08-03-2016
- لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، هێزێکی سوپای عێراق بە چەکی قورسەوە گەیشتنە مەخمور.
- چەکدارانی داعش لە میحوەری گوێڕی نزیک هەولێر هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە، بەڵام نەیانتوانیوە هیچ زیانێکیان پێبگەیێنن و تێکشکێنراون.
- کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی پەڕڵەمان دەستیپێکرد.
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان مانیگرت.
- سوپای تورکیا وێنەی 15 گەریلا بەڕووتی بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت گەریلاکان لە سوور-ی ئامەد خۆیان بەڕووتی رادەستکردووه، گوتەبێژی هەدەپەش دەڵێت دەوڵەت لاسایی ئەبوغرێب و گوانتانامۆ دەکاتەوە.
- ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەرژەوەندی پێشمەرگە بڕیاریدا 20% ی ئەو پارەیەی لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت بۆ پێشمەرگە بێت نەک حەشدی شەعبی. پێشتر حکومەتی عێراق بڕیارێکی دەرکردبوو 3% ی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ببڕێت و بیداتە حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگه.
- سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 8-3-2016، بەهۆی پێکدادانێکی سەخت لە گەڕەکی تورگوت ئۆزال لە باشووری شارۆچکەی هەزەخ لە باکووری کوردستان، 2 سەربازی تورکیا لەلایەن قەنناس بەدەستەکانی پەکەکە کوژران.
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krunulujiya rwîdana