🏠 دەستپێک
ڤڕێکرن
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارەی مە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زێدە
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|دەربارەی مە!|پەرتوکخانە|📅
🔀 بابەت ب هەلکەفتێ
❓ هاریکاری
📏 رێسایێن بکار ئینانێ
🔎 لێ گەڕیانا هویر
➕ ڤڕێکرن
🔧 ئامراز
🏁 زمان
🔑 هژمارا من
✚ بابەتێ نوی
📖 74 ساڵیا دامە‌زراندنا کۆمارا کوردستانێ ل مهابادى 1946
ئامادەکرن:نەوزاد پیرموسا
74 ساڵیا دامە‌زراندنا کۆمارا کوردستانێ ل مهابادى 1946

گرنگترین کارێن نەتەویێن کومارێ و
ئەگەرێن کەفتنا کومارا کوردستانێ.

کۆمارا کوردستانێ ل مهابادى 1946
کۆمارا کورد
📖 74 ساڵیا دامە‌زراندنا کۆمارا کوردستانێ ل مهابادى 1946
📖 شەرفخانێ بەدلیسی یەکەم شێوەکارێ کوردە
شەرفخانێ بەدلیسی یەکەم شێوەکارێ کوردە
نەوزاد پیرمووسا
یەکەمین تابلۆ و کەڤالێن شێوەکاری یێن کوردی، کو هەژمارا وان بیست (20) تابلۆ و کەڤالن لبا میر (شەرفخانێ بەدلیسی 1543 - 1603)، هەموو د پەرتووکا (شە
📖 شەرفخانێ بەدلیسی یەکەم شێوەکارێ کوردە
📖 نڤێسین خوەفشکرن و خوەبادان نینە.. بەلکۆ نەچاریە!
نڤێسین خوەفشکرن و خوەبادان نینە.. بەلکۆ نەچاریە!
نەوزاد پيرموسا
فەیلەسوفێ ئەلمانی (فردریک نیتچە 1844 - 1900)، دبێژیت: باشترین نڤێسکار ئەو نڤێسکارە، ئەوێ شەرمکرى ببیتە نڤێسکار؛ بەلێ نڤێسین کاسبکاری
📖 نڤێسین خوەفشکرن و خوەبادان نینە.. بەلکۆ نەچاریە!
📖 کۆرۆنۆلژیا دهۆکا داسنیا
کۆرۆنۆلژیا دهۆکا داسنیا
نەوزاد پیرمووسا
ل دویف ژێدەر و سەرچاوەیێن دیرۆکی، دهۆک بۆ نزیکی (8000) سالان پێش زاینێ‌ دزڤریت.
شکەفتێن (چارستین و هەڵامەتا)، کەڤنترین جهێن ئارکۆلۆژینە کو تێدا مرۆڤان ژین
📖 کۆرۆنۆلژیا دهۆکا داسنیا
📖 بەدرخان پاشا بابێ رووحی یێ ناسیونالیزما کوردانە..!
نەوزاد پیرموسا
دیاربوون و سەرهلدانا بزاڤا ناسیونالیزما کوردى، بۆ (بەدرخان ئەمیر بەدرخان پاشا د سالا(1837)ی دەست پێدکەت. پاش ناڤبری د ناڤبەرا سالێن (1838 – 1847)ێدا هەوڵا سەربەخوبونا کوردستانێ دایە، پ
📖 بەدرخان پاشا بابێ رووحی یێ ناسیونالیزما کوردانە..!
📖 گەنج و کرمانج .. ناسنامە و زانکۆ
گەنج و کرمانج .. ناسنامە و زانکۆ
نەوزاد پيرموسا
زانکويێن کوردستانێ تو جارا پێشڤە‌ناچن، ھە‌ردە‌م د پاشڤە‌رووێدانە‌؛ چونکۆ د سیستەمدا ھە‌تا نۆکە سازیێن ئەکادیمی جیاوازیێ دناڤبە‌را (فێربوون - فێرکرن)ێ
📖 گەنج و کرمانج .. ناسنامە و زانکۆ
📖 ئەنفال و جاشاتی...تراژیدیا و لێبورین سێ ھەیڤ بەری نھا
ئەنفال و جاشاتی...تراژیدیا و لێبورین
سێ ھەیڤ بەری نھا

نەوزاد پیرموسا

جاش یان جاشتی وەک چەمک و زارڤ ئافاتەک دیارکریە، د ناخێ‌ برینەکا کویر د جەستەیا نشتیمانی دەردکەڤیت. نەخوەشیەکا دەروونی و جە
📖 ئەنفال و جاشاتی...تراژیدیا و لێبورین سێ ھەیڤ بەری نھا
📖 کورد خودان ناسنامەیە و خوە باش ناسبکە
نەوزاد پیرموسا
پەیڤا کوردستان ژ ئالیێ پێکهاتنێڤە دبیتە دو بەش:
کورد (Kurd) + ستان (Sitan) ئانکو جهێ کوردان، ئاخا کوردان. سەبارەت ب تێگەهێ پەیڤا کورد...Kurd. وەک دهێتە زانین پەیڤا کورد ...Kurd د بنی
📖 کورد خودان ناسنامەیە و خوە باش ناسبکە
📖 ژ سەیر و سەمەرێن دەولەتا عوسمانیان یان ئوتمان
ژ سەیر و سەمەرێن دەولەتا عوسمانیان یان ئوتمان
نەوزاد پیرموسا
دەما کو ئەم باسێ عوسمانیان دکەین، واتە ئەم باسێ توورکا دکەین. ئەگەر ئەم زڤرینەکێ ل ئەوان سەرچاوە و ژێدەرێن دیرۆکی بکەین، ئەوێن باس ل عوس
📖 ژ سەیر و سەمەرێن دەولەتا عوسمانیان یان ئوتمان
📖 مووچەیێ تە چەندە؟!!
مووچەیێ تە چەندە؟!!
نەوزاد پیرموسا
پسیارێن مایتێکرنێ کارتێکرنێ لسەر مێشکێ مرۆڤان دکەت و ب تایبەتی ژلایێ مایتێکەرانڤە، رۆژانە مرۆڤ توش دبیتن. هندەک مرۆڤ ھەنە ژیان لدەف وان یان ژیانا تە وەک (پسۆلەیا ژ
📖 مووچەیێ تە چەندە؟!!
📖 هونەرمەند ئەنوەرێ توڤی.. سوریالیست، دەرهێنەر، نێگارکێش، ئەفرێنەرو شورەشگێر
هونەرمەند ئەنوەرێ توڤی.. سوریالیست، دەرهێنەر، نێگارکێش، ئەفرێنەرو شورەشگێر
نەوزاد پیرموسا
هونەرمەند ئەنوەرێ توڤی؛ (سوریالیست، دەرهێنەر، نێگارکێش، ئەفرێنەرو شورەشگێر)ە، ناڤێ وی ئەنوەر سینۆ محەمەد شەر
📖 هونەرمەند ئەنوەرێ توڤی.. سوریالیست، دەرهێنەر، نێگارکێش، ئەفرێنەرو شورەشگێر
📖 تۆ ل زانکۆیێ پرۆفیسوری نە ل جادەی
تۆ ل زانکۆیێ پرۆفیسوری نە ل جادەی؟!!
نەوزاد پیرموسا
ڕەوشەنبیر ب کوردى، المثقف ب عەرەبی، intelligent ب ئینگلیزی ئەڤ ھەموو پەیڤە بۆ مرۆڤێ رەوشەنبیر د زمانێ کوردی و زمانێن زیندی یێن جیھانیدا، بۆ بژاردە
📖 تۆ ل زانکۆیێ پرۆفیسوری نە ل جادەی
📖 دراما تورکیا نانێ خوە ب ئاڤکا عوسمانیزمێ دخوت
نەوزاد پیرمووسا
عوسمانیزم چیە:
ئیسلامیبوون + عوسمانیبوون، لسەر بنچینەیا سیاسەتا دەرڤە یا فرەلایەن و پاوانخوازی ب رێیا دەرفەت وەرگرتنێ ژ پەیدابوونا سەرهلدانێن دەولەتێن جیران و کەفتنا سیستەمێن حوکمران
📖 دراما تورکیا نانێ خوە ب ئاڤکا عوسمانیزمێ دخوت
📕 ئێزدیی وەک بنگەهێ هەستا هەڤپار یا ناسناما کوردی
ئێزدیی وەک بنگەهێ هەستا هەڤپار یا ناسناما کوردی یا نەتەوی د رۆمانا (چیروکا گزیرتەی) یا یاشار کەمالیدا
نڤیسەر و ڤەکولەر نەوزاد محەمەد حەسەن
📕 ئێزدیی وەک بنگەهێ هەستا هەڤپار یا ناسناما کوردی
👫 نەوزاد پیرموسا
نەوزاد محەمەد حەسەن مستەفە پیرموس بەرواری - ئورەی.
ناسیار ب (نەوزاد پیرموسا).
-
- ئەکادیمی، ڤەکولەر، ڕاھێنەرێ گەشەپێدانا مرۆڤایەتی و نڤێسکار، چالاکڤان د وارێ جڤاکێ مەدەنی و گەنجان.

- ژدایک بووێ
👫 نەوزاد پیرموسا
📕 ناسناما کوردی یا نەتەوی
ناسناما کوردی یا نەتەوی د رۆمانا (چیروکا گزیرتەی) یا (یاشار کەمال) یدا
قوتابی: نەوزاد محەمەد حەسن پیرموس
نامەیەکە بۆ جڤاتا فەکۆلتیا زانستێن مرۆڤایەتی – سکولا ئادابێ – زانکۆیا دهۆکێ وەکو پشکەک ژ پێدڤ
📕 ناسناما کوردی یا نەتەوی
👫 فەیسەل مستەفا
پڕانییا سترانێن هۆنەرمەند تەحسین تەهای ژ پەیڤێن وی بوون.
👫 فەیسەل مستەفا
📕 ئێڤا
پەرتووک: ئێڤا تەمامترین چێکرییا خودێ
نڤیسەر: دیار ئەرەدنی
ڕۆمانەکا ڕۆمانسی ئەدەبیە نڤێسەرێ پەرتووکێ بۆمە چیرۆکا دوو ئەڤینداران یان دشێم بێژم دوو ئاشقان ڤەدگێریتن، ئێڤا ئەو کچەیە ئەوا دلێ ڤیاری بۆ خۆ
📕 ئێڤا
📝 ڕۆنکرن ژ مالباتا شێروان شێروانی
بناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان.
بابەت: ڕۆنکرن ژ مالباتا شێروان شێروانی؟
بەرێزان خزم و دوست و برادەر و خەلکێ کوردستانێ، مه ب فەرزانی ڕۆنکرنەکێ لسەر بابەتێ گرتن و دادگەهکرنا شێروان ئەمین شێروانی بۆ ڕایا گ
📝 ڕۆنکرن ژ مالباتا شێروان شێروانی
📕 شوق نامە کرمانجی جلد 01
الوان الحال کلیات اشعار ابن غریب جرمغانی
شوق نامە کرمانجی
تصحيح، تحقيق و ترجمه: هادى بيدکى
نشر بيژن يورد 1398 [1]
ئیبن غەریب جەرمەغانی شاعیری گەورەی کوردانی خوراسان کە بە هەر سێ زمانی کوردی - کورم
📕 شوق نامە کرمانجی جلد 01
☂️ تەڤگەرا نوبوونا کوردستانێ
بەرنامەو پەیرەوێ ناڤخویێ تەڤگەرا نوبوون

بەشێ ئێکێ : پەیرەوێ نافخویێ تەڤگەرا نوبوونا کوردستانێ
ماددێ ئێکێ : ناڤ
کوردی : تەڤگەرا نوبوونا کوردستانێ
عەرەبی : حرکة التجدید الکوردستاني
ئینگلیزی :
☂️ تەڤگەرا نوبوونا کوردستانێ
📕 گولدانکا سۆسنا
نڤیسەر: تیرۆژ آمیدی [1]
📕 گولدانکا سۆسنا
📕 حافز قازی د چەند دیدارێن رۆژنامەڤانی دا
ئیسماعیل بادی
چاپا دووێ و یا زێدەکری
دهۆک - 2012
📕 حافز قازی د چەند دیدارێن رۆژنامەڤانی دا
✌️ شەهیدان
ئەردەوان زاخۆیی
👫 کەسایەتی
حافز قازی
👫 کەسایەتی
عیسمەت محەمەد بەدەل
✌️ شەهیدان
شەهەد خدر میرزا
👫 کەسایەتی
ئەگیدی جمۆ (میرێ بلورێ)
📊 ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان | پول: ئامار و راپرسیا | زمانێ بابەتی: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب
☰ زێدە
⭐ بو ناڤ لیستا کومکریا
💬 ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!

✍️ گهوڕنکاریێن بابەتی!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
🔎 گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
✍️✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کور
📊 ئامار و راپرسیا

ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ئەم راپۆرتە دۆخی مافی مرۆڤ لەمانگی ئاپریلی 2016 لە ڕێ کەوتی جومعە13خاکەلێوە تاشەمە11گوڵان بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە کەڵک وەرگرتن لەراپۆرتی رێخراوە مەدەنیەکانی ئێران و رێخراوەکانی مافەکان مرۆڤ لە کوردستان کۆ کراوەتەوە.جێگەی ئاماژەیە بەهۆی دۆخی بەسراوی هەواڵنێری لە ئێران و ئیزن نەدەان بە رێخراوە مەدەنی ومافەکانی مرۆڤ ئەم ئامارە تەواونییە لەوانەیر هەندێک ڕاپۆرت ڕادەستی ئیمە نەگەیشتبێت ئەمەتەنیا بەشێکە لە پێشێل کاریەکان لە مانگی رابردوو

کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەست بەسەر کردن زیاتر لە چەند سەد کەس لە شارۆمەندانی کورد، بە پێشێل کاری مافی مەدەنی و ئازادی رادەربڕین، بەرچاو نەگرتنی مافی ژیان، ئەمنیەتی تاکەکەسی، سووکایەتی بە هاووڵاتیان کورد، ئەشکەنجەی بەندکراوە سیاسیەکان و لەبەر چاونەگرتنی مافە سەرەتاییەکانی بەندکراوە سیاسیەکان کۆتایی بە مانگی ئاۆریلی 2016 هێنا.

بەپێی مادەی19 جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی رادەربڕینی هەیە،هەر وەها لە بەندی1مادەی9 پەیمانی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی وسیاسیدا هاتووە; هەمو تاکێک مافی ئازادی وئەمنیەتی تاکاکەسی هەیە، هیچ مرۆڤێک نابێت کەسێک بەهۆی باوەڕەکانیەوە ئازار بدات.

لەبەندی دووهەمی مادەی19دا ئاماژە دەکات : هەر تاکێک مافی ئازادی بەیانی هەیە، دەتوانێت بۆ پەرەپێدانی وتەکان و باوەڕەکانی بە هەرچەشنێ هەوڵ بدات وەک لەچاپ دان، بڵاوکراوەی هۆنەری، ریکلام، خوێندن و هەر چەشنە بەشوێنداچووندا ئاساییە بۆ باوەڕەکانی.

هەر وەها لەمادەی22دە هاتووە هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئەوەی هەیە ئەمنیەتی لەکۆمەڵگا ببێت ولە رێگای هەوڵ دان لە پانتای نەتەوەیی یارمەتی نێو نەتەوەیی بە بەرێخستن کردنی سەرچاوەکانی نێونەتەوی،مافی بزرنەبوونی ئابووری،کۆمەڵگایی وکلتووری خۆی بو پاراستنی پێگە وکەسایەتی خۆی بەکار بهێنێت. وبەپێی بەندی 5 هیچ کەس مافی ئەوەی نییە تاکێک ئەشکەنجە،ئازار،سزا بدات یان بە شیوەگەلی نامرۆڤانە سەرکوت بکات.

بە پێی جارنامە گەردوونیەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی، هەر تاک و کۆمەڵگایەک مافی هەیە بۆ مافە سروشتی و پێناسە کراوەکان تێکۆسان بکات و هەوڵ بدات کۆمەڵگایی خۆیی بنیاد نێت، هیچ ناوەندێک مافی ئەوەی نیە مافی ئەوانی تر پێشێل بکات و نایەکسانی بەرهەم بهێنێت.
لە ئیستا دا زۆرتر لە 50چالاکی سیاسی و باوەڕیەکان لە ئیران ورۆژهەڵاتی کوردستان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوەو چاوەڕێی جێ بەجێ بوونی سزاکەیان دەکەن

لە مانگی رابردوودا راپۆرتیک سەبارەت بە لەسێدارەدانی چوار گیراوی کورد لە گرتووخانەی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دراوە.
بە پێی هەوالە گەیشتووە کان بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گیراوانی کورد بە هۆگەلی جۆراو جۆرلەسێدارە دەدرێن وئەم لە سێدارە دانانە بەرای گشتی ناگەیەت،کۆماری ئیسلامی ئێران رێژەی لەسێدارە دان بڵاو ناکاتەوە

سەر لە بەیانی رۆژی سێ شەمە 31خاکە لێوە لە گرتووخانە دەریا لەشاری ورمێ سزای سێدارەی 4 بەندکراوی کورد بە ناوگەلی”مەجید مورادی،ئەحمەد محی،علی رەزا ساریان و مەنسوور رازیانی”جێ بە جێ کرا.ناوبراوان بە تاوانی پەیوەندی دار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دران

لە رۆژی سێ شەمە بەڕواری7گوڵان بەندکراوانی کورد”سامان نەسیمی ومحمدعەبدوڵاهی”بانگهێشتی حسینیەی گرتووخانەی ورمێ کراون ولەلایەن بەڕێوەبەری گرتووخانەکەوە پێیان وترا:ئێوە لەدۆخی سووردان بۆ جێ بەجێکردنی سزاکانتان وتەنها دەتوانن داوای لێبووردن بکەن

قۆڵ پێچ کران

“قۆڵ پێچ کردن،بانگ هێشت کردن،دەرکردنی سزا،چێ کردنی فایل”

لەم مانگەدا رێژەی _____کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان قۆڵ بەست وبانگ هێشتی بنکە ئەمنیەکان وسزایان بەسەردا سەپا

رۆژی جومعە 13خاکە لێوە میعاد ئەحمەدی چالاکی مەدەنی لە شاری سنە لە ماڵ خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کرا.و دوای24کاتژمێر مانەوەلە ناوەندی ئاسایش وزانیاری شاری سنەراگوێزی گرتووخانەی مەرکەزی هەمان شارکرا،هەروەها ئاسایش بانگهێشتی سوهەیلا محمدی لە چالاکانی مەدەنی بۆ بنکەی ئاسایش کرا
لە شەمە 14خاکەلێوە وەفا ئازەربار خۆێندکاری زانکۆ خەڵکی شاری مەهاباد بە تاوانی هەوڵ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای4مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

یەکشەمە15خاکە لێوە سزای سێ ساڵ زیندان بەسەر برایان هوشەنگ ومحمد پیروز زادەگان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان سەپێندرا،ناوبراوان لە مانگی رەزبەر دەست بەسەرکرابوون لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ وە بە تاوانی هەوڵ دژی ئەمنیەتی ملی سزا دران

دووشەمە16خاکەلێوە “نەسرەدین دالایی میلان “خەڵکی شاری ماکۆ کە پاییزی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گیرابوو بە تاوانی پەیوەندی بەیەکێک لە حزبە کوردیەکانەوە 6مانگ زیندانی بەسەردا سەپا
پێنج شمە 19خاکە لێوە لەچارەنووسی “پشتیوان نەهرۆیی” گەنجی کوردی شاری بانە کە سەرماوەزی رابردوو لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کرابوو هێشتا هیچ زانیاریەک لەبەر دەست دا نییە

شەمە21خاکەلێوە “ئەفشین حسێن پەناهی”خەڵکی ناوچەدێولان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆل بەست و راگوێزی شوێنیکی نادیار کرا
شەمە21خاکە لێوە بانگهێشت کردنی “سوهەیلا محمدی”بۆدادگاو دادگایی کردنی بەهۆی بەشداری کە کەمپەینی رزگار کردنی کانی بڵ وکۆکردنەوەی 5هەزار واژۆ بۆکانی بڵ

رۆژی24خاکە لێوە سێ برای بۆکانی بەناوگەلی “ئەفشین،سەعیدوحامد حەیدەرزادە” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کران

شەمە28خاکەلێوە یەکێک لەئەندامانی کانونی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە بەناو “تاهیر قادرزادە”سزای سێ مانگ ویەک رۆژ زیندانی بۆ بڕایەوە

چوارشەمە یەکی گوڵان دادگای شۆڕشی شاری نەقەدە سزای لوقمان بالکی کوڕی علی وئیسلام مستفاپور کوڕی مامەند بە 11ساڵ و6ساڵ زیندان راگەیاند

چوار شەمە یەکی گوڵان ئاسایش وزانیاری شاری سنە،خالد حسینی،غالب حسینی ومەجید حەمیدی،بانگ هێشتی بنکەی ئاسایشی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد وپێیانی راگەیاند کە لە خۆپیشاندانی یەکی مەی رۆژی جیهانی کرێکاربەشداری نەکەن
جومعە 3گوڵان دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە سزای 6ساڵ ویەک رۆژ زیندانی بۆ علی حسن پەناهی مامۆستای خەڵکی ناوچەی دێولانی رۆژهەڵاتی کوردستانی سەر ڕاست کردەوە

سێ شەمە 7گوڵان ئاسۆرۆستەمی بانگهێشتی لقی36دادگای پێداچوونەوە کرا

چوار شەمە8گوڵان هێزە ئەمنیەکانی سەربەوەزارەتی ئاسایش وزانیاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نەقەدە هەوڵی قۆڵبەست کردنی شەهاب ئەحمەدی ئازەر کوڕی ئەحمەد یان دا،ناوبراو پێشتر چەندین جار دەست بەسەر کرابوو

پێنج شەمە9گوڵان هێزە ئەمنیەکانی ئاسایشی بۆکان کوتایانەسەر ماڵی ئەفسانە بایزیدی کچی ئەبووبەکر ودوای قۆڵبەست کردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوێزایانەوە
پێنج شەمە9گوڵان شەهاب ئەحمەدی ئازەر لەماڵەکەی خۆی لەیەکێک لە گەرەکە کانی شاری نەقەدە قۆڵبەست کرا،جێگەی ئاماژەیە ناوبراو لەلایەن هێزە کانی سەربە ئاسایش وزانیاری دەست بەسەر کراوە

پێنج شەمە 9گوڵان بێ ئاگایی لە چارەنووسی 7 هاوڵاتی بەناوگەلی”سامان رونما،رەزا عزەت تاج، وەلی شەریفی،سابیر رەسوڵی پور،محمد رویان وفاروق شەفاهی ویەک هاوڵاتی تر کە مانگی رەشەمەی رابردوو دەست بەسەر کرابوون،تائێستا لە چارەنووسیان و شوێنی دەست بەسەر کردنیان هیچ زانیاریەک لەبەر دەست دا نییە

جومعە 10گوڵان سامان قادری ئازەر هاوڵاتی خەڵکی بۆکان کە لە 23 مانگی بەفرانبار دەست بەسەر کرابوو هێشتا لە بەند دایەوە بنەماڵەکەی لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاگان

جومعە 10گوڵان “عبدالڵە بەرخان”کە پێشترلەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە قۆڵ پێچ وخرابووە ژووری تاکەکەسی ئاسایشەوە،دادگایی کراو یەک ساڵ سزای بەسەردا سەپاو راگوێزی گرتووخانەی شاری مەریوان کرا

گرتووخانە

لە ئێستادا 384بەند کراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران ورۆژهەڵاتی کوردستان دا ژیان بەسەر دەبەن

لەم مانگەدا پێشێل کاری مافی بەندکراوان لەوانە ئەشکەنجە،نەدانی چارەسەری پزیشکی”محمد سدیق کەبوود وەند،زەینەب جەلالیان،ئەفشین سوهراب زادە،کەیوان داوودی،علی رەزارەسوڵی، رەمەزان ئەحمەد کەماڵ ئەیوب ئەسەدی و… هەندێک لەو بەند کراوانەن کە سەبارەت بە چارەسەری پزیشکی لەلایەن کاربەدەستانی گرتووخانەکان پشت گوێ خراون. دەرکردنی بڕیاری سزای تازەو..وەک مانگەکانی پێشوو بەردەوام بوو بەشێوەی خوارەوەیە:

جومعە13خاکەلێوە سزای عوسمان موستەفاپور بەندکراوی کورد بەهۆی گوم بوون یان لەناو چوونی فایلەکەیەوە لە 25ساڵ بووبە 35ساڵ.ناوبراو بەندکراوی سیاسی گرتووخانەی ورمێ یە کە 25ساڵە بەبێ مافی پەیوەندی بەهیچ کەسێک لەدەرەوە لە گرتووخانەدایە

دووشەمە23خاکەلێوەبەهۆی جیانەکردنەوەی تاوانەکان لەیەک دی لە گرتووخانەی ورمێ، دووبەند کراوی سیاسی کورد بەناو”موستەفاسەبزی وعلی یەگانە”بەند کراەی بەندی 13لەم گرتووخانەدا کەوتنە بەر هێرشی کەرەستە دەس کردەتیژەکانی چەند بەند کراوێکی تاوانە مەترسیدارەکان وزۆر بە دژواری بریندار بوون

یەک شەمە29خاکەلێوە دوو بەند کراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەی شاری تەورێز بەناو “محمد ئەمین ئاگوشی وئیرەج محمدی”لە دادسەرای تەورێز پێناسەی تاوانیان بۆ کرا بەتاوانی ساختەی تێک دانی باری ئاسایی گرتووخانە،ناوبراوان بە هۆی ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بەدۆخی نالەباری گرتووخانەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گرتووخانەکە لە لقی7دادسەرای تەورێز فایلیان بۆ هاتە چێ کردن

یەک شەمە 29خاکەلێوە ڕاگەیاندنی مان گرتن لەخواردنی رەمەزان ئەحمەدکەماڵ بەهۆی کەم تەرخەمی کاربەدەستانی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج سەبارەت بە چاودێری تەندرووستی وپزیشکی بۆ ناوبراو

لەیەک شەمە29خاکەلێوە ئەفشین سوهراب زادە بەند کراوی سیای کورد لە گرتووخانەی شاری میناب بەهۆی رێگە پێ نەدان بە چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەیەک لەدەرەوەی گرتووخانە بە دووراندنەوەی لێوەکانی دەستی دایەمان گرتن لەخواردن بەڵام سەرەڕای ناجێگربوون و مەترسی دار بوونی تەندروستی ناوبراو لە رۆژانی دوایی دا کەربەدەستانی گرتووخانەکە هیچ ئاوڕێکیان لێ نەداوە

دووشەمە30 خاکە لێوە ڕێگری کرا لەوەی کە چارەسەری پزیشکی بۆ بەند کراوی سیاسی کورد ئەیوب ئەسەدی لە دەرەوەی گرتووخانە بکرێت،ناوبرا دیسک کەمەری هەیە.دادگای شارەکە رێگەی چارەسەری لە دەرەوەی گرتووخانەکەی بەناوبراو نەدا

پێنج شەمە 2گوڵان لێدانی بەند کراوی کورد حسن کەماڵ رەمەزان،بەندکراەی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ورمێ بەهۆی دەمەقاڵێ لەگەڵ یەکێک لە مەئموورەکانی گرتووخانەکە لەلایەن زیندان بان و بەڕێوەبەری گرتووخانەکە درایە بە پەلامار ولێدان و لووت وملی بەدژواری بریندار بوو،دوای لێدانیکی زۆر دەست وپێی بەستراو کرایە ژووری تاکەکەسی گرتووخانەکەوە

جومعە3گوڵان،رێگەپێ نەدان بەچارەسەری پزیشکی،پەیوەندی بەبنەماڵە وئازادی کاتی بەکەماڵ شەریفی رۆژنامەوان وچالاکی سیاسی دوورکراو لە گرتووخانەی شاری میناب،ناوبراو لە دۆخێک دا سزاکە تێ دەپەڕێنیت کە بە تێ پەڕبونی8ساڵ لە سزاکەی تەنها یەک جار توانیویەتی دایک وباوک خۆی ببینێت وئێستا تووشی گرفتی کۆئەندامی جووڵان بوو

شەمە4گوڵان رێگری لە چارەسەری پزیشکی وئازادی کاتی دوای22ساڵ زیندان هەمبەر بە “محمد نەزەری” بەندکراوی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج کە بەهۆی ئاڵۆز بوونی فایلەکەی وگەندەڵی برووکراسی ناو گرتووخانەکە تائێستا لەبارێکی ناتەندرووست پشت گوێ خراوە

شەمە4گوڵان گرتووخانەی مەهاباد،بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پزیشکی شیاو نەبوونی هیچ کارمەندێکی تەندرووستی لە دەرەوەی کاتی دەوام دۆخی بەند کراوە نەخۆشەکانی گرتووخانەکە زۆر نالەبار راگەیەندراور

پێنج شەمە9گوڵان مان گرتنی500بەند کراوی گرتووخانەی مەهاباد،بەهۆی گوشار وئاستەنگی گەلیک کەلە گرتووخانەکەدایە بەتایبەت هەڵسووکەوەتی بەڕێوەبەر ودادوەری چاودێری گرتووخانەکە هەمبەر بە داواکاری بەندکراوان. ئەم کردەوە بووبەهۆی بەشداری نزیک بە 500 کەس لە مان گرتنەکەدا
بەندکراوان نیوەڕۆی28ئاپریل خوراکی گرتووخانەیان وەر نەگرت وبەفەرمی مان گرتنیان راگەیاند

جومعە 10گوڵان “ئومێد رەحمانی”بەند کراوی بەشی تاوانە ماڵیەکانی گرتووخانەی ورمێ بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارو دۆخی ووڵام نەدانەوەی کاربەدەستانی گرووخانەکە مانگرتنی راگەیان ورۆژی11گوڵان سەری خۆی لە گەچ گرت.لەدوای ئەم رووداوە ناوبراو لەلایەن کاربەدەستانی گرتووخانەکە راگوێزی ژووری تاکەکەسی گرتووخانەکە کرا کە دۆخی مەترسی دار بەراورد دەکرێت

جومعە 10گوڵان “محمد ئەمین ئاگوشی”گیراوی سیاسی بەهۆی باروودۆخی نالەباری گرتووخانەی شاری تەورێز دەستی دایە مانگرتن لە خواردن ناوبراو بەهۆی دۆخی نامرۆڤەنەی گرتووخانەکە خوازیارە دووبارە بگوازرێتەوە بۆ گرتووخانەی شاری زاهیدان.

کرێکاران و سێنفەکان
گوزارشی پێشێلکاریەکانی مافی کرێکاران لەم مانگە دا :

بە پێی ئەو هەواڵانەی گەیتوونەتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەم مانگە دا نزیکەی 1646 کرێکار لە کارەکانیان بێ بەش و دەر کراون، پێنج شیرکەتی گرینگی بەرهەم هێنان داخراون. لەو مانگە دا کرێکارگەلی زۆر بە هۆیی ئەوەی کە کرێدەست و موچەکانیان نەدراوەترێیە، تووشی کێشە بوون بۆ گوزەرانی ژیانیان.

لەم مانگە دا بە هۆیی داخرانی رێگای کۆڵبەری لە شارەکانی سەردەشت، مەریوان، پیرانشار و بانە لە رۆژەڵاتی کوردستان کە لە لایەن کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە رووی دا، نارەزایەتی گەورە ساز بوو و دوکانداران، کرێکاران و کۆڵبەران نارەزایەتیان دەربڕی و مانگرتنی سەراسەری لێ کەوتەوە کە تێیدا دوکن و بازارەکان داخران.
داخرنی سنوورەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێ کێەی زۆر گەورە بۆ خەڵک ساز کت، بەتایبەت ئەو خەڵکانەی بژێوی ژیانیان لە کارکردن لەو سنوورانە دەسبەر دەکەن. ئەوە لە کاتێک دایە کە دەوترێ نزیک لە 20 ماڵباتی کوردستانی بە کارگەلێ وەک کرێکاری و کۆڵبەری بژێوی ژیانیان لەو سنوورانە دەسبەر دەکەن. بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار دەبێتە هۆیی کۆچکردنی کوردستانیان.
سەرەتایی بەهاری ئەمساڵ 500 کرێکاری فەرمی کارخانەی نەساجی برۆجێرد کە کرێکاری فەرمی و کۆنن، دەرفەتی کاریان بۆ نوێ نەکرایەوە، هەواڵەکان دەڵێن، بۆ کەم کردنەوەی خەرجیەکان، ئەو کارخانەیە نیوەی کرێکارەکانی دەرکردوە.

3 و 4 مانگی خاکەلێوە 100 نەفەر لە کرێکارانی کارخانەی ئیستەکی سنە لە کارەکانیان دوور خرانەوە و ئەوان بەم هۆیە مانگرتنی نارەزایەتیان ئەنجام داوە.

8 خاکەلێوە زیاتر لە 100 کرێکاری کارخانەی پارسیلۆنی خۆرەم ئاوا بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، گردبوونەوەیان کرد و لە پێش ناوەندی پارێزگای خۆرەم ئاوا ئەنجام دا، بەڵام هیچ کەس وەڵامی نەدانەوە.
بەیانی 14 خاکەلێوە بە فەرمانی پارێزگاری کرماشان، شەش کەس لە کرێکارڵنی فەرمانداری قەسری شیرین کە لە ناوەندی هاویاری شارەداری قەسری سیرین کاریان دەکرد، دەرکران.
15 خاکەلێوە، کارخانەی عمران صنعت لە شارۆچکەی پیشەیی سەرپێل زۆهاو داخراو و کرێکارەکانی دەرکران. ساحیبی کارخانەکە بەدزی شتە باش و بەقیمەتەکانی کارخانەی دەرباز کردبوو.

18 خاکەلێوە کۆمەڵێک کە کرێکارانی شەریکەی خەزمەت گوزاری ناوەندی ئاسەوارە کلتووریەکانی ئیلام بۆ نارەزایەتی دەربڕین بۆ بار و دۆخی کاریان لە 8 ساڵی ڕابردوو و هەرەها نەدرانی موچەکانیان و پارەی بیمەکانیان گردبوونەوەیان کرد و داخوازی چارەسەری گرفتەکانیان بوون.

هەر لەو رۆژەدا کۆمەڵێک لەو کەسانی داخوازی ماڵیان کردبوو،گردبوونەوەیان کرد، ئەوان داخوازیان کردبوو بۆ خانوو، ماڵەکانی ناسراو بە خانە مهر، ماوەی سێ ساڵ بوو ناویان نووسی بوو، پارەیڵن دا بوو بەڵام پارێزگایی ئیلام، خانوەکانی نەدابوونێ.

کرێکارانی شەریکەی پیشەی لە پاوە بە هۆیی کێشەکانیان، چارەسەر نەکردنی کێشە کاریەکانیان لە پێش فەرمانداری پاوە کۆبوونەوەیان کرد.

کرێکارانی شەریکەی پەیمانکاری بعثت کە لە گەڵ ناوەندی تێلفونی ئیلام کار دەکا، بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە کێشەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجام دا. کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری ناوەندی ئیلام بە هۆیی نەدرانی عەیدانەی 1395 و سابقە کار 1394و پارەی بیمە گردبوونەوەیان کرد.

هەر لەو روژەدا شۆفیرنی شیرکەت واحدی ئیلام بە هۆیی دیاری نەکرانی موچەکانیان لە بەردەم ناوەندی شەریکەکەیان لە جادەی ئیلام -کرماشان گردبوونەوەیان کرد.

19 مانگی گوڵان کرێکارانی شەریکەی ئیستک بە هۆیی دەرکرانیان مانگرتنیان کرد
کارخانەی قالبسازی ئاسنی قوروە 400کرێکاری خۆیی دەرکرد.

19 خاکەلێوە، یەحی ئەحمەدنژاد، معاونی مەکتەبی سەرەتایی لە گوندی گردوانی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.

20 خاکەلێوە، بەپرسانی حکومەتی بە هۆیی شەریان لەسەر بەشیان لە کارخانەی قەندی زەکەریا، ئەو کارخانەیان داخست، کە بوو بە هۆیی بێکار بوونی 250کرێکار.کرێکارانی کارخانە قەندی پیرانشار بە هۆیی نەدرانی موچە و جێ بەجێ نەکرانی داخوازیەکانیان مانگرتنیان کرد.

کرێکاران و کارمەندانی دەنگ و سیمای ئیلام بە هۆیی نەدرانی موچەی زێدەکاریان نارەزایەتیان دەربڕیی.
کرێکارانی شەریکەی غرب دانە بە هۆیی نەدرانی موچەی سێ مانگیان، بیمەکانیان و سابیقەی کاریان لە شەقامی ئاویەر نارەزایەتیان دەربڕیی.

کۆەڵێک لە کرێکارانی شەریکەی شاهۆ لە کامیارن بە هۆیی نەدرانی موچەکانیان نارەزایەتیان دەربڕیی.

کرێکارانی شەریکەی ئاسۆپلاست بە هۆیی نەدانی موچە و پاداشەکانیان نارەزایەتیان دەربڕیی.
کرێکاران و کارمەندانی خزەمەتگوزاری شارەداری ئیلام بە هۆیی نەدرانی موچەی 5 مانگیان نارەزایەتیان دەربڕیی.

کرێکاران وکارمەندانی شەریکەی بەرهەمهێنانی بیسکویتی غەزل لە روانسەر بە هۆیی نەدرانی بیمەکانیڵ و پاداشتی 1394 یان نارەزایەتیان دەزبڕیی.

کرکارانی کارخانەی پولاد زاگرۆسی قوروە بە هۆیی دەرکرانیان نارەزایەتیان دەربڕیی، نەبوونی بروا و کێشە ساز کردنوو و گوێ نەدانە یاسایی کارکردن و دەرکرانیان هۆکاری ئەو نارەزایەتیە بوو.
کرکاران و کارمەندانی شارەداری ناڵۆس لە پیرانشار بە هۆیی نەدرانی موچەکانیان، کارەکانیان بە جێهێشت و گردبوونەوەیان کرد.

کۆڵبەری و مین
کۆڵبەری کارێکی نافەرمی و نایاسییە کە خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دەرهێنانی بژێوی ژیانیان، ناچار دەبن روو بکەنە ئەو کارە. کۆڵبەران ژیانێکی پڕ دژوار و پڕ نەهامەتی دەبەنە سەر، لەلایەک بارێکی زۆر و بە بەهایی کەم دەگوێزنەوە، لەلایەکی تر لە لایەن هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی کۆماری ئێسلامی تەقەیان لێ دەکرێت، بە هۆیی ئەو کارە قورسەشەوە، تووشی دەها جۆر نەخۆشی دەبن کە دەبێتە هۆکاری ژیانی کورت بۆ ئەو چینەی کۆمەڵگا، ئەوە لە کاتێک دایە کە نەکەونە بەردەستڕێژی گوللەو نەکووژرێن یان بریندار نەکرێن.
لە مانگی ڕابردووش دا وەک مانگانی پێشوو، هەواڵی کووژران و بڕێندار بوونی کۆڵبەران هەبوو،
لە یەکەم رووداو دا بە هۆیی سێڵاو لە بانە کۆڵبەرێکی 22 ساڵان بە ناوی خالق غەفاری خنکا و گیانی لە دەست دا.
لە رووداوێکی تر دا و هەر لە مانگی ئاپریڵ کۆڵبەرێکی سڵماسی بە ناوی بێهزاد کەماڵی کەوتە بەر دەسرێژی گوللەی هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی ئێران و کووژرا.
لە رووداوێکی تر لە بانە، 14 ئاپریڵ کۆڵبەرێک دەدرێتە بەر گوللە و بیندار دەکرێت، کە بڕینەکانیشی زۆر سەختن.
لە ناوچەی دزلی، بە هۆیی نانەوەی کەمین لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە 4 کاسبکار دەکەونە کەمێن و دەڕفێندرێن و تا ئەو کاتە هیچ زانیاریەک لەسەر وان نیە.
لەو مانگەی کە دەرباز بوو، حاڵەتی هەرە دیار و گرینگ، مانگرتنی کاسبکارانی کورد بوو کە بە هۆیی بەستنی سنوورەکان رووی دا، لە شارەکانی مەریوان، بانە، سەردەشت و پیرانشار مانگرتنی چەند رۆژە رووی داو و لە نەهایەت دا سنوورەکان بۆ کاری کاسبکاران و کۆڵبەران کرانەوە، هەڵبەت لە شوێنگەلێ هێشتا نەکراونەوە.
تەقینەوەی مین لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمساڵیش قوربانی گرتنی دەست پێ کردوە، چاندنی مین لە لایەن ئێرانەوە، بیانۆیەک بووە هەمیشە بۆ پاراستن و بواری ئەمنی، بەڵام خۆدی ئەو مینانە ئاسایشی خەڵکیان گرتوە و خەڵک دەکەنە قوربانی.
سەرەتایی ساڵی نوێ، 5 حاڵەتی تەقینەوەی مین رووی داوە لە قەسری شیرین، کە چەندین کەس بڕیندار بوون و خەسارەتی زۆری ماڵی لە هاوڵاتیان داوە.
لە دێهلۆران بە هۆیی تەقینەوەی مین، ژنێک بە ناوی حەمیدە راسهن تووشی مۆج گیران دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
هەر وەها بە هۆیی تەقینەوەی مین لە سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، 5 کەس کە بۆ گەران و خۆی روویان لەو ناوچانە کردوو، بە هۆیی تەقینەوەی مین بڕیندار دەبن و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن کە دوویان مناڵن.
بە پێی زانیاریەکان، لە شەری 8 ساڵەی ئێران و ئێراق، 14 ملیۆن مین لە نێوان ئەو دوو وڵاتە چێنراون، کە زۆربەیان دەکەونە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، کۆماری ێیسلامی ئێران، هیچ هەوڵێکی جدی بۆ پاکردنەوە و هەڵگرتنەوەی ئەو مینە چێنراوانە نادات.

ژینگە
لە پێوەندی بە ژینگە و پاک و خاوێنی گوزارشەکانی ئەو مانگە ئەوانەن.

بیشەڵان و قامیشەکانی دەریاچەی زرێواری مەریوان ئاگر دران و لە دەسگایی رۆت فایەر کەڵک نەگیرا.
ئاوی خواردنوەی ئیسلام ئاوای غەرب بە ویروسی نۆڕاک پیس کرا.
ئاوی شارەکانی هەرسین، خۆرەمئاوا و ئێسلام ئاوای غەرب رەش و بۆ خواردنەوە نابێت.

بە هۆیی خۆڵ بارینەوە زیاتر لە 56 هەزار هێکتار لە دارستانەکانی ئێلام لە 10 لەسەد تا 100 لەسەد ویشک بوون.

خۆکووژی، کووشتن و هەڵەی پزیشکی
کچێکی 10ساڵان بە ناوی لەیلا لە دیواندەرە خۆیی کووشت.
کرێکارێک لە سەقز کە خێزاندار بوو، خۆیی کووشت.

دوو کچی گەنج بە ناوەکانی کاڵێ عەزیزی و لەیلا جەلالی لە سیلوانا خۆیان کووشت.
21 خاکەلێوە کچێکی 17 ساڵان بەناوی دڵشاد بەدەستی براکەی کووژرا.

دوو کوری 16 و 17 ساڵان بە ناوەکانی عەبدولا جەهان و عەبدولکەریم ئەمیری لە گوندەکانی سەر بە ورمێ خۆیڵن کووشت.

21 خاکەلێوە یەحیی ئەحمد نژاد مامۆستا لە گوندی گردوان خۆیی کووشت.

31 خاکەلێوە خالید.م لە سەقز خۆیی کووشت.
24 خاکەلێوە مەریەم.ع لە گوندی یارڵی مەهاباد خۆیی سوتاند.

شکوفە فەتح‌ئاادی 13 ساڵان لە لورستان بە هۆیی هەڵەی پزیشکەکان گیانی لەدەست دا.

25 خاکەلێوە خەدیجە مورادی 28 ساڵان لە کانی دیناری مەریوان خۆیی سوتاند.
مناڵێکی 12 ساڵان لە گوندی چالاب بە هۆیی هەڵەی پزیشکی گیانی لەدەست دا.
هەینی 10 گوڵان گەنجێکی 23 ساڵان لە مەریوان خۆیی کووشت.
هەر لەو رۆژە و لە کرماشان ژنێک خۆیی کووشت.

لە کۆتایی دا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوادەکات لەگەلی کوردستان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەدی هێنانی مافەکانیان تێ بکۆشن و هەوڵ بدەن زوڵم و ناعەدالەتیەکانی کۆماریئیسلامی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد بە گوێی جیهانیان بگەیێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 4
🎥 ئالبومەکان
1.👁️کۆڵبەرانی رۆژهەڵات
📊 ئامار و راپرسیا
1.👁️ئاماری حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی 2019
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️مادە هۆشبەرەکان
👫 کەسایەتی
1.👁️زەینەب جەلالیان
📂[ زێدە...]

⁉️ تایبەتمەندیێن بابەتی
🏳️ زمانێ بابەتی: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📈 جورا ئامار و راپرسیا: 🤺 توندوتیژی
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ Technical Metadata
©️ خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
✨ کوالیتیا ڤی بابەتی: 74% ✔️
74%
✖️
 30%-39%
خراب👎
✖️
 40%-49%
خراب
✖️
 50%-59%
خراب نینە
✔️
 60%-69%
ناڤنجی
✔️
 70%-79%
گەلەك باشە
✔️
 80%-89%
گەلەك باشە 👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
74%
✔️
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: (هاوڕێ باخەوان) ل: May 3 2016 9:47AM هاتیە تومارکرن
✍️ ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: (هاوڕێ باخەوان)ڤە: May 3 2016 9:49AM هاتیە ڕاست ڤەکرن
☁️ ناڤ و نیشانێن بابەتی
🔗
🔗
⚠️ ئەڤ بابەتە ب 📏 ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
👁 ئەڤ بابەتە 7,809 جار هاتیە دیتن

📚 پەرتوکخانە
  📖 ئێزدیی وەک بنگەهێ هەست...
  📖 ناسناما کوردی یا نەتەوی
  📖 ئیمام موحەممەدێ کوڕێ ع...
  📖 گولدانکا سۆسنا
  📖 زێدە...


📅 کرونولوژیا ڕویدانا
  🗓️ 21-04-2021
  🗓️ 20-04-2021
  🗓️ 19-04-2021
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021


💳 کۆمەکا دارایی
👫 هەڤکارێن کوردیپێدیا
💬 بوچوونێن هەوە
⭐ کومکری
📌 Actual
ئەردەوان زاخۆیی
ئەردەوان عەلی محەمەد کو ب ئەردەوان زاخویی هاتبوو ناسین، ل سالا 1957 ل باژێرێ زاخو ژ دایک بویە، هەر ژ زاروکینیێ حەژ ل ستران گوتنێ کریە، بەشداریا هن ئاهەنگێن نەورزێ ل زاخو کریە.
ل سالا 1979 ل زاخو ژیانا هەڤژینیێ پێک ئینایە و چوویە د ناڤ رێزیێن پێشمەرگێ کوردستانێ دا و ستران ب وەلات و دەردە سەریا مللەتێ خوە گوتیە.
ئەردەوان زاخویی دوو زاروک هەنە ب ناڤێن هوزان و کوڤان، ئێکەم ستران ل سالا 1978 ب ناڤێ دچمە هەوارا خابیری تۆمار کریە، هەر هەمان سالا ئێکەم کاسێت بەلافکرینە.
سترانبێژێ ناڤبری هەتاکو بێ سەر
ئەردەوان زاخۆیی
حافز قازی
ل هەیڤا چریا دووێ یا سالا 1929 ێ ل باژێرێ دهۆکێ هاتیە سەر دنیایێ، خواندنا خویا سەرەتایی ل دهۆکێ ب دووماهی ئینایە و پاش خواندنا دواناڤنجی ل مووسل و بەغدا تەمامکریە و ل سالا 1949 ێ ل کولیژا بازرگانی و ئابوری ل بەغدا هاتیە وەرگرتن.
موسەددەق توڤی گوت ژی حافز قازی پشتی ل سالا 1955 کولیژا ناڤبری ب دووماهی ئینایی کارەکێ سەربخو دکر و نەهاتە دامەزراندن و ل سالا 1957ێ ب هەڤکاری دگەل کومەکا کەسایەتیێن کورد یانا سەرکەوتنی کورد ل بەغدا دامەزراند و وەک رێڤەبەرێ بەرپرس ل کوڤارا هیوا یا یانا ناڤبری کاری یە پاش
حافز قازی
عیسمەت محەمەد بەدەل
ژ مەوالیدا 1965ێ یە، باژێرێ سێمێلێ، ل باشوورێ کوردستانێ. ل سالا 1988ێ کۆلیژا ئەدەبیاتێ بەشێ زمانێ عەرەبی ل زانکۆیا سەڵاحەدین ب داوی هینا. ژ سالا 1984ێ وەرە دەست ب نڤیسێ کرییە و پتر ژ بەرهەمەک ئەدەبی چاپکرییە. ئانها ژی مامۆستایێ زمانێ عەرەبی یە ل پەیمانەگەها هونەرێن جوان ل دهۆکێ و کارێ رۆژنامەگەرییێ ژی دکت.
عیسمەت محەمەد بەدەل
شەهەد خدر میرزا
رزگاربوویەکا دەستێ رێکخستنا تیرۆرستی یا داعشێ د ژیێ ھەڤدە سالیێ دا ژیانا خوە ژ دەست دا، ب گۆتنا مالباتا وێ ژ بەر ئەشکەنجەیا ب دەستێ داعشێ دیتی ئەو تووشی نەخوەشیەکا گران ببوو.
ل گۆرەیی ئاگەھیێن قەیسەر حەسەن پەیامنێرێ وار کو ژ مالباتا کچا رزگاربوویی یا خەلکێ شنگالێ یا ب ناڤێ شەھەد خدر میرزا وەرگرتین دیارکر، شەھد بەرییا مەھەکێ ژ دەستێ رێکخستنا داعشێ یا تیرۆرستی ب رێیا نڤیسینگەھا رزگربوویان ژ سووریێ ھاتبوو رزگارکرن، ئاماژەکر ژ بەر وێ ئەشکەنجەیا ب دەستێ رێکسختنا تیرۆرستی یا داعشێ تووشی نەخوەشییەکا گ
شەهەد خدر میرزا
ئەگیدی جمۆ (میرێ بلورێ)
عەگیدێ جەمۆ (1932- 2019)
میرێ بلورێ عەگیدێ جەمۆ لسالا 1932 لگوندێ جۆبانکەرا هۆکتۆبەرا ئەرمەنستانێ هاتیە سەر دنیایێ مالباتاوان لشەرێ جیهانیێ ئێکێدا (1914 -1918) ژ بەرگریا وانێ کۆچی ئەرمەنستانێ دکن و پاشی ل تبلیسا گورجستانێ دسێورە ، عەگیدێ جەمۆ ژئەسلی خوە ژ عەشیرا زقوریا جانگیر ئاغایە ل دەه دوانزدە سالیا خوەدا دایکا وی بناڤێ (گولێ) رەحما خودێ دکە وبێ دایک مەزن دبە،بابێ وی لسالا 1962 عەمرێ خودێ دکە و پشتی مرنا دایکا وی جارەکا دی ڤەدگەرن ئەرمەنستانێ،لسالا 1967 ل یەریڤانێ لیەک ژباشترین خوەندنگەهێن س
ئەگیدی جمۆ (میرێ بلورێ)

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| دروستکرنا لاپەری 1,03 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)