یەک لە بریندارانی تەقینەوەکەی حەسەکە
- ژمارەیەک لە دانیشتوانی شاری مەریوان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دژی هاتوچۆی تەنکەرە نەوت هەڵگرەکانی هەرێمی کوردستان گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان لە بەردەم قایمقامیەتی ئەو شارە ڕێکخست.
- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەزگا پەیوەندیدارەکان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ یارمەتیدانی برینداران و گەیاندنی هاوکاریی پزیشکی و تەندروستی بۆ لێقەوماوانی تەقینەوەکەی رۆژی 03-10-2016ی حەسەکە.
- سەرجەم شارەوانیەکانی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و دەرگای فەرمانگەکانیان داخست تاوەکو ئەو کاتەی حکومەت وەڵامی داواکانیان دەداتەوە.
- ژمارەی ئەو کەسانەی شەوی رابردوو لە تەقینەوەیەکدا لەحەسەکە گیانیان لەدەستدا گەیشتە 30 کەس و ژمارەی بریندارانیش بۆ 90 کەس بەرزبووەوە.
- ماڵپەڕو پێگەکانی داعش بڵاویانکردەوە کە ئەو کەسەی شەوی رابردوو لەئاهەنگێکدا لەحەسەکەی رۆژئاوای کوردستان خۆی تەقاندەوە ناوی "ئەبو بەراء ئەنساری"یە.
- بەرەی چاکسازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای دەرکردنی باڵوێزی تورکیا و پچڕاندنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەکەن.
- ماڵپەری بی بی سی تورکی بڵاویکردەوە کە هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لەناوچەی ئەیوپ لەشاری ئیستانبۆل هەڵیانکوتایە سەر کەناڵی ئاسمانی ئیمەجە تیڤی (IMCtv) کە نزیکە لەلایەنە کوردییەکان و پەخشی راستەوخۆی کەناڵەکەیان وەستاند. لەهەمانکاتدا هەڵیانکوتایە سەر بینای کەناڵی حەیاتن سەسی تیڤی (Hayatin sesi tv) و پەخشەکەی لەلایەن پۆلیسەوە وەستێنراوە.
- بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بڕیاریاندا دەرگای خوێندنگەکانیان نەکرێتەوە تاوەکو داواکاریەکانی مامۆستایان بۆ گۆڕانکاری لەپاشەکەوتی موچه و پێدانی شایستە داراییەکانیان جێبەجێدەکرێت، جەختیش لەوەدەکەنەوە هیچ کەسێک بەهۆی بایکۆتەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا ناکرێت.
- حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە کە گفتوگۆکان لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکانی بەردەوام دەبن، بەڵام بەتەنیا یەک دانیشتن و دوان کۆتایی نایەت.
- لەهێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی سوپای تورکیا لەشاری ئامەد سەربازێک کوژراو دوانی دیکەش برینداربوون، ئاژانسی ئەنادۆڵی نزیک لەحکومەتی ئەو وڵاتەش پەکەکە بەئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار دەکات.
- فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران کوژرانی 12 ئەندامی گروپێکی چەکدار لەڕوبەڕوبونەوەیەکدا لەسنووری کرماشان رادەگەیەنێت بەبێ ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان، ئەوەش لەکاتێکدایە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەچەند مانگێکە لەسەر سنوور چالاکی دەکەن، دەڵێن "ئێمە ئەمڕۆ هیچ پێشمەرگەیەکمان شەهید نەبووە".
- لەو چوار بریندارەی تەقینەوەکەی حەسەکە کە ئەمڕۆ گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، یەکێکیان گیانی لەدەستدا کە منداڵێکی تەمەن چوار مانگە.
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی سەربازی، دوو گەنجی کورد لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە و بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە تەقەیان بەسەردادەکرێت و وەردەگەڕین بەهۆیەوە و گیانلەدەستدەدەن.
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krunulujiya rwîdana