محەمەد مستەفا عەلی (محەمەد بەحرکەیی)
ـ ناوی تەواو : محەمەد مستەفا عەلی
ـ ناسراو بە : محەمەد بەحرکەیی
ـ تەمەن : 1960
ـ شوێنی لە دایک بوون : گوندی بحرکە
ـ ئاستی خوێندن : تا چواری ئامادەیی خوێندوە.
ـ باری خێزان : خێزاندار
ـ ناوی خێزان : چیمەن بکر ئیسماعیل
ـ ناوی مندالەکان : بەشدار، ئەسرین، سەرکار،ئاشنا، رۆشنا، پێوەر،تارا.
ـ عەشیرەت : گەردی
ـ سالی پەیوەندی بە پێشمەرگایەتیەوە: 1982
ـ دواتر لە ساڵی 1983 لە تیپی 85ی بەرانەتی درێژە بە پێشمەرگایەتی دەدات.
ـ لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری دەیان داستان شەروچالاکی هەمەجۆری ناوشارکردووە لەوانە، داستانی سماقولی، گرتنی هیران و نازەنین، لێدانی بیرە نەوتیەکانی کەرکوک،شەری قۆپی جوانەگا، گرتنی شارۆچکەی تەق تەق، داستانی سەری رەش، لێدانی رەبیەکانی جادەی کۆیە،زیاتر لە 10 چالاکی ناوشار،
ـ لە ژیانی پێشمەرگایەتی (7) جار بریندار بووە.
ـ شەهید باوکی لە ساڵی 1967 تیرۆر دەکرێ لە لایەن حزبێکی کوردیەوە.
ـ شەهید لە سالی 1991 رۆلی گرینگی بینیوە لە راپەرین.
ـ بەهۆی سیاسی یەوە ساڵی 1996 ئاوارەی کۆیە بووە.
ـ چەندین پلەی سەربازی وەرگرتوە لە دوای ئاوارەیی.
ـ لە ساڵی 1999 بەشداری خولی ئەفسەرانی قەلاچۆلانی کردوە بە پلەی ئەفسەر بەسەرکەوتووی تەواو کردوە،
ـ لە ساڵی 2002 پلەی پاش خولی تەرقیە بۆتە مقدم
ـ دوا پلەی جێگری لەشکری (1) بووە لە فەرماندەی دووی هەولێر
ـ لە رێکەوتی 28ـ 3ـ2003 لە پاککردنەوەی تیرۆریستانی جوندلسلام شەهید بوو.
ـ شوێنی شەهید : ناوچەی هەورامانی سنوری هەلەبجە.