01-02-2016
- فەرمانبەران و مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بایکۆتی دەوامیانکرد و خوێندکاران نێردرانەماڵەوە.
- عەلی مەحمود محەمەد و هاوڕێکانی کە دوێنێ بەتاوانی خۆپیشاندانی بێمۆڵەت لە هەولێر دەستگیرکران، ئەمڕۆ لەلاین دادوەرەوە ئازادکران.
- زید رەعەد ئەلحسین، کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکانی رایگەیاندووە، داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکەین، لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسە سەربازییەکاندا، رێز لە مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیان بگرێت و دەشڵێت، پێویستە دەسەڵاتدارانی تورکیا لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە رووداوی کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی بکات لە شاری جزیرە، کە ئاڵای سپییان بەرزکردبووە و لەلایەن زریپۆشێکی سوپاوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە.
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری ناوچەی نەفتخانەی باشووری رۆژهەڵاتی خانەقین، بۆمبێک تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ کەس شەهید و سێ کەسی تریش بریندار بوون.
- بەهۆی ئەو پێکداهەپژانەی لەنێوان سوپای تورکیا و یەکینەکانی پاراستنی سڤیل لە شارەدێیەکە لەئارادایە، لانی کەم 15 سەربازی تورک لە شارەدێی سوری سەر بە شاری ئاماد لە باکووری کوردستان، کوژران.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان