ماوەیەکە لایەنە سیاسییەکانی بەشداری حکوومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە دید و بۆچوون و سەرنج و تێبینیی جیاجیا دەربارەی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی چارەسەرکردنیان و پرسی داهات و خەرجییەکان دەخەنە ڕوو، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران پێی باشە بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریی دروست و فەرمی لەمبارەیەوە، هەموو لایەنە سیاسییە بەشدارەکانی حکوومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی فراوان بکات و لەسەر ئەم باسانە و تەواوی داتا و زانیارییەکانیان و هەنگاوەکانی چاکسازیی حکوومەت گفتوگۆ بکەن و هەموومان پێکەوە بۆ بەرژوەندیی گشتی کار بۆ سەرخستنی بەرنامەی ڕووبەڕووبوونەوە و تێپەڕاندنی قەیرانەکان بکەین.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
17-09-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,278 جار هاتیە دیتن