ئامینە رێکانی
👫 کەسایەتییەکان
ئامینە کچی هابی میکائیل ئاغای رێکانیە، لە ساڵی 1914 لە دایک بووە
ئامینە خان هاوسەری سەعید ئاغای دۆسکی بوو، لە نێو هۆز و میر و خێل وک کسایەتی لێوەشاو و رێزدار تەماشا دەکرا، ئامینە خان وێرای ئەو کەسایەتییە راوێژکاری کاروباری هۆزەکەی دەکرد ئامینە خان، زەویو زاری زۆر و سەروەتێکی زۆری هەبوو، هەمیشە بۆ هەڵسووراندنی کاروبارەکانی دوو فەرمانبەری تایبەتی هەبووە ئافرەتێ:ی بە جەرگ بووە و داکۆکیکارێکی بەهێزی مافی ئافرەتان بووە، هەر لە کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری رۆڵێ:ی گرنگی هەبووە وەک مەریەم خانی کچی دەگەڕێتتەوە : رۆَژێکیان دایکم و سمایل ئاغای برام لە ژوورەوە دەرنەدەکەتن، وەکوو دیار بوو کارێکی زۆر نهێنی و گرنگیان هەبوو، لە دواییدا زانیم کە خەریکی نەخش و دروینی ئاڵاو پەرچەمی کوردستان بوون لەو رۆژەی کە دێو الیا غا سەرۆکی هۆز دونیای بە جێهێشت، دەسەڵاتی هۆزەکە بە تەواوی کەوتە دەستی ئامینە خان و هەموو بیرورا هەر ئامینە خان واتا دایکا مەزن بوو ئامینە خان (دایکا مەزن) لە ساڵێ 1998 کۆچی دوایی کرد.