📊 بابەت 374,195 | وێنە 58,996 | پەڕتووک PDF 10,982 | فایلی پەیوەندیدار 42,520 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,598
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-06-2020
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 05-06-2020 - تورک لە باکوور رەشبگیری هەدەپە دەکات و لە باشووریش لە رۆژی جیهانیی ژینگە رەز و باخەکانمان دەسووتێنێت!
باکووری کوردستان
- پاش لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕڵەمانتارانی هەدەپە، لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری، شەوی رابردوو هەردووکیان لەلایەن تورکەوە دەستگیرکران.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەی رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5ی حوزەیران بۆ ماوەی 15 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.[3]
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسیان دە
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
هونەرمەندێکی بەناوبانگی قامیشلۆ بوو. رۆژی 07-06-2018 کۆچی دوایی کرد.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 دەقی رێککەوتنامەکەی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
دەقی رێککەوتنامەکەی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران
📝 بەڵگەنامەکان


فایلی پەیوەندیدار
دیباجە:
بزوتنەوەی گۆران و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە روانگەی باوەری تەواو بە پێویستی رێکخستن و پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندییەکانیان لە سەر بنەمای ئاشتەوایی و هاوکاری و باوەری هەدولا بە پێویستی بوونی ستراتیجێکی نیشتیمانی بۆ دامەزراندنی حکومرانییەکی تەندروست و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی کە یاسا تیایدا سەروەربێت و لە روانگەی باوەری تەواویان بەوەی کە پەرەپێدانی پەیوەندییی هەردولادایە، هەدوولا رێککەوتن لەسەر ئەو پەرنسیپانەی کە لەم رێکەوتنەدا هاتوون وەک بنەمایەک بۆ رێکخستنی چوارچێوەی گشتی پەیوەندییەکانیان.
بەشی یەکەم
بنەمای سەرەکی
ماددەی یەکەم:
1- هەردوولا پابەندن بە جێبەجێکردن و پەرەپێدانی ئەم رێککەوتنە و پەرەپێدانی زیاتری دۆستایەتی و پەیوەندییە هەمەلایەنەکانیان و دابینکردنی هەلومەرجی لەبار بۆ پاراستنی دەستکەوتە سیاسی و یاسایی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی گەلەکەمان و یەکریزی ناوماڵی کوردستان و یەکێتی و یەکپارچەیی گەل و خاکەکەی.
2- هەدوولا جەخت دەکەنەوە سەر ئەوەی کە ئەم رێککەوتنە لە پێناوی باشترکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و چاکترکردنی سەرچاوەکانی بژێوییانە.
3- هەردوولا جەخت دەکەنەوە سەر بەگژداچوونەوەی تیرۆر و تیرۆریزم لە ژێر هەر ناوناونیشانێکدا بێت لە ئێستا و داهاتوودا.
بەشی دووەم
دەستور و شێوازی حوکومرانی
ماددەی دووەم:
1- هەردوولا پابەندن بە جێبەجێکردنی سیستمی دیموکراسی و بنەماکانی لە: فرەیی،هەڵبژاردنەکان، سەروەری یاسا، دادپەروەری، مافی مرۆڤ،جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان،دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات و شەفافییەت...هتد.
2- هەردوولا پابەندن بە پێویستی سیستمی پەرلەمانی لە کوردستان و ئەم سیستمە بە گونجاوترین سیستم بۆ ئەم قۆناغەی ئەمرۆ دەزانن کەتێیدا سەرۆکی هەرێم لە ناو پەرلەمان هەڵدەبژێردرێ و سەرۆکی حوکومەتی هەرێمی کوردستان لێپرسراوی راستەوخۆی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە.
ماددەی سێیەم:
هەدوولا پابەندن بەکارکردن بۆ هێنانەدی دەستورێکی دیموکراتی و مەدەنی،کەمافی هاوڵاتی و ئازادییە گشتییەکان و مافی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان و سەروەری یاسا و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و هاوسەنگیی نێوانیان و دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات دەستەبەربکات.
ماددەی چوارەم:
1- هەدوولا کۆکن لەسەر چەسپاندن و پەرەپێدانی سیستمی ناناوەندێتی کارگێری لە کوردستان،بەشێوەیەک کە ئەنجومەنی پارێزگاکان دەسەڵاتی تەواوی کارگێری و دارایی تەکنیکیان هەبێت بۆ راییکردنی کاروباری پارێزگاکان، ئەمەش لە رێگەی هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2009ی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
2- هەدوولا پابەندی و پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزا و ناحیەکان دەردەبڕن و کار بۆ جێبەجێکردنی دەکەن.
ماددەی پێنجەم:
هەردولا کۆکن لەسەر لابردنی لەمپەرە یاسایی و سیاسیەکانی بەردەم دامەزراوە شەرعییەکانی هەرێم و دەست بەکاربوونەوەی بێ مەرجی پەرلەمان لەسەر بنەمای سەروەری یاسا.
ماددەی شەشەم:
هەردوولا کۆکن لەسەر پێویستی بەگژداچونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازی سیاسی و یاسایی و ئابووری و داراییی و کارگێڕی بەمەبەستی چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئەو کێشانەی کە ئەمڕۆ هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە. ئەمەش بە ویستێکی سیاسی ڕاستەقینە و حوکمڕانییەکی باش و سەروەری یاسا و کاری دامەزراوەیی دێتەدی.
ماددەی حەوتەم:
1- هەردوولا کۆکن لەسەر گرنگی حوکمڕانیی دامەزراوەیی لەسەر بنەمای شەراکەتی ڕاستەقینە لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا پشت بەستوو بە ئەنجامی هەڵبژاردنە گشتییەکان.
2- هەردوولا پابەندن بە پشتگیریکردنی ژنان و گەنجان لە پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی لە هەرێمدا.
3- ئەم ڕێکەوتنە هەماهەمگی هەردوولا ئەڕەخسێنێت بۆ پشتگیریکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکاکان لە سەرجەم بوارەکاندا.
ماددەی هەشتەم:
سەبارەت بە کەرتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستی و دڵنیایی کۆمەڵایەتی و گشت کەرتە خزکەتگوزارییەکانی دیکە، هەردوولا پابەندن بە ئەنجامدانی چاکسازیی پێویست لەو بوارانەدا لە پێناوی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانیی دەرفەتەکاندا.
ماددەی نۆیەم:
1- هەردوولا جەخت دەکەنەوە لەسەر گرنگی کۆتاییهێنان بە پاشماوە و سیماکانی دووئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان و دروستکردنی یەک ئیدارە لەسەر بنەمای حوکمڕانی دامەزراوەیی.
2- هەردوولا جەخت دەکەنەوە سەر بەتاوان ناساندنی شەڕی ناوخۆ و شەڕی دژ بە لایەنە کوردستانییەکان.
ماددەی دەیەم:
هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بە ڕەوایی شێوەکانی ڕادەربڕینی مەدەنییانەو ئازادی ڕۆژنامەوانی دوپات دەکەنەوە و ڕێوشوێنەکانی خۆپیشاندان و مانگرتن بە بەشێکی خەباتی دیموکراتی و پیشەیی جەماوەری دەزانن، جەخت لەسەر ئازادی ڕادەربڕین بەشێوەیەکی ئاشتیانە و شارستانیانە و دوور لە توندوتیژی دەکەنەوە.
بەشی سێیەم
مافی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم
ماددەی یانزە:
1- هەردوولا کۆکن لەسەر ئەوەی کە مافی چارەی خۆنوسین و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی مافی گەلی کوردستانە، پێویستە ئامادەکاری هەمەلایەنەی بۆ بکرێت بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیشەوە. ئەم بابەتە بابەتێکی نیشتیمانییە و لەبەر ڕۆشنایی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان لە پەڕلەمانی کوردستان یەکلا دەکرێتەوە.
2- هەردوولا کۆکن لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی سنوری ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
بەشی چوارەم
دەسەڵاتی دادوەری
ماددەی دوانزە:
1- هەردوولا پابەندن بە پێویستی سەربەخۆکردنی تەواوی دەسەڵاتی دادوەری و دادوەرەکان لەڕووی وەزیفی و دارایی و کارگێڕییەوە و زیاتر کاراکردنی دەزگای داواکاری گشتی و کۆتایی هێنانی دەستوەردان لە کاروباری دادگاکان و پێویستی هەموارکردنی هەردوو یاسای دەسەڵاتی دادوەری و داواکاری گشتی و سەرجەم یاسا پەیوەندیدارەکان لە پێناو بەدیهێنانی ئەم ئامانجەدا.
2 – هەردوولا پشتگیری لە دەسەڵاتی دادوەری دەکەن بۆ دامەزراندنی دادگای باڵای هەرێم بە سەرجەم تایبەتمەندییەکانەوە.
بەشی پێنجەم
پەیوەندیی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ
ماددەی سیانزە:
هەردوولا کۆکن لە سەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە رێی دیالۆگەوە، لە سەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتیمانی و نەتەوایەتییەکانمان.
ماددەی چواردە:
هەردوولا پابەندبونی خۆیان بە گێڕانەوەی کەرکوک و خانەقین و شەنگال و ناوچە دابڕێنراوەکانی تر بۆ سەر هەرێمی کوردستان دوپات دەکەنەوەو یەکلاکردنەوەی کێشەی سنوری کوردستان بە ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوایەتی دەزانن.
بەشی شەشەم
فراکسیۆنەکان و تیمەکانی حکومەت
ماددەی پانزە:
1- هەردوولا پابەندن بە دروستکردنی ئیئتیلافێک بۆ فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان بە مەبەستی هاوهەڵوێستی سیاسی و یاسای، ئەم ئیئتیلافەش کراوە دەبێت بۆ بەشداری فراکسیۆنەکانی دیکە بە پێی پرۆتۆکۆڵی تایبەت.
2- ئەم رێککەوتنە رێگە بە هەردوولا دەدات، بە لیستێکی هاوبەش بەشداری لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکەن.
3- ئەم رێککەوتنە هاوکاری و هەماهەنگی تیمەکانی هەردوولا لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتە خۆجێییەکان دەستبەر دەکات.
بەشی حەوتەم
پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ
ماددەی شانزە:
سەبارەت بە هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هەدولا کۆکن لە سەر بە دامەزراوەیکردن و بە پیشەیکردنیان هەموارکردنی یاسای وەزارەتی پێشمەرگە و یاسای وەزارەتی ناوخۆو یاسای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان یان دەرکدنی یاسای دیکە بۆ ئەو مەبەستە.
بەشی هەشتەم
پەیوەندییەکانی دەرەوە
ماددەی حەڤدە:
هەردوولا کۆکن لەسەر بە دامەزراوەیکردنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی هەرێم لە سەر بنەمای هاوسەنگی و بەرژەوەندیی نیشتیمانی و رێکخستنی بە یاسا.
ماددەی هەژدە
هەردوولا کۆکن لەسە ئەوەی:
1- گەلی کوردستان ستراتیجێتی کوردستانی هەبێت بە جۆرێک نەبێتە بەشێک لەشەرو ململانێی تائیفی لە هەردوو ئاستی عیراق و ناوچەکە.
2- لەسەر ئاستی کوردستانیش، پشتگیریی خەباتی رەوای گەلەکەمان لە پەرچەکانی دیکەی کوردستان لە پێناوی بەدەستهێنانی مافە رەواکاندا
بەشی نۆیەم
کەرتەکانی ئابوری نەوت
ماددەی نۆزدە:
سەبارەت بە کەرتەکانی ئابوری نەوت هەردولا کۆکن لەسەر:
1- نەوت و گاز و کانزاکان و سەرچاوەکانی دیکەی داهات موڵکی گشتین. گەران و دۆزینەوە و دەرهێنان و بەکارهێنان و بەرێوەبردن و مامەڵەکردن پێیانەوە و داهاتەکانیان بە شێوەیەکی شەفاف و دامەزراوەیی دەبێت، لە رێگەی دامەزراوە دەستورییەکانەوە بە جۆرێک کەمافی نەوەکانی ئێستا و داهاتوو دەستەبەربکات.
2- خۆدەربازکردن لە تاک سەرچاوەیی داهات و پەرەدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی،گەشتوگوزار،بازرگانی،و...هتد.
3- ئامادەکردنی پرۆژەیاسای پێویست و هەموارکردنەوەی یاسا پەیوەندیدارەکان بۆ رووبەرووبوونەوەی قۆرغکاری و کێبرکێی ناڕەوای سەرجەم بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی.
بەشی دەیەم
ڕاگەیاندن
ماددەی بیست:
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هەردوولا بەگیانی تەباییەوە هەماهەنگی یەکتر دەکەن بۆ پابەندبوون لەم ڕێککەوتنە.
بەشی یانزەیەم
حوکمە کۆتاییەکان
ماددەی بیست و یەک:
لایەنەکانی ئەم ڕێککەوتنە، مافی ڕێککەوتن یان پەیمانبەستنیان هەیە لەگەڵ لایەنی سیاسی دیکەدا، بەمەرجێک بەهیچ شێوەیەک ئەو ڕێکەوتن و هاوپەیمانییە پێچەوانە و ناکۆک نەبێت لەگەڵ هیچکام لە ماددە و بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە.
ماددەی بیست و دوو:
ئەم ڕێککەوتنە بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و چەسپاندنی پرەنسیپەکانی دیموکراسییە و هەر لایەنێکی دیکە بە ڕەزامەندی هەردوولا بۆی هەیە بێتە ناو ئەم ڕێککەوتنەوە.
ماددەی بیست و سێ‌:
پاش واژوکردنی ڕێککەوتنەکە، هەردوولا دەتوانن پرۆتۆکۆل و پاشکۆی بۆ زیاد بکەن. ئەو پرۆتۆکۆڵ و پاشکۆیانە پاش واژوکردنیان، بەبەشێکی جیانەکراوەی ڕێککەوتنەکە دەژمێردرێن.
ماددەی بیست و چوار:
سەرکردایەتی هاوبەش بۆ هەماهەنگی و بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە لە چەند ئەندامێکی هەردوو لا پێکدێت و ئەم سەرکردایەتیە بەرپرسیارێتی ڕێکخستنی پرۆتۆکۆڵ و پاشکۆکان دەگرێتە ئەستۆ و لەکاتی پێویستدا لیژنەی کاتی تایبەتمەند دروست دەکات.
ماددەی بیست و پێنج:
1- ئەم ڕێکەوتنە پاش واژوکردن و گۆڕینەوەی دۆکیۆمێنتە واژوکراوەکانی، کاری پێدەکرێت.
2- دەقی تەواوی ڕێکەوتنەکە لە میدیاکاندا بڵاودەکرێتەوەو ڕایگشتی لێ‌ ئاگادار دەکرێتەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
نەوشیروان مستەفا ئەمین کۆسرە رسول علی
سلێمانی
17-05-2016

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-05-2016

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 85% ✔️
85%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
85%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: May 18 2016 11:02PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 9 2017 10:25PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,145 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
دەقی رێککەوتنامەکەی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
دەقی رێککەوتنامەکەی  نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
2.👁️واژووی هەر یەک لە کۆسرەت رەسوڵ عەلی و نەوشیروان مستەفا لەسەر رێکەوتننامەی یەکێتیی و گۆران
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-05-2016
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نەوشیروان مستەفا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,125 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574