26-04-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- دوای 3 رۆژ شەڕ هێشتا رەوشی خورماتوو ئارام نییە و، دەنگی تەقە لە کۆڵانەکانی شارۆچەکەکە دەبیسترێ، پەیامنێری رووداو ئاشکرای دەکات لەماوەی ئەم چەند رۆژەی شەڕدا لە خورماتوو 40 چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و 67 چەکداری دیکەشیان بریندارن.
- ئەو کۆبونەوەیەی بڕیار بوو ئەمڕۆ لەنێوان بەرپرسانی کوردو حەشدی شەعبی لەکەرکوک ئەنجام بدرێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخی خورماتوو دواخرا.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان