27-04-2016
- سوپای عێراق بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هێرشیانکردە سەر چەکدارانی داعش لە باشوور و باکووری رۆژئاوای مەخموور.
- عەدنان حەمەی مینا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی لەگەڵ نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک و هادی عامری، فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیان گوتی: "ئومێدمانوایە گەیشتبینە چارەسەرێکی کۆتایی، هۆکاری کێشەکانمان دیاری کرد، بڕیاردرا هەرچی هێز هەیە لەنێو خورماتوو بکشێتەوە و ئەمنیەت و ئاسایش بدرێتە دەست پۆلیس و ئاسایشی شارەکە، تا ئەوکاتەی پۆلیس نیسابی تەواو دەبێت و ئامادە دەکرێن، هێزێکی هاوبەش لە هەردوولامان دروست بکرێت و لە دەرەوەی خورماتوو بهێندرێن بۆ ئەوەی بتوانین بەسەر کێشەکان زاڵ بین".
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان