10-05-2016
- سەربازانی سنوری تورکیا ژمارەیەک کۆچبەری سوریان گولەباران کردوە، کەهەوڵیانداوە بچنە ناو خاکی تورکیاوە، رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ داوا دەکات تورکیا رێگر نەبێت لەچونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەییو لێپرسینەوەش لەو سەربازانە بکات.
- دوو پۆلیسی تورکیا کوژران و سیانی دیکەش برینداربوون، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە شاری وانی باکوری کوردستان.
- جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ لەکۆبونەوەیەکدا بەسەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە رەزامەندی دەربڕی لەسەر پڕۆژەی رێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی.
- بۆردومانەکەی تورکیا، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە دەستیپێکردووەو ناوچەکانی دەڤەری بەرواری باڵای گرتووەتەوە لەسنوری قەزای ئامێدی لەپارێزگای دهۆک، تاوەکو کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆ بەردەوامی هەبووەو دواتر کۆتایی هاتووە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان