图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,960
图片 106,220
书籍 19,186
相关文件 96,696
Video 1,331
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆمەڵگای خاڵخاڵان (قەرەناو)
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمەڵگای خاڵخاڵان (قەرەناو)

کۆمەڵگای خاڵخاڵان (قەرەناو)
کۆمەڵگەی #خاڵخاڵان# (قەرەناو)
نوسینی: ئاراس ئیلنجاغی
قەرەناو- شوان- قەزای ناوەند- کەرکووک
خاڵخالان نشینگەیەکی ئارەزوو مەندانەیە، لەسنوری کەرتی(60)ی گوندی(قەرەناو)ی هۆبەی کشتوکاڵی ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکووک، لەساڵی(2000)ەوە دامەزراوەو سەرۆکایەتی شارەوانی پلە(4)ی لێکراوەتەوە، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەخشەی بنەڕەتی لەساڵی(2002)بۆ پەسندکراوە.
شوێنی جوگرافی
بەدووری(21)کیلۆمەتر بەڕێگای قیرتاو و(18)کیلۆمەتر ئاسۆیی(قەدبڕ)لەوپەڕی باکوری ناحیەی(شوان)ی پارێزگای کەرکووک هەڵکەوتووە، قەرەناو کە مەڵبەندی کۆمەڵگاکەیە سەرەتای ناوچەی (شێخ بزێنی سەروو)ە، بەڕێگای قیرتاو(56)کیلۆمەتر لە چەقی پارێزگای کەرکووکەوە دوورە، لەڕۆژهەڵاتدا گوندەکانی(ئیلنجاغ و دارئەختیارو سماقەوکەپەنک)ی ناحیەی شوان دەوری داوەو لەباکورو ڕۆژئاواش(زێی بچوک)لەگەڵ ناحیەی(تەقتەق)ی قەزای کۆیەی پارێزگای هەولێری جیادەکاتەوە، لەباشوریشدا هاوسنورە لەگەڵ یەکەم گوندی شێخ بزێنی خواروو(جگیلە)، هەروەها بەدووری(2، 5) کیلۆمەتر لە کەناری چەپی ڕووباری زێی بچوکدایە.
هەڵکەوتەی گەردوونی خاڵخالان
کەوتۆتە نێوان هێلی پانی(35، 51-35، 53)پلەی باکوری گۆی زەوی و نێو هێلی درێژی(44، 35-44، 36)ی ڕۆژهەڵات، بەرزی مەڵبەندی کۆمەڵگاکەش(376)مەترە لەئاستی ڕووی دەریاوە، باروودۆخی ئاووهەوای لەناوچەی بارانی نامسۆگەردایە و تێکڕای بارانی ساڵانەی لەنێوان(200-500)ملیمەتر دایە و زستانی ساردو باراناویە و هاوینیشی گەرم و وشکە.
ڕووبەری کۆمەڵگەی خاڵخالان
تێکڕای ڕووبەری کەرتی(60)ی قەرەناو، کەمەڵبەندی کۆمەڵگاکەیە، (8819)هەشت هەزارو هەشت سەد و نۆزدە دۆنمە، لەساڵی(2002) لەنەخشەی بنەڕەتی سنوری شارەوانیەکەی تەنها(1) یەک کیلۆمەتر چوارگۆشە بووە، بەڵام لەئێستادا(20016) فراوانبووە بۆ دوو هێندە، سنورەکە ئێستاخۆی دەدات لە نزیکەی(3) سێ کیلۆمەتری چوارگۆشە.
کورتەیەکی مێژووی قەرەناو(کۆمەڵگەی خاڵخالان)
بۆ مێژوی(کۆمەڵگەی خاڵخالان) لەبەر ئەوەی ئەم کۆمەڵگایە لەسەر زەوی و زاری گوندی(قەرەناو) بونیاتنراوە، پێویستە لە(قەرەناو)ەوە دەست پێ بکەین، لەسەر زاری (قەرەناو)ییەکان مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی نۆزدەیەم(1800)ز، بەڵام بەر لەو بەروارە(بنەماڵەی مام وسو) کە بە(وسوە کوێر) بەناوبانگ بووە، بەدووری(1)یەک کیلۆمەتر لەڕۆژئاوای گوندەکە لە(چڕگە ڕەش)ی نزیک (کانی جوعان)ەوە نیشتەجێبوون و بەپیشەی شوانکارەو کشتیارییەوە خەریکبوون، لە خوارووی ئەمانەشەوە (گامێشەوان و بەخێوکەری مانگا) هەبوون لە نزیک ڕووباری(زێی بچوک) لە (بن گەڕ) خێوەت وکۆتانیان هەڵداوەو ژیانیان گوزەراندوە، بەهۆی ئاژەڵداری و کشتیارییەوە هەردوو بنەماڵە جیاوازی دەکەوێتە نێوانیانەوە بە ناوەندگیری نەوەی ئاغاکانی شێخ بزێنی سەروو ڕێکدەکەون وبەیەکەوە هەرسێ بنەماڵە گوندی(قەرەناو)ی ئەمڕۆ دروستدەکەن، کە ئێستا بووە بەمەڵبەندی سەرۆکایەتی شارەوانی کۆمەڵگەی خاڵخالان.
قەرەناو یان(خاڵخالان) لەچیەوە هاتووە؟
بیروڕا و مانای جیاواز لەسەر ناوی(قەرەناو) هەیە، لەڕووی ماناوە(قەرە) لەزمانی کوردیدا لە هەمبانە بۆرینەی(هەژار موکریانی)لە لاپەڕە(578)دا (13)مانای هەیە وەک (1- ڕەش 2- سوری ئاماڵ ڕەش 3- نزیک 4- تەشقەڵە 5- ڕەعیەتی بێ گاو وجوت 6- چەڵتوک جاڕ 7- ڕامکردن و کەوی کردن ی8- چێشتەخۆڕە 9- تارمایی و ڕەشایی لەدوور 10- فەریک 11-دۆزینەوەی شتی گوم ناو 12- تاریکی 13- لکی تازەی دار)، بەڵام قەرەناویەکان دەلێن(وشەکە تورکیە(قەرە) واتە(ڕەش)، ناویش هەر(ناو)ە، ئەمە بە وەرگێڕانی دەق وپیت دەچێت، ناکرێت(قەرە) تورکی بێ و(ناو)یش کوردی بێت.
هەرچەندە (قەرەناو)نزیکە لەماناکانی (تارمایی و تاریکی و ڕەشایی لەدوور و ڕەعیەتی بێ گاو جووت و دۆزینەوەی شتی گوم ناو) چونکە لە بناری ڕۆژئاوای خاڵخالان هەڵکەوتووە و دێمەکارەو دوورە لە ئاوی زێی بچوکەوە بە2کیلۆمەتر زیاتر، ئەم وشک وبرینگیە لە هاوین وەک شەبەح و تاریکایی و ڕەشایی لێ دەکات، ئەگەر سەوزاییەک بدۆزیتەوە وەک ئەوە وایە شتێکی گومناوت دۆزیبێتەوە، دێمەکاریش ڕەعیەتی بێ گاو جوتە، بەڵام ناکرێت(چڕگە ڕەش) فەرامۆش کەین کە بنەماڵەی یەکەمی قەرەناوییەکانی لێ نیشتەجێبووە لە سەرەتاوە، دەکرێت هەر لە(چڕگە ڕەش)ەوە ناوەکە وەرگیرا بێت، لەسەردەمی عوسمانیەکانیش زۆرێک وشەی(قەرە) بووە بەپاشگرو پێشگری ناوی گوندەکانی کوردستان وەک(قەرەناو)ی شوانی کەرکووک و سەقزی ڕۆژهەڵات، یان (قەرەبەگ) یان (مەلا قەرە)یان بۆ کارە کشتیارییەکانی وەک دروستکردنی(قەرە خەرمان)... تاد.
دەکرێت نوسەرە تورکەکان(ڕەش)ی (چڕگە) یان کردبێتە(قەرە)، یان هەروەک(مەلاو بەگ)ی ڕەش، (قەرە) خرابێتە پاڵ ناوی کەسێکەوە.
خاڵخاڵان-یش لەناوی چیای خاڵخالانەوە هاتووە، کە گوندی(قەرەناو) لە بناری ڕۆژئاوای هەڵکەوتووە، بەرزی ئەم چیایە(1185)مەترە لەئاستی ڕووی دەریاوە، بەرزترین شاخی پارێزگای کەرکووکە و چاوچاوانێ لەگەڵ حەمرین دەکات، لەشۆڕشی نوێی باشوری کوردستانیش تیپێکی قارەمانیش بەناوی ئەم شاخەوە ناونرابوو تیپی(25ی خاڵخالان)، بیروڕای ئەفسانەش هەیە بۆ ناوی ئەم شاخە گوایە(هەیبەسوڵتان) خوشکیەتی.
ژمارەی دانیشتوانی خاڵخاڵان
بەپێی ئامارێکی سەرۆکایەتی شارەوانی خاڵخالان بۆ ساڵی 2016 ژمارەی خێزانەکانی(2000)خێزانە و(12000)سەرخێزانی تێدا نیشتەجێ یە لە(5)گەڕەکدا ئەوانیش(ئازادی، فەرمانبەران، شارەوانی، مەشخەڵ، قەڵاتە)، هەروەها کۆمەلێک فەرمانگەی تێدایە(5) قوتابخانەو خوێندنگەی بنەڕەتی و ئامادەیی کە لەساڵی خوێندنی(2015-2016) ژمارەی قوتابی و خوێندکاری گەیشتۆتە(943) قوتابی و خوێندکار، (2)بنکەی تەندروستی و(5)مزگەوت ونوسینگەی ناحیەی شوان وئەنجومەنی شوان و بنکەی پۆلیس و بنکەی ئاسایش، فەرمانگەی ئاو و سەرۆکایەتی شارەوانی تاد.
لەماوەی 2006-2015 نزیکەی 8ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە لە پرۆژەی جۆراوجۆرو (2000)مەتر ئاوەڕۆی سندوقی و (11000) مەتر ئاوەڕۆی لولەیی و (28500)مەتردوجا کۆنکرێت و(57000)مەتردووجا قیرتاوی بۆ گەڕەک وکۆلانەکانی کراوە.
گرفتی کۆمەڵگای خاڵخالان
لەڕووی کارگێرییەوە لە بنەڕەتدا سەر بەناحیەی شوانی قایمقامیەتی ناوەندی پارێزگای کەرکووکە، بەر لە پرۆسەی ئازادکردنی(2003)ی عێراق مەڵبەندی ناحیەی شوان بوو، ڕاستەوخۆ سەر بەپارێزگای کەرکووکی هەرێم لە دەربەندیخان، دوای پرۆسە بەرێوەبەرایەتی ناحیەی شوان قەرەناوی بەجێهێشت و چۆوە مەڵبەندی(ڕێدار)، کۆمەڵگەی خاڵخالانیش وەک نشینگەیەکی شارستانی بووە (سەرۆکایەتی شارەوانی خاڵخالان) بە پلەی چواری بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی، گرفتی ئەم کۆمەڵگایە:
1- لەسنوری ماددەی 140ی دەستوری عێراقە، بارودۆخی کارگێری و یاسایی و تاد یەکلانەبۆتەوە وسەر بەپارێزگای کەرکووکە.
2- لەخزمەتگوزارییەکانی کارەباو خوێندن سەر بە پارێزگای هەولێرە.
3- لەشارەوانیدا سەر بە پارێزگای سلێمانیە.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览20,951
HashTag
相关文件: 3
挂钩项目: 4
小组: 文章
书: 杂项
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 16-05-2016
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览20,951
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.187 KB 16-05-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,960
图片 106,220
书籍 19,186
相关文件 96,696
Video 1,331
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!