31-08-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- پارێزگاری ئامەد ئەمڕۆ قەدەغەی هاتوچۆی لە 13 گوندی سەر بە ناوچەی لیجە و هانی راگەیاندو سوپای تورکیا ئۆپەراسیونی سەربازی لەو ناوچەیانە دەستپێکرد بە پاساوی "بوونی بارەگەکانی پەکەکه".
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە شاری حەسەکە روویداو تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە.
- لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لە مەڵبەندی سۆرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرا بێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە.
- داواکاری گشتی ئەنقەرە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری ئەو پارتەی بانگهێشتی دادگا کرد بەمەبەستی وەرگرتنی وتەکانیان سەبارەت بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان