پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,216
وێنە 106,241
پەرتوک PDF 19,186
فایلێن پەیوەندیدار 96,764
ڤیدیۆ 1,359
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
لە بارەی دەوڵەتی کوردییەوە
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە بارەی دەوڵەتی کوردییەوە
کورتەباس

لە بارەی دەوڵەتی کوردییەوە
کورتەباس

دکتۆر جەبار قادر
هەموو کوردێک بۆی هەیە دید و بۆچوونی خۆی هەبێت لە مەڕ کات و شێوازی گونجاو بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان. ڕەخنەی فرە زۆریشمان هەیە لەوانەی بیانەوێ ئەم خەونە پیرۆزەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ مەبەستی تەسکی حیزبایەتی خۆیان بەکار بێنن. بۆشمان هەیە باوەڕ بەو کەسانە نەکەین کە زۆر باس لە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەکەن، بەڵام لە سەر ئەرزی واقیع هیچ هەنگاوێکی جدی بۆ گەیشتن بەو ئامانجە هەڵنانێن. دەبێت گومانمان لەوانەش زۆر بێت کە لە لایەکەوە باس لە دەوڵەتی کوردی دەکەن و لە لاکەی ترەوە دەبنە هۆی دابەشبوونی گەل و نیشتمان. ئەوانەی هەستی ناوچەگەرێتی، خێلچێتی و وردیلە ناسنامە...تاد دوروژێنن ناکرێت جێگەی باوەڕ و متمانەی خەڵک بن کاتێ باس لە دەوڵەتی کوردی دەکەن.
کوردی ڕۆژئاوا دەتوانن بڵێن باری جیۆسیاسیمان دەرفەتی ئەوەمان ناداتێ باس لە دەوڵەتی کوردی بکەین، بۆیە سیستەمی کانتۆن بە گونجاو دەزانین بۆ ئەم بەشەی کوردستان. کوردی باکور ئەگەر بڵێن بەشێکی گەورەی خەڵکەکەمان (ئاماری تەواومان لە بەردەستدا نیە، بەڵام ژمارەیان بە ملیۆنانە) لە دەرەوەی کوردستان دەژێن و وا حەوت سەد ساڵە ئێمە لە گەڵ تورکدا پێکەوە دەژێین (هەندێکیان دەڵێن وەکو نینۆک و گۆشتمان لێهاتووە و قابیلی جودابوونەوە نین) و لەو بیست ملیۆن کوردەی باسیان لێوە دەکەین، بە هۆی سیاسەتی تورکاندنەوە ڕەنگبێ تەنها دوو ملیۆنێکیان بتوانن هەندێ بە کوردی قسە بکەن، بۆیە پێمان باشە لە چوارچێوەی تورکیایەکی دیموکراتدا بمێنینەوە و مافە ڕەواکانی خۆمان لەو چوارچێوەدا بەدەست بێنین. ئەگەر کوردی ڕۆژهەڵاتیش بڵێن ئێمە وا زیاتر لە دوو هەزار ساڵە لە گەڵ گەلانی ئێراندا ژیان بەسەر دەبەین و دەمانەوێ لە چوارچێوەی ئێرانێکی فیدیرال یا نامەرکەزیدا مافەکانمان وەچنگ بێنین، کورد ئەم قسانەی پێخۆش نابێت، بەڵام کەس ناتوانێ بە ناپاکی و خیانەتی نەتەوەیی تۆمەتباریان بکات. ڕەنگبێ شتێک لە بارەی ناواقعییەتی دروشمەکانی پێشووی هەندێکیانەوە بهێنرێتەوە بیریان، ئەمەش لای کورد تا ئێستا کێشەی گەورە نەبووە و بادانەوە باوە لە ناو بزووتنەوەی کوردیدا. گوتاری سیاسی کوردی فێری ئەم جۆرە دایەڵۆگە عەقلانیانە نیە. ئەو دەبێ هەمیشە لە سەر حەق بێت و ئەوی دیکە بەهەڵەدا چووبێت. ئەم بابەتە قسەی زۆرتر هەڵدەگرێت و ئێرە جێگەی نیە. ئەوەی لێرەدا ئاماژەی پێدەکەین باس و خواسی هەندی کەس و بە ناو نووسەرە کە لە دژی دەوڵەتی کوردی شەکر دەشکێنن.
بەداخەوە هەموو شتێک لەم کوردستانەی ئێمە گەوهەری ڕاستەقینەی خۆی لە دەستداوە، هەرکەسە بۆ خۆیەتی و بەلای جیاوازدا خەڵک پەلکێش دەکات. هەستی بەرپرسیارێتی تا بڵێی لاوازە. هەرزەکارێکی سیاسی هەر لە بەر ئەوەی خۆی و حیزبەکەی لە تاڵانکردنی نیشتماندا کەمیان بەرکەوتووە، هەرچی بەدەمیدا دێت لە دژی خاک و نیشتمان دەیڵێت. وەکو ئەوەی نیشتمان بەرپرس بێت لەوەی نەیارانی حیزبەکەی هەموو شتێکیان بۆ خۆیان قۆرخ کردووە و بەشەکەی ئەمان کەمە. سەیر لەوەدایە هەموو ئەمە بە ناوی ئازادی ڕادەربڕینەوە دەکرێت و کەس نیە لێپرسێنەوە لە گەڵ ئەم هەرزەکارانەدا بکات.
مرۆڤ چەند دەیهێنێ و دەیبا ناتوانێ لەو کوردانە تێبگات کە لە دژی دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان قسە دەکەن. باوەڕ ناکەم لە سەر گۆی زەوی کەس هەبێت لە بری ئازادی و سەربەخۆیی حەز لە کویلەیی بکات. کەسیش نیە پێی خۆش بێت لە وڵاتەکەی خۆیدا هاوڵاتی پلە دوو و سێ بێت. ئەگەر کەسی وا هەبێت ئەوا دەبێت کێشەیەکی دەروونی جدی هەبێت. کێ بێ ئەو ژیانەی لە گەڵ گەلانێکدا پێخۆش بێت کە ڕۆژانە سوکایەتی بە خۆی، نەتەوەکەی، زمانەکەی، کولتورەکەی...تاد دەکەن؟. کێ بێت حەزی لە هاوڵاتێتی بێت لە گەڵ فەتلاوی، عالیە نسەیف، مشعان، نوجەیفی جاران نەک ئێستا و هاوچەشنەکانیان لە "برایانی تورک و فارس و عەرەب"؟.
تۆ بڵێی تورکیا، ئێران، عیراق و سوریا لای ئەم کەسانە وەک سویسرا و بریتانیا بن؟ وڵاتی دیموکراتی، یەکسانی، سەروەری قانون، مافی مرۆڤ و خۆشگوزەرانی و ئێمە خوا خراپی بۆ کردبێتین و بمانەوێ لێیان جیا ببینەوە و بە دەستی خۆمان ببینە کۆیلەی فڵانە حیزب و فیسارە بنەماڵە؟.
باوەڕ ناکەم کەسیش عاشقی ئەوە بێت کە تەنها بە ناوهێنانی وڵاتەکەی کۆمەڵێ مرۆڤی دڕندە ئاسا چاوی لێ سوور بکەنەوە و دەماری ملیان هەڵسێ و بەسەریا هاوار بکەن و بقیژێنن شەکری وا نەشکێنی، لە دونیا وڵاتێک نیە بە ناوی کوردستان.
تۆ بڵێی کەسێک هەبێت حەز بەوە بکات کاتێک لێی دەپرسن کاکی برا تۆ خەڵکی کوێی، لە بری ئەوەی وەڵامەکەی یەک وشە بێت (کوردستان)، ناچار بێت چەندین ڕوونکردنەوە لە بارەی ئەم کوردستانەوە بدات: دەکەوێتە کوێوە؟، بە سەر چەند وڵاتدا دابەش بووە؟، بۆ دەولەتی خۆی نیە؟، ئەی ئەم خەڵکی کام پارچەیانە؟. ئەمە ئەگەر پێویست بەوە نەکات کۆمەڵێ چیرۆک و بەسەرهاتی تراژیدیش بۆ گوێگرەکانی بگێڕێتەوە. تۆ بڵێی لەم سەردەمی تیکنۆلۆژیا و ڕاکە ڕاکەی مرۆڤەکاندا کەس کاتی ئەمەی هەبێت؟.
تۆ بڵێی کەسانی بەوێژدانی وەک ئیسماعیل بێشکچی و هاوبیرانی بەهەڵدا چووبن، کاتێ دەڵێن نابێت کورد لە دەوڵەتی سەربەخۆ کەمتر بە هێچ شتێک قایل بێت؟. ئەم زاتە دوای ئەو هەموو توێژینەوە زانستییانەی لە بارەی کوردەوە لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا کردوونێتی و لە دوای ئەو هەموو ساڵەی لە زیندانەکانی تورکیادا بردوونێتیە سەر لە پێناوی ئەم بیر و باوەڕەدا خۆی و هاوبیرانی دەبێ هەموو بەهەڵەدا چووبن و کەسانێک کە تازە دەستیان قەڵەمی گرتووە و هەندێ شتی بێ سەر و بەر دەنووسن و دژایەتی دەوڵەتی کوردی دەکەن، باشتر لە شتەکان گەیشتبن؟.
پێموایە مرۆڤی بەوێژدان گەر کوردیش نەبێت لە بەرامبەر ئەو هەموو ستەمەی لە کورد کراوە هەر پشتگیری لە کورد و داخوازییەکانی دەکات، کە مافی بڕیاڕدان لە سەر چارەنووسی خۆی لە سەرووی هەموویانەوە دێت، بێ گوێدانە ئەوەی کێ ڕابەریانە لەم چرکە ساتەدا و کێ کاروباریان بەڕێوە دەبات و چۆن بەڕێوەیان دەبات.
یەکێ لە شتە سەیر و سەمەرەکانی دیکەی ئەم قەڵەم بەدەستانە ئاڵای پێرۆزی کوردستانە. ئاڵای کوردستان لە بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە لە سەردەمی خۆیبوونەوە بووەتە ئاڵای کورد، واتا نزیکەی بیست ساڵ پێش دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و پەنجا ساڵ پێش دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان، ئەم ئاڵایە ئاڵای کوردستان بووە و هەموو کورد و لە هەموو شوێنێک بە ئاڵای خۆی زانیوە و مایەی گومان نەبووە. ئێستا کەسانێکی بێ ئاگا لە مێژوو پەیدا بوونە و وادەزانن ئەمە ئاڵای پارتی دیموکراتی کوردستانە!!، لە بەر ئەوەی ئەوان لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستانن، ئیتر دەبێ کورد دەست لەم ئاڵایە هەڵبگرێت و ئاڵای حیزبی لە جێگەی دابنێت. من نازانم کێ ئەمەی بردووتە (دیماغی- بە قەولی ئوستادی مەرحوم) کێوە. بیست ساڵ پێش ئێستا کاتێ پاڕەلەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات دامەزرا (1995)و دوای ئەویش کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (1999)، کەس لە دژی ئەوە نەبوو کە ئەمە ئاڵای هەموو کوردە. گروپێکی بچوکی حیزبی بۆچوونێکی هەندێ جیاوازیان لە بارەی ئاڵاوە هەبوو، بەڵام زۆربەی هەرە زۆری ئەندامان ئامادە نەبوون بە هیچ شێوەیەک ئەمە ببێتە جێگەی باس. کوردانی هەموو پارچەکانی کوردستان، لایەنگرانی حیزبێکی سیاسی لێدەرچێت، ئامادە نەبوون لە ژیر هیچ ئاڵایەکی حیزبیدا دابنیشن و ناوی کۆنگرەی نەتەوەییش لە خۆیان بنێن، لە گەڵ ڕێزی زۆری هەموو ئامادەبوواندا بۆ ئاڵای حیزبە تێکۆشەرەکان.
تۆ بڵێێ کوردێک هەبێت حەزی لەم ئاڵا جوان و ڕەنگینە نەبێت؟. بۆ خۆم بە یەکێ لە ئاڵا هەرە جوانەکانی دونیای دادەنێم. پێموایە ئەگەر کوردیش نەبوومایە هەر بەلامەوە ئاڵایەکی زۆر جوان و قەشەنگ دەبوو.
ئەمانەی لە دژی دەوڵەتی کوردی شەکر دەشکێنن زۆر بێ ئاگان لە ئەزموونەکانی مێژوو. ئەوان وا دەزانن هەموو ئەم وڵاتانەی ئەمڕۆ لە دونیادا هەن لە سەر دەستی کەسانی دیموکرات و مرۆڤدۆست دامەزراون. نەخێر دەیان دەوڵەتی گەورەو بچووکی ئەم دونیایە لە لایەن کۆڵۆنیالیزم و ئیمپریالیزمەوە دروست کراون. لە داگیرکەرانی کوردستان دوانیان لەم جۆرەن، مەبەستمان عیراق کە بریتانیا دروستی کرد و سوریا کە فرەنسا دایمەزراند. دەیانی دیکە لە سەر دەستی شا و ئیمپراتۆری دیسپۆت بناغەیان دانرا، دەیانی دیکەش کەسانی خوێنڕێژ و ستەمکار دروستیان کرد، کە زۆربەی هەرە زۆری دەوڵەتانی دونیا دەگرنەوە، تەنها بۆ نموونە ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین: ڕووسیا، ئەڵمانیا، چین، تورکیا، ئێران، عەرەبستانی سعودی و دەیانی دیکە. ئەوانەی لە سەر دەستی کەسان و بزووتنەوەی دیموکراتخواز دامەزراون بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن. بۆیە دژایەتی کردنی ئەو کەسەی ئەوڕۆ دروشمی سەربەخۆیی کوردستانی بەرزکردۆتەوە، قەت ناتوانێت ببێتە پاکانە بۆ ئەوانەی لە دژی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان قسە دەکەن.
لە بابەتی دەوڵەت نەتەوەشەوە، کە ئەوڕۆ بووەتە بنێشتە خۆشەی بن دانی زۆر کوردی بێ ئاگا لە ڕەوتی ڕووداوەکانی مێژوو و دونیا، زۆر شت هەیە بوترێ، کە لەم وتارە کورتەدا ناکرێت بوترێن و جێگەیان نابێتەوە. تەنها ئەوەندە دەڵێم کە هەموو قسە و باسەکانیان ئەوە بە باشی دەرئەخات کە خراپ لەو چەمکە حاڵی بوونە. ئەو دەوڵەتانەی ئەوان بە دەوڵەت - نەتەوەیان دەزانن، هیچیان دەوڵەت نەتەوە نین و لە دروستکردنی نەتەوە و دەوڵەت نەتەوەدا شکستی تەواویان خواردووە. ئەوان لە جێگەی ئەوەی وەک سویسرا لە ڕێگەی دیموکراسی، یەکسانی و خۆشگوزەرانیەوە لە چەند گروپێک خەڵک کە بە زمانی جودا دەپەیڤن، نەتەوەیەکی سویسری دروست بکەن کە هەموو هاولاتییەکی سویسری شانازی پێوە بکات، ئەوانەی لە مەڕ خۆمان ویستوویانە لە ڕێگەی چەوسانەوەی نەتەوەیی، تواندنەوە، سەرکوتکردن، جینۆساید، برسیکردن و زەبری ئاسن و ئاگر نەتەوەی سەردەست بسەپەێنن و ئەوانی دیکە بەوە قایل بکەن کە لە نێو ئەودا بتوێنەوە. لەم ڕێگەیەوە عیراق، سوریا، تورکیا و ئێران ویستوویانە دەوڵەت نەتەوە دروست بکەن، کە بۆیان نەکراوە و شکستی تەواویان تێدا هێناوە و ئەوڕۆ باجەکەی دەدەنەوە و ئەگەری ئەوەش زۆرە کە سەریشیان تێدا بچێت. ئەم کڵۆڵانە دەیانەوێ پێمان بڵێن کە هەموو ئەو گەلانەی دونیا کە خەباتی دوور و درێژییان بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان کردووە و قوربانی زۆریان لە پێناویدا داوە و ئەوڕۆکە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیانن لە سەر خاکی نیشتمانی خۆیان لەم دونیایە، هەموو گێلن و بە هەڵەدا چوونە و چەند نەخوێنەوارێکی کورد کە لە دژی هەموو دەوڵەت نەتەوەیەکن و دەیانەوێ حەزی خۆیان بۆ کۆیلایەتی لە ژێر پەردەیدا بشارنەوە، گوایە لەم پرسە باش تێگەیشتوون.
ڕاستە لە سەر ئەرزی واقیع کاری جدی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بەدی ناکرێت. بناغە و کۆڵەکەکانی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تا بڵێی لاوازن. کۆسپ و تەگەرەی زۆر وەک ناوچەگەرێتی، شارچێتی، خێڵچێتی، مەزەبگەرایی...تاد دەخرێنە بەردەم پرۆسەی بەگەلبوون و نەتەوەبوونی کورد. لە گەڵ هەموو ئەم ئێش و ئازارانەدا گەشتی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی کەوتۆتە ڕێ و لە کۆتاییدا کورد دەبێتە خاوەن خاک و ئاسمانی خۆی و ئاڵای کوردستان لە سەر ئەو خاکە شەکاوە دەبێت.
بە هیوای ئەوەی ئەوانەی بە هەڵە وەگەل مێگەلی نەزانان و نەیارانی دەوڵەتی کوردی کەوتوون بە ئاگا بێنەوە و خۆیان لەو داوە ڕزگار بکەن، خۆیان و لە دوای خۆشیان نەوەکانیان تووشی شەرمەزاری ئەوە نەکەن، کە پەنجەیان بۆ درێژ بکرێت و بوترێت ئەمانە لە کاتی خۆیدا لە دژی سەربەخۆیی کوردستان بوون وەکو نەوەی خۆفرۆشان و پیاوانی داگیرکەران و جاشی جۆراو جۆر.
ئەوەی دەمێنێ گەل و نیشتمان و ئاسۆی ڕووناکی دوا ڕۆژە. ئەوەی ئەڕۆ سیاسەت دەکات، یا گەندەڵی و یاری بە چارەنووسی خەڵک دەکات دەڕوات و دەبڕێتەوە و لە بیر دەکرێت. هەڵوێستی مرۆڤەکان بۆ مێژوو دەمێننەوە و تۆمار دەکرێن. لە داهاتوودا پەشیمانی دادی ئەو کەسانە نادات کە ئەوڕۆ ئاڵای دژایەتی کردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانیان هەڵگرتووە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,776 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 76%
76%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 15-03-2016 هاتیە تومارکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 11,776 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,216
وێنە 106,241
پەرتوک PDF 19,186
فایلێن پەیوەندیدار 96,764
ڤیدیۆ 1,359
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.562 چرکە!