21-02-2016
- چەتەکانی جەبهەت ئەلنوسرە و ئەحراری شام ئەمڕۆ گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەبیان بۆردومانکردووە و لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی شەهیدبوون کە لە یەک خێزانن و 14 هاوڵاتیش برینداربوون، لەنێویاندا سێ منداڵ هەیە.
- پارتی کرێکارانی کوردستان، کوژرانی 5 سەربازی تورکی لە یەکێک لە ناوچەکانی ویلایەتی ئامەد لە کوردستانی باکوور راگەیاند.
- ئێوارەی ئەمڕۆ، یەکێتی مامۆستایانی لقی سلێمانی لە کۆوبونەوەیەکدا لەگەڵ لیستەکانی کوردستان و هاوبەش، بڕیار درا لیسی کوردستانی بایکۆتکردنی دەوام بشکێنێت و لە بەرامبەریشدا لیستی هاوبەش، بڕیاریداوە لە بایکۆت کردن بەردەوام بێت.
- یوسف محەممەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە لەندەن کۆبوونەوە.
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە، ژمارەیەک هاوڵاتی کە لەناوچەکانی باشووری کەرکوک و لە ژێر دەسەڵاتی داعش هەڵهاتبوون کوژران و برینداربوون.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان