پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کوردستانی سوور
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française1
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردستانی سوور

کوردستانی سوور
دکتۆر #جەبار قادر#
کوردستانی سوور یا قەزای کوردستان (بە ڕووسی ئویەزد) یەکەیەکی کارگێری و ئەتنیکی بوو لە ئازربایجانی سۆڤیەتی لە ساڵانی 1923 – 1929. ئەم هەرێمە ناوچەیەکی فراوانی لە سەر سنوورەکانی ئازربایجان و ئەرمینیا (ئەرمەنستان) گرتبووە خۆ و نەگۆڕنە – قەرەباخی لە ئەرمینیا جودا دەکردەوە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە ساڵی 1921 بۆ یەکەمین جار ئەو هەرێمە بە کوردستان نێوبرا. لە 16 تەمموزی 1923 بە بڕیاری سەرۆکایەتی کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوەندی کۆماری ئازربایجان ئەم هەرێمە پێکهێنرا. دەبوایە کۆمیتەی ناوبراو بۆ چوار جار لە 1922-1923 کۆببێتەوە تا بڕیار لە سەر پرسی کوردستانی سور بدات. لە نێو ئەندامانەکانیدا ناکۆکی لە سەر سنوورەکانی هەرێمەکە هەبوو. لە کۆتاییدا هەرێمی کوردستان لەم ناوچانە پێکهێنرا: کەرەکیشڵاک (قەرەقیشڵاغ)، کەلبەجار، کوباتلی (قوبادلی)، کوتورلی (قوتورلی)، کوردگاجی (کوردحاجی) و مورادخانلی. لە کۆتاییدا هەموو هەرێمەکە کرا بە چوار ناوچە: کەلبەجار، لاچین، قوبادلی و زەنگلیان. پایتەختی هەرێمی کوردستان لاچین بوو. لاچین تا ئەو ساڵە بریتی بوو لە ئاواییەک بە ئەبدالیار دەناسرا.
بە هۆی ئەوەی لە هەموو کوردستانی سوردا هیچ باڵەخانەیەکی گونجاو بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری دەوڵەتی نەبوو، بۆیە ناوەندی هەموو دام و دەزگا فەرمییەکانی هەرێمەکە لە شاری شوشێ بوون. ئەوەی هەر ئەو دەمە مایەی پرسیار بوو لای زۆر کەس، لکاندنی ناوچەی قوبادلی بوو بە هەرێمی کوردستانەوە، چونکە 98، 9% دانیشتوانی ئازەری بوون و 1% تریشی ئەرمەن بوون، واتا هیچ کوردی لێ نەدەژیا. یەکەکانی دیکەی هەرێمەکە ڕێژەی کورد تیاندا نزیکی سەد دەر سەد بوو، و بەم شیوەیە بوو: کەرەکیشڵاک 99، 7%، کەلبەجار 99، 8%، قوتورلی 99، 9%، کوردحاجی 98، 6% و مورادخانلی 98، 2% دانیشتوانیان کورد بوون. بە بۆچوونی توێژەری ئەرمەنی داڤید بابایان ئەم هەنگاوە بۆ ئەوە نرا بۆ ئەوەی ڕێژەی کورد لە کوردستانی سور لە 100% کەم بکرێتەوە بۆ 73% دانیشتوان. قەوارەیەکی سیاسی ئەتنیکی لە سەر خاکی ئازربایجان، کە دانیشتوانەکەی سەد دەر سەد کورد بن مایەی نیگەرانی بوو بۆ کاربەدەستانی وڵات. ئەوان بیریان دوور دەڕۆیشت و دەیانزانی ئەمە ڕۆژێک دێت دەبێتە بەردی بناغەی کۆمارێک یا دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی. هەر بە پێی ئەو نووسەرە ئەرمەنییە ناونانی ئەم یەکەیە بە کوردستان ترسێکی گەورەی خستبووە دڵی ئازەرییەکانەوە، چونکە تەنها هەرێم بوو لە سەر بنەمای ئەتنیکی ناوی لێنرابوو، لە کاتێکدا هیچ هەرێمێکی دیکە لە نێوی ئەتنیکی هەڵنەگرتبوو.
کاتێک نووسەران باس لە هۆ و هۆکاری دامەزراندنی کوردستانی سور دەکەن، دید و بۆچوونی ناکۆک و دژ بەیەک دەخەنە ڕوو. بۆ نووسەرانی ئەرمەن ئەمە هەوڵێکی ئازەرییەکان بوو بۆ بەکارهێنانی کورد لە دژی ئەرمەن و دابڕاندنی هەرێمی نەگۆڕنە – قەرەباخ لە ئەرمەنستان. لە هەمان کاتدا هەوڵێکی مۆسکۆ بوو بۆ لەنێوبردنی دوا پێگەی سەربەخۆیی گەلی ئەرمەن لە ناوچە چیاییەکانی باشوری کەفکاز. بۆ ئازەرییەکانیش کوردستانی سور ئامێرێک بوو بە دەست مۆسکۆوە بۆ فشار خستنە سەر ئازەرییەکان و بۆ ئەوەی ناچاریان بکات گوێڕایەڵ و ملکەچی مۆسکۆ بن لە بوارەکانی نەوت و پەیوەندی لە گەڵ جیهانی تورکیدا. ترسێکی دیکەی ئازەرییەکان لەم هەرێمە لەو ڕاستییەوە سەرچاوەی گرتبوو کە 85 % سەرچاوەکانی ئاوی ئازربایجان لە کوردستانی سور بوو. بۆ مۆسکۆش دەبوایە کوردستانی سور ڕێگر بێت لە بەریەککەوتنی ئازەری و ئەرمەنەکان و دەروازەیەکیش بێت بۆ گەیاندنی پەیامەکانی شۆڕشی ئوکتۆبەر و پارتی کۆمۆنیستی سۆڤییەتی بە کوردانی ڕۆژهەڵاتی نزیک.
ئەم هەرێمە تەنها شەش ساڵ ژیا و لە 8 نیسانی 1929 بە بهانەی گۆرانکاری و سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی سیستەمی کارگێڕی لە یەکێتی سۆڤیەت، کە لە لایەن دەسەڵاتی ناوەندییەوە لە مۆسکۆ بڕیاری لێدرا بوو، کوردستانی سور لە بەین برا. مۆسکۆ مافی دابوو بە کۆمارەکان بە پێی پێداویستی و هەل و مەرجەکانی خۆیان گۆڕانکارییەکان ئەنجام بدەن. ئەمەش بۆ ئازەرییەکان هەلێکی زێڕین بوو بۆ ئەوەی کورستانی سور لە سەر نەخشەی ئازربایجان بسڕنەوە. بە پێی ئەو ڕێکخستنەوەیە ئازربایجان لە 13 قەزاوە (هەرێم) کرا بە 8 ناوچە. لە پێکهاتەی کارگێڕی نوێدا کوردستان ناوی لە ناواندا نەما. تا 8 ئابی 1930 دەڤەرێک بە ناوی کوردستانەوە مابوو، چونکە لە 25 ئایاری ئەو ساڵەدا هەمان دەسەڵاتی ئازەری بڕیارێکی دەرکردبوو بۆ دامەزراندنی هەرێمی کوردستان. هەرێمە نوێکە بە پێی بڕیارەکە لەوەی پێشووتر فراوانتر بوو و تا سنوورەکانی ئێران پەلی دەکێشا. پێموایە بێدەنگی مۆسکۆ لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی کوردستانی سور پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە جێگیربوونی دەسەڵاتی ڕەهای ستالینەوە لە هەموو کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەتدا. لە سەرانسەری ئیمپراتۆری سۆڤیەتیدا کەس نەمابوو لە بەرامبەر ستالین و یاوەرە نزیکەکانی بێریا و باگیرۆف بڵێ لەل. سەرکوتکردنی کورد و دامرکاندنی سەرهەڵدانەکانی لە هەموو بەشەکانی کوردستان لە کۆتایی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا، هۆیەکی تری ئەم بێدەنگییە بوو. دەسەڵاتدارانی سۆڤیەتی هیوایان بە کورد نەما بەو حاڵەوە بتوانێ خزمەتی پڵانەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی نزیکدا بکات، بۆیە لە نێوبردنی کوردستانی سور هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەدەکردن.
پێدەچێ لە کاتی خۆیدا دەسەڵاتی سۆڤیەتی لە مۆسکۆ ئازەرییەکانی ناچار کردبێت هەرێمی کوردستانی دابمەزرێنن، بۆیە قەت لە دڵەوە کاریان بۆ گەشەکردنی نەدەکرد. سیاسەتەکانی کاربەدەستانی کۆماری ئازربایجان بەرامبەر بەو هەرێمە ئەو بۆچوونە بە تەواوی پشت ڕاست دەکەنەوە، کە ئەوان لە یەکەمین ڕۆژەوە لە هەوڵی لە ناوبردنیدا بوون. کەمکردنەوەی ڕێژەی کوردی هەرێمەکە لە 100 % بۆ 73 % دانیشتوان یەکێ لە هەنگاوە دەسپێکەکان بوو. هەر بۆ ئەو مەبەستەش ڕیگەیان نەدا بەو دوو هەزار کوردەی لە دوای سەرکوتکردنی سەرهەڵدانی 1925 لە تورکیاوە ڕایانکردبوو و پەنایان هێنابووە بەر ئازربایجان لە هەرێمی کوردستانی سور جێگیر ببن، بەڵکو ناچار کران لە گوندێکی نوێ بە ناوی نەریمان ئاباد نیشتەجێ ببن. لە بەرامبەردا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی ئازەرییەکان لە هەرێمی کوردستان زیادی دەکرد، لە ماوەی یەک ساڵدا 1925- 1926 ڕێژەی کوردیان لە 80 % و هێنایە خوارەوە بۆ 73% واتا کورد بە ڕێژەی 7% لە یەک ساڵدا کەمی کرد. لە هەمووی سەیر تر سەرۆکی کوردستانی سور کابرایەکی ئازەری بوو بە ناوی گاجییەف (حاجییەف). هەوڵی تواندنەوەی کورد و بە تورک کردنیان پرۆسەیەکی بەردەوامی ئازەرییەکان بوو. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە ڕێگە نەما نەیگرنە بەر. بەر لە هەر شتێک شکاندنەوەی کورد و سەیرکردنیان بە چاوێکی نزم و پێناسەکردنیان بە کۆچەر، نەخوێنەوار و دواکەوتوو. وایان لە زۆر کورد کرد بوو شەرم لە کوردێتی خۆیان بکەن و هەوڵبدەن ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان بشارنەوە. ڕۆژنامەی (زاریا ڤاستۆکە)ی کەفکاز هەر لەو کاتەدا و لە ساڵی 1929 باسی لە تواندنەوەی کوردی کردووە لە سەر دەستی ئازەرییەکان لە کوردستانی سور. پێدەچێ ئەمە خەسڵەتێکی گشتی هەموو میللەتە تورک زمانەکان بێت لە هەر شوێنێک بن، تورکی تورکیا لەم بوارەدا پێشەنگ و ڕێ نیشاندەرە بۆ هەموو ئەوانی دیکە، ئازەریش چ ئەوانەی کەفکاز و چ ئەوانەی ئێران بەهەمان شێوە لە کورد دەڕوانن و هەڵس و کەوتیان لە گەڵدا دەکەن، تەنانەت کەمینەیەکی لاوازی وەک تورکمانەکانی عیراقیش بەهەمان چاو سەیری کورد دەکەن. ڕێگەگرتن لە کردنەوەی قوتابخانەی کوردی ئامێرێکی گرنگی سیاسەتی تواندنەوەی کوردان بوو لە ئازربایجان. تا ساڵی 1931 یەک قوتابخانەی کوردی لەو کۆمارە نەبوو. لە دوای لە نێوبردنی کوردستانی سور چەند قوتابخانەیەکیان کردەوە، ئەمانەش تەمەنیان درێژ نەبوو و لە گەڵ شاڵاوی ڕاگواستنی کورداندا لە 1937 – 1938 داخران. کوردی ئەرمەنستان و گورجستان بۆ تەواوکردنی خوێندن ڕوویان دەکردە مۆسکۆ و بە تایبەتی لێنینگراد (سان پیتەربورگی ئێستا)، بەڵام کوردی ئازربایجان ئەو مافەیان نەبوو. ئەو ڕۆژنامەیەش کە لە ساڵی 1931 لە لاچین بە ناوی (کوردستانی سور) دەستکرا بە دەرکردنی و تا ساڵی 1962 بەردەوام بوو بە زمانی ئازەری دەردەچو، نەک کوردی (هەندێ سەرچاوە باس لە ڕۆژنامەکە بە ناوی سۆڤیەتسکی کوردستان – کوردستانی سۆڤیەتی دەکەن و گوایە بە زمانی کوردی دەرچووە. زانیاری وامان لە بەر دەستدا نیە ئەم بۆچوونە پشتڕاست بکاتەوە). پەیمانگەیەکیش بۆ پێگەیاندنی مامۆستای کورد کرایەوە، بەڵام لە شوشێ بوو و زمانی خوێندن تێیدا ئازەری بوو نەک کوردی. کوردانی ئازربایجان بۆیان نەبوو لێکۆڵینەوە لە سەر کوردی ئەو وڵاتە بکەن، بەڵکو دەیانتوانی لە سەر کوردانی دەرەوە توێژینەوە ئەنجام بدەن. بە هۆی ئەم سیاسەتانەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی کورد لە ئازربایجان لە کەمی دەدا. لە کاتێکدا لە سەردەمانی کوردستانی سوردا ژمارەی کورد لە ئازربایجان 48 هەزار کەس بوو، کە تەنها 17% کوردییان دەزانی، لە ساڵی 1937 ژمارەیان بۆ 10، 800 کەس دابەزی و دوو ساڵ دوای ئەوەش، واتا لە ساڵی 1939 بوو بە 6 هەزار و لە ساڵی 1959 تەنها 1500 کورد مابوونەوە. لە ساڵی 1979 نەمانی کورد لە ئازربایجان ڕاگەیاندرا. بە پێی پرۆفیسۆر هەسراتیان دەبوایە لەو ساڵەدا ژمارەی کورد لە ئازربایجان بەلای کەمەوە 200 هەزار کەس بوایە. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە ژمارەی کوردانی ئەرمەنستان و گورجستان لەو ماوەیەدا بۆ سێ جار و نیو تا چوار جار زیادی کردبوو.
حەز ئەکەم لێرە بەسەرهاتی کوردێکی ئازەری بگێڕمەوە کە ڕەنگبێ باری کوردی ئەو وڵاتە بە باشی بەرجەستە بکات. لە حەفتاکان ئەم پیاوەم لە مۆسکۆ بینی و بەخۆی ئەم چیرۆکەی بۆ گێڕاینەوە. چیرۆکەکە لە لایەکی دیکەوە ئەوە دەردەخات کە گەلانی یەکێتی سۆڤیەت و لە نێو ئەوانیش کورد چۆن لە دونیا دابڕابوون و لە پڕوپاگەندەی سۆڤیەتی بەولاوە ئاگایان لە هیچ نەبوو. ئەو برادەرە دەیوت من قەت کەسم نەبینیبوو بڵێ من کوردم و هێچ نووسراوێکیشم بەرچاو نەکەوتبوو باس لە کورد بکات. هەر بیرم لێ دەکردەوە چۆن دەبێ هەر من و باوک و دایکم لەم دونیایە بە تەنیا کورد بین و لە خۆم دەپرسی: تۆ بڵێی هیچ کوردی دیکە لەم دونیایە نەبێت؟. دەیوت گەلێ جار لە باوکیشی پرسیوە، ئەویش هیچی نەزانیوە، تا ڕۆژێک لە دوکانێکی کتێب فرۆشتندا کتێبەکەی قەناتێ کوردۆ (کوردۆییەف) لە بارەی ڕێزمانی کوردییەوە دەبینێ (ئەم کتێبەی قەناتێ کوردۆ، ڕێزمانی کوردی، لە ساڵی 1957 – بە زمانی ڕووسی بڵاو کراوەتەوە). وتی چەند دانەی هەبوو هەمووم کڕی و بە هەڵەداوان گەڕامەوە بۆ ماڵەوە و هاوارم کرد، کورە وەرن وادیارە زمانیشمان هەیە و ڕێزمانیشی هەیە. دوای ماوەیەکی کەم دەچێت بۆ لای قەناتێ کوردۆ لە لێنینگراد و پرسیار بارانی دەکات لە بارەی کورد و زمانی کوردییەوە. ئەویش باسی کوردی بۆ دەکا لە کوێ دەژێن، بە سەر چەند دەوڵەتدا دابەشبوون، باسی سەرهەڵدانەکانی کورد، زمان و فۆلکلۆر وئەدەبیاتی کوردی...تاد بۆ دەکات و کۆمەڵێ کتێبی لە بارەی کوردەوە پیشان دەدات. برادەرەکەمان دەگەڕێتەوە بۆ باکۆ و بە جۆشێکی زۆرەوە دەست دەکات بە فێربوونی زمانی کوردی و خوێندنەوە لە بارەی مێژوو و ئەدەبی کوردییەوە و هەموو ژیانی بۆ ئەو بوارە تەرخان دەکات، تا لە کۆتاییدا دکتۆرا لە بواری زمان و ئەدەبیاتی کوردیدا تەواو دەکات. کاتێک من بینیم و ئەم باسەی بۆ دەگێڕاینەوە، ئەو هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بوو و خەریکی لێکۆڵینەوەی زانستی بوو لە سەر کورد و کوردستان. نازانم ئاخۆ لە ژیاندا ماوە یا نا، یادی بەخێر بێت. ئەمە ئەو ڕاستییە دەردەخات کە تا کۆتایی پەنجاکانیش هەر شتێک پەیوەندی بە کورد و کوردستانەوە هەبووبێ لە ئازربایجان بەشارەوایی هێڵراوەتەوە
لە دوای پیریسترۆیکا و گڵاسنەست جارێکی دیکە کوردی ئازربایجان سەریان بەرز کردەوە و کەوتنە باسی کوردێتی خۆیان. لە ساڵی 1989 دا 12 هەزار کەس خۆیان بە کورد ناونووس کرد بوو، بەڵام زۆربەی هەرە زۆریان کوردییان نەدەزانی. داڤید بابایانی ئەرمەنی لەم بارەیەوە دەڵێ نابێ هەموو گوناهەکە بخەینە ئەستۆی ئازەرییەکان. ڕاستە ئەوان زۆریان پێخۆش بوو کورد لە بەین بچن، بەڵام ڕۆڵی کوردیش کەم نەبوو لەوەی بەو ئاسانییە دەستبەرداری زمان و کولتوری خۆیان بوون. دەبوایە بە توندی ڕوو بەڕووی سیاسەتی تواندنەوە ببوونایەتەوە. نموونەی کوردەکانی نەخچوان دێنێتەوە کە ژمارەیان 2649 کەس بوو، بەڵام لەو ژمارەیە 2631 زمانی کوردیان بە زمانی دایکی خۆی دانابوو. کوردانی ئازربایجان شیعە مەزەب بوون و ئەمەش وای لێدەکردن فێری ئازەری و فارسی بن بۆ ئەوەی ڕێوڕەسمە ئاینییەکان بەجێ بێنن، لە کاتێکدا کوردانی نەخچوان سوننە مەزەب بوون و یەکمەزەبی لە گەڵ ئازەرییەکان کۆی نەدەکردنەوە. نەخوێنەواری دەورێکی باڵای بینی لە تواندنەوەی کوردانی ئازربایجاندا. لە نزیکەی 50 هەزار کوردی ئازربایجان تەنها 1756 یان خوێندەواریان هەبوو و تەنها 10 کەسیان شتێکیان لە بارەی ڕێزمانی کوردییەوە دەزانی.
هەندێ کەس هەوڵی ئەوە دەدەن کەمکردنی ژمارەی کوردانی ئازربایجان بە ڕاگواستنەوەکانی ساڵانی 1937 – 1944 گرێبدەن، بەڵام سەرچاوەکان باس لە تەنها 5 هەزار کورد دەکەن کە لە ئازربایجان بەر ئەو شاڵاوانە کەوتبوون. لە ساڵانی ڕاگواستنی زۆرەملێدا کوردانی ئازربایجان، ئەرمەنستان و گورجستان بە تۆمەتی ئەوەی جێگەی باوەڕ و متمانەی دەسەڵاتی سۆڤیەتی نین بەر شاڵاێکی بەربڵاوی ڕاگواستن کەوتبوون بۆ کازاخستان و کۆمارەکانی ناوەڕاستی ئاسیا.
سەرچاوە مێژووییەکان لە بارەی کوردستانی سورەوە زانیارییەکی ئەوتۆمان پێ نابەخشن. ڕەنگبێ ئەمەش بە هۆی ئەوەوە بێت کە لە دوای لە ناوبردنی هەرێمەکەوە بە باش و خراپی باسی لێوە نەکراوە. لە کۆتایی بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە ئەوەی پەیوەندی بە کوردەوە هەبوو لە ئازربایجان لە بەین برا. لە سییەکاندا ئاماژە کردن بە کورد و کوردستانی سۆڤیەتی بە تەواوی لە ئارادا نەما.
بەگشتی لە بارەی ژمارەی کوردەوە لە یەکێتی سۆڤیەت دیمەنێکی هەندێ جیاواز لەوەی ئازربایجان بەدی دەکرێت. بە پێی سەرژمێری 1959 ژمارەی ئەوانەی خۆیان بە کورد پێناسە کردبوو لە یەکێتی سۆڤیەت 59 هەزار کەس بوون، بەڵام لە ساڵی 1979 ژمارەکە گەیشتە 116 هەزار کەس. پرۆفیسۆر هەسراتیان ئەمە گرێدەدا بە پەرەسەندنی هەستی نەتەوەییەوە بە هۆی ڕووداوەکانی باشوری کوردستانەوە (شۆڕشی ئەیلول 1961 و ڕێکەوتننامەی 1970).
لە بارەی ژمارەی کوردەوە لە کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەتی جاران هەندی شتی سەیر و سەمەرە بەرچاو دەکەون. بۆ نموونە لە ئەرمەنستان لە دەسپێکی دامەزراندنی کۆماری سۆڤیەتی ئەرمینیاوە کوردانی ئێزیدی بە کورد ناونووس نەکروان، بەڵکو بە ئێزیدی. ئەو کاتە بەلای ئەوانەوە کورد بەشداری لە کوشتاری ئەرمەندا کردبوو لە ساڵی 1915 و هێشتا ڕووداوەکان لە بیری هەموواندا زیندوو بوون. بە تێپەڕبوونی کات ئەمە بوو بە ڕاستی بەلای زۆر کەسەوە و هەندێ لە بەرپرسە ئێزیدییەکان لە سەر ئەمە دەژیان. شەڕی نەگۆڕنە – قەرەباخ ئاڵۆزی لە نێو کوردانی ئەرمەنستان دروست کرد و کاربەدەستانی ئەرمینیا بێبەزییانە زیاتر لە 30 هەزار کوردی موسوڵمانیان لە ئەرمەنستان دەرکرد. لە یەکێ لە سەرژمێرییەکانی ئەم چەند ساڵەی دواییدا بینیم کورد خۆی بە سێ جۆر پێناسە کردووە، بەشێک بە کورد، بەشێکی دیکە بە ئێزیدی و کەمینەیەکی زۆر کەمیش بە کرمانج. کاری ڕووسەکان ڕازبێ کورد و کرمانجیان لێکداوە و پێناسەی کوردیان داونەتێ.
ڕاگواستنی ززۆرەملێی کوردانی کەفکاز لە ساڵانی 1937- 1944 ڕۆڵی زۆری بینی لە پرۆسەی کەمبوونەوەی ژمارەی کورد و توانەوەیان لە نێو گەلانی دیکەی کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەتدا. تا کۆتایی پەنجاکان کوردە ڕاگوێزراوەکان لە هەموو مافە دەستورییەکانیان بێ بەش کرابوون. ئەوان لە ژێر چاودێری توندی دەزگای ئەمنی و هەواڵگیری ترسناکی KGBدا بوون و ڕێگەیان پێنەدەدرا بچنە دەرەوەی گوندەکانیان. بۆ ڕزگار بوون لەو بارودۆخە و بۆ ئەوەی بتوانن گەشت بکەن و بچن بۆ خوێندن زۆریان بە ناچاری کوردێتی خۆیان دەشاردەوەو و خۆیان بە ئازەری و کازاخی و گەلانی دیکە ناونووس دەکرد.
ئەم بابەتە 10,167 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 16
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-03-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 18-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 10,167 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!