سەد کەسایەتی کاریگەری نەمر
نووسینی: د.مایکڵ هارت
وەرگێڕانی:ئەسعەد قەرەداغی
چاپی:دووەم 1990
بڵاوکار: پرۆژەی هاوسەر - سلێمانی
ناوی کتێبەکە (100) ە، پۆلێن کردنی کەسایەتیە خاوەن زۆرترین کاریگەری لە مێژوودا، بە پیی پێوەری دیاری کراو ناوی سەد کەسایەتی کە زۆرترین کاریگەریان هەبووە لە سەر مرۆڤایەتی لە مێژوودا ڕیکخستووە،
دەربارەی دانەر:
د.مایکڵ هارت ئەمریکی نەژاده و هەر لەوێش لەدایک بووە.
ساڵی 1952 لە زانکۆی کۆرنێل لیسانسی لە بیرکاریدا وەرگرتوە.
ساڵی 1958 لە زانکۆی نیۆیۆرک لیسانسی لە قانون وەرگرتوە.
ساڵی 1969 لە زانکۆی ئەدیلڤی پلەی ماجستێری لە زانستەکاندا وەرگرتوە.
ساڵی 1972 لە زانکۆی برینستۆن پلەی دکتۆرای لە گەردونناسی وەرگرتوە.
لە مەڵبەندی زانست گەریەکانی ئاسمانیدا لە شاری (گرین بێڵت - میریلاند) دا کاری کردوە، هەروەها لە مەڵبەندی نیشتمانی لە زانستگەری چینەکانی کەشدا کاری کردوە.
لە گەورەترین ڕوانگەی گەردوونناسی دا (ڕوانگەی هێڵ) لە شاری بامادیدیا - کالیفۆرنیا کاری کردوە.
یەکێکە لە زانا باوەڕ پێکراوەکانی بواری فیزیکی کارپێکردندا.
ئەندام بوو لە جڤاتی گەردوونناسیدا، بە لقەکانیوە لە بواری هەسارەناسیدا (علم الکواکب)
دەربارەی کتێبەکە:
ناوی کتێبەکە (100) ە، پۆلێن کردنی کەسایەتیە خاوەن زۆرترین کاریگەری لە مێژوودا، بە پیی پێوەری دیاری کراو ناوی سەد کەسایەتی کە زۆرترین کاریگەریان هەبووە لە سەر مرۆڤایەتی لە مێژوودا ڕیکخستووە،
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: سەد کەسایەتی کاریگەری نەمر
📥 ژمارەی داونلۆد:
379 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.