توركیا بۆ دهرهوه، لهباشور و رۆژئاوا بۆ دهرهوه سوپای توركیا
- چەکدارانی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای شەنگال و پێشمەرگەش بەتوندی بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوه و تێکیشکاند.
- وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند لەدوای هەوڵی کودەتاکەی ئەو وڵاتە زیاتر لە 35 هەزار کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵ 82 هەزار کەسی دیکەدا کراوە.
- لە گوندی چیمەنی سەربە پارێزگای کەرکوک دوو تەرم دۆزرانەوە.
- لە شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دوو هاوڵاتی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
- پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) جەخت لەوەدەکاتەوە، تاوەکو کۆتایی گەریلاکانیان کەرکوک دەپارێزن و بۆ "چەتە فاشیستەکان"ی جێناهێڵن، لەبارەی روداوەکانی چەند رۆژی رابردووی ئه و شارەشەوە پەنجەی تۆمەت بۆ تورکیا رادەکێشن.
- وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەوە زیاتر خوێندن لەسلێمانی بوەستێت دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە داوا لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەکەن بگەڕێنەوە قوتابخانەکان تا دەوام دەستپێبکەنەوە.
- نوێنەری فەرمانبەرانی مانگرتووی کۆمەڵگەی باجەکان، ئاسایشی سلێمانی بەدەستگیرکردنی چوار فەرمانبەریان و هەوڵدان بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەیەکیاندا تۆمەتباردەکات، کە ماوەیەکە بایکۆتی دەوامیان کردووە لەدژی پێنەدانی موچەکانیان، بەڵام ئاسایش رەتیدەکاتەوە هیچ کەسێکیان دەستگیرکردبێت و هەڕەشەی "قبوڵنەکردن"یش دەکات لەهەر کارمەندێک کە "ڕەفتارێکی نایاسایی" بکات.
- ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتیان بەدروشمی (تورکیا بۆ دەرەوە، لەباشور و رۆژئاوا بۆ دەرەوە سوپای تورکیا) لەبەردەم ئەمنە سوورەکەی سلێمانییەوە بەرەو نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق بەڕێکەوتوون و سەرجەمیان ئاڵای کوردستانیان بەرزکردووەتەوە.
- قادر ئەحمەد، ناسراو بە قادری ئاسایش، ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کورستان بوه و پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەناوچەی گۆماوی گەناو لە نزیک گوندی دەربەندی رانیە، بە فیشەک بریندارکرا و فیشەکەکە لەپشتی دراو لە سنگیەوە دەرچووە.
- چەکدارێکی داعش لەنزیک پردی 4 لەشاری کەرکوک خۆی تەقاندەوە.
- ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەسلێمانی دەستکردنەوە بە دەوام رەتدەکاتەوەو بڕیارە رۆژی یەکی مانگی ئایندە خۆپیشاندان بکەنو درێژە بە بایکۆتی دەوام دەدەن، ئەوەش بەوتەی ئەندامێکی لیژنەی راگەیاندنی ئەنجومەنەکە کە رێگەپێدراوە بەناوی ئەنجومەنەوە قسەبکاتو هەڵوێستی فەرمی ئاشکرابکات.
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krunulujiya rwîdana