دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2016 بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێماییە تەندروستی و ژینگەییەکان پەنجا دوکانی فرۆشتنی کەلوپەلی خۆراک و سەوزەو میوە لە هەولێر داخران و بە بڕی"یەک ملیۆن دیناریش خاوەن دوکانەکان سزا دراون.
فەخرەدین بەهائەدین، ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون و چاودێری بازاڕ بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بەهۆی بەسەرچوونی کەلوپەلی خۆراک و پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستی و ژینگەییەکان ئەمڕۆ لە هەولێر (50) دوکانی فرۆشتنی کەلوپەلی خۆراک و سەوزەو میوە داخران.
وتیشی"ئەو دوکانانە لەگەڵ ئەوەی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دادەخرێن هەر یەکەشیان بە بڕی "یەک ملیۆن دینار سزا دراون".
فەخرەدین بەهائەدین، ئەوەشی خستەڕوو، پێشکردنەوەی دوکانەکانیان قایمقامی ناوەندی هەولێر بەڵێن لە خاوەن دوکانەکان وەر دەگرێت بۆئەوەی بەپێی ڕێنماییەکان کاری خۆیان بکەن و دەبێت پاکوخاوێنی لە ئیشەکەیان بکەن، هەروەها ڕەچاوی تەندروستی و پاراستنی ژینگە بکەن ئەگەرنا ڕێگەیان پێنادرێت دوکانەکانیان بکەنەوە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 7,639 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!