راگەیەندراوی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان سەبارەت بە شەهیدکردنی کامێرا
📝 بەڵگەنامەکان
رۆژی14 ئابی 2016 لە شەڕێکی دەستە و یەخە و نابەرامبەردا لە میحوەری خازر لە گوندی قەریەتاخ لەگەڵ تاریکپەرستانی چەتەکانی داعش شەهید بوو ؛ ئەو دەیخواست لە زوومی کامێراکەیەوە راستییەکان بگوازێتەوە و نیشانی دنیای بدات کە ئەوان دژی ئازادی و دیموکراسی و ئاودانیین...
مخابن زۆر جار لە لیژنەی داکۆکی و گیانپارێزی رۆژنامەنووسان گووتوومانە ؛ دەبێ لەکاتی رووماڵکردن لەبەرەکانی شەڕدا رۆژنامەنووسان خۆیان بەدوور بگرن ؛ ئەوەا هەواڵ دەگوازنەوە ؛ نابێ خۆیان ببن بە هەواڵ....
شەهیدی رۆژنامەنووس لە ساڵی 1978 لە شاری هەولێر لە دایکبووە؛ لە ساڵی 2007 لە کەناڵی ktv ماوەی 9 ساڵە کامێرامانە.
بە ناوی لێژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان لە ئەنجومەنی سەندیکا ی رۆژنامەنووسانی کوردستان پرسە و سەرەحۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم رۆژنامەنووسانی کوردستان و زە تایبەتی بەڕێوەبەرانی کەناڵی کوردستان تیڤی و بنەماڵە سەربەرزەکەی دەکەین.
لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و ئازادی رۆژنامەنووسان لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
15-08-2016
هەولێر