ساڵی 1963 لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر لە دایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە دوبز تەواو کردووە و پاشان لە #کەرکووک# قۆناغی ئامادەیی پیشەسازی تەواو کردووە.
ساڵی (1981) پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووەو لە 1982 بووە بە پێشمەرگە لە تیپی 21ی کەرکووک و کادیرێکی چالاک و پێشمەرگەیەکی ئازا بووە، چەندین جار لە ژیانی پێشمەرگایەتی بریندار بووە، بە تایبەت لە شەرەکەی تۆڵکی زۆر بە سەختی بریندار دەبێت.
بەڵام سەد حەیف لە ڕێکەوتی 23-10-1983 لە داستانی بێتواتە لەگەل (10) هاوڕێ و پێشمەرگەی دیکەدا شەهید دەبن و دوو منداڵی بۆ کوردستانەکەی بەجی هێشت بەناوی (ئاری و سرووشت).
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 9,586 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!