图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,086
图片 105,457
书籍 19,106
相关文件 96,122
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەم شەڕە شەڕی مرۆڤایەتی هاوچەرخ نیە! دەربارەی شەڕی جەمسەرە کۆنەپەرستەکان و ئۆپەراسیۆنی "ئازادی موسڵ"
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەم شەڕە شەڕی مرۆڤایەتی هاوچەرخ نیە! دەربارەی شەڕی جەمسەرە کۆنەپەرستەکان و ئۆپەراسیۆنی "ئازادی موسڵ"
库尔德文件

ئەم شەڕە شەڕی مرۆڤایەتی هاوچەرخ نیە! دەربارەی شەڕی جەمسەرە کۆنەپەرستەکان و ئۆپەراسیۆنی "ئازادی موسڵ"
库尔德文件

ئەم شەڕە تیرۆریستیەی لە نێوان تیرۆریزمی دەوڵەتی جەمسەرە ئیمپریالیستیەکان و دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و تیرۆریزمی ئیسلامی بەرپاکراوە، بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەناو "ئازادکردنی موسڵ" پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە و چارەنوسی هەموو مرۆڤایەتی خستوەتە بەردەم هەڕەشە‌و کارەساتەوە. مرۆڤایەتی هاوچەرخ و شارستانی قوربانی ئەوەڵ و ئاخری ئەم شەڕە وێرانکاریەیە. بەڵام هیچ یەک لە جەمسەرەکانی ئەم شەڕە نە ئەمریکاو ڕۆژئاواو هاوپەیمانەکانیان، نە ڕوسیاو هاوپەیمانەکانی و نە تیرۆریزم ئیسلامی، جەمسەری ئەم خەڵکە نین. مرۆڤایەتی هاوچەرخ دەبێ دەست بەجێ ڕیزێکی جیاواز و سەنگەرێکی سەربەخۆ لە دژی هەمو لایەنەکانی ئەم شەڕە وێرانکەرە لێبدات. بەرەی ئەم خەڵکە هاتنەمەیدانێکی سەربەخۆیە لە ئاستی نێونەتەوەییدا بۆ وەستانەوە دژی ئەو هۆکارانەی کە ئیسلامی سیاسی لەسەر دەلەوەڕێت و گەشەدەکات، لە دژی سیاسەت و دەوڵەتانێک کە هەمیشە لە پشتی ئیسلامی سیاسی و تیرۆریزمی ئیسلامیەوە ڕاوەستاون، وە سەرئەنجام لە دژی ئەو ملهوڕی و لەشکرکێشی و سیاسەتە کۆنەپەرستانەیەی کە جەمسەرە جیهانیەکان بە ناوی "شەڕی دژی تیرۆریزم"ەوە بەڕێوەیدەبەن. ئەرکی کۆمۆنیزم و بزوتنەوەی کریکاری و شارستانیەکانە ئەم بێدەنگی ئێستا بشکێنن و دەستپێشخەری بکەن بۆ هێنانەمەیدانی دوبارەی ئەو بزوتنەوە مەزنەی کە بەرامبەر جەنگی ئەمریکا دژبە عێراق لە ساڵی 2003دا خۆی نمایشکرد. بە تایبەت بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەوڵەتانی ڕۆژاوا بە بەهانەی فریوکارانەی جەنگی دژی داعش و لەناوبردنی تیرۆریزم، خەڵکی کۆمەڵگا ڕۆژاواییەکانیشیان دوچاری جۆرێک لە چەواشەکاری و پاسیفیزم کردوە، نەک هەر لە مەیدانی وەستانەوە بەرامبەر ئەو بەربەریەتەی کە ئەم دەوڵەتانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەڕێوەی دەبەن، بەڵکو تەنانەت لە مەیدانی خەبات و ناڕەزایەتیە کرێکای و جەماوەریەکان کە لە ووڵاتانی ڕۆژاوادا بۆ سەپاندنی خواستەکانیانە بەسەر دەوڵەتاکاندا، بەردەوام لە مەیدان بووە.
دڵخۆشکردن بەوەی کە دەوڵەتانی زلهێزو ئیمپریالیست بەم جەنگە مەترسی تیرۆریزم لەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لادەبەن، خۆشباوەڕیەکی بێ پاساوو کوشندەیە، لە ڕاستیدا ژەهرێکە دەرخواردی ئەم خەڵکەی دەدەن. هەڵوێستی مرۆڤایەتی ئازادیخوازو شارستانی ناکرێ و ناتوانێ خۆشباوەڕی و دەستەوئەژنۆ مانەوە بێت بەرامبەر بەو بەربەریەتەی کە هەردوو جەمسەرە ئیمپریالسیتیە جیهانی و هاوپەیمانە ناوچەیەکانیان لە عێراق و سوریا و ناوچەکە بەناوی شەڕی دژی داعشەوە بەرێوەیدەبەن. گرتنەبەری هەڵوێستێکی دروست و چالاک و پێشڕەو، هەروەها هاتنەمەیدانێکی بەرینی جیهانی بۆ بەرگرتن بەم بەربەریەتە و بە شکستکێشانی هەمو لایەنەکانی ئەم پێشبڕکێ تیرۆریستییە، مەیدانی نەبەردی بەشەریەتی ئازادیخوازو شارستانیە. بەکردەوە دەرهێنانی ئەم هاتنەمەیدانە ئەرکی چینی کرێکارو کۆمۆنیزم و هێزو بزوتنەوە سۆسیالیستی و ئازادیخوازەکانە. مەیدانی نەبەرد و سەنگەری بەرەنگاری بەشەریەتی ئازادیخوا، سەنگەری بەرگریە لە مافی خەڵکی فەلەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ، سەنگەری وەستانەوەیە لە دژی ستەمی مەزهەبی و دینی، سەنگەری وەستانەوەیە دژی ڕاسیزم و دەمارگیری نەژادی و نەتەوەیی و دینی و مەزهەبی، پێداگریە لەسەر هاوپشتی و هاوچارەنوسی خەڵکی ئازادیخواز و ستەمدیدەی دنیا....سەنگەری پێداگریە لەسەر مافە جیهانداگرەکانی مرۆڤ و وەستانەوەیە دژی سیاسەتی "هەر کۆمەڵگایەک بەپێی فەرهەنگی خۆی"، سەنگەری پێداگریە لەسەر غەیرە قەومی و غەیرە دینی بونی دەسەڵات و دەوڵەت و دەستورو یاساکان، سەنگەری خەباتە بۆ ناچارکردنی زلهێزەکان و دەوڵەتانی کۆنەپەرست بۆ دەسهەڵگرتن لە دەستێوەردان‌و ڕەهاکردنی مافی خەڵک بۆ دیاریکردنی چارەنوسی سیاسی و یەکلاکردنەوەی مەسەلەی دەسەڵات بەپێی خواست و ئیرادەی ئازادانەی خۆیان...ئەمە پێویستی بە هاتنەمەیدانێکی بەرین و دەخاڵەتێکی چالاک و پێشڕەوانەی چینی کرێکارو هێزە سۆسیالیست و پێشکەوتنخوازەکانە لەسەرتاسەری جیهاندا.
بێگومان تەفروتوناکردنی داعش و وەدەرنانی لە هەموو ئەو ناوچانەی دەستی بەسەردا گرتوە، وە بە دیاریکراوی ئازادکردنی دانیشتوانی بەدیلگیراوی شاری موسڵ، خواستێکی ئینسانی و ئازادیخوازانەو پێشڕەوە و دەبێ بە توندی پێداگری لەسەر بکرێت. بەڵام ئەمە ئەرک و کاری خودی خەڵکی موسڵ و خەڵکی عێراقە بە پشتیوانی بەشەریەتی ئازادیخوازی جیهان و هێزە ڕادیکال و شۆڕشگێڕ و سۆشیالیستەکان و هەموو ئەو هێزانەی کە هیچ شوناسنامەیەک جگە لە شوناسنامەی ئینسانی بەرەسمی ناناسن و خەباتی بۆ دەکەن. بێگومانیش کوتانەوەی سەری داعش کارێک نیە کە ئەم خەڵکە ستەمدیدەیە تەنها بۆ خۆیان پاوانی بکەن و دەستی لایەنی تر بگرن کە بیەوێ سەری داعش بکوتێتەوە و تەفروتونای بکات. بەڵام ئەم کارە بە شەڕی تیرۆریستی‌و بۆمباران‌و خاپورکردنی شارەکانی عێراق و سوریا و بەتایبەتیش شاری موسڵ‌ و کوشتاری خەڵکەکەی بە دەستی زلهێزە ئیمپریالیستەکان و هیزە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە مەیسەر نابێت. مرۆڤایەتی ئازادیخواز و هاوچەرخ نابێ ڕێگابدات ئەم هێزانە خراپ کەڵک لە نەفرەت لە داعش وەرگرن و لە پێناو ئامانجە دژی ئینسانیەکانی خۆیاندا، نابێ ڕێگابدرێت لەشکرکێشی و جەنگی تیرۆریستی و وێرانکاری وەکو "شەڕی دژی تیرۆریزم" بە خەڵک بفرۆشرێ. ئەوەی کە بەشەریەتی ئازادیخواز دەبێ بەسەر ئەم هێزانەدا بیسەپێنێت و ئەوەی کە پێویستە ئەم دەوڵەت و هێزانە لەژێر گوشاری مرۆڤایەتی ئازادیخوازدا ملکەچی بن، پێچانەوەی بارگەو بنەیان و چوونە دەرەوەیە لە ناوچەکە، هەروەها دەبێ ناچاربکرێن خۆیان و گوێلەمشتەکانیان دەستهەڵگرن لە پشتیوانی و هاوکاری و پڕچەککردنی داعش و تیرۆریزمی ئیسلامی. بەم جۆرەیە کە ئەم گروپە مافیایی و درندانە لە سویچەوە دەکوژێنەوە. با ئەودوای کارەکە وازلێبینن بۆ خەڵکی ناوچەکە تا ئەم باندانە لە ڕیشەوە دەربهێنن و بە ئیرادەی خۆیان دەسەڵاتی دڵخوازی خۆیان بەرپابکەن.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری کوردستان
14-10-2016
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览6,872
HashTag
来源
挂钩项目: 2
Publication date: 14-10-2016 (8 年份的)
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 93%
93%
添加( هاوڕێ باخەوان 14-10-2016
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):14-10-2016
URL
此产品已被浏览6,872
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,086
图片 105,457
书籍 19,106
相关文件 96,122
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!