- تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی قیبارێ و ستێری سەر بە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانیان تۆپباران کرد. ئەمە چوارەمین تۆپبارانکرنی تورکیایە لەماوەی 3 ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجامی دەدات.
- والی شاری شرناخ لە باکووری کوردستان ڕاگەیاندووە کە بۆ پڕکردنەوەی خەندەق و ڕووخاندنی سەنگەرەکان، ئەم شەو لە ناوچەی هەزەخ (ئیدل) قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراو ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستپێدەکات تا بڕیارێکیتر دەردەکرێت بۆ ئەو مەبەستە.
- لەسەر داوای ڕوسیا لەبارەی تۆپبارانکردنی هێزەکانی کورد لە ناوچەی عەزاز و عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و بەکۆی دەنگ داوایان لە تورکیا کرد کە دەبێت تۆپبارانکردنی شەڕڤانانی یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگرێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,011 جار هاتیە دیتن