28-08-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
باکووری کوردستان
- بەپێی بەیاننامەیەکی
هەپەگەهەپەگە کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە لە شەڕی ناوچەی
شەمزینانشەمزینان 33 سەربازی تورکیا کوژران، میدیاکانی تورکیا پێشتر بڵاویان کردەوە لەو شەڕەدا 10 گەریلای
پەکەکەپەکەکە گیانیان لەدەستداوە.
- هێزەکانی سەر بە سوپای تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێگەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە) یان لە گوندی موساکا سەر بە شارەدێی راجو لە
عەفرینعەفرین تۆپباران کرد.
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە پێی بڕیارێکی حکومەتی ئیران بۆ ئەمساڵی خوێندن، خوێندکارانی کوردی قوتابخانەکانی شاری
دیواندەرەدیواندەرە و
سەقزسەقز وانەی فێربوونی زمانی کوردی دەخوێنن، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە مێژوی ئەو وڵاتەدا کە ڕێگە بە خوێندنی زمانێکی تر جگە لە زمانی فارسی بدرێت.
باشووری کوردستان
- درەنگانێکی شەوی رابردوو
داعشداعش بۆردومانی سەنگەرەکانی
پێشمەرگەپێشمەرگەی کردو بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک برینداربوو کە خەڵکی
زاخۆزاخۆیە.
- چوار هەلیکۆپتەر لەچەند گوندێکی سنوری شارەدێی ئاغجەلەر سەر بە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ تەقە دەکەن و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لەسنوری 7 گوندی ئەو ناوچەیە کەوتەوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان