لەساڵی 1961 لە شارەدێی مەندەلی سەربە شارۆچکەی خانەقین لەدایک بووە، هەرلەسەرەتای لاویەوە تێکەڵی هۆنراوە و هونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردی بووە، شارەزایەکی باشی بەستە و مەقاماتی کوردی بووە، خاوەن چەندین بەرهەمی هونەری شۆڕشگێڕی و ئەڤینداریە، چەند سرودی بۆ کوردستان و گەریلا وتووە. پاش ئەوەی لەزانکۆی بەغداد کۆلێژی زمان تەواو دەکات دەگەڕێتەوە خانەقین دەبێتە مامۆستای خوێندنگای خانەقینی کوڕان.اش ئاشنابوونی بە تەڤگەری ئاپۆیی لەساڵی 2000 وە دەبێتە ئەندامێکی چالاکی ڕێکخستنەکانی ئاپۆیی و لەدامەزراندنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانەوە دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوبەری تەڤگەر لە شارۆچکەی خانەقین.
لە 10-01-2016 بە نەخۆشییەکی درێژخایەن کۆچی دوایی کرد.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 9,731 مرة