ئەمڕۆ دوو شەممە، باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان (هەپەگە) ڕایگەیاند، زیاتر لە 3900 سەربازی سوپای تورکیا و چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2015 کوژراون، ژمارەی شەهیدەکانی خۆیشی لە شەڕەکانی دژ بە تورکیا و داعشدا، بە 261 شەهید له و ساڵەدا دیاریی کرد.
هەپەگە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: " لە شەڕەکانی نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەگەڵ سوپای تورکیا لە ساڵی 2015دا، 1250 سەربازی تورک کوژراون، 2736 چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەڕووبەڕبوونەوەکاندا لەگەڵ ئه و ڕێکخراوە توندڕەوە، لە ناوچەکانی کەرکووک و شنگال کوژراون".
هەر بەپێی بەیاننامەکە:"سوپای تورکیا لە ساڵی ڕابردوودا 786 هێرشی زەمینی و ئاسمانی و بۆردومانی لە دژی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامداوە، له و هێرش و بۆردومانانەشدا 261 گەریلا شەهیدبوون".
- 04-01-2016
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,073 car hatiye dîtin