🏠 Սկիզբ
Ուղարկել
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Հետադարձ կապ
Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
ավելի շատ
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🔀 Պատահական հատ.
❓ Օգնություն
📏 Օգտագործման պայմաններ
🔎 Ընդլայնված որոնում
➕ Ուղարկել
🔧 Գործիքներ
🏁 Լեզուներ
🔑 Իմ հաշիվը
✚ նոր նյութեր
👫 Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
👫 Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
👫 Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
👫 Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
📊 دەیان کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون، پارەی گوللەکان لە خێزانەکانیان وەرگیراوەتەوە | խումբ: Վիճակագրության եւ Հարցումներ | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!
| 👁️‍🗨️ | 👂

دەیان کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون، پارەی گوللەکان لە خێزانەکانیان ...
ئەرسەلان یارئەحمەدی
فۆتۆکان: لوقمان رەحیمی
ئاماری کوژرانی کۆڵبەرانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە و لە ساڵی رابردوودا 72 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە نیوەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون، ئەمە بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان.
بنەماڵەی کۆڵبەرانی کوژراو کە قسەیان بۆ ئه و تۆڕە کردووە، باسیان لەوەکردووە لەهەندێک حاڵەتدا هێزە ئەمنییەکان تەرمی کۆڵبەرانیان بەدوای خۆیاندا راکێشاو، لەهەندێک حاڵەتی دیکەشدا لە بەرانبەر رادەستکردنەوەی تەرمی کوژراوەکان بە بنەماڵەکانیان داوای پارەی ئه و گوللانەیان کردووە کە کۆڵبەرانیان پێ پێکاوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە راپۆرتەکەیدا شیکردنەوەی یاسایی بۆ دۆخی کۆڵبەرانی کورد کردووه و ئاماژەی بەوەکردووە بەپشت بەستن بە بڕگە و ماددەکانی سیستمی یاسایی ئێران، کۆڵبەریی بە تاوان نازانرێت و کوشتنی کۆڵبەران بە"کوشتنی بە ئەنقەست " لەقەڵەم دەدرێت.
لە پێشەکی راپۆرتەکەی ئه و تۆڕەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەدیاردەی کۆڵبەری لە زۆربەی وڵاتان کراوە و تێیدا هاتووە "لەگەڵ ئەوەی کە کێشەی ئابووری و قاچاغچی کاڵا لە هەموو وڵاتانی جیهاندا بوونی هەیە، بەڵام لە هیچ شوێنێکی ئەم دونیایەدا خەڵک بەهۆی گواستنەوەی چەند کارتۆن چا یان چەند تۆپ قوماش و ناکوژرێن".
هەرچەند لەدوای راوەستانی شەڕی ئێران و عیراقەوە کوژرانی کۆڵبەران لە زۆربەی ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە، بەڵام بەپێی ئه و راپۆرتە لە ساڵی 2005 بەدواوە و پاش دامەزراندنی (رێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغی کاڵا و پارە) رێژەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانی کورد بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لەماوەی ساڵی رابردوودا، 44 کەس بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و 21 کەسیش برینداربوون، 7 کەسی دیکەش بەهۆی خنکان لە ئاودا، سەرمابردوویی و رووداوی دیکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەم ئامارە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکاری بەرانبەر کۆڵبەرانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەخۆ ناگرێت و تەنیا ئه و حاڵەتانەن کە لەلایەن (تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان)ەوە تۆمارکراون و کۆکراونەتەوە.
بەپێی راپۆرتەکە کە 13 لاپەڕەیە، کۆڵبەرانی کورد تەنیا بەمەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆیان هەموو ئه و مەترسییانە بەگیان دەکڕن و لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستاندا، بەهۆی روانینی ئەمنییانەی دەسەڵاتی ئێران لە بوارە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و فەرهەنگییەکاندا، بەشێوەی توندوتیژیانەش لەگەڵ ئەم کێشە ئابوورییەشدا دەجووڵێتەوە.
ئە و جۆرە روانینەش بووەتە هۆی ئەوەی کەسانی ئاسایی و شوانەکانی سەر سنووریش لە گوللەی هێزە ئەمنییەکان بێبەش نەبن، لەکۆی ئه و 72 کەسەی ساڵی رابردوو گیانیان لەدەستداوە 4 کەسیان شوان بوون و کەسێکیش کۆڵبەر نەبووە و تەنیا بەگومانی ئەوەی کە کۆڵبەرە لەلایەن هێزەکانی سەر سنوورەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە، ئەمە بەپێی هەمان راپۆرت.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی لەگەڵ بنەماڵەی چەند کەس له و کوژراوانەدا قسەی کردووە و ئەوان وتویانە کە هێزە ئەمنییەکان لە 3 حاڵەتی ئه و کوشتنانەی کۆڵبەران لەساڵی رابردوودا، تەرمەکانیان راکێشاوە و لە هەندێک حاڵەتیشدا لەبەرانبەر رادەستکردنەوەی تەرمی کوژراوەکان بە بنەماڵەکانیان داوای پارەی ئه و گوللانەیان کردووە کە کۆڵبەرانیان پێ پێکاوە.
زۆرترین ئاماری کوژرانی کۆڵبەران لەپارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا (ئورمیە) تۆمار کراوە و بەپێی راپۆرتەکە لە شاری پیرانشار 8 حاڵەت و لە مەریوان 6 و لە هەریەک لە شارەکانی ئورمیە و سەردەشت 5 حاڵەتی کوژرانی کۆڵبەران تۆمار کراون.
لەباری تەمەنیشەوە 41.7%ی کوژراوان لە گروپی تەمەن 20 بۆ 30 ساڵ و 20.8% لە سەرووی 30 ساڵ بوون و 33.3% ی کوژراوان تەمەنیان نەزانراوە، هەروەها 2.8%یان تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 20 ساڵ و 1.14% تەمەنیان لە خوار 18 ساڵ بووە.
دوو لاپەڕەی راپۆرتەکە تەرخان کراوە بۆ شیکردنەوەی یاسایی دۆخی کۆڵبەرانی کورد و تێیدا بە پشتبەستن بە بڕگە و ماددەکانی سیستمی یاسایی ئێران کۆڵبەریی بە تاوان نازانرێت و کوشتنی کۆڵبەرانیش بە "کوشتنی بە ئەنقەست " لە قەڵەم دەدرێت.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەر ئه و بروایەیە کە له و رووەوە کە سزای یاسایی لە یاسای ئێراندا بۆ کاری کۆڵبەری پێناسە نەکراوە، کۆڵبەری بەپێی ماددەی 2ی یاسای سزای ئیسلامیی، تاوان نییە و هەر جۆرە دەستدرێژییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ سەر گیان و ماڵی کۆڵبەران، پێشێلکردنی یاساکانی ئێران و مافە نێودەوڵەتییەکانە.
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە کە بەپێی بەندی 2ی ماددەی ئەلف لە یاسای قاچاخی کاڵا، ئەگەر نرخی ئه و کاڵایە کەمتر لە یەک ملیۆن تمەن (340 هەزار دینار) بێت، ئەوا هیچ سزایەک بەره و رووی تاوانبار نابێتەوە، له و رووەوە کە کۆڵبەران ئه و شت و کاڵایانەی کە دەیگوازنەوە نرخەکەی کەمترە له و بڕە پارە دیاریکراوە، کەوابوو تەنیا دەتوانرێت سزا بدرێن یان دەستبەسەر کاڵاکانیاندا بگیرێت.
"بەڵام لە کردەوەدا نەک هەر کاڵاکانیان زەوت دەکرێت، بەڵکو خۆشیان بەبێ ئەوەی تاوانەکەیان رابگەیەندرێت و بەبێ هیچ دادگایی کردنێک، دەکەونە بەر دەستدڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکان".
لە راپۆرتەکەدا، بێکاری، نەبوونی ژێرخانی ئابووری، نەبوونی دەرفەتی کار، جیاوازیکردن لە تەرخانکردنی بودجەی ساڵانەی کوردستان بەراورد بەشوێنەکانی دیکە، نەبوونی سەرمایەگوزاری لە کەرتەکانی کشتوکاڵ، کانزاکان و گەشتوگوزاری و بە گشتی سیاسەتی بێبەشکردن و هەژار هێشتنەوەی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتەوە بەگرنگترین هۆکارەکانی پەرەسەندنی کۆڵبەری لە قەڵەم دراون، کە خەڵک سەرەرای ئاگاداربوون لە مەترسییەکانی بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانیان رووی تێدەکەن.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان دامەزراوەیەکی مافی مرۆڤی سەربەخۆ و ناحکومییە، ساڵی 2014 لەسەر دەستی چەندین پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤی کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دامەزراوە.
بڵاوکردنەوەی راپۆرتی رۆژانە لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە سێ زمانی کوردی، فەرەنسی و فارسی لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی رێکخراو، تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و بەڵگەمەندکردنیان بەشێوەی نووسراو و ڤیدیۆیی، ناساندنی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەریان، پێکهێنانی بانکی زانیاری لەسەر زیندانیانی سیاسی کورد لە هەموو زیندانەکانی ئێران و ئامادەکردنی راپۆرتی بەڵگەنامەیی ساڵانە لەسەر پێشێلکاریی بەرانبەر کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد، لە چالاکییەکانی ئه و رێکخراوەن.
- 26-01-2016

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Աղբյուրները
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
📚 Կից փաստաթղթեր: 1
🖇 կապված նյութեր: 2
🎥 Ալբոմներ
1.👁️کۆڵبەرانی رۆژهەڵات
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️26-01-2016
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 26-01-2016
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬇️
📈 Տեսակը վիճակագրության: 🤺

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա Jan 26 2016 10:52AM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Jan 26 2016 10:52AM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 6,270 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.180 KB Jan 26 2016 10:52AMHawrê Baxewan
📚 Գրադարան
  📖 ավելի շատ...


📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
  🗓️ 21-04-2021
  🗓️ 20-04-2021
  🗓️ 19-04-2021
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021


💳 Նվիրատվություն
👫 Kurdipedia անդամներ
💬 Ձեր Կարծիքը
⭐ Այցելու Հավաքածուներ
📊 Վիճակագրություն Հոդվածներ 382,574
Նկարներ 62,699
Գրքեր 11,938
Կից փաստաթղթեր 50,233
📼 Video 197
🗄 Աղբյուրները 16,108
📌 Actual
Աբդուլլահ Օջալանը
...
Աբդուլլահ Օջալանը
Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
Արամ Տիգրան
Նեչիրվան Բարզանին
...
Նեչիրվան Բարզանին
Մուրաթ Քարայըլանը
...
Մուրաթ Քարայըլանը

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,109 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)