ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی : دەربارەی دواخستنی خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەری لە رۆژی 23-10-2016
📝 クルド文書
هاوڵاتیانی خۆشەوست (مامۆستایان - فەرمانبەران – خانەنشینان – کاسبکاران – توێژەکانی تری کۆمەڵ)
وەک ئاگادارن رۆژی 16-10=2016 لە رێگەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەییەوە کۆمەڵێک کەسایەتی و چالاکی مەدەنی و رۆشنبیر و نوێنەری چەندین دەستە و گروپ و تۆڕ و ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لە (سلێمانی – گەرمیان –هەڵەبجە – ڕاپەرین – کۆیە – دوکان – شارباژێر – چەمچەماڵ) لە شاری سلێمانی ڕامانگەیاند کە لە رۆژی 23-10-2016 دا هەڵدەستین بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و مانگرتنی فراوانی سەرتاسەری لە زۆربەی شارو شارۆچەکانی هەرێمی کوردستان لە دژی پاشەکەوتی موچە و پێنەدانی موچەی موچەخۆران لە کاتی خۆیدا و هەڵوەشانەوەی ئەو ڕسوماتەی کە لەم دواییەدا لە چوارچێوەی سیاسەتی سکهەڵگوشین دا لەسەر هاوڵاتیان دانراوە.
بۆیە : لێرەدا پێتان ڕادەگەیەنین بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ئیسادا لە ئاکامی شەری موصڵ و کەرکوکەوە هاتوەتە ئاراوە کە نیگەرانی لای خەڵک دروست کردووە ئەو خۆپیشاندان و مانگرتنە سەرتاسەریە فراوانە بۆ کاتێکی نزیک دوادەخەیین و لە هەل و مەرجی گونجاودا لەکاتەکەی ئاگادارتان دەکەینەوە.
بە پێویستیشی دەزانین کە داوا ئاراستەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان بە گشتی بکەیین لەسەر مانگرتن و بایکۆتی خۆیان بەردەوام بن و ڕێگە نەدەن بە بیانووی شەڕ و جەنگ لە کاری مەدەنی ساردیان بکەنەوە، چونکە : دۆخی جەنگ و شەڕ لە ئێستادا پاساوێک نیە بۆ ئەوەی دەسەڵات بیقۆزێتەوە بۆ دواخستنی چاکسازی و ڕێگری لە نارەزایەتیەکانی خەڵک.
لیژنەی کاری هاوبەشی ناڕەزایەتیەکان
(کە لە 25 دەستە و گروپ و تۆڕ و کەسایەتی پێک هاتووە)
22-10-2016
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!