ئەمریکا 13 ملیۆن دۆلار پێشکەش بە ئاوارەکانی هەرێم دەکات
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
دواڕۆژ، هانا چۆمانی
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بڕی 13 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری پێشکەش بە ڕێکخراوی یونسێف دەکات لە هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئاوارەکانی موسڵ.
لە ڕاگەیاندراوێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، کە کۆپیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، تیایدا ئەوە رونکراوەتەوە "لەمیانی سەردانیکردنی ئەنتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی رابردوو بۆ کەمپی (هەرشەم) لەشاری دهۆک بڕیاریداوە هاوکاری ماددی پێشکەش بە ئاوارەکان و خوێندکارانی کەمپەکە بکات".
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، بلینکن بڕیاریداوە بەدابینکردنی بڕی 13 ملیۆن دۆلار بۆ رێکخراوی یونسێف تایبەت بە هاوکاریی پەروەدەیی لە کەمپەکانی ئاوارەکان.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئامانج لەو هاوکارییە دابینکردنی پێداویستی خوێندن و کردنەوەی خوێندنگایە لە کەمپەکان کە لە ئێستادا وەرزی خوێندن دەستیپێکردوەتەوە.
- 23-10-2016
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!