیاری زیاتر و درێژەی رووداوەکانی ئەم شۆرشە، بڕوانە: هەمان سەرچاوە، ص ص 199_ 252؛ کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو،لا 103 _117 ؛ جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص ص 295 _ 314. 86) روبرت اولسن، المصدر السابق، ص ص 252 _ 253. 87) دیڤید ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، لا 326_ 327. 88) کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو، ل 113. 89) گوشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 100. 90) ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، لا 326_ 327. 91) عبدالرحمن قاسملو، کوردستان و کورد، و. عبدالله حسن زادە، چاپی شەشەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات (هەولێر _ 2012). ل 159. 92) بلەج شیرکو، المصدر السابق، ص 102. 93) گوشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 100. 94) کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو، لا 111_ 112. 95) دیفد ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، ل 334. 96) جواهر لال نهرو، لمحات من تاریخ العالم، گ 2، منشورات المکتب التجاری، (بیروت _؟). ص ص 259 _ 260. 97) المصدر نفسه.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jan 1 2016 12:33AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 21 2017 5:34PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 12,544 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.114 KB Jan 1 2016 12:33AMسەریاس ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

سیاسەتی کەمالی لە تورکیا بەرانبەر بە کورد لە 1918 - 1926

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-03-1924
2.👁️07-01-1919
3.👁️24-03-1919
4.👁️30-06-1925
✌️ شەهیدان
1.👁️عبدالرحمن قاسملو
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️میخائیل سیمۆنەڤیچ لازەریف - لازاریف
2.👁️کریس کۆچێرا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,219 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574