پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,995
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,580
ڤیدیۆ 1,260
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ژوئیه 2016 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران‏
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ژوئیه 2016 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێر...

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ژوئیه 2016 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێر...
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ژوئیه 2016 بەرانبەر بە 12 پوشپەڕ تا 11 ی گەلاوێژی ساڵی 1395 ی هەتاوی کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کەلەلایەن ڕێکخراوە کانی مافی مرۆڤی کوردستان و ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە
دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەسبەسەر کردنی هاوڵاتیانی کورد بەدەستی هێزە ئەمنیەتیەکان و هێزی ئاسایش، بەلەبەرچاونەگرتنی مافی شارۆمەندی وسیاسی، بن بڕ کردنی ئازادی بیروباوەڕوو دەنگ هەڵبڕین، قورخ کردنی مافی ژیان وئەمنیەتی تاکەکەسی، هەڵاواردنی حکومی، بێحورمەتی بەهاوڵاتیان وهەروەهائەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی و لەبەرچاونەگرتنی مافەکان بنەڕەتی زیندانیانی سیاسی لەمانگی ڕابردودا بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی بڕگەی 19 ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی 9 بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی 19 دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت
هەروەهالە بڕگەی 22 داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی 5هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
لە سێدارە دان
بەداخەوە لەم مانگەدا زۆریەک لەزیندانیان بە بەراورد لە گەڵ مانگەکانی تردا لە سێدارە دراون. کە هەواڵەکانیان بڵاو کراونەتەوە. بەڵام بەپێی ئەو هەواڵانەی کەبە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، زۆرجار زیندانیانی کورد بە تاوانی جۆراو جۆر لە سێدارە دراون کە ئەم لەسێدارە دراوانە مێدیایی ناکرێنەوە و کۆماری ئیسلامی ئەم ئێعدامانە بڵاو ناکەنەوە
دووشەمە چواری گەلاوێژ سزای ئێعدامی زیندانی سیاسی عەلیڕەزا ئەحمەدی 36 ساڵ تەمەن لە شوێنێکدا بە ناوی (هەماری نەوت) لەدەرەوەی سونقور جێبەجێ کرا
شەشی گەلاوێژ، سزای ئیعدامی 9 هاووڵاتی کورد بە ناوە کانی؛
مەجیدهەرکوڵی، ڕەحمان فولادی، موجتەباشیرخانی، عەبدوڵاقادری، عەلی تەلعەتی، چەنگیزشیری، لە حەوشەی زیندانی دەریا لە ورمێ و زیندانیکی تر لە زیندانی سەڵماس، بەناوی شاپور هەشتیان و دوو زیندانی تر بە ناوە کانی داوود موحەمەدی و ئەحمەد ڕەستگار لە زیندانی خۆییدا سزاکە یان لە سەر جێبەجێ کرا
ناسرخزری کوڕی عەبدوڵا، لاوێکی 17 ساڵان خەڵکی سەقز لە لایەن دادگای سزایی شارستانی سەقز بە تۆمەتی قەتڵ بە ئێعدام (قەرەبوو کردنەوە) سزادرا. ناوبرا لە کاتی ئەنجامدانی ئەو کارەدا منداڵ دێتە ئەژمار
دەسبەسەر
دەستبەسەر، بانگهێشتن، دۆسییە ساز کردن، سەپاندنی سزا
لەم مانگەدا ژمارەیکی یەکجار زۆر لە هاوڵاتیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا یان دەستبەسەر کراون، یان بۆ دادگاو شوێنە ئەمنیەتیەکان بانگهێشت کراون، یان سزیان بەسەردا سەپاندوون
خشتەی هەندێک لەو هاوڵاتیە دەستبەسەر کراوانە کە لە پەیوەندی لە گەڵ چالاکییە مەدەنی و کرێکاری و ژینگە پارێزی، سیاسی لە مانگی ڕابردوادا ڕاپۆرتەکەی بە ئێمە گەیشتوە و ڕەنگە هەندێ کەسیش هێشتا کەس پێی نەزانیبێت.
سیروان مستەفایی، ئەمیرعەبدوڵازادە، عەلی سورخی، فەتاح و ماکوان ئەفسەری (برا)، یەعقوب بائەکرەم، سدیق بائەکرەم (ئامۆزا) ئاوات شەریفی، ناسێح، ڕەسوڵ وئەبوبەکر عەلیخانی، (برا)، عومەر عەبدوڵاپور، لوقمان عەزیزی، ڕەزاقوڕەیشی، سەلیم یاروو، فەتاح پورئەحمەدی، لوقمان ئەمینی جەلال مەحمودی، سەروەر مورادی، خەبات مەولودی، ئەڵماس ڕەزایی، ڕەسووڵ مەولا، سەلاح سوخەنوەر، خەلیل شاهی زەکەریا سافکار نەجمەدین خودادادی، جەمشید شەریفی ئازاد، شەمسوڵا مورادی، هوشیار نەمامی، عەنایەت ڕەمەزانی، مەحمود سەباحی، جەهانبەخش نەمامی، خۆشنام خولە، ڕەحیم خولە، هەردو کیان برا و خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی، عەلی قاسمی نژاد خەڵکی گوندی گۆزەکارێزە، مستەفاسولدوزی خەڵکی گوندی قەرە قشڵاق، سیروان حەسەنزادە خەڵکی گوندی داشخانی، پژمان ئیمانی لەشاری مهاباد، شاهین چوسایی لەمهاباد، ڕەحیم دیوازی خەڵکی مهاباد، ئەسعەد ئەنوشە خەڵکی شاری قەرە قشڵاخ،
موحەمەد شوکری دانیشتوی مهاباد، قاسم خەڵیفەزادە، لە مهاباد، ئەمیر عەبدوڵازدەـ مهاباد، سیامەک سوڵتانیان ـ مهاباد، سەید مزەفەرپاوانە ـ مهاباد، ئاوات شەریفی ـ مهاباد، سەحەرفەیزی ـ سەقز، سیاوش حەیاتی، سەیدئەمین عەباسی، نەوشاد تاهری، شەریف ساعدپەناە، خەلیل شاهی، زەکەریا سافکار، ئەفشین حوسەین پەناهی، ڕەسووڵ خزری، ڕەسووڵ توفانی کوڕی عەبدوڵا خەڵکی بۆکان (نەجاڕ) ڕەزا زەندکەریمی، کوڕی هادی خەڵکی سنە، (کرێکار) ــ عەزیزئاشناـ پیرانشار، فاروق پایمەرد، سیامەک دێبوکری، ئومیدقوڕەیشی، ئەمجەدقادری، مەلاڕەزا داوردان مامۆستای زانستی دینی سەلاحەدین ئەیوبی، ناسروەیسی، نەجیم خودادادی، جەمشید شەریفی ئازاد، شەمس وڵامورادی، هوشیار نەمامی، عەنایەت ڕەمەزانی، مەحمودسەباحی، جەهانبەخش نەمامی پێنج شەمە 10 ی پوشپەڕ هاووڵاتیکی شاری بۆکان بە ناوەکانی عەلی سورخی لە لایەن هێزەئەمنیەتیەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆییدا دەستبەسەر دەکرێت و هەناردەی شوێنێکی نادیار دەکرێت.
لە ڕۆژەکانی 9 و 10 ی پوشپەڕ لانیکەم زیاتر لە 15هاووڵاتی کورد لە پەیوەندی لە گەڵ تێکەڵچونی پێشمەرگەکانی حیزبی دێمکراتی ئێران وهێزەکانی سپای پاسداران لە گوندەکانی شنو و مهاباد قۆڵبەست و دەستبەسەر کراون
ناسنامە دەسبەسەر کراوەکان بەم شێوەیەن؛
خۆشنام خولە، ڕەحیم خولە، دوو برا وخەڵکی گوندی خوڕخوڕە، عەلی قاسمی نژاد خەڵکی گوندی کوزەکەرێزە، مستەفاسولدوزی خەڵکی قەرەقشڵاخ، سیروان حەسەنزادە ـ گوندی داشخانی، پژمان ئیمانی خەڵکی شاری مهاباد، هێمن غەزاڵ ـ مهاباد، شاهین چوسایی ـ مهاباد، ڕەحیم دیوازی ـ مهاباد، ئەسعەد ئەنوشە خەڵکی شاری قەرەقشڵاخ، موحەمەد شوکری ـ مهاباد، قاسم خەڵیفەزادە خەڵکی شاری مهاباد، سیامەک سوڵتانیان ـ مهاباد، سەید موزەفەر پاوانە ـ مهاباد، بەتۆمەتی هاوکاری بە حیزبی دیمکراتی ئێران دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 11 ی پوشپەڕ هێزەئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەقامەکانی شاری سەقز هەڵدەستن بە دەستبەسەر کردنی فەلەیی و بێبنەمای هاووڵاتیان و زیاتر لە 10 کەس بەتۆمەتی ڕۆژوو خواردن.
شەمە 12 ی پوشپەڕ لە پێنج شار، مهاباد، سەقز، بۆکان، وسەردەشت و شنۆ لانیکەم 13 کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ئەمە ناو ناسناوەکانیانە؛
مستەفا سەلدوزی ـ قەرەقشڵاخ، سیروان مستەفایی خەڵکی گوندی داشخانە، ئەمیرعەبدوووڵازادە، خەڵکی گوندی بنگوین، ڕەحیم و خۆشنام ئیسماعیلی (هەردو برا) خەڵکی گوندی خور خوڕە ــ
شنۆ؛ یەعقوب وسدێق بائەکرەم و لە سەقزەوە لاوێکی 24 ساڵە بەناوی ئاوات شەریفی و لەسەردەشت 4 هاوڵاتی تر بە ناوەکانی، ناسێح، ڕەسوڵ، ئەبوبەکرعەلیخانی، عومەر عەبدوڵاپور، ناوی دەسبەسەر ڕاوەکانی گوندی گۆزەڵە بوون. ڕۆژی 13 ی پوشپەڕ 95ی هەتاوی، فەتاح پورئەحمەد، مامۆستای خانەنشین و لوقمان ئەمینی کوڕی جەلال خەڵکی گوندی چواربوت لە ناوچەی نەڵۆس، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و هەناردەی زیندانی شنۆ کران. دووشەمە 14ی پوشپەڕ سێ هاوڵاتی کورد لە گوندی تەنگی سەری کامیاران، سەروەر مورادی کوڕی عەلی، خەبات مەولودی کوڕی ئەحمەد، ئەڵماس ڕەزایی کوڕی براخاس لەلایەن هێزە کانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.
هەینی 18ی پوشپەڕ لانیکەم 17 کەس لە گوندەکانی (دێشەمس، سوجە، باڵاگیر، عەلیاوا)، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراون، بەم ناسناوە وانەوە؛
لوقمان عەزیزی، 45ساڵانەو سەلیم یاوەر43 سالان. ڕۆژی 20 ی پوشپەڕ ڕەزا قوڕەیشی خەڵکی بۆکان بێ ئەوەی نامەی دەسبەسەری دادوەریان بەدەستەوەبێت، قۆڵبەست دەکرێت و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار دەکرێت
دووشەمە 21 ی پوشپەڕ هاووڵاتیکی کورد بەناوی ئێقباڵ زارعی خەڵکی گوندی وەشەیەرە ی سەرشیوی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەسبەسەر دەکرێت و هەناردەی شوێنێکی نادیار دەکرێت و ماڵە کەشی بەبێ ئێزنی دادوەر دەپشکێندرێت. سێ شەمە 22 ی پوشپەڕ دوو برا بەناوەکانی فەتاح وماکوان ئەفسەری لە شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە قۆڵبەست دەکرێن
هێزەکانی ئینتزامی لە پەلامارێکدا بۆسەر گوندی شین ئاباد لانیکەم دوو هاووڵاتی بەناوەکانی ڕەسووڵ جۆڵا 37 سالان و سەلاح سوخەنوەر 25 ساڵە قۆڵبەست دەکەن. ڕۆژی چوارشەمە 23 ی پوشپەڕ ی 95 هێزەکانی ئینتزامی (اماکن) پەلاماری دەست فرۆشانی مەیدانی شارەوانی سنە دەدەن و کەلوپەلی کرێکاران و دەستفرۆشان، کەدەبێتە هۆی گرژی و ئاڵۆزی لەناو بەر ڕێدارانی ئینتزامی و خەڵک و زیاتر لە 8 کەس لە دەسفرۆشان دەستبەسەر کران.
ڕۆژی چوار شەمە 23 ی پوشپەڕی ساڵی 95، هێزە ئەمنییەتیەکانی ئیتلاعات سەحەر فەیزی خوێندکاری کورد 24ساڵ تەمەن دەستبەسەر دەکەن و کۆمەڵێک لە کەلوپەلی تایبەتی وکو کتێب ولاپ تۆپ و هاند لەگەڵ خۆیان دەبەن.
26ی پوشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سیاوش حەیاتی سەید ئەمین عەباسی و نەوشاد تاهیری لە باوەڕدارانی یارسانی دەستبەسەردەکرێن.
ڕۆژی 27 ی پوشپەڕ کۆمەڵێکی زۆر لە لاوانی یارسانی بە کۆبونەوەێک لە بەرانبەر بینای سپای پاسدارن خوازیاری ئازاد کردنی گیراوان بوون. کە هێزەئەمنییەتیەکان و ئیتلاعات کەوتنە دستبەسەرکردنی فەلەیی ئەوان وسی وهەشت 38 کەس لە ناڕازیان و خۆپیشاندەران قۆڵبەست دەکرێت.
یەک شەمە 27 پوشپەڕ یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری لە یەکییەت سەربەخۆی کرێکارانی ئێران، بەناوی شەریف ساعدپەنا لە لایەن دایرەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگهێشت و بۆ چەند کاتژمێرێک ڕاپێچی و لێپرسینەوەی لێ دەکرێ. دووشەمە 28 گەلاوێژ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی خەلیل شاهی خەڵکی گوندی سینگان و زەکەریا سافکار خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەتەکانەوە دەستبەسەر کران.
28ی پوشپەڕ دەیان نەفەر لە لاوان وباوەڕدارانی ئاینی یارسان بە کۆبونەێک لە بەرانبەر بە سپای پاسداران لە خیابانی و چوار ڕێیانی بەسیج دەستیان دایە ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵاواردن و پێشیل کردنە مافەسەرەتاییەکانی خۆییان کە 16کەس لەوان لەلایەن هێزەئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کران.
سێ شەمە 29 ی پوشپەڕی 95ی هەتاوی، ئەفشین حوسەین پەناهی بۆ جاری دوویەم لە لایەن دایرەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
چوارشەمە 30 ی پوشپەڕ، هاووڵاتیکی کورد خەڵکی سەقز بە ناوی ڕەسووڵ خزری 29 ساڵان کوڕی مستەفا لەلایەن هێزەئەمنییەتیکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا.
چوارشەمە 30 پوشپەڕ ڕەسووڵ توفانی کوڕی عەبدوڵا خەڵکی شاری بۆکان پیشە دارتاش، ڕەزا زەندکەریمی کوڕی هادی خەڵکی سنە ـ کرێکار و عەزیز ئاشناوەر کوڕی موحەمەد ـ پیرانشار و کاسب، دەستبەسەر کران.
شەمە 2 ی گەلاوێژ فاروق پایمەرد کوڕی کەماڵ ـ شنۆ دەستبەسەر کرا. شەمە 2 ی گەلاوێژ لە شاری مەریوان عەدنان قادری چالاکی ئەدەبی لە ئەنجومەنی وەزینی مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کراو لێپێچینەوەی لێکرا.
2 ی گەلاوێژ لە جوانڕۆ بنەماڵەی وەهاب فەخری لە لایەن ئیتلاعاتەوە لێپێچینەوەیان لێکرا.
3 ی پوشپەڕ یەکشەمە، سپای پاسداران لە داڵەهۆ سێ هاووڵاتییان لە مەڕ هێرش بۆ سەر نوێنەری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا و هاوڕێیانی دەستبەسەر کران.
دووشەمە 4ی گەلاوێژ، سیامەک دێبوکری 26سالان کوڕی تەها هاووڵاتی مهابادی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەر کرا.
5ی گەلاوێژ لە درێژەی یەک حەوتودا 19 هاووڵاتی کورد لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کران، بەم ناووناسنامەوە؛
ئومیدقوڕەیشی، ئەمجەد قادری، مەلا ڕەزا داوردان مامۆستای علوم دینی سەلاحەدین ئەیوبی
ناسر وەیسی کرێکاری کورد خەڵکی گوندی کورکوری شارستانی سنە لە باشوری کوردستان سەرقاڵی کاربوە لە گەڕانەوەدا لە نێوان سنە مەریوان بزر دەبێت. دەگۆی دەستبەسەر کردنی هەیە.
9 هاوڵاتی لە شاری سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کراون لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانەوە کە ناسنامەی 7 کەسیان بەم شێوەیە، نەجیم خودادادی، جەمشید شەریفی ئازاد، شەمسوڵا مورادی، هوشیارنەمامی، عەنایەت ڕەمەزانی، مەحمود سەباحی جەهانبەخش نەمامی.
لە دوای سەفەرەکەی ڕۆحانی بۆ کرماشان 3 ی هاوڵاتی کورد بە تۆمەتی بەڕێخستنی خەڵک بۆ بزواندنیان لەبۆ گوتنەوەی شوعار دەستبەسەر لێپێچینەوەیان لێکرا.7 ی گەلاوێژهێزە ئەمنییەتیەکان بە بێ مۆڵەت هەڵدەکوتنەسەر کۆبونەوەیکی دیوەخانی و تایبەتی و 18 هاووڵاتی دەستبەسەر دەکەن ووەبەر لێدانو بێڕێزی دەکەون.
لە درێژەی ناڕەزایەتی لە مەڕ بەرهەڵست کردنی دوچەرخەسوارانی ژن لە شاری مەریوان، زانیار خوسرەوی دەستبەسەر و پاسکیلەکەشی بە تاڵان دەچێیت.
7 و 8 ی گەلاوێژ هێزەکانی ئیتلاعات لە پارێزگای کرماشان 9 هاووڵاتی لە شاری سەلاسی باوە جانی دەسبەسەر دەکەن و هەناردەی زیندانی دیزڵ ئاباددیان دەکەن.
بەندیخانه
پێشێل کردنی مافی زیندانیان لەم مانگەدا
پێنج شەمە 17 ی پوشپەڕ، هاشم ڕوستەمی 27 ساڵەو موزەفەر ساڵحی نیا 46ساڵە دوو زیندانی سیاسی و چالاکی کرێکاری کورد لە هەبونی وەکیل بێبەش کراون.
شەمە 19 ی پوشپەڕ سابر مامەندی 40 ساڵان کوڕی ئەسعەد خەڵکی گوندی دریک سەر بە سەڵماس لە دادگای سزادانی سەڵماسدا بە حەپسی هەتا هەتایی سزادرا.
سێشەمە 22 ی پوشپەڕ لە درێژەی گوشار لەسەر زیندانیانی سەقز نرخی خواردن وسیگار سێ بەرانبەر زیادی کردوە ئەمە لە هەلو مەرجێکدایە کە زیندانیان هیچ داهاتێکیان نییە
سەید جەماڵ موسەوی چالاکی مەزهەبی و خەڵکی شاری سنە ڕۆژی 23 ی پوشپەڕ دوور خرایەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج
ئەیوب ئەسەدی زیندانی سیاسی کورد لە کاشمەر لە دۆخێکی نالەباردا ژیان بەسەر دەبات ولە هەناردەکردنی بۆ خەستەخانە خۆ دەبوێرن. چوار شەمە 23 ی پوشپەڕ، زانیاو لوقمان مورادی خوازیاری هەرچی زوترە بۆ دۆسییەکەیان بوون. ئەم دو زیندانە سیاسیەی کورد ڕایان گەیاندوە ئەگەر بە داخوازیەکانیان ڕانەگەن ئەوا دەست دەدنە مانگرتنی دوور ودرێژ
لقی 10 ی دادگای پێداچونەوەی ورمێ سزای زیندانی کورد سەردار موکوریانی هاوڵاتی سەردەشتی ئەرێنی کرد و ئەم چالاکەی کوردی بە سێ مانگ یەک ڕۆژ سزادا
شەمە 23 ی پوشپەڕ حوسەین ڕەستگاری مەجد زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ لەدوای داخوازی بۆ جیاکردنەوەی لە زیندانیانی ئاسایی لەلایەن زیندانبانەوە وەزەر لێدان و بێڕێزی کەوت
ئەیوب ئەسەدی لەزیندانی کاشمەر جگە لە فەقەرات، نەخۆشی ئاسمیشی هەیە و وتویەتی بە
پارەیەی خۆیەوە، سپرای تایبەتی دم مژ (ئاسم) بۆ دابین دەکەن ولە ناردنی بۆنەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە بە هۆکارگەلێکی بێ بنەما لەلاین کاربەدەسانی بەندیخانەوە بەرگری دەکرێت.
لانی کەم سێ کەس لە بەندکراوانی ئاسای بەندیخانەی ورمێ بە بانگیشت کردن و گواستنەوەیان بۆ ژووری تایبەتی پاراستنی ئیتلاعات لە ناو بەندیخانەدا بە هۆی پەیوندی لە گەڵ ڕەفێقان و پەیوندی خۆی لە گەڵ بەندکراوانی سیاسی ئەم بەندیخانەدا لە لایەن کاربەدەستانی بەندیخانەکەوە دەخرێنە ژێر گوشار وهەڕەشەوە هەر وەها بەر بەستیان بۆ دادەنریت ناسنامەی ئەم سێ کەسە بەم جۆرەیە؛ مەتین خزری، حۆسین ئەحمەد پور وهووشەنەگ پیرزادەگان
لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان، سەرپەرەشتیاری بەندەکان زەخت خرایە سەریان کە بۆ بڵاو کردنەوە پسۆلەی داواکاری مەرەخەسی، زانیاری نێوان بندکراوان وەرگرن. سرپەرشتیارانی دوو بەندی ژنان و سیاسیەکان، بە چەند بەندیەکیان ڕاگەیاند کە ئەگەر زانیاریە نەهێنیەکانی بندکراوانی سیاسی بە سەرپرێشتیاران بدەن، مەرەخەسی بۆ ماوەی یەک حەوتو دەدرێت پیان.
دۆخی نالەباری تەندرووستی بەندیخانەی سەڵماس بەردەوامە ولە کاتێکدا مانگی سوور بۆسەردانی ساڵانە دەچێتە ئەو بەندی خانەیە، هەڕەشە دەکریت لە بەند کراوان کە دەبێت ڕەزایەتی خۆیان لە بارو ودۆخی بەندیخانە ڕابگەیەنن. بەندیخانەی شاری سەڵماس لە بواری تەندروستی، چۆنێەتی خۆراک، جیاکردنەوەی تاوان باران لە دۆخێکی قیراناویدایە؛ و ئەمە بوە بە هۆی زەخت و گوشاربە تێپەڕکردنی ماوەی زیندانی بونیانەوە. هاوردن و کڕین وفرۆشی مادە هۆشبەرەکان لە ڕێگەی بەرتیلدان بە بەرپرسانی بەندیخانەوە، جیانەکردنەوەی تاوانباران بەپێی تاوان، خواربونی چۆنێتی خواردن، پێڕانەگەیشتن لەبواری پاکو خاوێنی ئاودەست بەشێکە لەو هۆکارانەن کە تێپەڕ کردنی زیندانی زۆر دژوار کردوە.
کرێکاران
ڕاپۆرتگەلی پێشێل کردنی مافی کرێەکاران لەم مانگەدا
زیاتر لە 3 مانگە 60 کرێکاری شارەوانی گەڕەکی 2 ی کرماشان موچە یان وەرنەگرتوە
دووشەمە 14 ی پوشپەڕ 270 نەفەر لە کرێکاران کە بۆ کارکردن لە نانی پیشەییدا ناونوسییان کردبو هەرلە چاوەڕووانیدان
یەکشەمە 20 ی پوشپەڕ ساڵی 95ی هەتاوی هاووڵاتیکی کورد بەناوی عەلی بابایی، کاتی کارکردن لە کارگەیکی گەچ بڕیدا لەبەرزایی دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لە دەست دەدا
دوشەمە 21 ی پوشپەڕ پاسەکانی ناوشاری سنە لە ناڕەزایەتی بە کەم بونی داهات و دۆخی نالەبار و ناجێگیری ژیانی خویان و کەم بونی بەشە گازوئیل دەستیان دایە ناڕەزایەتی و مانگرتن.
دووشەمە 21 ی پوشپەڕ، 28 کرێکاری فولادی زاگرۆس لە کوردستانەوە بەرەو تاران چوون و لە بەرانبەر وەزارتی کارو حەسانەوەی کۆمەڵایەتیدا گردبونەوەی سنفی خۆیان گرت
چوارشەمە 23 ی پوشپەڕ لە ناڕەزایەتی بە وەرنەگرتنی چوار مانگ موچە لە شارەوانی ئیلام لە شەقامی واستی بەڕێوە چوو
چوارشەمە 23 ی پوشپەڕی 95ی هەتاوی کۆمەڵەێک لە بازەرگانانی سەر سنوری مێهران لە پارێزگای ئیلام لە ناڕەزایەتی بە گومرک نەکردنی و ئازاد نەکردنی بارەکانیان کە لە عێراقەوە دەیان هێنن لە ناو گومرکی ئیلام گردبونەویکی ناڕەزاییان ئەنجام دا.
چوارشەمە 22 ی پوشپەڕ وەرزێرانی نەغەدە بۆ دوهەمین جار لە نەبونی ئاوی مناسب و تەواو بۆ زەوی وزارەکانیان لە بەر دەم قایمقامی ئەو شارە گردبونەوەێکیان ئەنجام دا. ڕۆژی 26ی پوشپەڕ زیاتر لە 200 کەس لە خاوەن کێڵگەی پەلەوەران لە شاری مهاباد لە بەرانبەر درگای هاتوچوی ئەو ناوەندەدا لە گردبونەوەیکی ناڕەزایەتیدا بۆ چەند ڕۆژێک دەواریان لێدا و مانیان گرت.
یەک شەمە 27 ی پوشپەڕ ی 95ی هەتاوی کرێکارانی کارگە ڕوئیا پلاستیک لە شاری پیشەیی ژمارە 1 ی سنە لە ناڕەزایەتی بە کەمی موچەو دانانی کامێرای چاوەدێری ناوخۆیی لە ناوەندە دا مانیان گرت.
چوارشەمە 30 ی پوشپەڕ سێ کرێکار لە بینایکی نیوەکارەدا لە شاری بانە بەهۆی کەوتنەوە خوارەوە لە بەرزاییەوە گیانیان لەدەستدا. کە دەگوترێت تەمەنیان 17 و 18 و 23 ساڵان بوە
بۆ 11 کرێکار ی فولادی زاگروس لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نامەی بێکار بونیان بۆ هاتوەوە و هێشتاش چارەنوسی کارییان نادیارە و موچەی شەش مانگیشیان وە دوا کەوتوە
گروپێک لە کرێکاران و کارمەندانی شەریکەی کلوچە پەزی ئێعتماد، لە ناڕەزایەتی بە دەرکردنی کوت وپڕ لە ناو گەڕەکی دەوڵەت ئابادی کرماشان کوبونەوەیان کرد و خوازیاری چونەوە سەر کارەکانیان بوون
گروپێک لە کرێکارانی شەریکەی کاوە ئوکسیژن لە ناڕەزایی بە وەرنەگرتنی 4مانگ موچە لە شارۆچکەی پیشەیی فەرامان گردبونەوە
شەمە 2 ی گەلاوێژی 95ی هەتاوی هەتاوی، کرێکارێکی بیناسازی بەناوی عەلی مرۆ دۆستی لە ورمێ بە هۆی بەر بونەوە لە بینایک گیانی لەدەست دا
یەک شەمە 3 ی گەلاوێژ کرێکارێکی کورد بەناوی موحەمەد ڕەزا موحەمەدی 35 ساڵە دانیشتوی کامیاران گیانی لەدەست داوە
کرێکارانی شارەوانی میرئاوا 7 مانگە موچەی خۆیان وەرنەگرتوە. هەربۆیە دەستیان دایە مانگرتن و هەربۆیە زبڵ خۆڵی ماڵان و جادەکان بۆ ماوەیک کۆنەکرایەوە
مین وکۆڵبەران
ڕاپۆرتی پیوندیدار بەمین وکۆەڵبەران لە مانگی ڕابردودا
ڕۆژی چوار شەممە 16پوشپەر لە دەوروەبەری گوندی (کێلەسیپان) سەر بە شاری پیران شار هێزە ئینتزامیەکان بە دانانی بۆسە لە ڕێگای کۆلبران وکاسب کاران، کاسب کاران توانیان خۆیان لەو بۆسە وتەقەی ئەو هێزانەڕزگار بکەن لەم هێرشە زیاتر لە 30 وڵاخی کاسب کاران لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانەوە کوژران و باری ئەو وڵاخانە لە لاین هێزەئینتزامیەکان تاڵان کرا
شەممە 19 پوشپەڕ، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی (هێدی ئیسماعیلی) لە نزیکی گوندی (مێرگەسە) سەر بە شاری سەر دەشت کەوتە بۆسە هێزەسنوریەکانی ئەم شارە و بە توندی لە پشتوین بە ڕەوژور بریندار بو
شەممە 19 پوشپەڕ، تەقەی ڕاستەو خۆی هێزە ئینتزامیەکان 5کۆڵبەری خەڵکی گوندەکانی شوت، چاڵدوڕان وماکۆکوژران وبریندار بوون. بورهان عەلەم هولو ومستەفا مێهر پەروەر دوو کۆڵبەری کورد سنوری چاڵدوڕان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران. لەم ڕووداوەدا سێ شارۆمەندی کۆڵبەری دیکە بە توندی بریندار دەبن
شەممە 19 پوشپەڕ، شارومەندێکی کورد لە سۆماری سەر بە قەسر شیرین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی خۆی لە دەس دەدات
چوارشەممە 23 پوشپەڕ، بەشی ئەندازیاری سپای قودسی ئێران لە دەڤەرەکانی شاری مەریوان دیسانەوە دەسیدایە مین ڕیژ کردنی ئەو دەڤەرە. جۆری ئەم مینانە لە مۆدێلی ڕووسی (رەقەم4) بەکێشیکی کەم وهێزی کوشتنی زۆر بەکارهێنراوە
ڕۆژی چور شەممە، 23 پوشپەڕ کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی سەڵماس لەگوندی درۆ سەر بە شاری شنۆە لە لاین هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەر گولە درا وگیانی لە دەسدا
23 پوشپەڕ، پیران شار، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار هووشداری دایە کۆچەرانی کورد کە بۆ هاتوچۆ لە کوێستانەکانەوە دەبێت بەڵگەیان هەبێت. بێ بوونی بەڵگە بەر دەسڕێژی گولە دەدرین وبەرپرسان لە وڵامدا گوتیان کە فەرمانی دەسڕێژی ڕاستەو خۆ لە لاین بەرپرسانی باڵا لە تارانەوە بە دەسیان گەیشتوە
پێنج شەممە 24پوشپەڕ، بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامیەکان کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی (دەرویش عادوی) کوڕی (عادڵ) لە شاری سەڵماس بریدار بوە و گیان لە دەس دەدات
چوارشەممە 30 پوشپەڕ، لەسنوری سەردەشت لە نەزیکی گوندی (بێتووش) هێزەکانی حۆکومەت دەسڕێژ دەکەنە سەر کاسبکاران ودوو کۆڵبەر بە ناوەکانی عەبدوڵا ڕەسوڵی و ڕەسوڵ ڕەسوڵی بریندار دەبن
چوارشەممە6ی گەلاوێژ، بەهۆی دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنوری ئێرانەوە لە سەردەشت لە تەنیشتی گوندی (بزیڵە)، کۆڵبەرێک 40 ساڵان بە ناوی عەزیز سەداقەت کۆری یوسف گیانی لە دەسدەدات وهەروەها باوکی عەزیز لە گەڵ کۆڵبەرێکی تر بە ناوی ساڵەح وەیسی بە گرانی بریندار دەبن و بۆ ساڕێژ کردنی برینەکانیان بۆ ناوندە دەرمانیەکانی سەردەشت دەگوێزرێنەوە
محەممەد ئەمین کۆڵبەری خەڵکی (دۆڵەمیر) لە دەڤەری ئالانی سەردەشت دەکەونە بەر دەسڕێژی ڕاستەوەخۆی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پەنجەکانی پای بە گرانی بریندار دەبێت وهەر بەو هۆیەوە دەگوێزریتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ
یەک شەممە 3 ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ڕەحمان گلیاری لە دەوروبەر شاری پیرانشار بە هۆی دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە گیانی لە دەس دا
یەک شەممە 10 ی گەلاوێژی 1395، کۆڵبەرێکی 26ساڵە لە ناووچەی بانە بەر دەسڕێژی هێزە ئینتزامیەکان کەوت وبە گرانی بریندار کرا
پاراستنی ژینگە وتەندروستی
ڕاپۆرتگەلی پیوندیدار لە گەڵ پاراستنی ژینگە وتندرستی لەم مانگەدا
14ی پوشپەڕ، پێش نیوەڕۆی دووشەممە، دارستانەکانی ناوچەی (دۆڵی دەرە) لە سنوری کرماشان ئاگریان لێ کەوتەوە
چوارشەممە 16پوشپەڕ، دوو گوندی (کیان ئاوا) و (تەیمور ئاوا) سەر بە پولدۆختەر لە پاریزگای لوڕەستان لە گەڵ قەیرانی کەم ئاوی وبێ ئاویدا ڕوبەڕوو دەبێتەوە. خەڵکی ئەم دوو گوندە بە تێچویەکی زۆرەوە ئاوی خواردنەوەی خۆیان لە شارەکانی دەوروبەرە دابین دەکەن.
دووشەممە 21 ی پوشپەڕ 1395، هێزەکانی سپا وئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناووچە سنوریەکان ودارستانەکانیان میلیتاریزە کردوە ودەسیان کردوە بە مانۆر نزامی لە دارستانەکانی شاهۆ، کە ئەم مانۆڕانە بوە بە هۆی ئاگر کەوتنەوەیەکی گەورە لە دەڤەری شاری کامیاران، کە خەڵکی ناووچەکە وچالاکانی ژینگەپارێز توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. جێگای باسە کە
هێزە ناوەندەکانی حکوومی هیچ چەشنە دەسپێشخەرییەکیان بۆکوژاندنەوەی نەکردووە.
چوارشەممۆ 23 ی پوشپەڕ، پاش ڕوودانی تەقە لەکاروانی بەرپرسانی حکوومی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێژاو، سپای پاسداران لەسەرەتای ئەم حەوتووەوە جارلەگەڵ جار لەوەڕگە و دارستانەکانی زاڵ بەسەر چەنددین گوندی دەوروبەردا بۆردمان کردوە کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی ئەو دەڤەرە و سوتان ولەناوچوونی چەنددین هێکتار لە دارستانە ناوازە وبێ وینەکانی بەڕووی ناوچەکە.
پێنج شەممۆ 24ی پووشپەڕ، لەحەوتوویەکدا 30 هێکتارلە لەوەڕگەو دارستانەکانی شاری سەلاسی باوەجانی ودارستانەکانی سەرپێڵ زەهاو بەهۆی ئاگرکەوتنەوە خەساریان بەرکەوت
پێنج شەممۆ 31 ی پووشپەڕ ئاگرکەوتنەوە لەکێوی ئاویەری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتوەو وبەم هۆیە چەنددین هێکتار لە دارستانەکانی ئەم کوێستانە بوون بەپۆلوو
پێنج شەممۆ یەکی گەلاوێژ، داربەڕووەکانی دەڤەری (بان گڵێن) وبەرزاییەکانی شاری گیلان غەرب لەچوارلاوە کەوتە گەمارۆی ئاگرەوەو ونێزیک بە 100 هێکتار لەزەویی وپانتاییەکانی ئەم ناوچەیە سوتێنران.
ڕۆژی 5ی گەلاوێژ، شارۆمەندانی گوندەکانی شلە وزالواب سەربە ڕوانسەر بۆناڕەزامەندی دەربڕین لەبەر نەبوونی ئاوی خواردنەوەی تەندروست لە بەردەرکەی قایمقامیەتی ڕوانسەر دەستیان دایە ناڕەزایەتی جەماوەری
لە 1702 گوند، تەنیا 1002 گوندی پارێزگای سنە خاوەنی ئاوی خواردنەوەن؛ و 700 گوند لەئاوی خواردنەوە بێ بەشن.
لەڕۆژانی 5بۆ 7 ی گەلاوێژ دارستانەکانی دەوروبەری شاری پاوە ئاگریان گرت ولەهەندێ لەو ناوچانە ئاگر کەوتنەوەکان بۆماوەی 3 ڕۆژە درێژەی کێشاوە
بۆ جاری چەندەم دارستان وشوێنە سەوزاییەکانی پشتی نەخۆشخانەی (قودس) ی شاری پاوە کەوتنە بەر بڵێسەی ئاگر. هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان مانۆڕی عەسکەری هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپاوە ڕاگەیەندرابوو کەخەڵکی شاری پاوە بەپێک هێنانی قەڵغانی مرۆیی پێشیان لەهاتنی هێزەکانی سپا بۆ دەوروبەری شوێنی ئاگرکەوتنەوەکان گرت.
لەشاری (کەنگاوەر) یش بەهۆی ئاگرکەوتۆەوەی لێڕەوارەکان لەدو خولی کاتی لێک جیاواز، نێزیک بە40 هێکتار دارستان و 10 هێکتار لە لەوەڕگەکانی شاری کەنگاوەر لە ئاگردا سوتێنران
7 ی گەلاوێژ لەپارێزگای لوڕستان ولەشاری تازە بینانراوی دەورە چگێنی، ئاگرکەوتنەوە 200 هێکتار لەدارستانە سرووشتییە ناوچەییەکانی (فەلاوەند وەیسیان) ی تەفرو و تونا کرد.
پترلە 25لەسەدی دارستانەکانی پارێزگای ئیلام لەئاسانەی هەڕەشەی جیدی لەناوچووندان، ڕووبەری ئەم دارستانانە 641 هەزار هێکتار بەراوەرد کراوە.
دانیشتووانی گوندەکانی دەشت عەباسی شاری دێلوڕان ماوەی چەنددین ساڵە لەگەڵ کێشەی کەمبوونی ئاو وبێئاویدا دەستەو یەخەن
دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی دەڤەری (دەرەواران) و (هەنجیران) ی مەریوان لەماوەی 3 ی ڕۆژدا 176هێکتار لە دارستان ولەوەڕگەکانی ئەم ناوچەیە سووتان وبوون بە خۆڵەمێش.
ئاگرکەوتنەوە لە مەزراکانی کشتووکاڵی لەدەورووبەری گوندەکانی (کێلەسیپان) و (گردەبن) لە ناوچەی لاجانی پیرانشارکە بووبەهۆی ئاگرکەوتنەوەو ولەناوچوونی 28هێکتار لەزەویە کشتووکاڵییەکان ونێزیک بە 27 هێکتار لە لەوەڕگەکان وکۆی هەموویان 55 هێکتار لەزەوییە کشتووکاڵی ولەوەڕگەکانی ئەم شارە سوتێنران.
3 ئاگرکەوتنەوەی جۆراوجۆر پترلە 40 هێکتارلە لەوەڕگە وجاڕی گوندەکانی (قاتانقوڕ، بەردەنەخشینە وکێوەڕەش) ی بۆکانی گرتوە
پێنج شەمۆۆ 7 ی گەلاوێژ بەشێکی فراوان لەلەوەڕگەو ودارستانەکانی ئاویەر، بەرەو خزری زیندوو، کانی ماماتکە، وحەوت ئاسیاووئاگریان تێبەردراو هەربەو چەشنە بەشێکی بەرچاو لەدارستانەکانی دەورووبەری سەوڵاوا لەنێزیک شاری سنە ئاگریان تێبەردرا
پێنج شەممۆ 7 ی پووشپەڕ ڕژانی زێرئاو بۆگۆلی ورمێ، ئەم زێرابانە سەربە تۆڕو یەکە پیشەییەکانن وتێکەڵاوی بەمادەی کیمیاین وڕژاونەتە گۆلی ورمێوە
هەینی 8ی گەلاوێژ ئاوی خواردنەوەی گەڕەکی شارۆچە (شهرک) ی سەقز قوڕئاوی بووەو هەرئەمەیش بووە بەهۆی پەرۆشی دانیشتووانی ئەم شارۆچکەیە. هۆکاری قوڕئاوی بوونی ئاوی خواردنەوە هێشتێ ڕوون نەبویەتەوە وبەرپرسانی ئیدارەی ئاو وزێراوی ئەم شارە خۆیان لەوڵامدانەوەی هاوڵاتیان بواردووە
8ی گەلاوێژی ساڵی 1395، دارستان ولەوەڕگەکانی داڵاهۆ لەناوچەی ته نگە تاریکە تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون
8ی گەلاوێژ بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی شەمامەیی لە شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ودوکەڵێ کەبەوهۆیە بەرزبویەتەوە، هەناسەکێشانی بۆکەسانی نەخۆش ومنداڵ وبەساڵاچوو ئاستەم کردبوو ولگەڵ کێشەی هەڵمژین وجەستەیی ڕووبەڕوو ببوونەوە
لەدرێژەی ئاگرکەوتنەوەی دارستان ولەوەڕگەکانی دەوروبەری شاری سەڵماس لەئاگردا سوتان. هاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەم دەڤەرە، هاوەن بارانی ناوچەکەیان لەلایەن هێزە ئینتزامییە کانەوە بەهۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوانە ڕاگەیاند
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەکێوی مەلاقازی وقوللەی ئیمام، دارستانەکانی مووسکی مەریوان، بەدەیان هێکتار لە دارستانەکان سوتێنران.
لەشاری گیڵان غەرب سەربە پارێزگای کرماشان پترلە 20هێکتارلە دارستان ولێڕەواڕەکانی سوتێنران.جێگەی باسە وەک دەڵێن کەئەم ئاگرکەوتنەوەیە کەسێکیشی سوتاندووەو گیانی لێ ئەستاندووە
نێزیک بە50هێکتار لەڕەزوباخ وگەنمەکانی گوندی پیرۆزەی وەڵەدبەیگی لەجوانڕۆ لەئاگردا سوتێنران؛و30هێکتار لەمەزراکانی گەنمی کوندی کێلەسیپان وگردبنی دەشتی خاناڵ لەپیرانشار کەوتنە بەربڵلێسەی ئاگر
دارستانەکانی گێڵان غەرب بەردەوام لەئاگردا دەسوتێن وخەساری بەرکەوتوو پترلە 200هێکتار مەزەندە دەکرێ
بابەتەکانی دیکەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ
دوشەممۆ 14ی پووشپەڕ،پاش کوشتنی دوو کۆڵبەرلەلایەن سپای پاسدارانەوە وناڕەزایەتی هاوڵاتیانی کورد،سپای پاسداران لەدەسپێشخەرییەکی سەرەڕۆیانە بۆگوندی (گوێزڵی)ی سەربە سەردەشت هێرش دەبات ودانیشتووانی ناچاربە چۆڵ کردنی گوندەکە دەکات
شەممۆ 19ی پووشپەڕ، ژنێکی گەنجی تهمەن 32ساڵ ودانیشتووی شاری بیجاڕ وخاوەنی مێرد ودوومنداڵی کوڕ بەهۆی هەژاری ودەسنەڕۆیی وکێشەی گرانی بنەماڵەیی دەستی دایە خۆکوشتن وگیانی لەدەست دا.
شەمۆۆ 19ی پووشپەڕ 35قوتابی نایسەر سەربەشاری سنە بەهۆی نەبوونی فێرگە پەکیان لەخوێندن کەوتووە
دووشەممۆ 21ی پووشپەڕ هێزەکانی سەربە سپا،ژنڵنی بەسیجی،هێزە ئیتلاعاتییەکان،کارمەندانی ئیدارە حکوومییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەفولکەی قایمقامیەتی شاری بۆکان کۆبوونەوە وخوازیاری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەوانەبوون کە چارشێو لەسەرناکەن
دووشەممۆ 21ی پووشپەڕ، کچێکی 21ساڵ تەمەن بەناوی (ر.م)دانیشتووی گەڕەکی بەهارستانی سەقز خۆی هەڵواسی وگیانی لەدەس دا
ڕۆژی هەینی 25ی پووشەڕ، گەنجێکی 19ساڵ تەمەن بەناوی ئێحسان یەگانە دانیشتووی گوندی (سێکانی) سەربەشاری شنۆ لەماڵی باوکیدا بە تەناف خۆی هەڵواسی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
ڕۆژی یەکشەممۆ 27ی پووشپەڕ کاتی هاتنی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێرانبۆ پارێزگای کرماشان،سێ هاوڵاتی کوردی پێڕەوی ئایینی یاری، هاواری ناڕەزامەندی خۆیان بەدروونەوەی لێوەکانیان دەربڕی
سێشەممۆ 29ی پووشپەڕ،مێرمنداڵێکی دەساڵ تەمەن لەشاری سنە،نیشتەجێی یەکێک لەناوچە پەرتەوازوهەژارەکان بەناوی کانی کوزەڵە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
14ی گەلاوێژ فوئادی ئەحەدی 33ساڵ تەمەن لەماڵی باوکی دەستی دایە خۆکوشتن وگیانی لەدەست دا
پێشگرتن وهەڕەشە لەکچانی پاسکێل سواری مەریوانی ودەسبەسەرکردنی یەک لەگەنجانی ناڕازی بەناو زانیار خوسرەوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە
گەشەی بەشوودانی کچانی 7بۆ11 تەمەن لەیەکێک لەگوندەکانی دەورووبەری خۆی سەربە پارێزگای ورمێ وکەمتەرخەمی بەرپرسان لەهەمبەر ئەم منداڵانە ودایکانی دواڕۆژ
ژیلا دانشوەر کچێکی گەنج 23ساڵ تەمەن ودانیشتووی مەریوان سەربە پارێزگای سنە.بەهۆی ڕێگەنەدانی بەخوێندن لەلایەن بنەماڵەکەیەوە دەستی دایە خۆکوشتن
پێنج شەممۆ 24ی پووشپەڕ،بەرپرسانی ئیداری وئەمنی شاری قوروە،بۆوێنە قایمقامی ئەم شارە، مامۆستای هەینی وهێزە ئیتلاعاتییەکان،لەگەڵ چەندد دانەیەک لە دەم ودەزگای قورسی وەکوو بۆڵدوزێر،لۆدێر،دەستیان دایە ڕووخان وکاولکاری گۆڕستانی گیان بەختکردووانی دەیەی 60 لەشاری قورووە وسنە ودەورووبەری کەبە (خاوەرانی قوروە)ناسراوە
دووشەممۆ 28ی پووشپەڕ جەلالجەوانمەرد 26 ساڵ تەمەن کوڕس ڕەسووڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشاری مەهاباد پاش ڕۆژێک ئەشکەنجە ولێدان گیانی خۆی لەدەست دەدات
یەکشەممۆ ڕێکەوتی 3ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی،کچێکی 23ساڵ تەمەن لەلایەن باوکیەوە بەتەور دەکوژرێت
ڕۆژی 1ی گەلاوێژ،پەریسا ڕەمەزانی 5ساڵ تەمەن کچی ڕەحمان لەمەهاباد پاش خەتەنەکردن تووشی خوێن بەربوونێکی لەڕادەبەدەربووەو لەدۆخێکی نالەباردایە ولەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی ورمی خەواندوویانە
دووشەممۆ 4ی گەلاوێژ ئیدارەی ئیڕشادی سنە بەبێ هیچ بەڵگەیەک،پێشیان بە بەڕێوەچوونی کۆڕی ئێوارە شێعر وچیرۆک خوێندنەوە گرتووە کە دەمانێکە چالاکانی پانتایی ئەدەبی هەوڵی بۆدەدەن
سێ شەممۆ 5ی گەلاوێژ بەرانبەربە داواکاری وەرگرتنی ئیزننامەی ناوەندی کلتووری ئەدەبی (لەک)لەزانکۆی پەیام نووری کرماشان دژایەتی کرد
لەمەوەی یەک مانگی ڕابردوو بینای نیشتەجێبوونی لانیکەم 18هاووڵاتی لەمەرگەوەری ورمێ، 9کەسی دیکە لە ئەنزەل و3ی دیکە لەسۆماوبرادۆست دەستی بەسەرداگیراوە.دەکوترێ ئەم کەسانە لەگوندە جۆراوجۆرەکان بە وەرگرتنی وامی کردنەوەی خانوبەرە لەژێرناوی (گەڵاڵەی هادی)،لێدا نیشتەجێ ببوون بەڵام لەبەرنەبوونی ئیش وکار وداهاتی پێویست، توانیی دانەوەی قیستەکانیان نەبووە
هەینی 8ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، گەنجێکی شاری سنە بەناوی پورسامی عەزیزی بەهۆی گەرماژۆبوون ڕاگوێزی نەخۆشخانەی سنە دەکرێت،لەم نەخۆشخانەیە بەهۆی کوتانی دەرزی بەهەڵە دەچێتە کۆماوە وگیانی لەدەست دەدات
کچانی پاسکێل سوار کەلە هەڵمەتی (سێ شەممۆی خاوێن)حەوتووی سێهەمی ئەم مانگە لەمەریوان بەڕێوە چوو کەهێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ڕێگەنەدانی ژنان وکچانی وەرزشکار،تاقمێک لەو پاسکێل سوارانەی کە جەختیان لەبەشداری ڕێوڕەسمەکەدا هەبوو،دەسبەسەرکران
پێنج شەممۆ 7ی گەلاوێژ،بەرپرسانی کلتووری پارێزگای سنە دژایەتییان دەربڕی بەرانبەر بە ڕێوڕەسمی ڕێوڕەسمی خوێندنەوەی شێعر وچیرۆک لەشاری مەریوان
شەممۆ 9ی گەلاوێژ.کچێکی بۆکانی 18ساڵ تەمەن لەمیڕئاوای شاری بۆکان لەلایەن لالایەن یەکێک لە ئەندامانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە ڕفێندرابۆ یەکێک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی مریشک لەوشارەو ودەسدرێژی جنسی کرایەسەر لەلایەن ئەوئەندامەی سپاوە.
سێ شەممۆ 22پووشپەڕ کاتژمێر7ی سەرلەبەیانی کوڕێکی گەنج لەسەر پردی مەلاوەیسی شاری سنەوە بەمەبەستی خۆکوشتن خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە وگیان دەسپێرێ.
شەممۆ 29ی پووشپەڕ لەکاتی ئێوارەدا منداڵێکی 10ساڵ تەمەن دانیشتووی شاری سنە لەگەڕەکی کانی کوزەڵەی ئەوشارە لەکاتێکدا بەتەنیا لەمەڵەوە دەبێ بە لەچکەی دایکی خۆی هەڵدەواسێ وکۆتایی بەژیانی خۆی دێنێ.
لەکۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لەخەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کەبۆ مسۆگەرکردنی خۆیان تێبکۆشن وهەرچەشنە هەڵاواردن وناهاوسانییەک کەلەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرانبەریان دەکرێ بێ هەڵوێست نەبن وبیگەیەنن بەگوێی گشت جیهاندا
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
ئەم بابەتە 5,851 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
شوێنەکان
شەهیدان
وێنە و پێناس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: نەغەدە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,851 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1125 KB 08-08-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,995
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,580
ڤیدیۆ 1,260
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.172 چرکە!