نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لە ساڵی 1986 لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە. هەر لەوێ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی تەواوکردووە. سێ ساڵ خوێندکاری کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری بووە، بەڵام بەهۆی سەفەرکردن و نشتەجێ بوونی لە وڵاتی ئەمریکا، وازی لە خوێندنی زانکۆ هێناوە.
ماوەی 10 ساڵ لە بواری میدیا و ڕاگەیاندندا کاری کردووە و لە زۆرێک لە ماڵپەڕ و ڕۆژنامەکاندا وتار و بەرهەمە شیعرییەکانی بڵاوکردووەتەوە، ماوەی 6 ساڵ ئەندامەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و جیهانە. دواین کاری لە کوردستان بەرهەم هێنانی فیلمێکی دۆکۆمێنتاری بووە لەسەر جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی شارۆچکەی شنگال و دەورووبەری. هەروەها پرۆدیۆسەری پرۆژەی فیلمێکی دۆکۆمێنتاری بووە دەرباری مێژووی هونەری موزیکی کوردی، کە بەرهەمی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,075 جار هاتیە دیتن