🏠 دەستپێک
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە رێکەوتی 16/2/2021ی زایینی هاوڕێ عەبدوڵڵای فەللاحی ناسراو بە کاک عەبە (کاردۆخ)، یەکێک لە
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
👫 مەلا تەلحەت
ژیاننامەی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا تەلحەت، خوا لیخۆشبوو مەلا جبار مەنتک نووسیویەتی لە رۆژنامەی پەیام ژمارە 40 رۆژی یەکشەم ریککەوتی 20-05-2007 بلاو کراوەتەوە.
ئەم زانا بەرزو خەباتگێرِە کە ناوی مەلا ت
👫 مەلا تەلحەت
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
یوسف ئەحمەد مەنتک
2012
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
یوسف ئەحمەد مەنتک[1]
ئەلمانیا - 2021
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ
کێ دەیزانی مەلی نە ئاوا دەتان تارێنن
باڵی هەزارتان دەبرن شارێکتان دەخنکێنن
کێ دەیزانی بەهاریش شەختەو زریان دەهێنێ
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
📕 چرای رێگای خۆت بە
ناوی کتێب :- چرای رێگای خۆتبە
نووسەر :- ئۆشۆ
وەرگێران لە فارسیەوە :- عەدنان موحەممەد سەعید

ناوەرۆک و کورتەی کتێب...
تەنها شتێک کە پێویست و سەرەکییە بە ئاگا بوونە، بەڵام خەڵکی لەنێو شتە بێ سوودەک
📕 چرای رێگای خۆت بە
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
کارێکی ئاشکرایە، کە کتێبی بیبلۆگرافیای یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، 1969 – 2019، کە بۆ شانۆی کوردی ئامادە کراوە، دەبێ بەرلەهەمووشتێک نووسەرەکەی بیر لەوە بکاتەوە، کە ئەم کارەی لە داهاتو
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز، مانگی یانزەی ساڵی 1981، لە ڤیەننا.
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
📕 هەڵەکانی الحصري
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 هەڵەکانی الحصري
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
دوو هەنگاو تا پێکەنین
کۆکردنەوەو وەرگیران و نوسینی
حەسەن ئادینا زادە - زەهرا حسێنیان - سلماز بهگام - بریار بەکر
246 چیرۆکی زۆر کورت و کەمێک باڵا
کۆمەڵە چیرۆکیک دەربارەی عەشق و خەم و ئەزمون و زە
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
نووسینی: ئادی بڤایڤەر
وەرگێڕانی: محەمەد هەریری
بابەت: یاداشت
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
🏰 ڕەندی خان
ڕەندی خان دەکەوێتە سەر زێی بچووک سەر بە گوندی گۆپتەپەی شەهیدە، دەکەوێتە دامێنی خواروی گوندەکە، جیاواز لە جوانیەکەی و سەرنج راکێشیەکەی، شوێنێکی بەرهەمی کشتوکاڵیە، بەتایبەت لەپێش کیمیای و ژەهر بارانکردن
🏰 ڕەندی خان
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
👫 نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشە
👫 نازەنین ئیبراهیم
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
👫 کەسایەتییەکان
سیامەند رەحمانی
👫 کەسایەتییەکان
حەمادە وەلی کاکل
👫 کەسایەتییەکان
عیزەت غەفور عەلی بابان
📕 پەڕتووکخانە
2020نامە - وەشانی 1
👫 کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
👫 عەبدوڵڵا ئەحمەد رەسوڵ (عەبدوڵڵا ئاغای پشدەری) | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

عەبدوڵڵا ئەحمەد رەسوڵ (عەبدوڵڵا ئاغای پشدەری)
لە زمانی خۆیەوە:
ناوم عەبدوڵڵا کوڕی حاجی ئەحمەد ئاغا کوڕی حاجی رەسوڵ ئاغا کوڕی قادر ئاغا کوڕی حمد ئاغای گەورەیە. ناوی عەشیرەتی ئێمە میرئادەوڵ و یامیر ئەبدال لە هەرێمی پشدەر. من لە ساڵی 1922 زاینی هاتومەتە سەر دونیا و لە ناو خێزانێکی تاڕادەیەک خۆش گوزەران (مرفە) دا ژیاوم. خێزانی ئێمە بە گشتی و باوک و دایکم بەتایبەتی زۆر بەستراوبوون بە ئاینی ئیسلام و من هەر لە تەمەنی مناڵیەوە فێری خوێندنی قورئانی پیرۆزیان کرام و لەدوایشدا خەریک بووم بە خوێندنی کتێبەکانی ئاینی و هەروەها کتێبەکانی فارسی وەکو(گوڵستان) و بۆستانی(سەعدی شیرازی) و چەند کتێبی تری فارسی و جگە لەوانەش هێندێ رێنوسی عەرەبی وەکوو (صرف و نحو) لای مەلاکانی مزگەوت فێربووم. ئەو کاتە هەر زمانی فارسی باوبوو لە ناو کوردەواری و ئەگەر هاتباو یەکێک زمانی فارسی باش زانیبایە ناویان ئەبرد بە (میرزا) واتە میرزایەتی وەک (دوکتوراو ماجستێری) ئێستە وابوو. ڕاستی من زۆر حەزم لە خوێندن ئەکرد و ئەمویست بچمە ناو شارەکانی هەولێر و یا سلێمانی بۆ دەوام کردن لە قوتابخانەی رەسمی. بەڵام باوکم ڕازی نەبوو وازی پێ هێنام لە خوێندن و بە سواری ئەسپ و تفنگچییەوە خەریک کرام، چونکە ئەو کاتە سوارچاکی و تفنگچییەتی باشترین شەهادە بوو لای خەڵکی عەشایر.
من باوک و دایکم هەردووکیان خوێندەوار بوون و ئەوانیش هەر دەرسی فارسی یان خوێندبوو، دایکم ناوی (مروت) کچی عەبدوڵڵا رەسوڵ ئاغا ئامۆزای باوکم بووە و لە سلێمانی لە حوجرەی خواجە ئەفەندی خوێندبوی. حوجرەی ناوبراو وەکو زانکۆ(جامعە) وابووە، هەموو جۆرە دەرسی تێدا وتراوەتەوە، واتە دەرسەکانی ئەو زەمان، دایکم لە تەمەنی 90 ساڵی دونیای بەجێهێشت و کۆچی دوایی کرد.
باوکم لە هەموو شۆڕشەکانی شێخ مەحمودی نەمردا بەشداری کردبوو، یەکێک بوو لە هەڤاڵەکانی تایبەتی شێخی نەمر و من زۆرتر لە قسەکانی ئەو کە بۆی ئەگێرامەوە دەربارەی کوردایەتی و شۆڕشەکانی شێخ مەحمود کەڵکم وەرگرت و هەر لە مناڵی یەوە مێشکم بە باسەکانی کورد و کوردستان کرایەوە. باوکم لە ساڵی 1960 لە تەمەنی هەشتا ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.
باپیرم حاجی رەسوڵ ئاغا زۆر پیاوێکی لێوەشاوەی زمانی عەشایری بووە. و ئەو زۆر قسە و باسی مێژووی ئەزانی و بەتایبەتی دەربارەی عەشیرەتی(میرئاودەلی) و پشدەر زۆر قسەی بۆ ئەگێرامەوە. ماڵی ئێمە زۆر قەڵەباڵغی خێزانی تێدا هەبوو و هەمیشە لە 25 تا 30 کەمتر لە ناو ماڵ دا نەبوون و هەمووشیان بە تەبایی و لە باری ئەژیان و هیچ جۆرە ئاژاوە و دووبەرەکی نەئەکەوتە ناو ماڵمان، چونکە باپیرم تا خۆی مابوو دەسەڵاتدارا بوو، نەی ئەهێشت ناخۆشی بکەوێتە ناو خێزان. ئێمە مەڕوماڵاتێکی زۆرمان هەبوو لە کاتی هاوین دا ئەچوینە ئەو کوێستانانەی (باژاڕ) لە ناو سنوری ئێراندا و ماوەی چوار تا پێنج مانگ بە ناوی ئاژەڵ بەخێوکردن ئەماینەوە لە ژێر چادری ڕەش(تاوڵ) و هەتاکو بیر بکەیتەوە لەم رۆژانە خۆشانەی دیتومانن هەر ئاواتی یان بۆ ئەخوازین و بە پەرۆشەوە یادیان ئەکەینەوە، چونکە جگە لە سەربەستی و ئازادی دیسانەوە زۆر شتی تر هەموو رۆژ سەر لە ئێواران دا ئەو شۆڕەسوارانە کۆئەبونەوە و بە دەنگی هەبوون بۆ ڕابوواردن وەکو سواربوون و غارغارێنی ئەسپ کە هەموو رۆژ سەر لە ئێواران ئەو شۆرە سوارانە کۆئەبوونەوە و بە دەنگی دەهۆڵ و زۆڕناوە سوارەکان ئەکەوتنە مەیدانداری و جلیت بازی- ئەو کاتە خەڵکی پشدەریش هەمووی بە تێکڕای ئەهاتنە کوێستان و لەو هەوار و هەوارگایە خۆشانە کەپر و ڕەشماڵی خۆیان هەڵئەدان و هیچ کەس بیری لە کار و کاسبی دەشتی پشدەر و بتوێن نەئەکردەوە و تەنیا بە چەند سەرمەڕ و بزن ڕازی بوو کە خوا پێ داوە و ئاوی ساردی کەلە تەزێنی ئەخواردەوە لەو کوێستانانە. شای ئێرانی بە سەپانی خۆی ئەئەزانی ئەو چەند ساڵە خۆشانەی زەمانی گەنجی یەتیمان ڕابوارد و دوای ئەوە کەوتمە ناو دەریای گیروگرفتی ژیان و زۆر دەردی سەری و ناخۆشیم بەسەرهاتن و لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەبوو کە ماڵی باوکم و مامم لە یەکتر جیا بوونەوە و من ناچار بووم کەوا هەموو لێپرسراوەتی کار و کاسبی ئیش و کاری ماڵ و مناڵ بخەمە سەرشانی خۆم. چونکە باوکم هەر لە مناڵیەوە بە ئاغایەتی ژیابوو و هەرگیز خۆی فێری کار و کەسابەت نەکردبوو، ئەو کاتەش برایەکانم خدر و حەسەن و مەحمود مناڵ بوون و ئەبویایە هەر خۆم مشورخۆی هەموو شت بم. سەرەڕای ئەوەی بۆڵەبۆڵ و تووڕەیی باوکم لەوێ بوەستێت و نەیئەهێشت کەوا ئیشەکانمان بە ڕێکی و هێمنی بڕواتە ڕێوە. ئەو کاتەش شەڕی دووەمی جیهانی هەڵگیرسابوو هەموو شتومەکی خواردەمەنی زۆر گران ببوو. شەکر و چای کەوتبوو قاتی و قڕی و زۆر کەس بە خۆرما و مێوژ چای یان ئەخواردەوە، گەنم و جۆ لە پشدەر و ناوچەکانی تری کوردستانیش دەست نەئەکەوت و خەڵک ناچاربوون کە بە کاروانی ئیستر و گوێدرێژ بچنە ناو خاکی ئێران و لە ناوچەکانی(سەقز) و (بۆکان) گەنم و جۆ بهێنن بۆ خۆیان. چونکە لە ناوچەکانی کوردستانی عیراق هیچ کشتوکاڵێک بەرهەم نەئەبوو لەبەر(سون) و (کولە) و یا بێ بارانی. وەزعی فەقیر و هەژار زۆر ناخۆش بوو و زۆر کەس تووشی جۆراوجۆر نەخۆشی وەکو (گرانەتا) و سل و کەم خوێنی بوون و بە بێ دوکتور و دەرمان ئەمردن. لە هەموو قەڵادزە تەنیا نەخۆشخانەیەکی بچووک هەبوو ئەویش بەبێ دەرمانی. هەرچەندە کە ئێمە بەپێی خەڵکی تر زۆر باشبوین و تا ڕادەیەک هەموو کەم و کورتییەکانمان چارەسەر ئەکرد ئەویش بە فرۆشتنی مەڕ و بزن و ئەو کاتە مەڕوماڵات پارەی باشی ئەکرد ئیتر ئەم گرانی یە چوار ساڵ درێژەی کێشا و لە ئەنجامدا خوای گەورە بە هانای خەڵکی هەژارەوە هات و ئەو بەڵایانەی ئاسمانی وەکو (سون) و (کولە) و بێ بارانی هەمووی لەناوچوون و ژیان و گوزەرانی خەڵک هاتەوە بارودۆخی جاران. لە ۆژی 14-01-2016 کۆچی دوایی کردووە



🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | سایتی کوردستانی نوێ
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️چمکێک لە یاداشتەکانم 1
2.👁️نسکۆی شۆڕشی ئەیلول - بەرگی 3
3.👁️یادداشتەکانم لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-01-2016
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 🌟 ناسراو
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ قەڵادزێ (پشدەر)
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Mar 17 2016 3:39PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Mar 17 2016 3:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 12,449 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1108 KB Mar 17 2016 3:39PMسەریاس ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
  📖 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری:...
  📖 چرای رێگای خۆت بە
  📖 کوردستان لە رۆژگارە سە...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 01-03-2021
  🗓️ 28-02-2021
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سیامەند رەحمانی
سیامەند رەحمان ساڵی 1988 لە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ساڵی 2008 بووەتە ئەندامی هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران و لە ساڵی 2012 دا لە ئۆڵۆمپیکی کەمئەندامانی لەندەن بە بەرزکردنەوەی 280 کیلۆگرام لە کێشی 100+15 نازناوی بەهێزترین کەمئەندامی بەدەستهێنا.
ئەو وەرزشکارە کەم ئەندامە کوردە، خەڵکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە و هاوکات لەگەڵ بەردنەوەی میداڵی زێڕ، رێکۆردی پێشووتری پارائۆلەمپیک، لە بەرزکردنەوەی قورسایی کە هەر هی خۆی بوو، شکاند.
رۆژی 14-09-2016 لە پارائۆلەمپیکی ریۆ مەدالیا
سیامەند رەحمانی
حەمادە وەلی کاکل
رۆژی 01-03-2018 لە تەکیەی جەباری بەهۆی تەقەی خۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
حەمادە وەلی کاکل
عیزەت غەفور عەلی بابان
ترامپێت ژەنی ئۆرکێسترای نیشتمانی ئێراقی بوو، رۆژی 01-03-2018 کۆچی دوایی کرد.
عیزەت غەفور عەلی بابان
2020نامە - وەشانی 1
کڕۆنۆلۆژیای رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2020یە کە رێکخراوی کوردیپێدیا بەدەستی هێناوە.
ئامادەکردنی: هاوڕێ باخەوان
25-02-2021
ئەم ساڵنامەیە مێژووی 365 رۆژی ساڵی 2020 لەخۆدەگرێت کە قەبارەکەی 687 لاپەڕەی A4ە.[1]
2020نامە - وەشانی 1
عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
ساڵی 1953 لە شاری سەقز لەدایکبووە.
لە زانکۆی تاران ئەندازیاریی خوێندووە. زیندانی سیاسی و چالاکێکی سیاسی و رۆشنبیریی دیار بووە لە سەقز و لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان. ژمارەیەکی زۆر نووسین و وەرگێڕانی هەیە. هەندێکیانی بەناوی کاردۆخ-ەوە بڵاوکردووەتەوە.
رۆژی 16-02-2021 بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەریتانیا کۆچی دوایی کردووە.
عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,19 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574