پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,957
وێنە 104,275
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە ڕەوتی یەکگرتنەوە بڵاو دەکاتەوە
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە ڕەوتی یەکگرتنەوە بڵاو دەکاتەوە
بەڵگەنامەکان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە ڕەوتی یەکگرتنەوە بڵاو دەکاتەوە
بەڵگەنامەکان

چەند قسەیەک سەبارەت بە ڕەوتی یەکگرتنەوە

جیابوونەوەی ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی، کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزب لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات، لە ڕێکەوتی 15/9/1385ی هەتاوی(06-12-2006) و بەدوای کۆنگرەیەکی "یاسایی و شەرعی و دێموکراتیک"() و دانانی ناوی حیزبی دێموکرات لەسەر خۆیان بە ناڕەوا، کە دووپات کردنەوەی هەڵەی دوو جیابوونەوەی پێشتر لە حیزبی دێموکرات بوو، زەربەیەکی قورسی لە پەیکەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک سەرەکیترین حیزبی ئۆپۆزیسیونی کوردی ئێران دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و جووڵانەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەشاند. ئەو زەربەیە تەنیا لەو ڕوانگەوە نەبوو کە کەسانێک ڕیزی ئەو حیزبەیان بەجێهێشت، بەڵکوو زۆرتر زەربەیەک بوو کە خەڵکی ئەو بەشەی کوردستانی تاساند، ورەی دابەزاندن، بەرەو بێ‏هیوایی بردن و ڕیزی یەکگرتوویی ئەوانی لەبەریەک ترازاند، لەوەش بەولاتر کۆماری ئیسلامی و نەیارانی حیزبی دێموکراتی شاد کرد و ورەی پێ بەخشین بۆ ئەوەی بتوانن ڕاشکاوانەتر دژی حیزب پروپاگاندە وەرێ بخەن و بە خەیاڵی خۆیان فاتێحای مەرگی حیزب بە گوێی خەڵکی دڵشکاو و توڕەی کوردستاندا بخوێنن.

ئێمە کە ئێش و ئازاری دوو جیابوونەوەی دیکەی ئەو حیزبەمان بە دوای هاتنەسەر حوکمی کوماری ئیسلامی ئێران بە جەستەی حیزبەوە هەست دەکرد و شارەزای خەساری بەربڵاوی ئەو جیابوونەوانە بووین، هەوڵی زۆرمان دا کە ئەگەر نەمانتوانیوە بەر بە جیابوونەوە بگرین، هەموو تێکۆشانی خۆمان بۆ یەکگرتنەوە دوای جیابوونەوە تەرخان بکەین. لەو ئەرکەدا ژمارەیەکی زۆریش لە هاونیشتمانانی دڵسۆز، هێز و لایەنە سیاسییە کورد و غەیرە کوردییەکان یارمەتیدەر و هاندەرمان بوون.

ئاکامی ئەو هەوڵ و تێکۆشانە بوو بە هۆی ئەوەی کە بەرەبەرە و دوای نیشتنەوەی کەف وکوڵەکانی سەرەتای جیابوونەوە لە هەردووک لا، هەنگاو هەڵگیرێ بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوانیان و دوای ماوەیەک و لە ئاکامی بڕیارێکی ڕێبەرایەتی حیزب کە دوایە لە کۆنگرەی پازدەهەمی حیزب (8ـ14ی ڕەزبەری 1391ی هەتاوی بەرانبەر بە 29ی سێپتامبر تا 5ی ئۆکتۆبری2012) پەسند کرا، کۆمیتەی ناوەندی ڕاسپێردرا کە ئەو ڕەوتە بە مەبەستی "ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان، وتووێژ کردن و لە ئەنجامدا یەکگرتنەوە" درێژە بدا.

ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات بە دوای ئەو ڕاسپاردانەدا، بەشێکی بەرچاوی هێز و توانای خۆی تەرخان کرد بۆ بەرەوپێش بردنی ئەم پلانە و لەو چوارچێوەیەدا بۆ نیشاندانی نییەت پاکی، بۆ یەکەمجار هەیئەتێکی ڕێبەرایەتی حیزب بەسەرۆکایەتی سکرتێری گشتی چوونە بنکەی دەفتەری سیاسی هاوڕێیانی پێشوو و لێیان میوان بوون و بەدوای ئەو چاوپێکەوتنەدا بە دەیان پێوەندی دوو کەسیی نێوان سکرتێرەکان، دەفتەری سیاسی و هەیئەتەکانی ڕێبەرایەتیی هەر دووک لا پێکهاتن و لەسەر گرنگیی پرسەکە و میکانیزمی یەکگرتنەوە قسە و باسیان کرد.

سەرەڕای ئەوەی هاوڕێیانی لایەنی بەرامبەر لەو کۆبوونەوانەدا زۆرتر بە مەبەستی پرۆپاگاندە و نیشاندانی ئاشتیخوازیی خۆیان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی بیستنی خەبەری خۆشی یەکگرتنەوەیان دەکرد، بەو حاڵەش ئێمە دڵسارد نەبووینەوە لە درێژەدانی ئەو ڕەوتە و وتووێژکردن لەگەڵیان، تەنانەت لەو پێوەندییەدا دووجار هەیئەتەکان بە تەوافوق گەیشتن کە تا ئەو کاتەی بە کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش نەگەین، خەبەری دانیشتنەکان بڵاو نەکەینەوە، بەڵام ئەوان هەر دوای کۆبوونەوەکە خەبەرەکانیان بە مەبەستێک کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، بڵاو دەکردەوە.

وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکانی ئەو ماوەیە زۆرن و جێگای باس کردنیان لەم وتارەدا نیە، بەڵام لەم کاتەدا کە زیاتر لە 9 ساڵ بەسەر ئەو جیابوونەوە و هەوڵدان بۆ یەکگرتنەوە تێدەپەڕێ، بە پێویستمان زانی چەند خاڵێک لە ڕاستییەکانی ئەو کۆبوونەوانە و تێکۆشانی ڕاستگۆیانەی خۆمان بۆ یەکگرتنەوەیەکی ڕاستەقینە کە هەردووک لا تێیدا هەست بە شانازیی و براوەیی بکەن و پێکەوە جارێکی دیکە بە بێ لەبەرچاوگرتنی ڕقەبەری، هەستی تۆڵەکردنەوە و شکاندنی یەکتر، بنچینەی حیزبی دێموکراتێکی بەهێزتر، کە ویستی هەموو دڵسۆزانی دێموکراتە دابڕێژینەوە. بۆ ئەوەی بتوانین لە ئەگەری ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ناوچە و ئێراندا، دەسکەوتێکی سیاسی بۆ خەڵکی کورد لە کوردستانی ئێران دەستەبەر بکەین.

بەدوای چەند مانگ ڕاوەستانی چاوپێکەوتنی هەیئەتەکان، لە سەرەتای ساڵی 1394ی هەتاوی (2015ی زایینی)، دانیشتنی دەفتەری سیاسییەکان بە ئامادەبوونی هەر دووک سکرتێر لە ڕێکەوتی 5/7/1394ی هەتاوی لە شوێنی دەفتەری سیاسیی هاوڕێیان پێکهات.

لەو دانیشتنەدا دەفتەری سیاسی ئێـمە بە کۆمەڵێک خاڵ و پێشنیاری نوێ لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو کە پێشتر جێگای داخواز و پرسیاری لایەنی بەرامبەر بوون. لەو کۆبوونەوەیەدا دوای ئەوە جارێکی دیکە ئەو خاڵە پەسند کرایەوە کە یەکگرتنەوە لە ژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بێ، هەیئەتی حیزب موافقەتی خۆی لەسەر ئەو خاڵانەی خوارەوە ڕاگەیاند:
ـ یەکگرتنەوە پێش کۆنگرەی شازدە جێبەجێ دەکرێ و، تا کاتی پێکهاتنی کۆنگرە هەیئەتێکی هاوبەش لە ڕێبەرایەتی(دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی) بە تەوافوق، ئیدارە و بەڕێوەبەری حیزب وەئەستۆ دەگرن، تەنانەت بەدوای ئەو دانیشتنە و بە مەبەستی پێکهاتنی متمانەی زیاتر لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا، دەفتەری سیاسیی ئێمە موافقەتی کرد کە بەڕێز کاک خالید عەزیزی وەک جێگری سکرتێری حیزب لەو ماوەیەدا ئەرکەکانی بەڕێوە بەرێت.

ـ بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانیی ئەوان و بۆ قایمکاریی دواڕۆژ، هەیئەتی حیزب موافقەتی کرد کە ڕێژەی ئەندامانی ڕێبەرایەتی حیزب لە کۆنگرەی شازدەدا، بە پێی لیستەیەکی فیکس و بە تەوافوقی هەر دووک لا دیاری بکرێت، بۆ ئەوەی هیچ لایەنێک بۆی نەکرێ لایەنی دیکە حەزف بکات یان ڕێژەی ئەندامانی ڕێبەرایەتییەکەی بەڕادەیەکی زۆر دابەزێنێ. ڕێژەی ئەندامانی ڕێبەرایەتیی هەر دووک لا بە پێی ڕێژەی ئەندامانی ڕێبەرایەتی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی سێزدە دەبێ کە هەر دووک لا شەرعیەتەکەیان پەسند کردبوو، یان بەڕێژەی ئەندامانی ڕێبەرایەتیی هەر دووک لایەن، دوای ڕوودانی جیابوونە و تەنانەت ئامادەیی نیشاندرا کە لەسەر ئەو ڕێژەیەش گفتوگۆ بکرێ.

ـ ئێمە موافقەتمان کرد کە بۆ ئەوەی خاڵەکانی پێڕەوی ناوخۆ و ئاییننامەی کۆمیتەی ناوەندی نەبنە کۆسپ لەسەر ڕێگای یەکگرتنەوەیەکی دڵخوازی هەر دووک لا، هەموو کارەکانی حیزب(لە ئیدارەی حیزبەوە تا کاروبەرنامەکانی کۆنگرە و پێداچوونەوە و ئامادە کردنی ئاییننامەی کۆمیتەی ناوەندی) بە تەوافوقی هەر دووک لا بەڕێوە بچێ.

ـ سەبارەت بە بەفەرمی ناسینی ئەو ناوەی کە دوای جیابوونەوە لەسەر خۆیان داناوە، سەرەڕای ئەوەی ئەو کارە لەگەڵ هیچ ئوسوولێکی کاری حیزبایەتی ناگونجێ، بەو حاڵەش و بۆ نیشاندانی نییەت‏پاکی، هەیئەتی حیزب قبووڵی کرد کە بەیاننامەی یەکگرتنەوەی حیزب بەشێوەیەک ئامادە بکرێ کە ناوەڕۆکەکەی هەڵگری ئەو مەبەستە بێ.

ـ خاڵێکی دیکە کە لەو کۆبوونەوەیەدا هەیئەتی حیزب موافقەتی خۆی لەسەر دەربڕی، ڕاگەیاندنی بەفەرمی ناسینی مێژووی تێکۆشانی ئەو هاوڕێیانە دوای جیابوونەوەکەیان بوو. ئەو خاڵە وەک داخوازییەکی ئەوان زۆرجار لە کۆبوونەوەکانی هاوبەشدا دەیانهێنایە گۆڕێ.

دیارە ئەوانەی باس کران وەک خاڵە سەرەکییەکانی ڕەوتی یەکگرتنەوە دەبێ، بەڵام بێجگە لەوانە چەندین خاڵی دیکە لە وردەکاریی کارەکان بە تەوافوق حەل دەکرێ و نابنە کۆسپ.

تەوافوقی هەیئەتی حیزب لەسەر ئەو خاڵانە، بوون بەهۆی خۆشحاڵیی زۆربەی ئەندامانی دەفتەری سیاسی لەو دانیشتنەدا، لە ڕاگەیاندنەکانی ئاکامی ئەو کۆبوونەوەیش کە دوای تەواو بوونی کۆبوونەوە لە لایەن سکرتێرەکانی هەر دووک لا بەڕێوە چوو، بە گەشبینی تەواوەوە قسە کرا و هیواداری درا بۆ درێژەدان و بە ئاکام گەیاندنی ئەو ڕەوتە. بەڵام بەداخەوە دوای مەشوەرەت کردنی دەفتەری سیاسی هاوڕێیانی پێشوو لەگەڵ کۆمیتەی ناوەندییەکەیان، جارێکی دیکە کۆمەڵێک بەهانە و کۆسپ خرانە سەر ڕێگای گەیشتن بە مەبەست، کە یەکگرتنەوەکەیە.

ئێمە بەو حاڵەشەوە لە درێژەدانی ئەو ڕێگایە بێ‏هیوا نەبووین و لەگەڵ هەموو ئەو کۆسپانەش کە دێتە سەر ڕێگامان، گرنگیی چارەسەر کردن و نەهێشتنی ئەو کۆسپە لەسەر ڕێگای خەباتمان لە باشووری کوردستان بە ئەرکی سەرەکیی خۆمان دەزانین و لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین.

هەرچەند لەوانەیە لە ڕەوتی هەوڵەکانی ئەو ماوەیەمان هێندێک خاڵی لاوەکی و بەهەڵە تێگەیشتن هاتبێتە پێش، کە ئەوەش شتی ناسروشتی نین لە ڕەوتی وتووێژی دوولایەندا، بەڵام گرنگ ئیرادە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و گەیشتن بە ئامانجە لە ڕاستای بەرژەوەندیی نەتەوەیی‏دا.

بەڵام لایەنی دیکە سەرەڕای وەرێ خستنی پڕوپاگاندە بۆ یەکگرتنەوە، هەر لە ڕۆژی دوای ڕاگەیاندنی جیابوونەوە، دیارە نیگەرانیی و دڵەڕاوکێی لە یەکگرتنەوە هەیە. بۆیە تەنانەت ئەو کاتەی کە پێشنیار و داخوازییەکەیان پەسند دەکرێ، داخوازێکی دیکە دێننەگۆڕێ، ئەوەش ئاکامەکەی تا ئێستا ئەوە بووە کە لە لایەک لە تەبلیغات و ڕاگەیاندنەکاندا خۆیان بە لایەنگری ئاشتی و یەکگرتنەوە دەربخەن و لە لایەکی دیکەوە هەوڵ دەدن یەکگرتنەوە بەکردەوە سەر نەگرێ. ئەم شێوە هەڵسووکەوتەش ئەو گومانە بەهێز دەکا ئەو ئیرادەیەی کە لە پێناو بەرژەوەندیی گرووپی، ڕقەبەری و پاراستنی دەسەڵات بە هەموو نرخێک، حیزبی دێموکراتی"لەت" کرد، ئێستاش لە یەکگرتنەوە نیگەرانە و دەتوانێ هەوڵ و تێکۆشانەکان لەو پێوەندییەدا لەباربەرێ.

بۆیە هەلومەرجەکە وا دەخوازێ کە هەموو ئەو کادر و پێشمەرگە و ئەندامانەی باوەڕیان بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی لە خەباتی کوردی ڕۆژهەڵاتدا هەیە، هەروەها ئەو بۆچوونەیان هەیە کە پێشمەرگایەتی لە حیزبێکی دێموکراتی بەهێزدا زۆرتر جێگای شانازییە تا بوون بە ئەندامی ڕێبەرایەتی لە حیزبێکی بچووکتردا، پێویست دەکا بە ئاوڕدانەوە لە وەزعی ڕابردووی زیاتر لە 9 ساڵی حیزبی دێموکرات و داهاتووی جووڵانەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات لە ڕەوتی ئاڵوگۆڕەکاندا، لەپێناو چارەسەری ئەم گرفتە هەوڵی جیدی‏تر بدەن.

لە کۆتاییدا بە پێویستی دەزانین سوپاسی خۆمان پێشکەشی ئەو ژمارەیە لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی، کادر و پێشمەرگە و لایەنگرانی لایەنی جیابووەوە بکەین کە لە ڕەوتی ئەم وتووێژانەدا و لە پێناو یەکگرتنەوەدا هەوڵێکی زۆریان داوە و هیوادارین ئەو هەوڵانە هەروا بەردەوام بن.

لە بیرمان‏بێ کە جیابوونەوە و دابڕاندنەکان زۆر ئاسانترن لە یەکگرتنەوە و یەکڕیزی پێکهێنان، بەڵام بەهێز و ماندوو بوونی یەکگرتوویی‏خوازان ئەو برینە چارەسەر دەکرێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتاریا
15 ی بەفرانباری 1394ی هەتاوی
ئەم بابەتە 3,667 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-12-2006 (18 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-01-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,667 جار بینراوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,957
وێنە 104,275
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!