图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,377
图片 106,578
书籍 19,269
相关文件 97,145
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ساڵی 2016ی زایینی و کەوانەیەک بۆ کورد، ئایدۆلۆژیا و سیستم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ساڵی 2016ی زایینی و کەوانەیەک بۆ کورد، ئایدۆلۆژیا و سیستم

ساڵی 2016ی زایینی و کەوانەیەک بۆ کورد، ئایدۆلۆژیا و سیستم
لە نووسینی: هادی عەزیزی
ساڵی 2016 دەستیپێکرد و کوردستان بە گشتی ساڵێکی پڕ لە گۆڕانکاری ڕۆژانەی بەڕێ کرد، باکووری وڵات لە خەباتيکی خوێنین دایە و باشوور بەرەو دەوڵەت بوون دەچێ، ڕۆژاوای کوردستان خەریکە سنوورەکانی جیا دەکاتەوە و ئەگەری هەڵاییسانی شۆڕش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئارادایە.
بە خوێندنەوەیەکی خێرا...
کوردستان، لە گرێبەستی سایکس بیکٶ و لۆزان، کە جیا لە وەی لە دەرەوەی ویست و خواز و ئیرادەی نەتەویی دابەش کرا، چیرۆکیێکی خەمبار و قڕبوونێکی سیاسییە کە نەتەوەی کورد بێ پشت و پەنا تووشی ئەو کارەساتە سیاسییە هات.
هەنووکە دوای نزیک سەدەیەک، نەتەوەی کورد لە ساڵی 2014 ی زایینییەوە و بە دەست پێکردنی شەڕ لە دژی داعش، قٶناغێکی زێڕینی لە یەکگرتوویی هێز و پاڵپشتی نەتەوەیی لە هەر چوار بەشەکەی کوردستان و لە هەمووان گرینگتر پشتیوانی نێونەتەوەیی دەستەبەر کرد و بە گشتی دەتوانین بڵێین ئەو شەڕە جیا لە خەم و شەهید بوونی ڕۆلەکانی نەتەوەکەمان، دەسکەوتی باشی بۆ نەتەوەکەمان هەبوو کە توانی لە ئاستی نێونەتەویی سەرنجی هەموو دنیا نە تەنیا بۆ سەر کوردستان، بەڵکو بۆ سەر تاکی کورد ڕابکێشێ.
مژاری سەرەکی لەو باسەدا ئەوەیە کە مرۆڤی کورد و بە تایبەت عەقڵی سیاسی کۆمەڵگای کوردی، چەند ئامادەیە کە بتوانێ بە لە خزمەت گرتنی ئایدۆلۆژیاکان بتوانێ، سیستمێکی نەتەوەیی بۆ خۆی درووست بکات کە لەو هەل و مەرجە هەستیارەدا، خەونی تاکی کورد لە دوای بیست و پێنج سەدە بندەستی بێنێتە دی و ڕۆژگارێک دوای سەدەیەکی دیکە نەوەکانی لۆمەی ڕابردووان نەکەن کە هەلێک بوو بەڵام لە دەستییان دا.
ئاخۆ کۆمەڵگای کوردی چەند ئامادەیە کە بتوانێ لە ڕووی سایکۆلۆژی سیاسی و کۆمەڵناسی سیاسییەوە، ئەو هەنگاوە مێژووییە ببڕێت؟بڵێی مرۆڤی کورد زاڵ بێ بە سەر ئایدۆلۆژیادا یان ئایدۆلۆژیا پشت ئەستۆی تاکی کوردی گرتووە و خزمەتی پێدەکا و تەنانەت جوگرافیای خەباتەکەشی پێدەگۆڕێ؟ئایا وشەی نەتەوە ئەوەندە سامناک و بێ کەڵکە کە دەبی تاکی کورد وا ڕابێت کە خۆی لی ببوێرێ؟
کوردستان، لە هەر زەمەن و قۆناغێکدا هەتا دەوڵەتێکی سەربەخۆی نەتەویی نەبێت، سیستمێکی سیاسی ئابووری بۆ درووست نابێت و هەر لە نێوان دابەشبوونی چەند سەدەی ڕابردوو دایە و هەر جارە ئیرادەی بەشێک لە کۆمەڵگای کوردی، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەکەوێتە جەمسەربەندییەکی تایبەتەوە و جارێکی دیکە نەتەوەی کورد لەو خاڵە هاوبەشانە دوور دەکاتەوە کە دەتوانێ بنەمایەک بن بۆ لێک نزیک بوونەوە و هاوکات تاکی کورد سەرگەردانی کۆڵانەکانی ئایدۆلۆژیا بە هەموو چەمکەکانییەوە و سیستمی داگیرکەران دەکات.
لە سەدەی بیست و یەکدا کاتێک کە چاو لێ دەکەین هەتا ئێستاش تاکی کورد، بە تایبەت پێشڕەوی سیاسی نەیتوانیوە خۆی لە ئەو چەمک و دەستەواژە سیاسییانە ڕەها بکا بتوانێ بە سەر ئایدۆلۆژیادا سەر کەوێ و ستراتیژییەکی نەتەوەیی لە بەر چاو بگرێت، کە دواتر کاری بۆ بکا.
لایەنی سیاسی بە جێی ئەوەی لە خاڵی هاوبەشی نێو خۆی وڵات بکۆڵێتەوە و بەرژەوەندی گشتی وڵات و سەروەری نیشتمان بپارێزێ، خۆی لە قەرەی سیاسەتە هەڵەکان دەدا و و هەر دەسکەوتێکیش ئەگەر هەبێ، ڕاستەوخۆ یا ناراستەوخۆ دەیخاتە خزمەت دەرەوەی نیشتمان و ئەو فەلسەفە سیاسییە کە دەبێ خزمەتی خەڵک و نیشتمان بکات، بە لایەنی خراپەیدا بە سەر چارەنووسی نەتەوەیەکی چاوەڕێی ئازادیدا دەشکێتەوە و لە دوا قۆناغدا، ئاکامێکی دڵتەزێنی هەیە و ئەویش نیشتمانی کوردی سیاسەتمەداری بارهێناوە هەتا خزمەتی وڵاتی بێگانان و سیاسەتی داگیرکەران بکات!
مێژووی پەنجا ساڵی ڕابردووی کوردستان لەو ئاماژانە پڕن.لە ئاستی هەل و مەرجی سیاسی کوردستاندا، لایەنی ئیسلامی بێدەنگە و دەیهەوێ هەموو پرەنسیبە نەتەوایەتییەکان و تەنانەت ئەگەر بۆی بکرێ جوگرافیای وڵاتیش تەسلیم بە لایەنێکی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا بکا.مەلا شوانەکان بەرهەمی ئەو سیستمەیە کە نەیتوانیوە خۆی لە بن دەستی ئایدۆلۆژیا ڕزگار بکا، جاری وا هەیە فتوای وا دەدەن کە لە هیچ مینبەرێکی ئیسلامییەوە گوێبیس نەبووین و بە گشتی داڕێژەیەکی باشیان پێ نییە کە بتوانێ کوردستان بپارێزێ.بەڵام کە لە میژووی ناوچەکە ئاوڕ دەدەینەوە، عوسمانییەکان بە لە خزمەت گرتنی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی، وڵات و ئیمپراتووریان پێ دامەزراند کە هەتا ئێستاش بە مێژوویەکی کەم و زمان و وێژەیەکی کورت، لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، وەک دەوڵەتێکی خاوەن هێز و قسە هەژماری بۆ دەکرێت.
لایەنی چەپی کوردستان، کە هەتا نووکەش هەموو هێز و وزە و توانایەکی لە کۆمەڵگای کوردی وەردەگرێت، وشەی نەتەوە هیچ، کورد بوون لە لایان، جۆرێک پاشڤەرۆیی و دواکەوتن و تەنانەت کاتێکیش وەک کورد خۆیان دەناسێنن، بۆ کۆ کردنەوەی هێز و پاساو هێنانەوە بۆ هەڵەکانی ڕابردوویە، یان وەک شرۆڤەی سیاسییان دەیانهەوێ چەند هێلکەیەکیش لە سەوەتەی نەتەوەگەراییدا بێت، نەکا بەو جەمسەرە هزرییەوە لە هەموو شتێک داببڕێن.ئەو جۆرە سیستمانە لە ناوخۆیاندا وەک ئەنتگراسیۆنێکی سیاسی، هەموو پتانسییەلێکی زاتی نەتەوەیی لە خۆیاندا دەهاڕن و بە بیانووی ئاکادمی بوونەوە، سیستمێک بەرهەم دەهێنێت کە تووشی ئێرانچێتی و ئێراقچێتی و تورکچێتی دەبێت و لە ئاکامدا، بەرهەمی پڕی خەزێنەی نەتەوەیی بە قەرزی چەپی گڵۆباڵ و نەتەوەی سەر دەست دەدا و لە کۆتاییشدا جیا لە پەشیمانی هیچ بەرهەمێکی ئەوتۆی نە بۆ سیستم و دامەزراوەکە، نە بۆ نیشتمان پێ نەماوە.
پۆلتیک پاتۆلۆژی یان هەمان خەسارناسی سیاسی، ئێمە بەرەوڕووی ئاراستەیەک دەبا، کە بۆمان دەردەکەوێ، هزری سیاسی بە سەر مرۆڤی کورددا زاڵە ولە کۆکردنەوەدا بڕشتێک لە کات بەرهەم دەهێنێت کە دەرفەتەکان کوێر بوونەتەوە و شرۆڤەی دۆخێک دەکا کە مرۆڤی کورد گیرۆدەی داڕێژەیەک بووە کە لە ناو هەموو سیستمێک جیا لە نیشتمانی کوردی خزمەتی پێدەکا.
ئەوانە هەموو هۆکارن بۆ ئەوەی کۆمەڵگای کوردی، لە هزری ڕەها بوون لە بن دەستی نەتەوەیی دوور بکەوێتەوە وهیچ کات نەتوانێ بیر لە دامەزراندنی وڵاتێک بکاتەوە هەتا جوگرافیای سیاسی دیاری بکات و دواتربتوانێ بە پێی یاسای پارڵمانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، بە شێوازێکی دێموکراتیک هزرێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی پەتڕەو بکا کە بۆ ئەبەد دەستی بێگانە و پاشماوەی هزری داگیرکەران لە وڵات ببڕێتەوە.
لەو هەل و مەرجەی ئێستا و گۆڕانکارییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە کورد وەک ناوەندی جوگرافیاکە و هێزی سەرەکی لە ڕووبەروو بوونەوەی داعش و ئەو بیرە گڵاوەی کە پەلاماری مرۆڤایەتی دەدا، ڕەنگە ئەو جارەیان زلهێزەکان و دونیای دەرەوە، نە تەنیا لە بەر بەرژەوەندی خۆیان، بەڵکوو وەک پێویست و مانەوەی کورد، مەجبوور بوون کورد ''ئەرێ'' بکەن.
ئەمجارەیان کورد پێویستە بە هەموو جۆرە ئایدییایەکی سیاسی، هەموو هێز و وزەی خۆی بۆ خزمەت کردنی نەتەوە و نیشتمان بگرێتە بەر، هەتا خاڵە هاوبەشەکان هەموو هێزەکان لە بن سەیوانێکی نەتەوایەتی کۆ بکاتەوە و لە ئاکامی ئەو یەکگرتنەدا، کەشتی سەرگەرداان و ئێش و ژان و خەونی پیرۆزی هەموو تاکێکی کورد لە کەنارەکانی سەربەخۆیی و ئاسوودەیی لەنگەر بخا.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,158
HashTag
来源
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 杂项
党: ISIS
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 98%
98%
添加( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 08-01-2016
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):07-10-2019
URL
此产品已被浏览2,158
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,377
图片 106,578
书籍 19,269
相关文件 97,145
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!