27-03-2016
- ئاژانسی دۆغانی تورکی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی سوپا و هێزەکانی پۆلیسی تایبەت لە شاری نسێبین سەربازێکی تورکیا بە گولەی قەناس بەدەستی پەکەکە کوژراوە و سەربازێکیش لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراودا کوژراوە.
- بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا دەڵێت "ئەو فیدرالیزمەی کورد لە باکووری سووریا رایانگەیاند، تەنیا وەهمێکە، ئەو کوردانە یان لەخەودان یانیش راستی مێژووی کورد لە سووریا نازانن".
- بەنداوی زەلان لە شارۆچکەی شارباژێری سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی لافاوەوە داڕما، قایمقامی شارباژێریش رایگەیاند "بەهۆی تەقینی بەنداوەکەوە ئاو چووەتە ژمارەیەک ماڵی قەڵاچۆلان و زیانی ماددی زۆریشی هەبووە".
- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیوێتی: "بە گەڕانەوەیان بۆ هۆڵەکانی خوێندن، مامۆستایانی سلێمانی لەخۆبردویی و ئەمەکی خۆیان بەجێ هێنا دەرهەق بە گەل و هاونیشتمانیانی خۆیان".
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان