ئەحمەد محەمەد فەتاح (ئەحمەد سەنگاوی)
ساڵی 1982 لە ناحییەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە دایکبووە. پلەی خوێندن تاپۆلی یەکی ناوەندی خوێندووە، لە ناوەندی باسەڕە لەشاری چەمچەماڵ، بەهۆی
شەهیدبوونی باوکی لە راپەرینەکەی ئازاری 1991 ناچاربوو دەست لە خوێندن هەڵبگرێت و لە هەوڵی پەیداکردنی بژێوی ژیانی خانەوادە کەيدابێ. ساڵی 2005 بۆیەکەمجار لەراگەیاندن دەرکەوت لەڕێگەی کەناڵی کۆمەڵی لۆکاڵی،پاش چەند ساڵ کارکردن وەک بێژەری وەرزشی دوات
پەيوەنديکرد بە کەناڵی یەکگرتووی لۆکاڵی لە شارۆچکەی چەمچەماڵ. ئەحمەد بۆماوەی هەشت ساڵ بەردەوام بووە لەکاری راگەیاندن، بەبێ پاداشتی ماددی لەهەردوو کەناڵی کۆمەڵ و يەکگرتوو
سەرەتا لە KOMAL- TV وە کۆمێنتار دەستيپێکرد، پاش سێ ساڵ بەردەوامی، 2008 بوو بە پێشکەشکاری بەرنامەیەکی وەرزشی لە u tv بەناوی (لەیاریگاکاندا)، دوای چوارساڵ لە درێژەدان بە پێشکەشکردنی بەرنامە وەرزشییەکە، دواتر بوو بە شیکەرەوەی یاری تۆپی پێ، لە U. TV بەردەوام بوو تا 2012. لەچەندين کەناڵی ئاسمانی بانگێشتکراوە بۆشيکاريی ياری تۆپی پێ.
لە رێککەوتی 7 – 9 – 2012 گرێبەستی لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو مۆرکرد وەکو پێشکەشکار، ئێستاش لە تۆڕی ميديايی ڕووداو بەرنامەی (تۆپ شووت) پێشکەش دەکات، هاوکات شرۆڤەکاری وەرزشیيە لە ماڵپەڕی رووداو. لە ساڵی 2009 بەدواوە لە زۆربەی رۆژنامە وەرزشییەکان دەستی بە بڵاوکردنەوەی نووسینە وەرزشييەکانی کردووە و بە بەردەوامی وتار و شکردنەوەی وەرشی نووسیوە. ئەو رۆژنامانەی تێیدا بابەتی وەرزشی، یان ستوونی وەرزشی بڵاوکردووەتەوە، بریتین لەم بڵاوکراوانە،" ئاوێنە، ئاوێنە سپۆرت،کۆمەڵ، ئاسۆی وەرزش، رووداوی وەرزشی، بەیان و خەباتی وەرزشی، هەوەها بۆ زۆربەی ماڵپەڕە وەرزشییەکان نووسینی بڵاوکردووەتەوە گرنگترینیان ماڵپەڕی رووداو، خەندان، یاریگا، زاری کرمانجی سپۆرت،...تاد. ئەحمەد سەنگاوی پەرتووکێکی وەرزشی
بڵاوکردەوە، بەناونیشانی (چەشنەکانی راهێنەری تۆپی پێی هاوچەرخ)، کە باس لە جۆرەکانی راهێنەرە مۆدێرنەکان دەکات،، شرۆڤەی یارییەکانی تۆپی پێ دەکات لە ساڵی 2012. لەبەشی وەرزش.
ئێستاش بەردەوامە لە تۆڕی میدیایی رووداو