15-08-2016
- تەرمی رۆژنامەنووس
وەدات حسێنوەدات حسێن لە
دهۆکدهۆک بە خاکسپێردرا.
- هێزەکانی پێشمەرگە سێ گوندی دیکەیان لە
خازرخازر کۆنتڕۆڵکردەوە و ژمارەی ئەو گوندانەی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە فراوانەکەی میحوەری
گوێڕگوێڕ و خازر کۆنتڕۆڵ کراون گەیشتنە 11 گوند و پێشمەرگە کۆتای بە ئۆپەراسیۆنەکەی هێنا.
- لەگوندێکی نزیک شارەدێی
سەنگاوسەنگاو، چەند چەکدارێک کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە و لەڕوبەڕوبونەوەدا، یەکێک لەچەکدارەکان خۆی تەقاندۆتەوەو یەکێکی تریشیان هەر لەوێ کوژراوە.
- کاتژمێر 1:15 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای
ئامەدئامەد -
ماردینماردین لەدەروازەی ناوچەی چنار ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە.
-
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا و
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و
ئاسۆ فەرەیدونئاسۆ فەرەیدون نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ نانی نیوەڕۆ لەکەبابخانەکەی
عەباس ئەبوشواربعەباس ئەبوشوارب لەسلێمانی دەعوەت بوون.
- وەزیری بەرگریی ئەمریکا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان و لایەنەکانی دیکەی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی
مەنبەجمەنبەج کرد، ئەوەش بەبۆنەی ئازادکردنەوەی تەواوی شارۆچکەکەو وەدەرنانی چەکدارانی رێکخراوی داعش تیایدا.
[1] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji