بە پێی هەواڵەکە هێزەکانی سپای پاسداران لە مۆڵگەی دۆڵەبی کۆڵبەران دەدەنەبەر دەسرێژ و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی هادی مینویی خەڵکی گوندێ” نێ” تەمەن 35ساڵان دەکوژن و چوار کۆڵبەریتریش بریندار دەکەن.
شایانی باسە سێ ساڵ بەرێ کاتێک سەرۆک کۆماری ئیسلامی حەسەنی ڕۆحانی بە شوعاری ئیسڵاحات و بە هێمای کلیلیکەوە گە گویا کلیلی چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی ئێرانی بەدەستەوە گرێ پوچکەکان دەکاتەوە و دەسەڵات و حکومەتی گرتە دەست، تاکە دیاری و دەسکەوتێکی بۆ کوردی ڕۆژهەڵات هەر داخستنی سنوورەکان و توند کردنی باری ئەمنییەتی کوردستان و زیاد کردنی ڕێژەی لەسێدارە دانەکان و دەست ئاوەڵا کردنی پاسدارانە بۆ تەقەی ڕاستەوخۆی پاسداران و کوشتنی کاسبکاران بە بێ لێپێچینەوە ئەمە تاکە کلیلی چارەسەری کۆمەڵگای کوردەواریە بوە و بە لای کۆماری ئیسلامییەوە هەر لە سەرەتای بەتاڵان بردنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 57وە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
15-08-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,632 جار هاتیە دیتن