لە هەندێ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی دارایی و ئابووری تەنیا نیوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکات، لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە ئەم ئیدیعایە هیچ ڕاستی و بنەمایەکی نییە و بە هیچ شێوەیەک حکوومەت بڕیاری وای نەداوە کە تەنیا نیو مووچە دابەش بکات، بەڵکوو ئەم هەفتەیە تەنیا هێندەی نیوەی پارەی پێویست بۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە بە کاش لای وەزارتی دارایی و ئابووری هەبووە، بۆیە دەستیان بە دابەشکردنی ئەو نیوەیە کردووە و لە ماوەیەکی داهاتووشدا کە باری دارایی ڕێگەی دا، نیوەی دووەمی ئەو مووچەیە دابەش دەکرێت و بە هیچ شێوەیەک مووچەی هیچ فەرمانبەرێکی حکوومەت ناوفەوتێت.
19-01-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,346