ساڵی 1983لە گوندی سرێشمەی شارۆچکەی #سۆران#ە لەپارێزگای #هەولێر# لە دایکبووە.، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە. زیاتر لە 10 ساڵە #پێشمەرگە#یە و دوائەرکی لەلیوای 14ی یەکگرتوو بووە. یەکشەممە #14-08-2016#، لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕ لەمیحوەری خازر شەهید بوو لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ژمارەیەک گوندی ئەو ناوچەیە لەسنوری پارێزگای نەینەوا.
(لەساڵی 2008 سەرقاڵی دروستکردنی خانوویەک بووە و دواجار ناچاربووە بەتەواونەکراوی تێیددا نیشتەجێ بێت، وەکو نەقیب عەلی ئامۆزای دەڵێت ئەیوت تەنیا ببمە خاوەنی خانوی خۆم هیچی ترم ناوێت لەخوای گەورە بەداخەوە کە بۆی تەواو نەکرا.)
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,037 جار هاتیە دیتن