ئاسۆ شەهاب
تاقانەی پێنج خوشکەو سێ منداڵی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە.
شەهید ئاسۆ کە باوکیشی شەهیدی دەستی رژێمی بەعسە، بەوتەی هاوڕێکانی رۆژێک پێش دەستپێکردنی شەڕ لەخورماتوو لەپشودابووە، بەڵام کاتێک زانیویەتی پێشمەرگەکانی هاوڕێی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەویش گەڕاوەتەوە بۆ دەوام و رۆژی 24-04-2016 لە خورماتوو لەلایەن حەشدی شەعییەوە شەهیدکرا.