- ئاژانسی دۆغانی تورکی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی سوپا و هێزەکانی پۆلیسی تایبەت لە شاری نسێبین سەربازێکی تورکیا بە گولەی قەناس بەدەستی پەکەکە کوژراوە و سەربازێکیش لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراودا کوژراوە.
- بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا دەڵێت "ئەو فیدرالیزمەی کورد لە باکووری سووریا ڕایانگەیاند، تەنیا وەهمێکە، ئەو کوردانە یان لەخەودان یانیش ڕاستی مێژووی کورد لە سووریا نازانن".
- بەنداوی زەلان لە شارۆچکەی شارباژێری سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی لافاوەوە داڕما، قایمقامی شارباژێریش ڕایگەیاند "بەهۆی تەقینی بەنداوەکەوە ئاو چووەتە ژمارەیەک ماڵی قەڵاچۆلان و زیانی ماددی زۆریشی هەبووە".
- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیوێتی: "بە گەڕانەوەیان بۆ هۆڵەکانی خوێندن، مامۆستایانی سلێمانی لەخۆبردویی و ئەمەکی خۆیان بەجێ هێنا دەرهەق بە گەل و هاونیشتمانیانی خۆیان".
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 14,460