پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,019
وێنە 105,415
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,987
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
تەنز لە ئەدەبی کوردیدا
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English3
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەنز لە ئەدەبی کوردیدا

تەنز لە ئەدەبی کوردیدا
نووسینی: سەید یاسین قوڕەیشی
بابەت: وتاری ئەدەبی
قسەی خۆش و به تام و چێژ به درێژایی مێژوو له نێوان هەموو نەتەوەکاندا کەم و زۆر کەڵکی لێ وەر گیراوه و له نێو نەتەوەی کورد به هۆی فەزای فەرهەنگیی تایبەت به خۆی زۆرتر ئەو قسە خۆشانه وەک ئاوێنەیەکی باڵاڕوان ئاوات و ئارەزووەکان، بیر و بڕواکان، خۆشی و ناخۆشییەکان، شێوەی بەڕێوەبردنی ژیان، چلۆنایەتی حاڵەت و سروشت و ئاکار و ڕەفتاری مرۆڤی ئەو نەتەوەی‌ نواندووه.
قسه خۆشەکان دیاره له چوارچێوەگەلی جۆراوجۆر داکوتراون و به گوێرەی پەرە‌‌‌گرتنی شارستانییەتی و ئاڵووگۆریی فەرهەنگی گۆڕانکاری بەسەر ئەوانیشدا هاتووه. چوارچێوەکانی قسەی خۆش بریتین له:
تەنز، هەزل، هەجو، مەتەڵەک، لەتیفه، فوکاهه، موتایبه، لۆدەگی، و…. پێناسەیەکی کورت له هەر کام.
تەنز: شێوەیەکی تایبەته بۆ دەربڕینی ماناگەلی توند و تیژی کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و ڕەخنەگرانه و ئاشکراکردنی حەقیقەته تاڵەکان و ڕق له گەندەڵی تاکه کەس و کۆمەڵ که لێدوان لەوانه به شێوازێکی ئاسایی و جیدی قەدەغه کراوه، هەڵبەت به لەحنێکی ناڕاسته و خۆ و له دەڤری‌ شۆخیدا.
هەجو: تەنز له ڕواڵەتی هەجو‌دا له شته دزێوەکانی کۆمەڵایەتی، ڕامیاری، ئاکاری، ئایینی و… ناحەزتر لەوەی که هەن دواوه، هەر چەند تەنز نووسان بۆ دووری له ڕووتی و ئاشکرایی و تاڵی ڕووداوەکان ڕەنگی شۆخی و پێکەنینیان به وتەکانیان داوه، بەڵام ئەو پێکەنینانه هیچ کات له تاڵایی شوێندا نەری ئەو چەمکانه بەرگرییان نەکردووه.
هەزل: له نەزەر وشەوه له فەرهەنگەکاندا به مانای غەیری جیدی، بێهوودەگی “مه زاح” شۆخی و مەسخەرەگی هاتووه. هەزل وەک تەنز باری ڕەخنەگرانەی نییەو وەک هەجو ئابڕووبەرانه نییه. بەڵکوو تەنیا بۆ شۆخی و گاڵته دەکوترێ.
هەجو : هیجا، به مانای جنێو، تاریف کردن به خراپی، مەسخەرە کردن و مەڵحەکەیه. بەر بڵاوی بازنەی مانایی له هەجو دا “کێشەی نێرمایی” عەیب و عاری ڕواڵەتی و هتد دەگرێته خۆی.
“شارا شووب” جۆرێ هەجوەکه خەڵکی شارێ سەرجەم هەجوکەن، به زمانێکی توند و بێ شەرمانه نەقدی کۆمەڵگا کردنه.
لەتیفه: له نەزەر وشەوه به مانای باشی، وردی، شۆخی و “بەزله” و… ه که مانایه دەهاوێته ناو زێهنی مرۆڤ که ناتوانێ لێکی داتەوه. له نەزەر ئەدەبییەوه لەتیفه گێڕانەوەیەکی کورتی حەقایەتێکه که له پێوەندی عاڵقەیی واقیعی و تەسادوفی دامەزراوەو له کۆتاییدا زۆر به تێر و تەسەلی غافڵگیرمان دەکات. لەتیفه شێوازێکی ڕەشۆکیانه و باوی قسەی خۆشە و سەرەڕای ساده و ساکار و کورت بوونی بەردەنگی دەتوانێ هەموو کەس، بێ جگه لەوه لێواولێو له ڕازه نەهێنییەکانە، له ئەندێشه و کەلتووری نەتەوەکان هەڵقوڵیوه و داهێنەرانی ئەغڵەب نەناسراون و لە زۆرینەی خەڵکن.
لەتیفه، نەرم و کورت دەکوترێ و به هۆی خیاڵێکی تێیدایه شوێندانەر و شادی هێنەره.
گشت ئەو شتانەی ئێمه به پێکەنین دەخەن لەتیفه نین و هەموو له تیفەیەکیش جێی پێکەنین نییه.
فوکاهه: ئەگەر هەزل به ناحەزی بەیان نەکرێ و تەنیا مەبەستی هێنانی بزه له سەر لێوی بەر دەنگ بێ دەبێته فوکاهه که له هەزل کامڵ‌تر و قووڵ‌تره و له حاڵەتی تاک دەچێته دەر و بەردەنگی گشتی پەیدا دەکات. دەکرێ “موتایبه”ش هەر وەک فوکاهه چاو لێ بکەین. جیاوازی نێوان ئەو دوانه ئەوەیه له موتایبه ئەغڵەب شۆخی زارەکییه، بەڵام له “فوکاهه” شۆخی دەکێشرێته گۆڕەپانی ئاکار و حەرەکەتی فیزیکی.
فوکاهه ئەگەر به نەرمی بکوترێ”زەرافەت”ی پێ دەکوترێ که زێهن و ڕوح‌شاد دەکات.
مەتەڵەک: له نەزەر وشەوه له دوو بەش پێکهاتووه “مەتەڵ” و “ک”ی پاشگری بچووک بوون. مەتەڵەک به مانا‌ی سەرزەنش و درۆیه که له ڕاست دەچێ و له گەڵ کەسێکی دەکەن. مەتەڵه ک گۆ بەکەسێ دەڵێن که به تانە و تەشەر قسە دەکات. مەتەڵەک له نەزەر ئەدەبییەوه به وتەیەک دەکوترێ تێکەڵ کەنایه ‌بێ هێندێ جار چاشنی تەنزی تێدایه و بڕێ جار تالیی هەجو وبه کورتی دەکوترێ.
جیاوازی موتایبه و لۆدەگی ئەوەیه لۆدەگی قووڵایی موتایبەی نییه.
موتایبه کومێدییەکی ماقووڵانەیه بەڵام لۆدەگی شۆخییەکی ئاشکرایانەیه و ڕەشۆکیانەیه.
شێخ ڕەزا کوڕی شێخ عەبدولڕەحمان له دایکبووی 1253کۆچی له دێی قرخ نزیک شارۆچکەی چەمچەماڵ بووه، به چوار زمان شیعری کوتووه و زۆربەی ژیانی له کەرکووک و بەغدا به سەر بردووه.
بابەته شیعرییەکانی شێخ بریتین له : مەدح، ستایش، هەجو، گاڵتەوگەپ و…مەدح و ستایشەکەی پێوەندیی به باسەکەی ئێمەوه نییه. گاڵتەوگەپەکەشی دیاره دەبێ بچێته خانەی هەزلەوه.
زۆر ڕوونه ئەدەبی هەر نەتەوەیه له باری چوارچێوەوه دووبەشه:
شیعر و نەسر یا بڵێین نەزم (هۆنراوه) و نەسره. له باری نێوەرۆکیشەوه یا تەنزه یا جیدی. ئەوەش دەزانین شیعره تەنزیش ئاوێتەیەکی شیعر و تەنزه که ناوەندی قورسایی تەنزەکەیەتی و شیعر یا هۆنراوه(نەزم)ـه کەی دەفرەکەیەتی. شاعیر تەنز نووس بۆوەی تەنزەکەی چێژێکی پتری بێ کەرەسته کانی نەزم دەخوازێتەوه و له خزمەت تەنزەکەی دادەنێ و دیاره هەڵسەنگاندن و نرخاندنی شێعره تەنز جیاواز له شیعری جیدییه. چون تەنز به هاتنه ناو شیعرەوه بۆوەی جێی خۆی بکاتەوه گۆڕانکاری به سەر هێندێ له بایەخەکانی شیعر دێنێ. بگەڕێینەوه سەر بابەته شیعرییەکانی شێخ بەڵام بەر لە‌و له جیاوازییەکانی تەنز و هەجو بدوێین.
1ـ تەنز، له دەردی کۆمەڵ به گشتی دەدوێ، بەڵام هەجو دەردی تاکه که سه.
شێخ پاش مردنی باوکی له ئەستەموڵ ئەگەڕێتەوه پاشان له شێخ عەلی برا و شێخ غەفووری مامی دەتۆرێ و دەڵێ:
ئەو ڕۆژه که تۆرام و له کەرکووک سەفەرم کردمانەندی عەقارب له ئەقارب حەزەرم کرد هەر وا دەڕوانن کێشه، کێشەی تاکه کەسه.
2- تەنز بۆ سوودیدیترانیش تێدەکۆشێ، هەجو، له سوودی خۆی دەگەڕێ. له زمان مامه غەفوورییەوه:
نەیهێشت، نەچێ، من کچی خۆم مارە دەکەم لێی ئەو تالبی دونیایه ئەوا موعتەبەرم کرد
هەرو که دەبینن کێشه، کێشەی تاکه و سوودی شێخی تێدا بووه.
هەجو له نەوعی “شاراشووب”
بەم حاڵه ئەگەر دەفعەێی تربچمەوه کەرکووک مەعلوومه به مەردی نەڕاواوه له سەرم تووک
وله درێژەیدا قسە ناسکتر دەبێتەوه و من لێی نادوێم. هەروا باسی لێ کرا بەر بڵاو بوونی بازنەی مانایی له هەجو دا کێشه نێرمایش له خۆی دەگرێ.
ژنی وەستا که بۆ چ…تۆ خودا ساق و سمت لووسی….
له شێعرێکی دیدا پلارێک له شێخ عەلیی کاکی ئەوه شێنێت:
شێخ عەلی خۆ تۆ منت ئاواره کردو دەر به دەر چاکه هەجو ێکت بکەم ئەمما موفید و موختەسەر
بۆ حەمەی وەستا فەتاح ئێمەت هەموو ئاواره کرد ئەی حەمەی وەستا فەتاح دایکت به …ی نێره کەر
حەمەی وەستا فەتاح وەکیل خەرج و جێ باوەڕی شێخ عەلی بووه.
دوکتۆر موکەرەم تاڵەبانی له پێشەکی کتێبی”ژیانی، پەروەردەی، بیروباوە‌ڕ و شیعری شێخ ڕەزا تاڵەبانی”دا دەڵێ ئەو هەموو بالۆرەیەی شێخ ڕەزا ڕێکی خستووه، تەنیا هۆی دووبەرەکیی نێوان عەشیرەتی تاڵەبانی و عەشیرەتی کاکەیی بووه و هیچی‌تر.
3ـ له تەنز و هەجو دا هەر دوو پەرده دڕی هەیه، بەو جیاوازییە پەردەدڕی له تەنزداله خزمەت نابوودکردنی ئاکاره ناحەزەکاندایه، بەڵام له هەجودا ئابرووبردن هۆی بەدینه هاتنی ویستی خوازەڵۆکانەی شاعیره. هەجو هەرچەند له دەفرێ زەمانی خۆیدا گونجا بێ و کاریگەری خۆی ‌بوو بێ، بەڵام له درێژخایه ندا ڕەنگه ئەو کەڵکەی نەمێنێ و کارکردی جۆرێ بێ که پاڵپشتی گشتخوازی بوونەکەی بچێته پەراوێزەوه و تەنیا لای ئەوعەشیرەتانه باسی لێ بکرێ.
تۆ که خۆت مەیلی جنێو بازی دەکەی “شێخ ساڵح” بۆ دەکەی سەرزەنشی من که “ڕەزا” هەججاوه
غایەتی بەنده، جنێوم به دوو سێ کەس دابێ تۆ هەتا ئێسته به قوربان، بە هەزارت داوه!
4ـ له تەنز دا دەستەڵات به ئەدەبه و پەردەدڕی ناڕاسته خۆیه، له هەجو دا پەردەدڕی ئاشکرایه (هەڵبەت له سەنعەت که ڵکی وەر گرتووه، بەڵام لانی‌کەم بۆ کەمینه زەق و ئاشکرایه، به جۆری که شاعیر خۆی به “جنێوبازی ” ناوی‌ بردووه) و جاری واشه ناڕاسته و خۆ دەدوێ.
گەرچی فەقیر و موفلیسه “شێخ مامه ساڵحم” نەمدی که سێ وەکووئه و ساحیبی کەرەم
میوانی بووم نان و کەرەی نایه بەر دەمم ئێستاش به بێ موداهەنە مەمنوونی ئەو ‌کەرەم
5ـ خاڵی‌ هاوبەشی تەنز وهەجو: هەرکیان سوودی مادی و ئابووریان له بەرچاوه، بەڵام شێوەی بەرەنگارییان جیاوازه.
ئەسپەکەت دەرکرد له دەستم وا دریغ بۆ ئەسپە کوێت سنگەکەی ماوه (کەریم خان) پێم بڵێ بیکوتمه کوێت!
وە هەروا بۆ میکائیلی جوتیاری که پەیمانی به جێ نەهێناوه که له عەینی زەریفی‌دا زۆر ناسکه و مەجلیسی نییه.
هەجوی شێخ جاری وابووه بۆ دەستەڵاتدارانیش خوار بۆتەوه؛ هەجوی حوسنی پاشای فەرمانداری سوپای عوسمانی له کەرکووک.
بەسەگم وت عەجەبا! خزمته حوسنی پاشا؟ تووڕە بوو، کلکی له قاندووتی؛ حاشا حاشا
ڕاستی گەرچی سەگیشم به خودا خۆم دەکووژم ناوی من بێنی لەگەڵ ئیسمی خەبیسی پاشا
هەڵبەت جگه لەو بابەتانه شێخ ڕەزا شۆڕه سواری گوڕەپانی غەزەل وێژیش بووه و هەروا چالاک له بواری ڕامیاری. ئەگەر گۆشە نیگایە بەم باسه نەکراوه بەو هۆیە بووه باسەکە به گشتی له سەر تەنز و قسەی خۆش بووه. (هەزل) یش کورتی دەکەمەوه له سەر بنەمای شۆخی و پێکەنین دامەزراوه،به جەسارەت و بێ ئەدەبییەوه دەکوترێ و تەنیا بۆ پێکەنینه له حاڵێکدا تەنز و هەجو کوتنیان تەنیا بۆ پێکەنین نییه و خاوەنی ئەو هونەرانه چاک یا خراپ مەبەستێکی دیاری کراوی له کوتنیان دایه. بەو پێوانەیه ئەم شیعرانەی شیخ یا کەسانی دی، نەتەنیا شیعر نەسریش، که مەبەست لەوتنیان پێکەنین بووبێ هەزلن. بەڵام تەنز:
تەنز،تەنیا وێنەگری ژیانی کۆمەڵایەتی نییه، بەڵکوو لێیان دەکۆڵێتەوه و شییان دەکاتەوه، پاشان بە دوای دەمارەکانیدا دەگەڕێ و لە بارەیانەوه داوەری دەکات. تەنز، له ڕۆژگارە ناکۆکەکان که تەنز نووس تێیدا ژیاوه پەردە لا دەدات و ڕووبەند له سەر چڕ و چاوی ڕیاکاران لا دەبات.
تەنز، نەخۆشییەکانی کۆمەڵ دەناسێ و خاوەن دەردەکان بۆ دەرمانی ئەو دەردانه هان دەدات.
تەنزی هەر دەورەیه سروشت، بارودۆخ و پیداویستیەکانی ئەو دەردەیه پێکی دێنن.
سوود وئاکامی تەنز 1-پێداویستی دەرونی و پالاوتنی ڕەوانی تەنز نووس
2-کاریگەری لە سەر کۆمەڵگا و چاکسازی کێشە گەلی ڕامیاری و ئاکاری و…
(برۆئێر) له سەر ئەو بڕوایەیە که هەر بیرەوەرییەکی تاڵ بڕێ هێزی عاتیفی لەگەڵە،کەوابێ ئەگەر بیرەوەری ناخوش نەدرکێنن و له دەرونماندا ڕایگرین ئەو هێزه دزێو و ناحەزه له زێهنی ئێمەدا کۆ دەبێتەوه و تووشی نەخۆشی ڕەوانیمان دەکا. بەڵام ئەگەر بیان درکێنین ئەو هێزه ڕزگار دەبێ و ئەو نەخۆشیەمان لەکۆڵ دەبێتەوه.
تەنز، هەرچەند له ئەوەڵەوه وه پێکەنینمان دەخات بەڵام پاش پێکەنینەکه وەبیرمان دەهێنیتەوه که ئێمه مرۆڤین و وێژدانی مرۆڤایەتی دەبێ له دەرونماندا بەخەبەر بێ.
تەنزی ڕاستەقینه ناتوانێ بێ مەبەست و بێ ئامانج و بێ ئاکام بێ. کاتێ تەنز نووس به بابەتێکی دیاری کراو پێدەکەنێ و ئەو ڕەت دەکاتەوه، له ڕاستەقینەدا ئامانجی پۆزێتیوی خۆی که دژ بەوە به ڕاشکاوی یا به نادیاری، ڕاسته خۆ یا نه و یا ناڕاستەو خۆ بو خوێنەر یا بیسەری دەردەبڕێ.
باسەکه زۆر بەربڵاوه، کاکڵە و پوختەکەیتان عەرز دەکەم. ئەگەر هەجوو هەزلەکانی شێخ له دەفری کات و شوێنی خۆی‌دا هەڵسەنگێنین ڕەنگه هەر هۆنەرمەندێکی ئەمڕۆیش بوایه لەو بارودۆخەی ئەو ژیاوه هەر بەو شێوازەی ئەو هەجوی بکردبایه، تازه وەک ئەویش سەرکەوتوو نەدەبو. بەڵام به گوێرەی ئالووگۆڕییەکی له هوموو بواری ژیانی ئێمه به دی هاتووه و له بواری ئەدەب و زانیستیشدا هەروا، ئێمه ناچارین بابەتەکانی پێشووش له هەلوو مەرجێ ئەمڕۆ و به پێوانە و پێوەرەی تەنزی هاوچەرخی هەڵسەنگێنین و بیان نرخێنین چۆن بابەتی تەنز له هەموو بابەتەکانی قسەی خۆشی ئەمڕو سەرکەوتووتره. ئەوەش ڕاستیەکەی حاشا هەڵنەگره که له کوردا لەو بواره کەسی وامان نەبوو وەک شێخ ڕەزا له لووتکەدا بێ.
چەند نموونە تەنز:
(ام. وان دۆڕن) من له پیاوێ دەگەڕێم دڵۆڤان و بە مشوور بێ، ئێوه بڵێن ئەوه چاوەڕوانییەکی زۆره له پیاوێکی میلیۆنێڕ؟
(فاینجر) ژنان له ژیانیاندا عاشقی شتەگەلێکی ساده دەبن و چی سادەتر له پیاو.
(جان ئازبۆرن) مووچەی ئەو مامۆستایه وەک لەلەیەک هەڵبەت یەکجار کەمه، بەڵام وەک مامۆستایەکی بارهێنەر پارەیەکی سەرسووڕ هێنەر وەردەگرێ.
(گلین گریفیت) ئیمه ناتوانین (ویلسۆن) له بەر هەمو کێشەکانی بریتانیا سەرزەنش بکەین زەرەدێکی ئەو لەو وڵاتەی داوه کاری کەسی بەتەنێ نەبوو.
(جۆرج بێرناردشاو) ئەوەی دەتوانێ ئیش دەکات، ئەوەی ناتوانێ دەرسەکەی دەڵێتەوه.
چەند نموونەی دی:
ئەگەر له :گیوتین خۆشوو نایه/ هەر وەک پێشوو بکەن/ شەمشیر بۆ نەجیب زادەکان، تەناف بۆ شارومەندان و دێهاتییەشڕۆڵەکان/ بەڵام جاروباره ئالوگۆڕییەکی تێدا بەدی بێنن/ نەجیب زادەکان له سێداره دەن، ملی شارومەندان و لادێییەکان لێ دەن/ ئێمه هەمو عەبدی خوداین.
بریا تۆی زاڵم قەناعەتت بکردبا/ به مووەکانی جێیەکی ی من/ نه ئەو مووانەی له بەر چاون.
ئێره مەرقەدی پاشای فەرمانڕەوای مەیه/ کە کەس بڕوای به قسەکانی نەماوه/ کەسێ که هیچ کات وتەیەکی گەوجانەی نەوت/ و هیچ ئاکارێکی عاقڵانەشی نەبوو.

ئەم بابەتە 10,155 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 27-01-2016 تۆمارکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 10,155 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.15 KB 27-01-2016 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,019
وێنە 105,415
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,987
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.406 چرکە!