بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمجارە لە یەکێک لە ناوچەکانی سەربە شارستانی کامیاران بەناوی (قڕان) ئاگر بەردەدرێیت، قڕان هەڵکەوتوو لە نێوان جادە ی سەرەکی سنە و کامیاران، بە تایبەتمەندی هەبونی جۆرە دەوەنێکی دەگەمەن وناوازە کە هەڵگری ئەوەی هەیە ببێت بە شوێنێکی گەشتیاری و سەرچاوەی داهات و شوێنی حەوانەوەو سەیرانی هاوڵاتیان بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، بەداخەوە چەند ڕۆژ بەرێ ئاگر لە دڵی (قڕان) بەردەدەن و دار و دەوەنە دگەمەن و تایبەتەکان کە وەک کراسی بۆکێنی وڵاتی ڕازاندبویەوە، دەسوتێنن و بەرگێکی تر لە لاپەڕەی سوتمانەکانی وڵات ئەمدیو ئەو دیو دەکرێت.
سوتانی دارستانەکان و سروشت یانی خنکاندنی ژیان لە کوردستاندا، بەپێی زانستی ئیکولوژیکی هەر دارێک ئوکسیژنی 18 گیانلبەر لە چەشنی مرۆڤ دەپاڵێوێیت و هەواێکی پاک و خاوێن دەبەخشێتە ژینگە، ئێمە ڕۆژانە شاهیدی کوژرانی وسوتاندنی چەندەها دار ودەوەن و گەون و تەپلە و سەوزایی چیاکانی زاگرۆسین، ئاخۆ بە نەمانی سەوزایی لە وڵاتدا هەناسەدان و ژیان تام و بەردەوام بوونی مانای دەمێنێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
26-07-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,222 جار هاتیە دیتن