- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چیای گارە و کورەژاری شارەدێی شیلادزێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی بۆردومان دەکەن. بەهۆی بۆردوومانەکەوە زۆرینەی خەڵکی شیلادزێ ماڵەکانیان چۆڵدەکەن.
- لە گەڕەکی کاروخ لە ڕانیە، باوکێک تەقە لە منداڵەکانی خۆی دەکات و دوان لە کوڕەکانی دەکوژێت و کچێکیشی بریندار دەکات.
- لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی جیهان لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین سەرکردە و بەرپرسی باڵای وڵاتان کۆبووەوە، یەکێکیش لەوان حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو.
- سەرۆک کۆماری عیراق ڕایدەگەیەێنێت، ئەمڕۆ سێ سەربازی لیوای یەکی سەرۆکایەتی کۆمار، لە کاتی تێپەڕبونی ئۆتۆمبیلەکەیان لە ڕێگەی گشتیی شارەدێی ئامرلیی سەر بە شارۆچکەی خورماتو دیار نەماون.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,102 car hatiye dîtin