Kurdipedia.org
🏠 صفحه اصلی
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧تماس
ℹ️درباره!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
بیشتر
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|درباره!|کتابخانه|📅
🔀 آیتم تصادفی
❓ کمک
📏 قوانین استفادە
🔎 جستجوی پیشرفته
➕ ارسال
🔧 ابزار
🏁 زبان
🔑 حساب من
✚ موضوع جدید
📕 سە مرد عجیب؛ لورنس - سیمیتقو - سید فرهاد
نویسندە و گردآورندە: دکتر نصرالله شیفتە
تهران
📕 سە مرد عجیب؛ لورنس - سیمیتقو - سید فرهاد
👫 فاروق فرهاد
لێکۆڵەر فارووق فەرهاد، لە زاری خۆیانەوە؛
با بەمجۆرە دەست پێکەم. من فارووق فەرهاد لە ساڵی 1340ی هەتاوی واتا 1962 زاینی لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووم.
خوێندنی سەرەتایی تا دیپلومم ل
👫 فاروق فرهاد
📕 چند نطق آقای ابوالقاسم صدر قاضی نمایندە مردم مهاباد در دورە چهاردهم مجلس شورای ملی ایران در سال 1322 1324 ( 1944 1946 )
چند نطق آقای ابوالقاسم صدر قا ضی نمایندە مردم مهاباد در دورە چهاردهم مجلس شورای ملی ایران در سال 1322 1324 ( 1944 1946 )
گردآورندە: فاروق فرهاد
سوید 2020 [1]
📕 چند نطق آقای ابوالقاسم صدر قاضی نمایندە مردم مهاباد در دورە چهاردهم مجلس شورای ملی ایران در سال 1322 1324 ( 1944 1946 )
💎 اما شافعی
مسجد اما شافعی واقع در جنب مسجد جامع سرده مرکز شهرستان پاوه است .[1]
💎 اما شافعی
📕 کتابخانه
فرهنگ گروس (کردی گروسی، کرد...
📝 اسناد
پیام بهروز بوچانی: هویت من ...
💎 اماکن باستانی
عمارت آصف وزیری
📕 کتابخانه
درخت آسوریگ
🌏 نقشه ها
نقشە ی ترکیب زبانی و مذهبی ...
📝 ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی سیپتامبر 2016 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان | گروه: اسناد | زبان مقاله: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ارزیابی مقالە
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ عالی
⭐⭐⭐ متوسط
⭐⭐ بد نیست
⭐ بد
☰ بیشتر
⭐ اضافه کردن به مجموعه
💬 نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!

✍️ تاریخ آیتم
🏷️ Metadata
RSS

📷 به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
🔎 به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
✍️✍️ تغییر در این آیتم
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی سیپتامبر 2016 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردست
📝 اسناد

راپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی سیپتامبر 2016 بەرانبەر بە 12 خەرمانان تا 11ی رەزبەر ساڵی 1395ی هەتاوی کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
بەپێی بڕگەی 19 ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی 9 بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی 19 دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی 22 داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی 5هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە گەل کوردستان بە تایبەت لە رۆژهەلاتی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.
لەسێدارەدان
بەداخەوە لە مانگی دەربازبوودا ژمارەیکی زۆر زیندانی کورد کە ناوەکانیان لە لایەن کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاشکرا کرابێت و ڕاگەیەندرابێت لە سێدارە دران.بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زۆر جار ناوی ئێعدامییەکان ناسراو بە سزای جۆراو جۆر لە لایە کاربەدەستانەوە ڕاناگەێندرێت و مێدیایی ناکرێت.
شەممۆ 3 ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی حوکمی ئێعدامی سێ زیندانی کورد بەتاوانی مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی تەورێز جێبەجێ کرا. زیندانیانی ئێعدام کراو بریتین لە عەبدولکەریم باپیری، مێهدی مەلایی، سەلاح قادریان.
سزای ئێعدامی زیندانی (عەلی غەیور) خەڵکی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە بە تۆمەتی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە زیندانی تەبەسدا ڕاگیرابوو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جێبەجێ کراوە.
رۆژی شەممە، 13 خەرمانان، زیندانیەکی کوردی خەڵکی گوندی بلانی سەر بە شاری کامیاران بە ناوی (محەمەد نەزەری) کە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادەسڕکەرەکان حوکمی ئێعدامی بوو، دوای دە سال زیندانی بوون لە سێدارە درا
لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بەندەر عەباس حوکمی لە سێدارەدانی حەوت زیندانی، کە یەک لەو بەندکراوانە کورد بوو، جێبەجێ کرا.
ڕۆژی پێنج شەمە 8ی ڕەزبەری 95ی هەتاوی سزای ئێعدام لە سەر 8 گیراوی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە گرتوخانەی ورمێ جێبەجێ کراوە.
بەندکراوێکی کورد بەتۆمەتەکانی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکانەوە 2 مانگ پێشووتر لەزیندانی سەقز ئێعدام کراوە. کەسەرچاوە فەرمییەکان ڕووماڵیان نەکردووە. هاتووە کە کامەران مەلەکی ڕۆژی 16ی پووشپەڕی 1395ئێعدام کراوە.
گەنجێک لە شاری بۆکان بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک سەر بە هێزە ئەمنییەتیەکان سزای ئێعدامی بەسەردا دەسپێنرێت و 5 کەسی تریش سزای قورسیان بەسەردا دەسەپێت.
دەسبەسەر کردن و بەندیخانە
(دەستبەسەرکردن، بانگهێشت و سزا دەرکردن،دۆسییە سازدان و گوشار)
لەم مانگەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لەهاوڵاتیانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکران یان ڕەوانەی دادگا و ناوەندە ئەمنییەکان و بانگهێشت و یان بۆ ئەم هاوڵاتییانە حوکم بڕدرایەوە و یان گوشار خرایە سەریان.
ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ بۆبەندیخانەی قەزوێن گواستراوەتەوە و بابەتە لە حڵێک دابووە کە ئەم بەندکراوە سیاسییەی کورد هێشتا چارەسەری پزیشکی کۆتایی پێ نەهاتبووە. سەر لەبەیانی ڕۆژی 4ی ڕەزبەری 1395، ناوبراویان لەزیندانیانی ڕەجایی شاری کەرەج گواستەوە.
سیستمی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشە لە بنەماڵەی یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەکات 3 ی ڕەزبەری ساڵی 1395ی هەتاوی ڕێیدارانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان، چونەتە ماڵە باوانی (عەدنان ڕەشیدی) ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و پێیانیان ڕاگەیاندوە (ئەگەر تا دە ڕۆژی تر کوڕەکەتان نەگەڕێتەوە بۆ ئێران، دەست بەسەرهەموو موڵک و ماڵیاندا دەگرن.)
حەسەن ڕەستگاری، بەندکراوی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێدایە، بەتۆمەتی (پڕوپاگەندە دژبە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی) لە لایەن دادوەر شێخ لوو یەک ساڵی دیکەیشی بەسەردا سەپێنرا.
سازمانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێگە دەگرێ لەبەدواداچوونی کوژرانی گەنجێکی کورد لەڕێگەی دەزگای قەزاییەوە. ئەم گەنجە کوردە ناوی جەلال جەوانمەردە کەبەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات گیانی لەدەست داوە.
هیوا دەست باز چالاکی مەدەنی ڕۆژی یەکشەممۆ 28ی خەرمانانی ساڵی1395ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر وڕاگوێزی شوێنێکی نادیارکراوە.
لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بۆ5 زیندانی سیاسی کورد کە لەزیندانی ئەو شارە ڕاگیراون زیندانی بۆ بڕینەوە.
ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی هاوڵاتییەکی کوردی بەناو پوریا محەممەدی لەدایکبووی 18/6/1369 خەڵکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕفاندووە. پووریا محەممەدی کە ماوەیەک لەئەورووپا ژیاوە و کاتی گەڕانەوە بۆڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئیتلاعات رفێندراوە.
ئەفسانە بایەزیدی لە بەشێکی نامەکەیدا کە لە ڕێگای ژنە بەندکراوێکی کوردەوە ناردویەتە دەرەوەی زیندان، من هەر ئەو ئەفسانە بایەزیدیەم کە بۆ ماوەی 90 ڕۆژ ئەشکەنجە و ئازار درام، ناوبراو باسی ئەشکەنجە و ئازارەکانی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەات.
ڕۆستەم ئەرکیا، گیراوی سیاسی خەڵکی ماکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەنووکە لە دەیەمین ساڵی زیندانی کردنی دایە لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد و لە هەموو ئەم ماوەیە لەمافی پشوو بێبەش بووە.
17ی خەرمانانی 1395ی 5هەتاوی هاوڵاتی کورد لە شارەکانی ورمێ، بانە، بۆکان، مەهاباد و ڕوانسەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ بانگهێشت و دەستبەسەری و زیندانی کراندا ڕووبەڕوو بوونەوە.
لاوێن کەریمی 26 ساڵه خەڵکی شاری سەقز، ڕێکەوتی 24ی گەلاوێژی 1394ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە دەست بەسەر کرا، ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکان سزای زیندانی بە سەر داسەپا.
یونس ئاقایان بەندکراوی سیاسی کورد پێڕەوی ئایینی یاری خەڵکی شاری میاندواو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای پێداچوونەوەی لەحوکمەکەی کردووە بەڵام لەلایەن دادوەری چاودێری زیندانەوە پێش بەداواکارییەکەی دەگیردرێت.
(پوویا حسێن پەناهی) چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممۆ 8ی خەرمانان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری تاران دەستبەسەر وگوازرایەوە بۆشوێنێکی نادیار.
مستەفا خەلیلی راد، رۆژنامەنووس و چالاکڤانی بواری ئەدەبی لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئیران له شاری بوجنورد دەستگیرکراوە.
هەڵسوکەوتی هۆڤانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مەڕ خویندکارێکی کورد بۆ دان پێدانانی تاوانەی نەکردوو. ئەفسانە بایەزیدی، چالاکی خویندکاری کوردی خەڵکی شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەختی ئەشکنجە کرا.
والی دورودی، زیندانی سیاسی مەحکووم بەزیندانی هەتاهەتایی، هەنووکە لەبیستەمین ساڵی خولی مەحکووم بونەکەی لە زیندانی یەزد لە مەنفا تێدەپەڕێنێ. ناوبراو لەجۆزەردانی ساڵی 1375ی هەتاوییەوە لەزینداندایە.
زیندانی سیاسی کورد حەبیب واڵا لەتیفی خوێنداری بواری ئەندازیاری پیشە کەلە خەرمانانی ساڵی 94 حوکمی ئێعدام کردنی ڕاوەستابوو، لەنۆیەمین ساڵی زیندانی بوونیدا، لەنالەبارترین دۆخی جەستەیی وڕۆحی بەبێ بایەخمەندبوون لەمافەکانی کەڵک گرتن لە چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بنەماڵەکەی ومەرەخەسی بەچەشنی هەڵواسراوی لەزیندانی ناوەندی سنە ڕاگیر اوە.
رۆژی چوارشەممە، 10 خەرمانان، لاوێکی 23 ساڵ تەمەن بە ناوی (عەلی رەحمانی) خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
زیندانیانی زیندانی بۆکان بۆ بەشداری کردن لەڕێوڕەسمەکانی ئەیینی (ذی الحجە) بەزۆرە ملە دەکەونە تەنگەژە وگوشارە
کۆمینی گەردوونی پزیشکان لە نامەیەکدا بۆ عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بێبەش کردنی بەندکراوانی سیاسی لە دەوا و دەرمان، بە شێوازێکی (ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرە ملی) وێنا دەکات و مەحکومی دەکات. فاشیسم ماوەیەکە ناوی ئازەری لە شارەکانی هەرێمی ورمێ ڕوو لە زیاد بوونە و هەندێ شوێن بە ناوی ئازەری لەو هەرێمە کراونەتەوە. ئەو حالەتە لە شاری نەغەدە زۆر بەرچاوی و بەشێوازێکی پلاندارێژراو ئەنجام دەدرێت.
کۆڵبەران و مین
ڕاپۆرتی پێوەندی دار لەگەڵ مین ودۆخی کۆڵبەران لەم مانگەدا:
ڕۆژی پێنج شەممە 1ی ڕەزبەری ئەم ساڵ هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و کاسبکاران لە دەڤەری ماشکانی کۆنەرە سەر بە شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمەلێک بریندار بوون و ئەسپەکانیان کوژران.
ڕۆژی پێنج شەمە 1ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی لە سەر سنووری بانە، کۆڵبەرێک بەناوی (جەمیل عەبدوڵانژاد) کوڕی ساڵەح 21 ساڵ تەمەن بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزی ئینتزامی گیانی لەدەست دەدات.
ڕۆژی یەک شەممە 28 خەرمانانی ساڵێ 95ی هەتاوی، هێزەکانی پاسگای گوندی (هشتیان) سەر بە دەڤەری سۆمای برادۆست تەقەیان کردە سەر کۆلبەران و لە ئەنجام دا 2 شارومەندی کورد کوژران.
رۆژی هەینی 26خەرمانانی 1395هەتاوی دوو کۆڵبەری پیرانشاری بوونە قوربانی تەقەی هێزەکان سپای پاسداران ئێران.
ڕۆژی شەممە 20ی خەرمانانی 1395 لە درێژەی کوشتنی کۆڵبەران لە سنورە دەستکردەکانی کوردستان، کۆڵبەرێک لە سنوری پیرانشار نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان کوژرا.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 13 خەرمانان، کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد لە دەڤەری ورمێ کەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی فەیسەڵ وەفایی و داریوش فەقێ پور دەست بەجێ گیانیان لە دەستدا.
13ی خەرمانانی ئەمساڵ بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکۆڵبەران، لە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو کۆڵبەر کوژران و کۆڵبەرێکی دیکەیش بەگرانی برینداربوو.
ڕێکەوتی 12 خەرمانانی 95لە شارۆچکەی ئەلواجی ورمێ، گەرەکی بەهارستان، لاوێکی 18 ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە سەری، لە لایەن کەسانی نەناسیاوە کوژرا.
مین
27ی خەرمانان ساڵی 1395ی هەتاوی گەنجێکی 25ساڵان خەڵکی گوندی بارام ئاوای شارستانی سەوڵاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە هۆی تەقینەوەی مین لە (کەل تەتە) دا بە توندی بریندار دەبێت و هەناردەی نەخۆشخانە دەکرێت. چەن رۆژ پێشتری ئەم رووداوە، هەر لەو دەڤەرەدا سێ هاولاتی تر بریندار بوون.
لە گوندی میرئاوای سەربە شارستانی سەردەشت و لە ناوبەر گوندی چەکۆ لە سەر چۆمی زاپ، منداڵێکی تەمەن 8 ساڵ بە ناوی موحەمەد بە هۆیی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست داوە.
خوێندن و خوێندکاری
ڕاپۆرتی پێوەندی دار (خوێندن و خوێندکاری) لەم مانگەدا:
جێگری بەرپرسی پەروەردەی و فێرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە دزفولدا (دەستی ترک) ڕایگەیاند کە پتر لە 40 هەزار قوتابی ئەم بە هۆی قەدەغەکردنی خویندن بە زمانی دایکی، هەژاری و بێکاری دەستیان لە خویندن بەردا.
نێزیک بە ملوێن ونیوێک منداڵ بەیەکەم جار لەم مانگەدا پێ دەنێنە قوتابخانەکانەوە ولەم ڕێژەیە نێزیک بە 60 بۆ 70 لەسەدی ئەم منداڵانە لەمەبەدوا، بەزۆرەملە فێری زمانێک دەبن کەزمانی دایکییان نییە.
خویندکارانی زانکۆی کرماشان لە ڕۆژی دووشەممە 29 خەرمانانی 95ی هەتاوی ناڕەزامەندی خۆیان لە هەمبەر سوکایەتی کاربەدەستانی زانکۆ و کێشەکانی سیستمی پەروەردەی ئەم زانکۆیە بە ڕێخستنی کۆبونەوەیەک دەربری.
بەڕێوەبەری گشتی (بێهزیستی) پارێزگای کرماشان پشتڕاسی کردوە کە لە کرماشان 700 منداڵ لە شەقامەکانی شاردا کاردەکەن.
لە دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە، سپای پاسدارانی ئێران بە دابەشکردنی 350 پەکێجی فێرکاری لە پانتایی شارستانی روانسەردا منداڵانی هەژار و بێمشوور وسەرپەرستیان بە وتەی سپای پاسداران، خستۆتە بەر پشتیوانی خۆیان.
لەمێهرەجانی مامۆستا هێمن ڕێگە لەبڵاوکردنەوەی ئاسەواری نوسەرانی کوردی خۆراسان، لەلایەن ئیدارەی (فرهنگ وارشاد) ی ئیسلام کۆماری ئیسلامی ئێران گیرا وپێیان کوترا کە کوردانی خۆراسان خاڵێکی هاوبەشیان لەگەڵ کوردانی کوردستان نییە.
گرووپێک لەخوێندکارانی کورد بواری ژمێریاری زانکۆی (علمی کاربردی) شائاباد سەربەپارێزگای کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممۆ 11ی خەرمانان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
کرێکاران وناوەندی پیشەکان
ڕاپۆڕتی تایبەت بەکرێکاران:
2 کرێکار لە دوو ڕوداوی جۆراوجۆری کاریدا بە هۆی نەبوونی کەرەسەی پێویستی پاراستن گیانیان لە دەستدا و 3 کرێکار بریندار بوون.
ڕۆژی 31 خەرمان کرێکارێکی پیترۆشیمی لوڕستان بە هۆی وێکەوتن لە کارەبای 20 کیلوڤات، گیانی خۆی لە دەستدا.
لە 31 خەرمانانە وە پتر لە 300 کرێکاری چەندین کۆمپانیای پەیمانکاری چیمەن تۆی ئیلام بە هۆی وەرنەگرتنی مووچەی سێ مانگی ڕابردوو و جێبەجێ نەبوونی بەڵێنەکانی خاوەنکاران دەستیان لە کار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایان دەربڕی.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەممە 4ی مانگی رەزبەر لە کاتی کارکردن لە بیناێیکدا (ڕزگار میرزایی) کوڕی سەید عەلا دانیشتوی شاری سەقز گیانی لە دەست دەدات.
کرماشان وەکوو گەورەترین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕوانگەی بەرهەم هێنانەوە (ناخالص) لەجوگرافیای سیاسی ئێران پلەی 27ی هەیە وداهاتی تاکی ئەم پارێزگایە لەئاستی نێونجی ووڵات زۆر خوارترە. بێکاری لەم شارەدا پترە لەدیکەی پارێزگاکان لەجوگرافیای سیاسی ئێرانە.
نوێنەری خەڵکی ئیلام، مێهران، شیروان، چڕداول، ئیوان ومەلەکشاهی لەپەرلەمانی ئێران کوتی: دژایەتی لەگەڵ جێبەجێ کردنی ناوچەی ئازادی تیجاری وپیشەیی بەم پاساوەی کەئەگەری ئەوە هەیە پەرە بدات بەگەشە وبرەوەی قاچاخی کەلووپەل لەناوچەکەدا.
کرێکارانی ناوەندی (کشت و سەنعەتی مهاباد) دەڵێن؛ لە کات و ساتێکدا کە نزیک بە حەوتوێکی ماوە بۆ ئەوەی ساڵی خوێندنی نوێ دەست پێبکاتەوە، هێشتا چۆنییەتی دابەشکردنی موچە دواکەوتوەکانیان دیار نییە بەری بە کوییە.
ڕۆژی پێنج شەممۆ 25ی خەرمانانی ساڵی 1395ی هەتاوی لە کومپانیای چیمەنتۆی دروود هەڵکەوتە لەپارێزگای لوڕستان بەهۆی ڕووداوێکەوە کرێکارێک گیانی لەدەست داو یەکی دیکەیش بریندار بوو.
بەپێچەوانەی هەواڵەکان وبەڵێنی ئەرێنی بەرپرسان لەهەمبەر کردنەوەی سنوورەکانی هەورامان وکردنیان بە ناوچەی ئازادی بازرگانی، بەسەیرکردنێکی تەواو ئەمنی ونادادوەرانە بەرانبەر بە پاوە، ئەمجارەیش سنووری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە توندی داخراوە.
ڕۆژی دووشەمە 15ی خەرمانانی 95ی هەتاوی کرێکارێکی بینا سازی لە شارستانی سەلاسی باوجانی بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە باڵەخانەێیک دۆخی تەندروستی تێک دەچێت.
یەک شەممە 21 خەرمانان ساڵی 1395 کرێکارانی کارخانەی چیمەن تۆی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە دۆخی نالەباری ئیش و کاریان، دەستیان دایە مانگرتن و داخوازیی وڵام دانەوەی بەرپرسانی پێوەندیدار لەهەمبەر مافە ڕەواکانیان.
موچەی دوا کەوتوی نزێک بە 200 کەس لە کرێکارانی سەنتەری (کشت و سەنعەتی) مهاباد هێشتا نەدراوە. ئەم کرێکارانە خوازیاری موچەی چواردە مانگ دواخراوی خۆیانن.
لە ماوەی چۆارمانگی یەکەمی ئیمساڵدا 135 کرێکاری کورد لە پارێزگای سنە بە هۆی نەبوونی ئەمنیەت و کەمتر خەمی خاوەنکار بوونەتە قوربانی. بە پێ ئاماری ناوەندی پزیشکی یاسایی ئەو پارێزگایە لە کۆی ئەو رێژە 5 کرێکارگیانیان لە دەست داوە و 125 کەس بریندار بوون.
5 مانگ بەبێ مووچە/کرێکارانی ڕۆژانە کار و چیمەن و شوێنە سەوزەکانی ناوشارەکان، تایبەت بەشارەوانییەکانی کرماشان، مەهاباد وشنۆ.
ڕۆژی 6ی ڕەزبەری ئەوساڵ کرێکارێکی کوردی خزمەتگوزاری شاری کەنگاوەر سەربە کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی پێنەدانی حەقدەست بۆماوەی 4مانگی وگوشاری ئابووری پڕوکێنەر لەسەر ژیانی بنەماڵەکەی بەنیشانەی ناڕەزامەندی دژ بەو دۆخە نەشیاوە لەبەردەرکی شارەوانی کەنگاوەری ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.
چوارشەممۆ ڕێکەوتی 7ی ڕەزبەری 95ی هەتاوی کۆمەڵێکی زۆرلە دەستفرۆشانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەرانبەر شارەوانی ناوەندی ئەوشارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەممە 4ی مانگی رەزبەر لە کاتی کارکردن لە بیناێیکدا (ڕزگار میرزایی) کوڕی سەید عەلا دانیشتوی شاری سەقز گیانی لە دەست دەدات.
ژینگەپارێزی و تەندرستی:
ڕاپۆرتی پیوەندی دار بە ژینگە و تەندروستی لە م مانگەدا:
یەکی ڕەزبەری ساڵی 1395ی هەتاوی ئاگر بەر بوە دارستانەکانی گوندەکانی ڕەزاو و خانەگا سەر بە شاری سەوڵاوا و هەروەها بەردرگای هاتوچۆی گۆڕستانی بەهشت موحەمەدی شارستانی دیواندەرە.
ئاگرکەوتنەوە لە 23ی خەرمانان لەلایەن دامەزراوەکانی سەربە سپای پاسدارانەوە هاتوەتە ئاراوە ولەوەڕگە ودارستانەکانی گیلان غەرب لەناو بڵێسەی ئاگردا سووتا.
ئاگر لە دارستانەکانی گێڵانی غەرب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بردرا. 26خەرمانانی 95ی هەتاوی ئاگرێکی بەرفەراوان دارستان و لەوەڕگەکانی گێڵانی غەربی گرتەوە
24 ی خەرمانانی 95ی هەتاوی دارستان و داربەڕوەکانی شێخ سڵە سەر بە شارستانی سەلاسی باوەجانی ئاگری تێبەر درا. بەهۆی ئەمەوە زەرەرێکی زۆر بە لەوەڕگاو و دارستانەکان گەیاندراوە.
رۆژی سێ شەممۆ 23ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی دارستانە پارێزراوەکانی مرخێڵ، دشە وبلەبزان سەربە شاری پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی ئاگرکەوتنەوەی بەئەنقەست بوون.
یەکشەممە 21ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی ئاگرکەوتنەوەیێک لە دارستانەکانی نزیک گوندی (سێف) لەناوچەی مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویی دا و ڕووبەرێکی بەرفراوان لەلێڕەوار و دارستانەکانی ئەو دەڤەرە بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوە سوتان.
سێ شەممۆ 16ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی ئاگرێکی گەورە لەشیناوەرد وسەوزاییەکانی شاررۆچکەی زانکۆی سەقز کەوتۆتەوە وبەشێکی بەربڵاوی سووتاندووە
دووشەممە 15ی خەرمانان ساڵی 1395ئاگر کەوتنەوە لە لەوەڕگەکانی گوندی کڵاوە بو بەهۆی سوتانی 80٪لەوەڕی کۆکراوە کە بۆ وەرزی زستان بەکار دەهێنرێت.
رۆژی شەممە 13ی خەرمانان بۆ جاری دووهەم ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی هانیس و خەیارە سەر بەشاری سنە بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە زیاتر لە دوو کاتژمێری خەیاند بووە هۆی سووتاندی چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە.
لە ئاگر کەوتنەوەی تنگه قیر لە ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان 40 هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەم ناوچە سوتان، ئاگرەکە لە لایەن گوندنشینان و چالاکانی مەدنی و ژینگە پارێزان کوژێندرایەوە.
ڕۆژی چوار شەممە 10ی خەرمانانی 1395بۆ چەندمین جار دارستان و لەوەڕگەکانی داڵاهۆ ئاگر دران.
گۆلی زرێبار گەورەترین گۆلاوی خۆڕسک و کانیاوی ئاوی شیرینە لە جیهاندا و سەرچاوەی ئاوەکەی کە لە هەڵقوڵینی کانیگەلێک لە ژێر ئەم گۆلەدا دابین دەبێت و جگە لەوەی کە ئاوی هیچ ڕووبارێک لەم گۆلەدا، پەنگ ناخوات و نامێنێتەوە بە پێچەوانە ڕووبارێکیش لیەوە سەرچاوە دەگریت؛ بەڵام هەنوکە ڕوو لە ویشک بوونە کە هۆکارە سەرەکیەکان دەگەڕیتەوە بۆ؛ زێرئاوی شاری مەریوان و گوندەکانی دەوورو بەری ئەم گۆلە دەڕژێنە ناو گۆلی زرێبار، بەستنی بەندئاوە لە سەر ئاوەکانی ناوچەی مەریوانە کە سەرچاوەی کانیەکانی ژێر گۆلی مەریوانن، بە کارهێنانی کشتوکاڵێک کە ئاوی زۆریان پێویستە و سەرچاوەی ئاوی ئەم کشتوکاڵانە لە زرێبار دابین دەبێت؛ پاقژ نەکردنەوەی زەلی دەوروبەری زریبار کە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر پەرە دەسێنێت؛ دابین کردنی بەشێکی زۆری ئاوی پێویست بۆ شاری مەریوان.
بەشەکانی دیکەی پێشێل کاری مافی مرۆڤ
(ژنان،منداڵان،خۆکوژی،خزمەتگوزاری)
دوابەدوایی بەرین بوونەوەی نارەزایەتیەکان دژ بە گرتەویدیۆیەکەی ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکانی ژن لە بەیانیەیەک دا داوا لەو حیزبە و بە تایبەتی ناوەندی ژنانی ئەو سازمانە دەکەن، وەڵام دەر بن. بڵاو بوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیویەی پێشمەرگەکانی حێزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران لە م مانگەدا کە تێیدا بێڕێزی بە نیوەی کۆمەڵگا واتە ژنانی کورد کە لەهەموو قۆناغەکانی شۆڕشدا ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لەخەبات دژی کۆیلایەتی وداگیرکاری دژبە سیستەمی پیاوسالاری کراوە.
منداڵێکی 10 ساڵان لە گەڕەکی تازئاوای پادگانی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
کچێکی 14ساڵان بە ناوی (ه.ر) دانیشتوی ئاپارتمانەکانی ناسراو بە مێهر لە گەڕەکی شەریف ئاوای سەقز دەستی دایە خۆکوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
گەنجێکی 38ساڵ تەمەن بەچەکی کڵاشینکۆف کچێکی 15 ساڵانی کوشت وپاشان خۆیشی کوشت.
ڕۆژی شەممە 20 خەرمانان، گەنجێکی 21 ساڵان بە ناوی محەمەد عەزیزی دانیشتوی گوندی گزانی گەورە لە ناوچەی ساڕاڵی سنە سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی شەممە 27 خەرمانان ساڵی 1395(پەروین مامەندی) خەڵکی پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پەتی سێدارە کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو 22 ساڵ مامۆستا بووە.
دوا نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممۆ 24ی خەرمانان کرێکارێک بەهۆی وەدەرنانی لەلایەن خاون کارەکەیەوە، بەخواردنی حەبی برینج خۆی کوشت.
رۆژی 14 خەرمانان گەنجێکی 11 ساڵ تەمەنی مەریوانی دەستی داوەتە خۆکوشتن. ئەم گەنجە 11 ساڵە ناوی (ع.م) خەڵکی شاری مەریوان ودانیشتووی شارۆچکەی کەوسەرە کەلەڕێی هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە بەڵام هۆکرەکەی ناڕوونە.
ڕۆژی هەینی 2ی ڕەزبەر گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ بەناوی (عادڵ-الف) خەڵکی گوندی هەزارکانیان سەر بە شاری دیواندەرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تاسمەی تراکتورەکەی دەستیدایە خۆکوژی و لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کۆمەڵێک خەڵکی گوندی بوروژان کە بە هۆی سێڵاوەوە زەرەمەند ببون، ڕۆژی یەک شەممە 4ڕەزبەر 95هەتاوی لە پێش فەرمانداری کرماشان کۆبوونەوی ناڕەزیان ڕێخست و داخوازی قەربوو کردنەوەی زیان و زەرەرێ بوون کە بە هۆی لافاوەوە چەند مانگ پێش، پیان گەیوبو.
قوڵکەکانی هەڵکەنراو لەلایەن شارەوانییەوە/ نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی پێویست لە نەخۆشخانەی مەهاباد ئەو قوڵکانەی لە لایەن شارەوانی مەهابادەوە هەڵکەندراون بووە بەهۆی لە چاڵ کەوتن و خەسارپێگەیشتن وشکانی دەست وپێی زۆرینەی هاوڵاتیان.
بەهۆی هەبوونی حەشیمەتێکی زۆری نیشتەجێ بوو لە بیناکانی (مسکن مهر) وهاتوچۆی زۆری خەڵک لەوشوێنانە بەڵام هیچ باسێک لەگڵۆپی ڕووناک کەرەوە لەشوێنی هاتووچۆکردنی خەڵک بوونی نییە.
ماوەیەکە شەپۆلێکی نوێ لە پاڕازیت شوخت دەخاتە سەر تۆڕی مێدیاکان لە شاری سنە و بوەتە هۆی ئەوەی خەڵکی نەتوانن بینەری تۆرە مێدیاییەکان بن.
کێشەی بێ ئاوی و نەبوونی ئاوی شیاوی خواردنەوە لە تەمەرخان سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاننەبوونی خزمەت گۆزاری لە گۆندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە هۆکاری کۆچ کردنی زۆرەملی هاووڵاتیانی بۆ شارەکان.
بەرپرسی گشتی (نەوسازی) و پەرەپێدانی پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، لە وتەێیکدا لە گەڵ مێدیای ناوخۆی ئێراندا، باسی لە هەبوونی زیاتر لە 74 قوتابخانە کە وەکو کەپرۆکەە دەچن و بە خشتی کاڵ هەڵچنراون کردوە، هەروەها زۆر قوتابخانانە بە بەرد و گڵ ساز کراون.
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
03-10-2016

⚠️ این مقاله در زبان (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 آیتم های مرتبط: 3
🎥 آلبوم ها
1.👁️کۆڵبەرانی رۆژهەڵات
🏰 اماکن
1.👁️ماشکان
📅 تاریخ و حوادث
1.👁️03-10-2016
📂[ بیشتر...]

⁉️ خواص ایتم
🏷️ گروه: 📝 اسناد
🏳️ زبان مقاله: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 03-10-2016
🌐 لهجە: 🏳️ ک. جنوبی
📄 نوع سند: ⊶ زبان اصلی

⁉️ Technical Metadata
©️ کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
✨ کیفیت مورد: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
بد👎
✖️
 40%-49%
بد
✖️
 50%-59%
بد نیست
✔️
 60%-69%
متوسط
✔️
 70%-79%
عالی
✔️
 80%-89%
عالی👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
این رکورد از طرف Oct 3 2016 11:57PM برای (هاوڕێ باخەوان) وارد شده است
✍️ این آیتم در آخرین بار در Oct 3 2016 11:59PM برای (هاوڕێ باخەوان) بروز شد
☁️ آدرس مقالە
🔗
🔗
👁 این آیتم 4,595 بار مشاهده شده است

📚 کتابخانه
  🕮 سە مرد عجیب؛ لورنس - س...
  🕮 رباعیات مولانا جلال ال...
  🕮 چند نطق آقای ابوالقاسم...
  🕮 چند بیت کردی 12
  🕮 بیشتر...


📅 کرونولوژیا از وقایع
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020


💳 بخشیدن
👫 همکاران کوردیپیدیا
💬 نظرات شما
⭐ گردآوریها
📊 آمار مقالات 378,522
عکس ها 60,577
کتاب PDF 11,305
فایل های مرتبط 46,205
📼 Video 179
🗄 منابع 15,673
📌 Actual
فرهنگ گروس (کردی گروسی، کردی سورانی - فارسی)
نویسنده: رضا سهرابی، جعفر سریش آبادی

كتاب فرهنگ گروس پس از سالها تلاش بوسيله آقايان جعفر سريش آبادي و رضا سهرابي و از سوي انتشارات دانشگاه كردستان ، منتشر شد . واژه نامه اي كه در آن واژگان گويش گروسي از زبان كردي گردآوري شده است. قطع كتاب وزيري بوده ؛ 500 صفحه است و در آن براي اولين بار يكي از گويشهاي زبان كردي با گويش سوراني مقايسه مي شود . بنابر اين واژه نامه ، كردي گروسي/ كردي سوراني فارسي است . بدينگونه كه در ابتدا واژه به كردي گروسي آمده و پس از آن معادل سوراني واژه و در انتها معني فارسي
فرهنگ گروس (کردی گروسی، کردی سورانی - فارسی)
پیام بهروز بوچانی: هویت من هویت انسانی است
زمانی که 6 سال پیش با یک قایقی فرسوده به جزیرەی کریسمس رسیدم، ماموران ادارە‌ی مهاجرت من را به دفتری فراخواندند، یکی از ماموران به گفت که ما شما را به کمپی در جزیرەی مانوس در قلب اقیانوس آرام تبعید میکنیم. به او گفتم که من یک نویسندەام، اما او تنها پوزخندی زد و بلافاصله به ماموران قوی هیکلی که آن‌جا بودند دستور داد من را ببرند.

من این تصویر را سال‌هاست که در ذهنم نگاه داشتەام، حتی زمانی که این رمان را مینوشتم و حتی همین الان که دارم این سخنرانی را مینویسم.
رفتار آن‌ها آشکارا تحقیرآمیز بود!
پیام بهروز بوچانی: هویت من هویت انسانی است
عمارت آصف وزیری
عمارت آصف که با نام خانه کرد در سنندج معروف است، به عنوان نمادی از هویت فرهنگی اقوام کرد و گنجینه مردم‌شناسی مردم کرد از با ارزشترین آثار فرهنگی و تاریخی کردستان است. عمارت آصف که امروز در برگیرنده بخشی از پروژه فرهنگی خانه کرد، شامل فضاها و غرفه‌های نمایشی موزه‌است، که یکی از قدیمی‌ترین بناهای شهر سنندج محسوب می‌شود و در خیابان شاپور، نزدیک مسجد دارالاحسان قرار دارد. این عمارت توسط «آصف اعظم» (میرزا علی نقی خان لشکر نویس) در دوره صفویه احداث شد.
تاریخچه
شکل‌گیری عمارت آصف به چهار دوره تقسیم م
عمارت آصف وزیری
درخت آسوریگ
یکی از شاهکارهای ادبی زبان کُردی در دورە باستان
آوانویسی، ترجمە و توضیحات متن: فاضل اصولیان
سوئد 2019
درخت آسوریگ
نقشە ی ترکیب زبانی و مذهبی شهرستان چایپارە
سلیمان چوکلی
جهت تفکیک جمعیتی استان ارومیە از لحاظ زبانی و مذهبی، در اینجا و در ادامەی شهرستانهای دیگر، چایپارە مورد اشارە قرار میگیرد.
یکی دیگر از شهرستانهای شمالی این استان بودە کە از طرف شرق با شهرستانهای جلفا و مرند در استان تبریز مرز مشترک دارد و از جهات دیگر در مجاورت با شهرستانهای پلدشت، شوط، چالدران و خوی میباشد.
بر اساس سرشماریهای جمعیتی ایران 1385، 42178 نفر ساکن این شهرستان بودەاند.
مرکز شهرستان قرەضیاالدین بودە و دارای 75 روستا میباشد. اکثریت ساکنان آن تورک زبان اند، بە نوعی کە
نقشە ی ترکیب زبانی و مذهبی شهرستان چایپارە

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| مدت زمان ایجاد صفحه: 0,436 ثانیه
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574