لە دایکبووی گوندی (بەڕوشکی سەعدون)ی سنووری پارێزگای #دهۆک#ە. بچوکترین کەسی خێزانەکەیەتی، بۆیە زۆر خۆشەویست بووە لەناو سێ برا و دوو خوشکەکەی تریدا، توانیویەتی تەنیا شەشی سەرەتایی تەواو بکات و دایکی لە ژیاندا نەماوە. وەکو خۆبەخشێک، چەکی پێشمەرگایەتی هەڵگرت بۆ شەڕێک کە لە 33 ساڵی تەمەنیدا نەیبینی بوو. دوانیوەڕۆی ڕۆژێکی ساردی01-07-2014 ساڵی ڕابردوو کەوتبوونە شەڕێکی زۆر قورسەوە لەگەڵ #داعش#، لەژێر هێرشی فراوانی تیرۆریستان و کردەوە خۆکوژییەکاندا پێویستیان بەفیشەک بوو.
کاتێک دەبیستێ هاوڕێکانی پێویستیان بەهاوکاری هەیە، نەیتوانی چیتر لەبارەگای سەرەکی هێزەکەیان لەنزیک لۆفەکانی چیای شەنگال بمێنێتەوە و وەک هەموو جارێک، ژیانی خۆی خستە مەترسی زۆرەوە. هەر لە ڕۆژی 01-07-2014 شەهید دەبێت.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,898 gånger